|
ژن له‌یاسای كۆمپانیاكانی
(شركات) عێراقیدا
مافناس/ ئومێد حسێن 5-9-2010
شاره‌زایانی یاسا تائێستاش ناكۆكن له‌دیاریكردنی مانای كۆمپانیادا، چونكه
له‌م باره‌یه‌وه دوو بۆچوون هه‌یه كه‌ئه‌مانه‌ن:-
1-خاوه‌نی فقهی كلاسیكی (تقلیدی)/ ده‌ڵێن شه‌ریكه بریتییه له‌گرێبه‌ست،
واته له‌ئه‌نجامی گرێبه‌سته‌وه دروستده‌بێت.
2-خاوه‌نی فقهی تازه (حدیث)/ ده‌ڵێن شه‌ریكه بریتییه له‌رێكخستنێك یان
سیستمێكی یاسایی، واته شه‌ریكه بریتی نیه له‌گرێبه‌ست.
سه‌ره‌تا بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌م یاسایه پێویسته پێناسه‌یه‌كی یاساكه
بكه‌ین تا بزانین چۆن و له‌چ روویه‌كه‌وه سه‌یری ژن كراوه له‌یاساكه‌دا.
یاسی شه‌ریكاتی عێراقی ساڵی (1983) له‌مادده‌ی (4)، برِگه‌ی (1)دا هاتووه
كه‌پێناسه‌ی شریكه‌ی كردووه به‌گرێبه‌ست (عقد)، واته یاسای عێراقی
به‌بۆجوونی كلاسیكی كاریكردوه.
شه‌ریكه چییه؟
گرێبه‌ستێكه به‌پێی ئه‌و كرێبه‌سته دووكه‌س یان زیاتر په‌یووه‌ست ئه‌بن
به‌پێشكه‌شكردنی (حصه مالیه) یاخود كار(عمل) بۆ پرۆژه‌یه‌كی ئابووری بۆ
دابه‌شكردنی ئه‌و قازانج و زه‌ره‌ری كه‌به‌ریده‌كه‌وێت له‌ئه‌نجامی دروست
بوونی ئه‌و شه‌ریكه‌یه‌وه.
كه‌واته یاسای عێراقی كاتی پێناسه‌ی شه‌ریكه ده‌كات ده‌ڵی دووكه‌س یان
زیاتر، واته لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ جیاوازی نه‌كردووه له نێوان ژن
و پیاودا له‌دروستكردنی كۆمپانیایه‌كدا به‌ڵام به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی
كه‌دیاریكراوه، جونكه یاساكه چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكردوه كه‌بۆ ژن و
پیاو هه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌یه‌و جیاوازی نه‌كردووه.
مافی به‌ئه‌ندام بوون ئه‌مانه‌ن (مه‌رجه‌كان):-
1-ئه‌بێ ئه‌و كه‌سه عێراقی بێت.
2-ئه‌بێ ئه‌و عێراقیه له‌ناو عێراقدا دانیشتبێ یان له‌ده‌وڵه‌تێكی
عه‌ره‌بیدا نیشته‌جێ بووبێت ئه‌گه‌ر بۆ (عذر)ێكی رێگه‌پێدراو (مشروع)
چووبوو
3-ئه‌بێ ئه‌و عێراقیه رێگه‌ی لێنه‌گیرابێت بۆ وه‌رگرتنی مافی ئه‌ندامێتی
به‌هۆیه‌ك كه‌بگه‌رِێته‌وه بۆ كه‌سایه‌تی خۆی یان برِیارێك كه‌رێگه بگرێ
له‌مافی ئه‌ندامێتی.
كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری ئه‌و مه‌رجانه بكه‌ین كه‌یاسادانه‌ر
دایناوه بۆ كه‌سێك كه‌بیه‌وێ كۆمپانیایه‌ك دروست بكات یان ببێ به‌ئه‌ندام
له‌كۆمپانیایه‌كی پشكدا (شركه المساهمه) ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه‌یاسادانه‌ر هیچ جیاوازییه‌كی نه‌كردووه له‌نێوان ژن و پیاودا
له‌وبواره‌دا، كه‌واته هه‌ر ژنێك یان پیاوێك ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و
مه‌رجانه‌ی تێدا بوو ئه‌وا ئه‌توانێ كۆمپانیایه‌ك دابمه‌زرێنێ یان ببێ
به‌ئه‌ندام تیایدا.
|