|
ژن له‌چوارچێوه‌ی جارِی
جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
مافناس/ ئومید حسێن 26-6-2010

هه‌روه‌ك ده‌زانین مرۆڤ ئازادانه له‌دایك ده‌بێت، به‌شكۆمه‌ندی و
له‌مافیشدا یه‌كسانن و هۆش و ده‌روونیان پێبه‌خشراوه و پێویسته وه‌ك برا
ره‌فتار بكه‌ن، ئه‌مه مادده‌ی (یه‌كه‌م)ه له‌جارِی جیهانی مافه‌كانی
مرۆڤ، كه له‌ساڵی (1948)دا ده‌ركراوه له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌و تیایدا هه‌موو ده‌وڵه‌تان به‌ڵێنیان داوه
په‌یرِه‌وی بكه‌ن و لێی لانه‌ده‌ن كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌خاته سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ده‌وڵه‌ته‌كان په‌یرِه‌وی بكه‌ن و جێبه‌جێیبكه‌ن
له‌ناو وڵاته‌كانیاندا له‌نێوان هاوڵاتییه‌كانیاندا به‌بێ جیاوازیكردن جا
له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زبێت، یان نه‌ته‌وه، یان ئاین ..........هتد.
لێره‌شه‌وه بۆمانده‌رده‌كه‌وێ كه‌به‌پێی جارِی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و
به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك (به‌ڵێننامه‌ی تایبه‌ت به‌مافه
شارستانی و سیاسییه‌كان و به‌ڵێننامه‌ی تایبه‌ت به‌مافه ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كانی ساڵی (1966) كه‌وا ژن و پیاو یه‌كسانن كه
له‌هه‌ریه‌ك له‌و دوو به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر
كراوه‌ته‌وه له‌مادده‌كانی (3)ی هه‌ردوو به‌ڵێننامه‌كه‌دا، كه ده‌ڵێت:
(ده‌وڵه‌ته لایه‌نه‌كانی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه‌ی ئێستا، به‌ڵێنی
ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی ژن و پیاو بده‌ن، له‌مافی خاوه‌ندارێتی هه‌موو
ئه‌و مافه شارستانیتی و سیاسییانه‌دا كه‌له‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌ی ئێستادا
نووسراوه).
كه‌واته له‌رِوانگه‌ی ئه‌و دوو به‌ڵێننامه‌یه‌وه ده‌بینین كه‌ژن و پیاو
به‌یه‌كسانی مافیان هه‌یه له‌هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ك مافی یه‌كسان
له‌بواری دروستكردنی سه‌ندیكاو هه‌لی یه‌كسان بۆ كاركردن و ده‌ستخستنی كرێی
یه‌كسان و دادوه‌رانه و مافی بوون به‌ئه‌ندام له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه
یاسایی و كارگێرییه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری
یه‌كسان و .. ..هتد. كه‌ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت به‌یه‌كسانی دابینبكرێت بۆ
ژن و پیاو به‌بێ هیچ جیاكارییه‌ك، چونكه ئه‌م مافانه له‌مافه
سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤن و مرۆڤ هه‌ر له‌گه‌لڕ له‌دایكبوونیدا ئه‌م مافانه‌ی
هه‌یه‌و نابێت هیچ كه‌سێك لێی زه‌وتبكات، ده‌وڵه‌ته‌كانیش ده‌بێت ئه‌م
مافانه بۆ هاووڵاتییه‌كانی دابینبكات و بیپارێزێت، چونكه ده‌وڵه‌تان
ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تیان كه‌وتۆته ئه‌ستۆ بۆ پاراستنی ئه‌م مافانه بۆ
هاوڵاتییه‌كانی به‌بێ جیاوازیكردن له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و
.....هتد.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش له‌رِێگه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤه‌وه چاودێری
وڵاتان ده‌كات تابزانێت چ ده‌وڵه‌تێك ئه‌و مافانه ناپارێزێت بۆ
هاوڵاتییه‌كانی كه ئه‌م رێكخراوه سه‌ربه (UN)ه.
هه‌روه‌ها له‌كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتننامه‌ی تردا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر
نه‌هێشتنی جیاكاری ره‌گه‌زی، وه‌ك (رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی
مرۆڤ و رێكه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی هه‌موو شێوه‌كانی جیاكاری دژ به‌ژنان)،
كه من له‌م باسه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م زیاتر باس له‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌یان
بكه‌م، چونكه رێكه‌وتننامه‌یه‌كی مێژوویی و سیاسی و یاسایی زۆر گرنگه بۆ
ژنان كه‌تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا‌و راشكاوانه جه‌خت ده‌كاته‌وه
له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌كانی ژنان و سه‌یركردنی ژنان به‌یه‌كسان له‌گه‌لڕ
پیاواندا له‌بواری مافه‌كاندا.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئاخۆ
سه‌ره‌رِای بوونی جارِنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ساڵی (1948) و بوونی
دوورێكه‌وتننامه‌ی گرنگ له‌ساڵی (1966)دا بۆچی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
به‌پێویستی زانی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه ده‌ربكات؟
هۆكاری سه‌رهه‌لدانی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه:
له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا زۆرینه‌ی ژنان له‌چه‌وسانه‌وه‌دان له‌زۆربه‌ی
وڵاتاندا و زۆرترین رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ژناندایه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌م
هۆكارانه بوو كه‌ئه‌نجومه‌نی گشتی (جمعیه العامه)ی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌ی ده‌ركرد له‌ساڵی (1979)دا،
وه له‌ساڵی (1981)دا چووه بواری جیبه‌جێكردنه‌وه.
شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌مادده‌كانی ئه‌م
رێكه‌وتننامه‌یه:
بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌م رێكه‌وتننامه‌یه به‌پێویستی ده‌زانم كه‌وا
هه‌ندێك له‌مادده‌كانی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه شیبكه‌مه‌وه:
مادده‌ی یه‌كه‌م/
مه‌به‌ست له(التمییز) جیاكاری و هه‌ر جیاكردنه‌وه، یان دوورخستنه‌وه،
یان پابه‌ندكردنێكه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زبێت و ببێته هۆی
سووكایه‌تیه‌ك، یان رێگه‌گرتن له‌ژنان له‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندبێت له‌و
مافانه، یان له‌پیاده‌كردنیاندا به‌بێ گوێدانه باری كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان
ئایا خێزانداره، یان نا؟
له‌ساڵی (1992)دا نه‌هێشتنی جیاكاری دژ به‌ژنان و توندوتیژی دژ به‌ژنانی
خسته چوارچێوه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌وه.
مادده‌ی دووه‌م/
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام دژ به‌هه‌موو شێوه جیاكارییه‌ك ده‌وه‌ستێته‌وه دژ
به‌ژنان و رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوازێك هه‌وڵی ئه‌وه
بده‌ن كه‌سایه‌تییه‌ك په‌یرِه‌و بكه‌ن كه‌ببێته هۆی نه‌هێشتنی جیاكاری دژ
به‌ژنان و په‌یمانده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن:
1. پره‌نسیپی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو بخه‌نه ناو ده‌ستور و یاساكانیان و
زانینی جێبه‌جێكردنی به‌كرده‌وه‌یی بده‌ن.
2. په‌یرِه‌وكردنی رێوشوێنی یاسادانان و هیتر ته‌نانه‌ت فه‌رزكردنی سزا بۆ
لابردنی هه‌موو جیاكارییه‌كان.
3. گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو، له‌وانه له‌بواری یاسادانان بۆ گۆرِینی
ئه‌و یاسا و نیزام و داب و نه‌ریت و كرده‌وانه كه‌جیاكاربن دژ به‌ژنان.
مادده‌ی پێنجه‌م/
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام رێوشوێنی گونجاو ده‌گرنه‌به‌ر بۆ گۆرِینی ره‌وتی
كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری ره‌وشت (سلوك)ی پیاو ژن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
لایه‌نگیری و نه‌ریت و خوانه‌ی (عورف و عادات) نه‌هێڵدرێت كه‌رِه‌گه‌زێك
به‌باڵاتر، یان نزمتر سه‌یر ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م/
نه‌هێشتنی هه‌موو شێوه بازرگانییه‌ك به‌ژنان و به‌كارهێنانی ژنان له‌بواری
له‌شفرۆشیدا.
كه‌واته له‌میانه‌ی ئه‌م ماددانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌موو
شێوه‌یه‌كی جیاكاری دژی ژنان یاساغكراوه و ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام
لێره‌دا پریسارێك دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ئاخۆ نه‌هێشتنی
جیاكاری دژی ژنان چ بوارێك ده‌گرێته‌وه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویسته جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان دوو
بواردا:
1. له‌بواری سیاسی‌دا:
+ ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان،
به‌شداری له‌سیاسه‌تی حكومه‌تدا واته له‌دارِشتنیدا، وه‌رگرتنی پۆستی
گشتی، به‌شداری له‌نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ره‌وه به‌یه‌كسانی
له‌گه‌لڕ پیاودا.
+ مافی یه‌كسان له‌وه‌رگرتن و گۆرِین و
هێشتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه (الجنسیه) واته ناچارنه‌كردنی ژنان به‌گۆرِینی
ره‌گه‌زنامه‌ی كاتی كه‌شوو به‌بێگانه‌یه‌ك ده‌كات، هه‌مان مافیش به‌نسبه‌ت
مناڵه‌كانییه‌وه.
+ له‌بواری په‌روه‌رده و خوێندن و خوێندنی باڵا
و وه‌رگرتنی برِوانامه‌ی زانستی له‌ده‌زگا فێركاریه‌كاندا و یه‌كسانی
له‌سودوه‌رگرتن و هاوكاری و هه‌لی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
2. له‌بواری كاركردندا:
+ هه‌لی كاركردن و هه‌ڵبژاردنی پیشه‌و جۆری كار
و یه‌كسانی كرآ له‌كاری یه‌كساندا و له‌بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆڵه‌ت
وه‌رگرتندا.
+ مافی پاراستنی ته‌ندروستی له‌كاتی كاركردن
به‌تایبه‌تی له‌كاتی دوو گیانیدا، مۆڵه‌ت پێدان به‌كرێی ته‌واو له‌كاتی
دووگیانی و دایكایه‌تیدا (م 11) .
+ گرنگیدان به‌ژنانی لادێ له‌هه‌موو بواره‌كاندا
و په‌ره‌پێدانیان(م 15) و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كان.
مادده‌ی پانزده‌هه‌م/
یه‌كسانی ته‌واو له‌بواری شارستانی (مه‌ده‌نی) له‌مۆركردنی به‌ڵێننامه و
ته‌واوی هه‌ڵسوكه‌وته یاساییه‌كان .
مادده‌ی شانزده‌هه‌م/
یه‌كسانی ته‌واو له‌بواری هاوسه‌ریدا له‌كاتی گرێبه‌ست و له‌هه‌ڵبژاردنی
هاوسه‌ر له‌كاتی ژیانی هاوسه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا له‌مناڵبوون و
په‌روه‌رده‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنیان، هه‌روه‌ها دیاریكردنی ته‌مه‌نی
هاوسه‌ری (الزواج) و تۆماركردنی به‌فه‌رمی.
به‌گوێره‌ی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه لیژنه‌یه‌ك دروست بووه به‌ناوی (لیژنه‌ی
نه‌هێشتنی جیاكاری دژ به‌ژنان)، كه‌ساڵانه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
كۆده‌بێته‌وه بۆ چادێری جێبه‌جێكردنی وڵاتانی ئه‌ندام بۆ ئه‌و
رێكه‌وتننامه‌یه له‌رِێگه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌وڵاتان
به‌رزیده‌كه‌نه‌وه بۆ لیژنه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری.
كه‌واته به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ساڵانه كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌درێت بۆ
به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی
ئه‌ندامه‌وه، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌ركێك (إلتزام)ی یاسایی
و ئه‌خلاقیان له‌ئه‌ستۆدایه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه ئه‌ویش
به‌هۆی ئه‌و واژۆ (ئيمزا)یه‌ی كردوویانه له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌كه بۆ
پابه‌ندبوون پێیه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كی زۆر(تحفڤ) یان نیشاندا، به‌ڵام سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش
هه‌ر به‌هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێ له‌پێناو نه‌هیشتنی جیاكاری دژ به‌ژنان،
چونكه جیاكاری هه‌م پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه و هه‌م سوكایه‌تیكردنه
به‌كه‌رامه‌تی مرۆڤ، چونكه ژنیش به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاو مرۆڤه و شایانی
هه‌موو ئه‌و مافانه‌یه كه‌بۆی برِیاردراوه.
سه‌رچاوه:
الشرعیه الدولیه لحقوق الانسان، صادره عن مركز حقوق الانسان فی الامم
المتحده، المطبوعه فی جنیف فی مایس 1995.
|