|
ئاماده‌بوون و ئاماده‌نه‌بوون له‌دادبینیدا

پارێزه‌ر: ئومێد حسێن 29-5-2010
1ـ ئاماده‌یی له‌داوادا (الحضور فی الدعوی)/
مه‌به‌ستمان له‌ئاماده‌بوون بریتیه له‌ئاماده‌یی لایه‌نه‌كانی داواكه
له‌به‌رده‌م دادگادا و چوونه ناو باس و خواسی داواكه (المرافعه)، جا
لایه‌نه ناكۆكه‌كانی داواكه خودی خۆیان ئاماده‌بن، یان له‌رێگه‌ی ئه‌و
كه‌سه‌ی كه‌نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات وه‌كو پارێزه‌ر و ئه‌و كه‌سه نزیكانه‌ی
كه‌یاسا رێگه‌ی داوه ئاماده‌ببن به‌سیفه‌تی بریكار (وكیل)، یان نوێنه‌ری
فه‌رمانگه فه‌رمی و نیمچه فه‌رمیه‌كان له‌فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مانه
هه‌موویان ده‌كرێت ئاماده‌ببن به‌پێی بریكارنامه‌یه‌كی گشتی (وكاله عامه)
پشتڕاستكراوه (مصدق) له‌لای دادنووس، یان بریكارنامه‌یه‌كی تایبه‌تی
(وكاله خاێه) پشتڕاستكراو له‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه‌داواكه‌ی
له‌به‌رده‌مدا به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی مادده‌ی (51) له‌یاسای
(مرافعاتی مد‌نی).
له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كانی داواكه (خصم) خودی خۆیان ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م
دادوه‌ردا ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر دادگا كه‌لێكۆڵینه‌وه بكات له‌پێناسیان
بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ئه‌وان لایه‌نی داواكراوی داواكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر
بریكاره‌كه‌ی ئاماده‌بوو وه‌كو (پارێزه‌ر، یان یه‌كێك له‌خزمه نزیكه‌كان،
یان نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌فه‌رمانگه‌كانی
ده‌وڵه‌ت) ئه‌وكاته پێویسته دادگا لێكۆڵینه‌وه بكات له‌بریكارنامه‌كه‌و
دروستی ده‌رچوونی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ده‌درێت به‌بریكار.
ئه‌گه‌ر هاتوو حاڵه‌تێك هه‌بوو كه‌پێویست بوو به‌ده‌سه‌ڵات پێدانێكی
تایبه‌تی باسبكرێت له‌بریكارنامه‌كه‌دا به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵات پێدانه
(تفویچ) نه‌نوسرا له‌سه‌ر بریكارنامه‌كه، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر دادگا
كه‌بڕیارێكی تایبه‌تی بۆ ده‌ربكات، وه‌كو ئه‌و مافه كه‌سیانه‌ی كه‌هاتوون
له‌سه‌ر مافی تایبه‌ت به‌باری كه‌سێتی بۆ نموونه، یان مافی (تخاریج)،
كه‌واته ئه‌گه‌ر (تفویض) كردنێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌وانه نه‌بوو ئه‌وا
بریكارنامه‌كه كاملڕ نیه (ته‌واونیه) و ناتوانێت رۆڵی پێویست و داواكرا
و ببینێت، ئیتر بریكار له‌وێدا دانانرێت به‌بریكاری ناكۆك له‌داواكه
(الحصومه).
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیار (ولی)، یان (وصی)، یان جێ‌نشین (قیم) ئاماده‌بوو
ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر دادگاكه ووردببێته‌وه له‌ڕاستی و دروستی
وه‌سیه‌تنامه‌كه، یان جێنشینیه‌كه (قیمومه)، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌باوك
ئه‌وا باوك سه‌رپه‌رشتیاری زۆره‌ملێیه (ولایه جبریه) له‌سه‌ر منداڵه
ناكامه‌كه‌ی. یاسا كۆنه‌كان پێویستیان كردبوو له‌سه‌ر باوكه‌كه كه‌بچێت
به‌ڵگه‌ی سه‌رپه‌رشتی (حجه الولایه) ده‌ربكات، چونكه هیچ داوایه‌كیان
لێوه‌رنه‌ده‌گرت به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌رپه‌رشتی، ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو
به‌بڕیارێكی دواتر ئه‌وه‌یان هه‌ڵوه‌شاندایه‌ته‌وه و ئه‌و كاته‌ش
باوكه‌كه‌یان داده‌نا به‌سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه ناكامه‌كه‌ی و پێویستی
به‌ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نه‌بوو بۆی، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته له‌سه‌ر
دادگا كه‌لێكۆڵینه‌وه بكات له‌سه‌ر رێژه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه و منداڵه ناكامه‌كه.
2. ئاماده‌نه‌بوون له‌داوادا (الغیاب فی الدعوی)
ئاماده‌بوونی داواله‌سه‌ركراو له‌هه‌ر دانیشتنێكی داوادا وا له‌دادبینی
ده‌كات كه به‌ئاماده‌یی هه‌ژماربكرێت (حزوری)، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر
له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی تردا ئاماده‌نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو داواكار
ئاماده‌بوو، به‌ڵام داوا له‌سه‌ركرا و ئاماده‌نه‌بوو سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
ئاگاداریش كراوه‌ته‌وه (تبلیغ) ئه‌وه دادبینیه‌كه داده‌نرێت به(غیابی)
به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌یاسای (مرافعات مد‌نی) پشتی پێده‌به‌ستێت
له‌بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56)دا، له‌كاتی ده‌رچوونی بڕیار
به‌ئاماده‌نه‌بوونی (غیابی) ئه‌وا داوا له‌سه‌ركرا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
تانه بدات به‌ڕێگه‌ی تانه‌گرتن له‌حوكمی ئاماده‌نه‌بوونی (اعتراز علی
الحكم الغیابی) جگه له‌تانه‌كانی تریش كه‌یاسا بڕیاری له‌سه‌رداوه.
خۆ ئه‌گه‌ر داواله‌سه‌ركرا و ئاماده‌بوو، به‌ڵام داواكار ئاماده‌نه‌بوو
ئه‌وه دادگا داوا له‌داواله‌سه‌ركرا و ده‌كات كه‌چاوه‌ڕێ بكات تانزیكی
كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی دادگا، له‌كاتێكدا داواله‌سه‌ركرا و ئه‌گه‌ر توانی
داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داواكه بكات ئه‌وا دادگا پێویسته وه‌ڵامی
داواكه‌ی بداته‌وه، ئیلا ئه‌گه‌ر داداگا وای ببینێت كه‌رێگرییه‌كی یاسایی
هه‌یه ئه‌وا ناگونجێت دادوه‌ر داواكه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی
كه‌داواكه ئاماده‌بێت بۆ (حه‌سم) بوون.
خۆ ئه‌گه‌ر داواله‌سه‌ركرا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داواكه‌ی نه‌كرد
ئه‌وا دادگا هه‌ڵده‌ستێت به(ته‌رك) كردنی داواكه بۆ سه‌ردانكردنی
(مراجعه) ئیتر داواكه به‌تاڵده‌بێته‌وه له‌دوای (10) رۆژ له‌رۆژی دوای
ته‌رككردنیه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی داواكه نه‌كرا و كاتێكی تازه
دیارینه‌كرا بۆ دادبینی.
كه‌واته ئه‌گه‌رهاتوو داواكه ته‌رككرا و له‌ماوه‌ی (10) رۆژه‌كه‌دا
تازه‌كرایه‌وه (واته سه‌ردانكرا) و له‌رۆژی دیاریكراوی دادبینیدا
لایه‌نه‌كان ئاماده‌نه‌بوون، ئه‌و كاته داواكه ته‌ركناكرێت، به‌ڵكو له‌م
باره‌دا به‌پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (54)ی یاسای (مرافعات المدنی) دادگا
بڕیارده‌دات به(به‌تالڕ) كردنه‌وه‌ی داواكه.
هه‌رچه‌نده كاتی ته‌رككردنی داوا له‌لای دادگاكان (10) رۆژه ئه‌وا
له‌قۆناغی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا (استئناف) بریتییه له(1) مانگ.
له‌قۆناغی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌داوادا دوای ته‌رككردنی ئه‌وا
تێهه‌ڵچوونه‌وه‌كه له‌و خاڵه‌وه ده‌بێت كه‌داواكه‌ی تیا وه‌ستاوه، واته
دادگا هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌كردن و رێكخستنی كۆنووسێك
به‌سه‌ردانكردنه‌وه‌ی داواكه كه‌ئه‌وكاته‌ی تیا دیاریده‌كرێت كه‌دانراوه
بۆ دادبینی (موعد لاحق للمرافعه) و لایه‌نه‌كانی داواشی لێ ئاگادار
ده‌كرێته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر دادبینیه‌كه به‌ئاماده‌یی بوو، به‌ڵام حوكمه‌كه
گه‌ڕێنرایه‌وه (نقچ) له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌وه (محكمة التمییز)
و داوا له‌سه‌ركراو ئاماده‌ی دادبینیه‌كه نه‌بوو هه‌رچه‌نده ئاگاداریش
كرابووه‌وه به‌رۆژ و به‌راوری دادبینیه‌كه و هیچ نوێنه‌رێكیشی نه‌ناردبوو
ئه‌وا دادبینیه‌كه هه‌ر به‌ئاماده‌یی (حزوری) داده‌نرێت.
ئه‌گه‌ر حوكمێكی نائاماده‌یی (غیابی) ده‌رچوو له‌سه‌ر داواله‌سه‌ركراو و
ره‌خنه‌ی گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره و له‌ره‌خنه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی
روونكرده‌وه كه‌دادگا حوكمی (غیابی) ده‌ركردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی تێبینی
ئه‌وه بكات كه‌ئه‌و داوایه وازیلێهێنراوه بۆ (مراجعه) دووجار،
له‌به‌رئه‌وه داوا ده‌كات حوكمه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، كاتێكیش كه‌دادگا
هه‌ڵده‌ستێت لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌بابه‌ته‌كه و راستی و دروستی ئه‌و
(دفع)ی بۆ ئه‌سه‌لمێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست، ئه‌و كاته بڕیارده‌دات
به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه (غیاب) ییه‌كه‌و هه‌روه‌ها بڕیارده‌دات
به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داواكه (عریضة الدعوی).
|