|
منداڵ‌و بازرگانی جه‌سته‌یی
مافناس: ئومێد حسێن 24-10-2010
هه‌روه‌ك ده‌زانین منداڵان به‌شێكن له‌كۆمه‌ڵگاو ئه‌وانیش به‌جۆرێك
له‌جۆره‌كان قوربانی ده‌ستی جیاكاری ره‌گه‌زی و چه‌وساندنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تین له‌كۆمه‌ڵگادا، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن بانده مافیایی و
كه‌سانی هه‌لپه‌رسته‌وه كه‌منداڵان به‌كارده‌هێنن له‌كاری سێكسی و كاری
نادروست و بازرگانیان پێوه ده‌كه‌ن.
شایانی باسه یاسا نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان ده‌قیان داوه له‌سه‌ر
قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن به‌منداڵان و به‌كارهێنانیان له‌كاری سێكسی‌دا،
هه‌روه‌ك ده‌بینین كه‌ده‌ستووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت
به‌منداڵان له‌مادده‌كانی (34 و 35)دا چاره‌سه‌ری بابه‌تی پاراستنی
منداڵانی كردووه سه‌باره‌ت به‌هه‌موو شێوه‌كانی به‌كارهێنانیان له‌كاری
سێكسی و خراپ به‌كارهێنانی ره‌گه‌زی، ئه‌م ده‌ستووره(میپاق) چه‌ند
رێوشوێنێكی له‌خۆگرتووه كه‌ڕێگه ئه‌گرێ له‌وه‌ی مندالڕ ناچار بكرێ بۆ
به‌شداریكردن له‌هه‌ر چالاكییه‌كی سێكسی (جنسی) نایاسایی، یان قۆستنه‌وه‌ی
(إاستغلال) منداڵان به‌مه‌به‌ستی به‌دڕه‌وشتی یان هه‌ر كارێكی تری سێكسی
نایاسایی، یان قۆستنه‌وه‌ی منداڵان له‌نمایشكردن یان بابه‌تی رێگه‌پێدراو
(اإباحیه). له‌گه‌لڕ ئه‌مانه‌شدا ده‌ستووری مافه‌كانی مندالڕ به‌ده‌ق
پێویستی كردووه (وجوب) كه‌ده‌وڵه‌تان رێگه بگرنه به‌ر له‌پێناو
قه‌تده‌غه‌كردنی (فڕاندنی منداڵان یان فرۆشتنیان یان بازرگانی پێوه‌كردنیان
بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت).
پڕۆتۆكۆڵه خۆویسته‌كه ئاماده‌كرا بۆ واژۆكردن له‌سه‌ری له‌مانگی (ئایار)ی
(2000) دا. كه‌كۆمه‌ڵێك مادده‌ی له‌خۆگرتووه سه‌باره‌ت به‌پاراستنی
منداڵان له(إستغلال)ی سێكسی.
ئه‌م پرۆتۆكۆڵه به‌ریتانیاش واژۆی له‌سه‌ر كرد له‌لوتكه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كاندا (الالفیه) كه له‌مانگی (9/2000)دا به‌سترا، به‌مه‌ش
به‌ریتانیا (المملكة المتحدة) پابه‌ند بوو پێوه‌ی به‌وه‌ی كه‌ئه‌بێت
چه‌ند یاسایه‌كی توند ده‌ربكات بۆ به‌تاوان دانانی قۆستنه‌وه‌ی منداڵان
له‌رووی جنسیه‌وه به‌ڵام به‌ریتانیا (تصدیق)ی پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ی نه‌كردووه
تا ئێستا.
ئێمه‌ش ده‌ڵێین پێویسته ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدراڵ و په‌رله‌مانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌و هه‌موو ئه‌و پڕۆتۆكۆڵانه‌ش كه
له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی
منداڵان كارپێبكه‌ن و له‌ئاستی ناوخۆییدا یاسای پێده‌ربكه‌ن، چونكه عیراق
یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) كه‌واته پێویسته
ده‌ستووری (نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان) جێبه‌جێ بكات و هه‌موو ئه‌و
پڕۆتۆكۆڵ‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ش كه(نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان) ده‌ریكردووه.
|