|
بێناسنامه‌كان چ په‌یامێكیان هه‌یه؟
ئا/محه‌مه‌د ره‌حیم 6-6-2010
له‌مێژه كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری ئه‌م
جیهانه ویستوویه‌تی په‌یامی خۆی به‌شێوه جۆراو جۆره‌كان بگه‌یه‌نێت، تا
بۆ هه‌موو جیهانی بسه‌لمێنێت ئێمه‌ش نه‌ته‌وه‌یه‌كین هه‌ین وه‌ك ئێوه
توانای داهێنان و نوێگه‌ریمان هه‌یه، به‌ڵام ده‌رفه‌تمان ناده‌ن
تاتواناكانمان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها بخه‌ینه‌رِوو، تاده‌نگ و ره‌نگمان
به‌هه‌موو جیهان بناسێنین و پێناسی ناخ و ژیان و زرووفی خۆمانی تیادا
به‌رجه‌سته بكه‌ین، بۆیه هه‌ر به‌هۆی كۆڵنه‌دان بۆ گۆرِانكاری و خۆ تازه
كردنه‌وه‌وه هه‌رجاره‌و به‌جۆرێك له‌رِێگه جیاجیاكانه‌وه نمایشی
تواناكانی خۆی كردووه، به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆجارێكی تر و سه‌رله‌نوێ
به‌كۆمه‌ڵێك په‌یام و خولیاوه شاری سلێمانی ئه‌و شاره‌ی به‌مه‌ڵبه‌ندی
رۆشنبیری و هونه‌ر ناسراوه سێ رۆڵه‌ی خه‌مخۆر و هه‌ستكردن
به‌به‌رپرسیارێتی، سێ وێنه‌گری به‌توانای كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه
به‌كۆمه‌ڵێك توێش و ئه‌رشیفێك له‌خه‌م و حه‌سره‌تی میلله‌ته‌كه‌یانه‌وه
له‌شاری سنه‌وه به‌رِێگه‌یه‌كی پرِ له‌درك و مه‌ترسیدا بێ گوێدانه هیچ
به‌ربه‌ستێك خۆیان گه‌یانده ئامێزی شاره میوان دۆسته‌كه‌ی سلێمانی، تا بۆ
چه‌ند ساتێك له‌سایه‌یی ئازادی‌دا راستییه‌كان وه‌كو خۆی بۆ هه‌مووان
بخه‌نه‌رِوو، ئه‌م شاره میوان دۆسته‌ش به‌خه‌نده و به‌رِێزه‌وه
له‌ئامێزی گه‌رمی خۆی گرتن، به‌خێرهاتنی كردن و به‌چه‌ند په‌رداخێك ئاوی
ماندوبوون شكێن ئارامی كردنه‌وه.
بێناسنامه‌كان ناونیشانی پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافییه بۆهه‌ر سێ هونه‌رمه‌ند
و هونه‌ردۆستی شاری سنه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات كرایه‌وه، ئه‌وانیش: (ئارێز
قادری، مه‌هدی ته‌وه‌كولی، عه‌تا قادری)ن، له‌ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه
به‌رواری (5/6/2010) و رۆژانی دوایی له‌گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
به‌رده‌وامه، بۆیه به‌باشمان زانی له‌گه‌ڵ به‌رِێز(ئارێز قادری) وه‌ك
لێپرسراوی یه‌كه‌می پێشه‌نگاكه‌و نوێنه‌ری هاورِێكانی چاوپێكه‌وتنێك
ئه‌نجام بده‌ین:
پ/ ئارێز قادری ساڵی چه‌ند له‌دایكبووه‌و
ده‌رچووی كوێیه؟
و/ له‌شاری سنه‌ی كوردستانی رۆژ هه‌ڵات له‌ساڵی (1987) له‌دایكبووم،
ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سنه‌م به‌ناوی په‌یمانگای
(كاوش گه‌ران).
پ/ بێناسنامه‌كان لای ئارێز قادر و هاورِێكانی چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
و/ له‌رِاستیدا ئێمه له‌شارێكدا ده‌ژین به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كوردین له‌زۆر شت
بێبه‌ش كراوین، ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك ره‌نجاندویانینن له‌كاتی
پێكه‌نینه‌كانیشماندا هه‌ست به‌خه‌م ده‌كه‌ین و خه‌مێك له‌گه‌ڵماندا ده‌ژی،
بۆیه ویستم له‌رِێگه‌ی ئه‌م وێنانه‌وه بێ كه‌سی و بێ دڵسۆزی خۆمان بۆ
هه‌مووان ئاشكرا بكه‌م، كه‌چه‌ند گه‌لێكی سته‌م لێكراوین له‌هه‌موو
خۆشییه‌كان بێبه‌شكراوین ده‌مه‌وێت له‌رِێگه‌ی ئه‌م وێنانه‌وه كه
به‌رِه‌ش و سپی وێنه‌م گرتوون بیخه‌مه‌رِوو، چونكه ئێمه خه‌ڵكانێكین
ره‌نگ له‌ناو ژیانماندا نه‌ماوه ده‌مه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه بێناسنامه‌یی
خۆم و نه‌ته‌وه‌كه‌م بخه‌مه‌رِوو.
پ/ چی وای لێ‌كردن كه‌برِیاری كردنوه‌ی ئه‌م پێشه‌نگایه له‌سلێمانی بده‌ن؟
و/ ئێمه گروپێكین له‌شاری سنه ناوێكمان هه‌یه به‌ناوی خانه‌ی (عه‌كاس)،
كۆمه‌ڵێك گه‌نجی به‌توانا و به‌هره‌مه‌ندین له‌وێ پێكه‌وه ئیش ده‌كه‌ین
بۆیه برِیاری ئه‌وه‌ماندا كه‌بێجگه له‌وه‌ی كه له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات
پێشه‌نگا بكه‌ینه‌وه هه‌وڵبده‌ین له‌شوێنی تریش پێشه‌نگا بكه‌ینه‌وه،
بۆیه من و دوو براكه‌م كه‌له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه كارده‌كه‌ین
برِیارماندا ئه‌م پێشه‌نگایه له‌شاری سلێمانی بكه‌ینه‌وه، كه‌له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌شی هونه‌ری شێوه‌كاری زه‌حمه‌تیان كێشا‌و ئه‌م
ئه‌ركه‌یان خسته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵیان قسه‌مانكرد و ئه‌وانیش داواكه‌یان
قبوڵ كردین و ئه‌م پێشه‌نگایه‌یان بۆكردینه‌وه له‌سلێمانی.
پ/ جگه له‌ناساندنی په‌یامی
بێناسنامه‌كان چ په‌یامێكی ترتان هه‌یه؟
و/ ده‌مانه‌وێت له‌رِێگه‌ی ئه‌م پێشه‌نگایه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ
دانیشتووان و هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و كورددستانی باشوردا
دروستی بكه‌ین، له‌م رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی توند‌و تۆڵ و به‌هێز
بێته‌دی و زیاتر له‌یه‌كتری نزیك ببینه‌وه و ناساندنی هونه‌رمه‌ندانیشه
به‌یه‌كتری كه‌هه‌ر دوولا هه‌وڵبده‌ین له‌شاره‌كانی یه‌كتری پێشه‌نگای له‌م
جۆره، یان له‌هه‌ر بوارێكدا بكه‌ینه‌وه و زیاتر كاره‌كانمان به‌یه‌كتر
بناسێنین.
پ/ ئه‌مه یه‌كه‌م پێشه‌نگایه، یان
پێشه‌نگای تریشتان كردۆته‌وه؟
و/ من وه‌كو خۆم تا ئێستا سێ پێشه‌نگای تایبه‌ت به‌خۆم له‌شاره‌كانی تاران
و هه‌مه‌دان و سنه كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌پێشه‌نگای گروپیدا واته له‌گه‌ڵ
چه‌ند كه‌سێك كه‌پێكه‌وه كردبێتمانه‌ته‌وه (15 بۆ 20) پێشه‌نگا به‌شداریم
تیاكردووه له‌شاره جیاجیاكانی ئێران.
پ/ دوا وته و داواكاریت چییه؟
و/ ئێمه وه‌ك خۆمان زۆر هه‌وڵمان داوه كه‌ڤیستیڤاڵ بكه‌ین بۆ زیاتر
نمایشكردنی كار و چالاكییه‌كانمان، هیوادارم له‌شاری سلێمانی به‌جۆرێك
هاوكاری هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن كه كوردی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان
كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌كی سه‌رتاسه‌ری بكرێته‌وه، كه‌هه‌ر
به‌شێكی كوردستان به‌جۆرێك باس له‌به‌شی خۆی بكات تا بێته هێماو ره‌مزێك
بۆ یه‌ك پارچه‌یی كوردستانی گه‌وره و خزمه‌تێكی باش به‌كوردستان بكه‌ن و
وه ئاشنایه‌تییه‌كی زۆر به‌هێز و باش له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا په‌یدابكه‌ن بۆ
به‌ره‌وپێش بردنی تواناكانی رۆڵه‌كانی كورد كه له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌م
جیهانه‌دان، بۆ زیاتر ناساندنی گه‌لی كورد بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی
توانای گه‌لی كورد له‌بواره جیاجیاكاندا.
|