|
هۆكاره‌كانی خیانه‌تی
هاوسه‌رێتی

مافناس/ ئومێد حسێن
18-5-2010
ژیانی هاوسه‌رێتی بریتییه له‌پێكه‌وه ژیان و رێز و وه‌فاداری و راستگۆیی
له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌م رێز‌و خۆشه‌ویستی و وه‌فاو
راستگۆییه تووشی له‌نگی و لادان ده‌بێت له‌ره‌وتی راستی خۆی واته ژنه‌كه
یان پیاوه‌كه تووشی خیانه‌ت كردن ده‌بن له‌یه‌كتری، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه
كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه كه‌ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێكه له‌و هۆكارانه:
1. گرنگینه‌دانی ژنه‌كه به‌خۆی/
ژنان دوای ماوه‌یه‌ك له‌پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رییه‌وه پاك وخاوێنی و
جوانی رووكه‌شی خۆیان گوی پێناده‌ن، چونكه هه‌ندێك له‌ژنان برِوایان وایه
كه‌ئیتر مێرده‌كه‌ی سه‌یری كه‌سی تر ناكات و بیر له‌هێنانی ژنی تر
ناكاته‌وه بۆجارێكی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ژیانی
هاوسه‌رێتیان تێپه‌رِیوه و منداڵیشیان بووه. به‌ڵام ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه
هه‌ڵه‌یه كه له‌لای ژنان درووست بووه.
2. نائومێدی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا/
رۆتینی ژیان و بێ ئومێدی دوژمنی ژیانی هاوسه‌رێتین، ئه‌م نائومێدییه
له‌لای پیاوان زیاتره وه‌ك له‌لای ژنان، هه‌ر بۆیه پیاوه‌كه هه‌وڵی
تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.
3. گرنگیدانی له‌راده‌به‌ده‌ر به‌منداڵه‌كان/
ژنان دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری و منداڵبوون ئیتر واهه‌ستده‌كه‌ن
كه‌كاری ئه‌وان بریتییه له‌كاری ناوماڵ و منداڵه‌كان، هه‌ربۆیه زۆر گرنگی
ئه‌ده‌ن به‌ماڵ و منداڵه‌كانیان زیاتر له‌پیاوه‌كانیان، واته دوای چه‌ند
ساڵێك له‌ژیانی هاوسه‌ر زیاتر مێرده‌كه‌ی پشت گوی ده‌خات، هه‌ربۆیه
پیاوه‌كه واهه‌ستده‌كات كه‌ژنه‌كه‌ی گرنگی پێنادات و پشت گوێی خستووه
ئه‌مه‌ش بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات، هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر ژنه‌كه
ئه‌گه‌ر ئیشی ده‌كرد (العامل) ئه‌وا ئه‌بێت گرنگی بدات به‌منداڵ و ماڵ و
مێرد و هاورِێ و خزمه‌كانی.
4. بێئاگایی ژن بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پێویستییه سۆزدارییه‌كانی (العاطفیه)
پیاوه‌كه‌ی/
كاتێك ژنه‌كه له‌به‌ر هۆكارێك بێ‌ئاگا ده‌بێت له‌پرِكردنه‌وه‌ی
پێداویستییه سۆزدارییه‌كانی پیاوه‌كه‌ی ئه‌ویش به‌پێدانی خۆشه‌ویستی و سۆز
و چاودێری، ئیتر پیاوه‌كه واهه‌ستده‌كات كه‌ژنه‌كه‌ی سۆزی پێنابه‌خشێت یان
ئاماده نیه سۆزی لێوه‌رگری كه‌ئه‌مه‌ش پێی ده‌وتری (الفتور الحب) واته
(كاڵبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی).
5. نائاسووده‌یی و نائارامی له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا به‌هۆی زۆری
جیاوازییه‌كانه‌وه/
هه‌ندێك كات ژن و پیاو بیر‌و بۆچوونیان له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو زۆر
جیاوازه له‌یه‌كتری یاخود بیر‌و بۆچوونیان جیاوازه له‌سه‌ر منداڵ یان
جیاوازی له‌پله‌وپایه و فه‌رمان و......تد. هه‌موو ئه‌م جیاوازیانه
واده‌كات كه‌ئه‌و ژن و پیاوه به‌یه‌كه‌وه ئاسووده نه‌بن، هه‌ربۆیه
له‌یه‌كتری وه‌رِز ده‌بن و ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات كه‌بیر له‌پێكهێنانی
په‌یوه‌ندی بكه‌نه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریدا.
6. نزمی ئاستی رۆشنبیری و بوونی جیاوازی زانستی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا
(ژن و پیاو)/
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا هه‌ندێك له‌ژنان وابیر ده‌كه‌نه‌وه
كه‌ئیشی ئه‌وان ته‌نها بریتییه له‌به‌خێوكردنی منداڵ و كاری ناوماڵ،
هه‌ربۆیه ژنان خۆیان گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن و پیاوه‌كانیشیان سه‌رقاڵی كار‌و
فه‌رمانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌هاوسه‌نگی نه‌بێت
له‌نێوان كاره‌كانیان یان له‌وانیه كورِه‌كه كچێكی نه‌خوێنده‌وار بهێنی
یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
7. توورِه‌و تۆسنی ژن و شكاتكردن/
توورِه‌و تۆسنی ژن و به‌رده‌وام شكاتكردن لای مێرده‌كه‌ی له‌منداڵه‌كانیان
و بیزاری له‌كاره‌كه‌ی كه‌ئه‌مه‌ش پێی ده‌وتری (النكد الزوجی) واته برته‌و
بۆڵه.
8. كێشه‌ی سێكسی/
گرنگترین هۆكاری خیانه‌تی هاوسه‌ری بریتییه له‌كێشه‌ی نێوان ژن و پیاو
له‌رووی هاوسه‌نگی سێكسیه‌وه، واته كاتێك ژنه‌كه ئاره‌زووه‌كانی
پیاوه‌كه‌ی تێر نه‌كات یان به‌پێچه‌وانه‌وه به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی
چه‌ند ساڵێك تێده‌په‌رِێت به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رێتیدا. |