|
حكومه‌ت
مافناس/ ئومێد حسێن 21-7-2010
زۆربه‌ی زانایان پێیان وایه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بریتییه
له‌حكومه‌ت چونكه زۆربه‌ی كاروباری هاووڵاتیان رۆژانه ده‌كه‌وێته لای
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌گرێته‌وه.
سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی ده‌رباره‌ی حكومه‌ت:
دیاریكردنی شێوه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان و
دواتریش رۆمانی و سه‌ده‌كانی ناوه‌رِاست (العصور الوسطی)
افلاگون و ڕرستۆ پێداگیری ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه (3) جۆر
حكومه‌ت هه‌یه كه‌ئه‌وانیش:
1. پاشایه‌تی (استبدای، مگلق _ره‌ها_، دستوری).
2. ڕرستوكراتی (اقلیه یان نوخبه).
3. دیموكراتی.
- هه‌ندێك ده‌ڵێن حكومه‌تی ملكی بریتییه له‌حكومه‌تێكی (استبدادی) و
تاكه‌كه‌سی، ئه‌م جۆره حكومه‌ته تاكه‌كه‌سییه رێگه نادات هیچ كه‌سێ
به‌شداری بكات له‌گه‌ڵیدا له‌كاتی حوكم كردن‌دا بۆیه حوكمی پاشایه‌تی
كۆنترین فۆرمی حكومه‌ته.
وه‌هه‌ندێك ده‌ڵێن پاشا وه‌كو باوك وایه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی وه‌ئه‌بێ پاشا
باشترین خزمه‌ت پێشكه‌شی دانیشتوانه‌كه‌ی بكات هه‌روه‌كو چۆن باوك پێشكه‌شی
كوره‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مانه ئه‌ڵێن حكومه‌تی پاشایه‌تی باشترین جۆری
حكومه‌ته به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی پاشایه‌تییان بۆ ده‌ركه‌وت
كه‌حكومه‌تێكی (استبداد)یه بۆیه بیرورایان گۆرِا و وایان به‌لاوه باش
بوو كه‌حكومه‌تی نوخبه (ارستوكراتی) حوكم بكات.
- افلاتون و ارستو حكومی دیموكراتیان به‌لاوه باش بوو، به‌ڵام دوای
داگیركردنی اسینا له‌لایه‌ن اسپانیاوه ڕفلاتون بیرورای گۆرا بۆئه‌وه‌ی
كه‌حوكمكردن ته‌نها به‌شته جوانه‌كانی شارستانی و دیموكراتی نابێ به‌ڵكو
ئه‌بێ هێزیشی له‌گه‌ڵدا بێت بۆیه افلاتون بیرورای گۆرِا بۆ حوكمی
ارستوكراتی (نوخبه) یان (كه‌مینه)، چونكه له‌حوكمی ارستوكراتیدا هێز و
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت زیاتره، به‌ڵام ڕرستو حوكی ارستوكراتی (كه‌مینه)ی
به‌لاوه باش نه‌بوو به‌ڵكو ته‌نها دیموكراتی به‌لاوه باش بوو.
له‌كۆتایدا به‌هۆی بونی ئاژاوه له‌حوكمی دیموكراتیدا جارێكی تر حوكمی ملكی
دروست بوه‌وه كه‌به‌ده‌ستێكی پۆڵاین حوكمی ده‌كرد بۆنه‌هێشتنی كیشه و
ئاژاوه.
واته سورێكی نه‌پچرا و دروست بوو له‌پاشایه‌تییه‌وه بۆ حوكمی كه‌مینه و
بۆ دیموكراتی و هه‌مدیسان بۆ پاشایه‌تی.
- مۆنتسكیۆش بروای وابوو كه‌چه‌ند حكومه‌تێك هه‌یه كه‌ئه‌مانه‌ن:
1. پاشایه‌تی تاكه‌كه‌سی: پاشا خۆی تاكه كه‌سه له‌وڵاتدا و هه‌مووشتێكه،
هه‌موو مافێكی هه‌یه به‌ڵام ئه‌ركی له‌سه‌ر نیه.
2. پاشایه‌تی ره‌ها: لێره‌دا پاشا خۆی یاسایه‌ك بۆ خۆی داده‌نێ و له‌سه‌ری
ده‌رِوات و به‌ئاره‌زووی خۆی یاساكه ده‌گۆرِێ هه‌ركاتێ بیه‌وێ.
3. حوكمی كه‌مینه:
- جان جاك رۆسۆش حكومه‌ت دابه‌ش ده‌كات بۆ:
1. پاشایه‌تی.
2. ڕرستوكراتی (كه‌مینه).
3. دیموكراتی.
كه‌واته هه‌مان شێوه‌ی یۆنانی كۆن دابه‌شی كردووه.
|