|
جۆره‌كانی حكومه‌ت
پارێزه‌ر: ئومێد حسێن 7-11-2010
له‌باسی پێشودا كورته باسێكم كرد له‌سه‌ر حكومه‌ت و پێناسه‌ی حكومه‌ت
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، بۆیه به‌پێویستم زانی كه‌جۆره‌كانی حكومه‌تیش باس
بكه‌م، چونكه ئه‌م جۆره باسانه گرنگی خۆیان هه‌یه چ له‌رووی
یاساییه‌وه بێت یان سیاسییه‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ رۆژگاری ئه‌مرِۆمان.
چه‌ندین دابه‌شكاری هه‌یه بۆ جۆره‌كانی حكومه‌ت كه‌من لێره‌دا باس
له‌گرنگترینیان ده‌كه‌م كه‌ئه‌م دوو دابه‌شكاریه‌ی خواره‌وه‌یه:
دابه‌شكاری یه‌كه‌م:
هه‌ندێك له‌یاساناسان حكومه‌تیان دابه‌شكردووه بۆ سێ جۆر كه‌ئه‌مانه‌ن:
1. حكومه‌تی پاشایه‌تی: كه‌ئه‌مه‌ش سێ جۆره:
أ. پاشایه‌تی تاكه‌كه‌سی (استبدادی).
ب. پاشایه‌تی ره‌ها.
ج. پاشایه‌تی ده‌ستووری.
2. حكومه‌تی كۆماری.
3. حكومه‌تی دیموكراتی.
دابه‌شكاری دووه‌م:
هه‌ندێكی تر له‌یاساناسان حكومه‌تیان دابه‌شكردووه بۆ سێ جۆر
كه‌ئه‌مانه‌ن:
1. حكومه‌ت له‌رووی ملكه‌چ بوون بۆ یاسا/ ده‌كرێ به‌دوو به‌شه‌وه:
أ. حكومه‌تی تاكه‌كه‌سی (استبدادی).
ب. حكومه‌تی یاسایی.
2. حكومه‌ت له‌رووی ملكه‌چ بوونی بۆ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت/ ده‌كرێ به‌دوو
به‌شه‌وه:
أ. حكومه‌تی پاشایه‌تی.
ب. حكومه‌تی كۆماری.
3. حكومه‌ت له‌رووی سه‌رچاوه‌ی سه‌روه‌ریه‌وه (السیادة)/ ده‌كرێ به‌سێ
به‌شه‌وه:
أ. حكومه‌تی تاكه‌كه‌سی: كه‌ئه‌میش سێ جۆره:
- پاشایه‌تی.
- داپلۆسێنه‌ر (استبدادی).
- دیكتاتۆری.
ب. حكومه‌تی كه‌مینه (أرستوكراتی).
ج . حكومه‌تی دیموكراتی.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه كورته‌یه‌ك بوو له‌دابه‌شكاریه‌كان به‌ڵام ئێستا دین
هه‌ر جۆره‌یان به‌كورتی باسێكی ده‌كه‌ین بۆ زیاتر شاره‌زابوون و
ناسینه‌وه‌یان:
1. حكومه‌تی پاشایه‌تی:
أ. پاشایه‌تی تاكه‌كه‌سی:
لێره‌دا پاشا ته‌نها یه‌ك كه‌س بووه‌و كه‌سێكی تری له‌گه‌ڵدانه‌بووه،
هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێك خاوه‌نی ماف نه‌بووه به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س لای خۆی
داناوه كه‌خه‌ڵكانی باوه‌رِپێكراوی خۆی بوون (المعتمدین)، كه‌كاروباری
ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌ده‌به‌ن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشادا، واته پاشا خۆی
له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تیه‌وه فه‌رمان ده‌رده‌كات.
له‌م جۆره حكومه‌تانه‌دا پاشا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چ نابێت بۆ یاسا،
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به‌ته‌نهایه بۆیه به‌رپرس نابێت
به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك.
ب. پاشایه‌تی ره‌ها (مطلق):
ئه‌م جۆره پاشایه‌تیه هه‌ر له‌پاشایه‌تی تاكه‌كه‌سی ده‌چێ، به‌ڵام ته‌نها
ئه‌وه‌نده‌ی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌لڕ پاشایه‌تی تاكه‌كه‌سیدا كه‌لێره‌دا
پاشا خۆی یاسایه‌ك بۆ خۆی داده‌نێت و په‌یوه‌ست ئه‌بێت پێوه‌ی كه‌له و
یاسایه‌دا پاشا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌دات به‌خۆی.
كه‌واته له‌م جۆره پاشایه‌تیه‌دا پاشا (ملیك) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چ
نابێت بۆ یاسا، چونكه پاشا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یاساكان نه‌گۆرِێت.
ج. پاشایه‌تی ده‌ستووری:
له‌م جۆره حكومه‌ته‌دا ده‌ستوور هه‌یه، وه‌كو حكومه‌تی به‌ریتانی
كه‌تیایدا پاشا ناچار ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌و ده‌ستووره‌وه، هه‌ر ئه‌و
ده‌ستووره‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانی پاشا دیاریده‌كات و بۆی نیه لێی لابدات،
چونكه ئه‌و ده‌ستووره گه‌ل دایده‌نێت، كه‌واته لێره‌دا پاشا ته‌نها
وه‌كو ره‌مزێك ماوه‌ته‌وه بۆیه لێره‌دا حكوومه‌ت ملكه‌چ ده‌بێت بۆ
ده‌ستوور كه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه (په‌رله‌مان) دانراوه.
2. حكومه‌تی كۆماری (جمهوری):
حكومه‌تی كۆماری ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه‌به‌وه‌رگه‌رِانی سه‌ربازی (انقلاب)
یان شۆرِش یان هه‌ڵبژاردن دێته ئاراوه، واته حكومه‌تی كۆماری به‌دوو
رێگه دێته سه‌ر حكوم كه‌ئه‌مانه‌ن:
ڕ. رێگه‌ی ئاسایی (شرعی)/ واته هه‌ڵبژاردن، كه‌ئه‌مه‌ش یان به‌هه‌ڵبژاردنی
راسته وخۆیه یان یان ناراسته‌وخۆ.
ب. رێگه‌ی نائاسایی (غیر شه‌رعی)/ واته به‌هه‌ڵگه‌رِانه‌وه ده‌بێت یان
به‌شۆرش نموونه/ وه‌ك حكومه‌ته‌كانی (مصر- ئێران – عێراق .... تد).
3. حكومه‌تی دیموكراتی:
دیموكراتی ووشه‌یه‌كی یۆنانیه كه‌به‌مانای حوكمی گه‌ل دێت، به‌ڵام
له‌ئێستادا به‌مانای حوكمی زۆرینه دێت (أغلبیة).
له‌یۆناندا شاره‌كان بچوك بوون كه‌پێی ده‌وترا (بولیس) واته (شاره
ده‌وڵه‌ت) كه‌هه‌ر شارێك خۆی له‌خۆیدا ده‌وڵه‌تێك بووه، لێره‌دا حوكمێكی
راسته‌خۆ هه‌بووه كه‌ئه‌نجومه‌نێكی (500) كه‌سی دروست ده‌كرا له‌شوێنێكدا
كه‌پێی ده‌وترا (مسرح) بۆ به‌رِێوه‌بردنی شاره‌كه.
له‌وسه‌رده‌مانه‌دا (ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ) هه‌ستان به‌توێژینه‌وه‌و
شیكاركردنی ئه‌و بابه‌تانه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه ئه‌رستۆ حوكمی
كه‌مینه‌ی به‌لاوه باش نه‌بوو واته (حوكمی ئه‌رستۆكراتی) واته حوكمی
دیموكراتی به‌لاوه باش بوو، هه‌روه‌ها ئه‌فلاتون حوكمی دیموكراتی به‌لاوه
باش بوو به‌ڵام دوای داگیركردنی ئه‌سینا له‌لایه‌ن ئه‌سپارته‌وه ئیتر
ئه‌فلاتون بیرورِای گۆرِا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌حوكمی كه‌مینه (نوخبه –
ئه‌رستوكراتی) باشه و كه‌وته دژایه‌تی دیموكراتی.
به‌ڵام ئه‌رستۆ هه‌ر حوكمی دیموكراتی به‌لاوه باش بوو سه‌ره‌رِای ئه‌و
لایه‌نه خراپانه‌ش كه له‌حوكمی دیموكراتیدا هه‌یه.
دوای چه‌ندین ساڵ و به‌هۆی دۆزینه‌وه جوگرافیه‌كان و چاكسازیه ئاینیه‌كان
و چه‌ندان شتی تره‌وه ئیتر بۆچونی دیموكراتی و ره‌وتی دیموكراتی به‌زه‌قی
سه‌ریهه‌ڵدا به‌تایبه‌ت له‌ژێر كاریگه‌ری بۆچونی سه‌رمایه‌داری و له‌گه‌ڵ
شۆرِشی فه‌ره‌نساشدا زۆر به‌ته‌واوی بۆچوونی دیموكراتی دێته مه‌یدانی
ژیانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌رِێی نوێنه‌ره‌وه‌و دواتریش له‌ئه‌مریكا ده‌ستوور
دانرا كه‌یه‌كه‌م ده‌ستووری نووسراوی هه‌یه.
حكومه‌ت له‌رووی ملكه‌چ بوونیه‌وه بۆ یاسا:
لێره‌دا پرسیارێكی گرنگمان بۆ دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ئاخۆ ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه یان حكومه‌تانه كێن كه‌ملكه‌چ ده‌بن بۆ یاسا؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت بچینه‌وه دابه‌شكاریه‌كه به‌م
شێوه‌یه:
1. حكومه‌تی پاشایه‌تی/
أ. پاشایه‌تی تاكه‌كه‌سی: ئه‌م جۆره حكومه‌ته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چ
نابێت بۆ یاسا.
ب. پاشایه‌تی ره‌ها: ئه‌م حكومه‌ته ملكه‌چ نابێت بۆ یاسا هه‌رچه‌نده
یاسایه‌كیش داده‌نآ به‌ڵام به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ستكاری ده‌كات.
ج. پاشایه‌تی ده‌ستووری: لێره‌دا حكومه‌ت یان پاشا ملكه‌چ ده‌بن بۆ یاسا
كه‌بریتییه له‌ده‌ستوور، ئه‌م ده‌ستووره‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه
داده‌نرێ كه‌نوێنه‌ری گه‌له، لێره‌دا پاشا ته‌نها ره‌مزه و هیچ
ده‌سه‌ڵاتێكی نیه و پاشایه‌تیه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی میراتیه‌وه بۆ به‌جێ
ده‌مَنێت.
2. حكومه‌تی كۆماری/
راده‌ی ملكه‌چی بۆ یاسا له‌حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێكی كۆماریه‌وه بۆ یه‌كێكی
تر ده‌گۆرِێ و جیاوازی هه‌یه واته هه‌ندێك حكومه‌تی كۆماری ملكه‌چ ده‌بێت
بۆ یاسا و هه‌ندێكی تریان ملكه‌چ نابن بۆ یاسا، وه‌كو: كۆماری مێر
كه‌ملكه‌چی یاسایه، چونكه به‌هه‌ڵبژاردن هاتووه، كه‌چی كۆماری عێراق
ملكه‌چ نیه بۆ یاسا چونكه به‌هه‌ڵگه‌رانه‌وه (انقلاب) هاتووه.
چۆن حكومه‌ت ده‌سه‌ڵات ده‌كرێته ده‌ست؟
1. حكومه‌تی پاشایه‌تی:
له‌حكومه‌تی پاشایه‌تیدا ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست له‌رێگه‌ی پشتاوپشت
(وراثة)وه ده‌بێن واته (بۆماوه‌ییه).
2. حكومه‌تی كۆماری:
له‌حكومه‌تی كۆماری‌دا سه‌رۆك كۆمار به‌دوو رێگه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته
ده‌ست:
أ. رێگه‌ی یاسایی (شرعی)/ بریتییه له‌وه‌رگه‌رِان و شۆرِش (انقلاب،
پوره).
ب. رێگه‌ی نایاسایی (غیر شرعی)/ بریتییه له‌هه‌ڵبژاردن (انتخابات).
|