|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
مێژووی ژنان له‌ئه‌مریكا
ئا/ سه‌نته‌ری
نێوده‌وڵه‌تی ژنان
مافه‌كانی ژنان: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به درێژایی مێژوو ژنان خاوه‌نی مافی یاسایی و هه‌لی كاری كه‌متر بوون له به‌رامبه‌ر پیاوان، ژنێتی و دایكایه‌تی وه‌ك پیشه‌ی هه‌ره گرنگی ژنان ده‌بینرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ژنانی زۆربه‌ی گه‌لان مافی ده‌نگدانیان به‌ده‌ستهێناو هه‌لی كار‌و ڕۆشنبیری خۆیان فراوانتر كرد. ڕه‌نگه گرنگترین شت ئه‌وه بێت كه ئه‌وان تێكۆشان و تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر توانیان هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروبۆچوونه كۆنباوه‌كان سه‌باره‌ت به ڕۆڵی خۆیان له كۆمه‌ڵگادا به ده‌ست بێنن. بیر‌و بۆچوونه پێشینه‌یییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ژنان: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و به شێوه‌یه‌كی بی هاوتا ژن وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهێنه‌ری ژیانی مرۆڤ بینراوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان نه‌ك ته‌نها له ڕووی هۆشمه‌ندی یه‌وه له ئاستێكی نزمتر له به‌رامبه‌ر پیاوان ، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی فریودان و خراپه‌كاری له قه‌ڵه‌م دراون. بۆ نموونه له ئه‌فسانه‌ی یۆنانه‌كان دا ئه‌وه ژن (پاندۆرا) بوو كه سندووقی یاساغ كراوی كرده‌وه و نه‌خۆشی تاعوون و نابه‌خته‌وه‌ری به مرۆڤایه‌تی به‌خشی .یاسای پێشووی ڕۆمان ژنانی به (منداڵ) ناوزه‌ند كردبوو تا بۆ هه‌میشه و له به‌رامبه‌ر پیاوان دا له ئاستێكی نزمتردا بن. ئاینی مه‌سیحی پێشوو ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ی خراپتر كرد . (جێرۆمی) باوكی لاتینی كه‌نیسه‌ی مه‌سیحه‌ت له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌م ووتی : ژن ده‌روازه‌ی خراپه‌كاریه ، ڕێڕه‌وی به‌دڕه‌وشتی یه، پێوه‌دانی ماری گه‌وره‌یه ، به ووشه‌یه‌ك واته (شتێكی مه‌ترسیداره). (تۆماس ئه‌كویناس) كه ئایناسێكی مه‌سیحی سه‌ده‌ی سیانزه‌یه‌مه ووتی: ژن دروست كرا تاكو ببێته یارمه‌تی ده‌ری پیاو ، به‌ڵام ڕۆڵی بی هاوتای ئه‌و له سك پڕی دایه ... چونكه له هه‌ندێ مه‌به‌ستی تردا وا باشتره پیاو له لایه‌ن پیاوانی تره‌وه هاریكاری بكرێت. تێڕوانینه‌كان له‌باره‌ی ژنان و له ڕۆژهه‌ڵات دا له سه‌ره‌تاوه په‌سه‌ندكراو بوون. بۆنموونه : له هیندستانی دێرین دا ژنان بی به‌ش نه‌بوون له مافه‌كانی موڵكداری‌و سه‌ربه‌ستی یه‌كانی تاك به‌هۆی هاوسه‌رگیری یه‌وه. به‌ڵام (هیندیۆیزم) كه له وڵاتی هیندستان و له‌پاش ساڵی (500) ی پێش زایین گه‌شه‌ی كرد گوی ڕایه‌ڵی ژنانی ده‌خواست له به‌رامبه‌ر پیاوان دا .ژنان پێویست بوو له پاش مێرده‌كانیانه‌وه ڕی بكه‌ن . ژنان نه‌یانده‌توانی خاوه‌نی موڵك بن و بێوه ژنانیش نه‌یانده‌توانی دووباره پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن. له هه‌ریه‌ك له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواشدا منداڵانی نێر ویاتر خوازراو بوون له به‌رامبه‌ر منداڵه می یه‌كاندا . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتی ئه‌وان سه‌ربه‌ستی كه‌سێتی و ڕۆشنبیری یان پێدرا، ژنان توانیان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به ده‌ست بێنن. له ماوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا ژنه ڕاهیبه‌كان ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕا له ژیانی ئاینی ئه‌وروپادا . ژنه ئورستۆكراتی یه‌كان تامی ده‌سه‌ڵات و پایه به‌رزی یان چه‌شتبوو. هه‌موو چاخه‌كان كاریگه‌ری ژنانی له‌سه‌ر بووه. له نموونه‌ی ئه‌و ژنانه : (شاژنه ئیلیزابێسی به‌ریتانی) له سه‌ده‌ی شانزه، (كاسرینی گه‌وره) له ڕووسیا و له سه‌ده‌ی هه‌ژده ، (شاژنه ڤیكتۆریای به‌ریتانی) له سه‌ده‌ی نۆزده. ڕه‌گه‌زه لاوازه‌كه ژنان هه‌ر له سروشته‌وه‌و له مێژه‌وه به لاوازتر له پیاوان له قه‌ڵه‌م دراون . وه‌ها بینراون زوو هه‌ستیار ده‌بن و له توانایاندا نی یه ئه‌و ئه‌ركانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن كه هۆشمه‌ندی و كاری ماسولكه ده‌خوازێت . له زۆرێك له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه هێشتا به شۆڕشی پیشه‌سازی ئاشنا نه‌بوون ئه‌ركی ڕۆژانه و ڕۆتینی ناوماڵ په‌یوه‌ست كرابوو به ژنانه‌وه و كاره قورستره‌كانی وه‌ك ڕاو كردن و زه‌وی كێڵان بۆ پیاوان به‌جی هێڵرابوو . ئه‌مه‌ش هۆكاری فه‌رامۆش كردنی ئه‌و ڕاستی یه بوو كه چاودێری كردنی منداڵان و ڕاپه‌ڕاندنی هه‌ندێ كاروباری وه‌ك مانگا دۆشین و جل شتن به كاری قورس هه‌ژمار نه‌كرێت . به‌ڵام هه‌نووكه تاقیكردنه‌وه فیسۆلۆژی یه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ژنان زیاتر به‌رگه‌ی ئازار ده‌گرن و سه‌رژمێری یه‌كانیش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ژنان زیاتر ده‌ژین و پتر به‌رگه‌ی ئازار ده‌گرن . دایكایه‌تی (كه ڕۆڵی بایلۆژی و سروشتی ژنه) به شێوه‌یه‌كی باو وه‌ك ڕۆڵی سه‌ره‌كی و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان لێی ده‌ڕوانرێت . بیرۆكه‌ی چه‌سپاو (پێگه‌ی ژنێك ماڵه‌كه‌یه‌تی) به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه داوه كه به‌هۆیه‌وه ژنان گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ ڕێگری كردنی منداڵ بوون ، به یاسایی كردنی منداڵ له‌بار بردن له هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتری به ژنان به‌خشیووه له‌ڕووی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌یانبێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م پێشكه‌وتنه ژنانی سه‌ربه‌ست كردووه له دژی یاساكان جگه له دایكایه‌تی نه‌بێت ، گوشاری كه‌لتوری دژ به ئافره‌تان كه ببنه ژنان و دایكان هێشتا ڕێگری له چه‌ندین ژنانی به‌هره‌دار كردووه له ته‌واو كردنی كۆلێژ و به ده‌ست هێنانی كار. به شێوه‌یه‌كی باو كچێكی چینی ناوه‌ڕاست له كه‌لتووری ڕۆژئاوادا مه‌یلی وابوو له نموونه‌ی دایكی یه‌وه فێر بێت كه چێشت لێنان و پاككردنه‌وه و چاودێری كردنی منداڵ ڕه‌فتارێكه له‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و كاته‌دا كه ئه‌و گه‌وره بوو. ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له ساڵانی هه‌شتاكان به ئه‌نجام گه‌یه‌نراون نیشانیان دا كه ده‌سكه‌تی خوێندن له لای كچان له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تادا زیاتره وه‌ك له ئاستی خوێندنی ئاماده‌یی دا. هۆكاری سه‌ره‌كیش بریتی یه له‌وه‌ی پێشبینی خودی كچان كه‌متر ده‌بێته‌وه چونكه نه خێزانه‌كانیان و نه مامۆستاكانیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لی ده‌كه‌ن كه خۆیان بۆ ئاینده ئاماده بكه‌ن جگه له هاوسه‌رگیری و دایكایه‌تی نه‌بێت . ئه‌م ئاڕاسته‌یه له‌م ده‌یانه‌ی ئێستادا گۆڕانكاری به خۆوه دیوه. له‌مێژه‌وه خوێندنی فه‌رمی سه‌باره‌ت به كچان به پله‌ی دووه‌م هه‌ژمار كراوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ كوڕان .له كۆڵۆنیاڵی ئه‌مریكا دا ئه‌وان له (Dame School)فێر ده‌بوون بنوسن و بخوێننه‌وه. ئه‌وان توانیان له ماسته‌ری خوێندنگاكانی كوڕان دا ئاماده بن به‌و مه‌رجه‌ی جێگه هه‌بێت و به زۆریش له وه‌رزی هاویندا له كاتێكدا زۆربه‌ی كوڕان سه‌رقاڵی كاركردن بوون. وێڕای ئه‌وه‌ش له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ژماره‌ی خوێندكارانی ژن به شێوه‌یه‌كی گرنگ ڕووی له زیاد بوون كرد . خوێندنی باڵا زیاتر په‌ره‌ی پێدرا له ئه‌نجامی زیاد بوونی كۆلێژه‌كانی ژنان و وه‌رگرتنی ژنان له زانكۆ و كۆلێژه هه‌میشه‌یی یه‌كان دا . له ساڵی 1870 نزیكه‌ی پێنج یه‌كی خوێندكارانی زانكۆ ژنان بوون . له ساڵی 1900 ئه‌م ڕێژه‌یه ڕووی له زیادبوون كرد و بۆ پتر له سی یه‌ك هه‌ڵكشا. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ژنان توانیان ڕێژه‌ی له سه‌دا نۆزده‌ی بڕوانامه‌ی كۆلێژه‌كانی به ده‌ست بێنن. له ساڵی 1984ئه‌م ژماره‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له زیاد بوون كرد بۆ ڕێژه‌ی له سه‌دا چل و نۆ . هه‌روه‌ها ژنان ژماره‌ی خۆیان له خوێندنی باڵادا پتر كرد. له ساڵانی ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان دا ژنان توانیان ڕێژه‌ی له سه‌دا چل و نۆ ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و ڕێژه‌ی له سه‌دا سی و سی ی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. له ساڵی 1985 نزیكه‌ی له سه‌دا په‌نجا و سی ی خوێندكارانی كۆلێژ ژنان بوون و پتر له چاره‌كی ئه‌و ژماره‌یه‌ش له سه‌روو ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌وه بوون. پێگه‌ی یاسایی ژنان ئه‌فسانه‌ی سروشتی لاوازی یه‌كانی ژن كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كرده سه‌ر پێگه‌ی ژنان له یاسادا. له ژێر كاریگه‌ری یاسای گشتی به‌ریتانیا ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیری یان ئه‌نجام نه‌داوه ده‌شێت خاوه‌نی موڵك بن، گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن ، بۆ دادگا بانگ بكه‌ن یاخود بانگ بكرێن . به‌ڵام ژنی هاوسه‌ردار (به‌و كه‌سه ده‌وترێت خاوه‌نی مێرد بێت) ده‌ست به‌رداری ناوی خۆی ده‌بێت و زۆرێك له موڵكه‌كانی ده‌چێته ژێر ڕكێفی مێرده‌كه‌یه‌وه . له واده‌ی سه‌ره‌تای مێژووی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر و به ئه‌ندازه‌ی سامانه ماددی یه‌كانی ، پیاو خاوه‌نی ژن و منداڵه‌كانی بوو. ئه‌گه‌ر پیاو بڕیاری بدایه منداڵه‌كانی ڕه‌وانه‌ی خانه‌ی هه‌ژاران بكات ، ئه‌وا له ڕووی یاساوه دایكه‌كه مافی ڕێگری كردنی بڕیاره‌كه‌ی نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگاكان گۆڕانكاری یان له یاسای گشتی دا كرد تا ڕێگه بۆ ژنان خۆش بكات وه‌ك پارێزه‌ر له دادگا كار بكه‌ن ، شكات له‌سه‌ر موڵكه‌كانیان تۆمار بكه‌ن و موڵكه‌كانیان بكه‌ن به ناوی خۆیانه‌وه ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌یان ڕه‌زامه‌ندی نواند. یاسای یه‌كسانی (كه له به‌ریتانیا گه‌شه‌ی كرد) جه‌ختی له‌سه‌ر پره‌نسیپی مافه‌كانی یه‌كسانی ده‌كرده‌وه نه‌ك له داب و نه‌ریته‌كان . یاسای یه‌كسانی كاریگه‌ری لیبراڵی هه‌بوو به‌سه‌ر مافه یاسایی یه‌كانی ژنان له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ نموونه ژن ده‌یتوانی سكاڵا له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی تۆمار بكات .له ساڵی 1839 له میسیپی و دوا به دوای ئه‌و له ساڵی 1848 له نیو یۆرك ، له ماسۆچیست له ساڵی 1854 یاسایان ده‌ركرد كه ڕێگه به ژنانی هاوسه‌رگیركردوو دا كه به جیا له مێرده‌كانیان خاوه‌نی موڵك بن . به‌ڵام وێڕای ئه‌وه و به گوێره‌ی یاسای ته‌ڵاق مێردی ته‌ڵاقدراو له ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی یه‌وه ده‌بووه خاوه‌نی منداڵ و موڵكه‌كان . له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له دووكانی پۆشاك و كارگه‌كانی ڕستن و چنین دا ده‌ستیان كرد به كار كردن. له‌و ژوورانه‌دا كه جه‌نجاڵ بوون و هه‌واگۆڕكی له بارێكی باش‌دا نه‌بوو ، ژنان (هه‌روه‌ها منداڵانیش) بۆ ماوه‌ی دوانزه كاتژمێر له ڕۆژێكدا سه‌رقاڵی كار كردن بوون . به‌ریتانیای گه‌وره له ساڵی 1847 یاسای (10 كاتژمێر كاركردن له ڕۆژێكدا) ی بۆ ژنان و منداڵان ده‌ركرد ، به‌ڵام له ئه‌مریكا ئه‌وه له ئارادا نه‌بوو تاكو ساڵانی 1910 كه ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌ك به مه‌به‌ستی سنوردار كردنی واده‌ی كاركردن و باشتر كردنی بارودۆخی كاركردنی ژنان و منداڵان. دواجار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێسایانه‌ی كاركردن وه‌ك سنوردار كردنی مافه‌كانی ژنانی ئیشكه‌ر ده‌هاتنه پێش چاو . بۆ نموونه : ئه‌و یاسایانه‌ی ژنانیان قه‌ده‌غه كرد له كاركردنی پتر له هه‌شت كاتژمێر یاخود كاركردن له شه‌ودا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م به ده‌ست هێنانی زۆرێك له كاره‌كان سه‌باره‌ت به ژنان ، به تایبه‌تی ئه‌ركه سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كان كه پێویستی به كاری زیاده (ئۆڤه‌ر تایم) ده‌بێت . له هه‌ندێ له وویلایه‌ته‌كان یاسا ڕێگری كرد له ژنان له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له‌سه‌روو ئه‌و بڕه دیاری كراوه‌ی كه نزیكه‌ی پانزه پاوه‌ند (حه‌وت كیلۆ گرام) ده‌بوو. ئه‌مه‌ش دووباره بێبه‌ش كردنی ژنان بوو له چه‌ندین كار . له ماوه‌ی ساڵانی (1960) چه‌ندین یاسای فیدراڵی سه‌باره‌ت به باشتر كردنی پێگه‌ی ئابووری ژنان ده‌ركرا. (یاسای مووچه پێدانی یه‌كسان له ساڵی 1963) هه‌مان مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی ده‌خواست سه‌باره‌ت به‌و پیاو و ژنانه‌ی هه‌مان كار به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن. (یاسای مافه شارستانی یه‌كانی ساڵی 1964 ) جیاوازی ڕه‌گه‌زیی دژ به ژنان قه‌ده‌غه كرد بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه خاوه‌نی 25 فه‌رمانبه‌ر یان زیاتر بێت .( فه‌رمانی جێبه‌جی كراوی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 1967) جیاوازكردنی ژنانی یاساغ كرد له دامه‌زراندنیان له لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه. به‌ڵام جیاوازیكردن له بواره‌كانی تردا درێژه‌ی هه‌بوو، زۆرێك له دووكانه فرۆشیاره‌كان كارتی متمانه (Credit Card)یان به ژنه هاوسه‌داره‌كان نه‌ده‌دا. ئه‌سته‌م بوو كه ژنانی ته‌نها یاخود ته‌ڵاقدراو متمانه‌یان پی بكرێت تاكو خانوو یان ئۆتۆمبیل بكڕن. یاسا په‌یوه‌ندی داره‌كان به چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ، تاوان ، به سوزانی كردن و هه‌روه‌ها منداڵ له‌بار بردن دژ به ژنان لایه‌نگیری تیا كرا. له ئه‌گه‌ری پێشێلكاری مافه‌كانی ژنان بۆ نمونه وه‌رگرتنی كۆمه‌كی حكومی له لایه‌ن دایكه‌وه بابه‌تی زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه بوو تاكو پێویست بوونی ده‌ستگیرۆیی ئه‌و بسه‌لمێنن. جیاوازی ڕه‌گه‌زی له پێناسه‌ی تاوانه‌كان و له زۆرێك له ناوچه‌كانی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دا بوونی هه‌بوو . ژنێك ته‌قه بكات و مێرده‌كه‌ی بكوژێت ئه‌وا به (پیاوكوژ) تۆمه‌تبار ده‌كرێت ، به‌ڵام ته‌قه كردن له ژن له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌گونجا به( ته‌قه كردنی هه‌ست و سۆز) ناوزه‌ند بكرێت . وه‌ك نموونه‌یه‌كی تر و ته‌نها له ساڵی 1968 دادگای په‌نسلڤانیا یاسایه‌كی وویلایه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هه‌ر ژنێك به تاوانی جینائی تاوانبار كرابێت توندترین سزا ده‌درێت كه له لایه‌ن یاساوه دیاری كراوه. هه‌ندێ جار ژنه سۆزانی یه‌كان حوكم ده‌دران له كاتێكدا سه‌وداگه‌ره نێره‌كانیان ڕێگه‌یان پی ده‌درا به ئازادی بۆی ده‌رچن . له زۆربه‌ی وویلایه‌ته‌كان دا منداڵ له‌بار بردن یاسایی بووه به‌و مه‌رجه‌ی ژیانی دایكه‌كه له ڕووی جه‌سته‌یی یه‌وه بخاته مه‌ترسی یه‌وه . وێڕای ئه‌وه‌ش له ساڵی 1973 دادگای باڵای وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به جۆرێك فه‌رمانی ده‌ركرد كه نابی وویلایه‌ته‌كان مافی ژنان بۆ منداڵ له باربردنی سی مانگی یه‌كه‌می سك پڕیه‌كه‌ی سنووردار بكه‌ن. تاكو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ژنان له ووڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا له ژێر په‌ككه‌وتنی یاسا و هه‌روه‌ك ژنانی ئه‌مریكی ده‌ژیان . بۆ نموونه هه‌تا ساڵی 1935 له به‌ریتانیا ژنانی هاوسه‌ردار مافی ته‌واویان نه‌بوو خاوه‌نی موڵك بن و گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن و هاوشانی كچانی شوونه‌كردوو بن . ته‌نها له‌دوای ساڵی 1920 یاسایه‌ك ده‌رچوو سه‌باره‌ت به فه‌راهه‌م كردنی هه‌له‌كانی دامه‌زراندن و پاره پێدان بۆ ژنانی ئیشكه‌ر تا له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌كسان بن . هه‌تاكو ساڵانی سه‌ره‌تای 1960 یاسایه‌ك ده‌رنه‌چوو كه بڕی مووچه بۆ پیاوان و ژنان له خزمه‌تگوزاری شارستانی به‌ریتانی دا یه‌كسان بكات . ژنان له كاردا له كۆلۆنیاڵی ئه‌مریكادا ئه‌و ژنانه‌ی بژێوی ژیانیان دابین ده‌كرد زۆربه‌ی كات ده‌بوونه به‌رگ دروو یاخود له میوانخانه دا ده‌بوون . به‌ڵام هه‌ندێ له ژنان له‌و پیشانه‌دا كاریان ده‌كرد كه زۆرتر بۆ پیاوان ده‌سته‌به‌ر كرابوون . ژنانی دكتۆر و پارێزه‌ر و ووتار خوێن و مامۆستا و نووسه‌ر و هه‌روه‌ها گۆرانی بێژ بوونیان هه‌بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده پیشه خوازراوه‌كان سه‌باره‌ت له كرێكاری كارگه و ئیشی ناوماڵدا سنووردار بوون . ژنان له پیشه‌كان دوورخرابوونه‌وه ته‌نها له نووسین و وانه ووتنه‌وه دا نه‌بێت . پیشه پزیشكی یه‌كان نموونه‌یه‌كن له گۆڕانی تێڕوانینه‌كان له سه‌ده‌كانی نۆزده و بیسته‌م سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌ی وا ده‌بینران كه بۆ ژنان گونجاو بن . به‌ر له ساڵانی 1800 خوێندنگه پزیشكی یه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك بوونیان نه‌بوو و تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش كه‌سێكی سه‌ركه‌ش نه‌ده‌بینرا پراكتیزی پزیشكی بكات . له ڕاستیدا زانستی منداڵ بوون و مامانی له ژێر كۆنترۆڵی ژنان دا بوو . له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ئاماده‌كاری په‌روه‌رده‌یی خوازراو به تایبه‌تی بۆ پراكتیز كردنی پزیشكی زیادی كرد. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ڕێگری كردنی زۆر له كچانی گه‌نج كه زوو هاوسه‌رگیری یان ئه‌نجام دابوو منداڵی زۆریان ببوو ، له چوونه نێو پیشه پڕۆفیشناڵه‌كان .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سسته‌ری كردن له ماڵان دا به كاری ته‌واوی مێینه له قه‌ڵه‌م ده‌درا، سسته‌ری كردن له نه‌خۆشخانه‌كان دا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌بوو . جیاوازی كردنی به‌رچاو له دژی ژنان ده‌ركه‌وت . بۆ نموونه : ڕێكخراوی پزیشكی ئه‌مریكی ، كه له ساڵی 1846 دا بنیاد نراوه ، ژنانی قه‌ده‌غه كرد له به ئه‌ندام بوونیان . له ئاكامی ڕێگه پێنه‌دانیان له كۆلێژه پزیشكی یه‌كانی پیاوان ، ژنان له كۆلێژه‌كانی تایبه‌ت به خۆیان دا ناویان تۆمار كرد . بۆ نموونه كۆلێژی پزیشكی مێینه‌ی په‌نسلڤانیا كه له ساڵی 1850 دامه‌زرا . له ساڵی 1910 ژنان ئاماده‌ی زۆرێك له خوێندنگه پزیشكی یه سه‌ره‌كی یه‌كان بوون و له ساڵی 1915 ڕێكخراوی پزیشكی ئه‌مریكی ده‌ستی كرد به وه‌رگرتنی ئه‌ندامه ژنه‌كان . له ساڵی 1890 ژنان نزیكه‌ی ڕێژه‌ی له سه‌دا پێنجی ژماره‌ی دكتۆره‌كانی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیان پێك ده‌هێنا . له ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1980 رێژه‌كه نزیكه‌ی له‌سه‌دا حه‌ڤده بوو . له هه‌مان كات دا ڕێژه‌ی سه‌دی ژنانی دكتۆر له ئه‌ڵمانیا ی ڕۆژئاوا نزیكه‌ی له‌سه‌دا نۆزده و له فه‌ره‌نساش له سه‌دا بیست بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له ئیسرائیل ڕێژه‌ی له سه‌دا سی و دووی دكتۆر و دانسازه‌كان ژنان بوون . له لایه‌كی تره‌وه ژنان پێگه‌ی خۆیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر نه‌كردبوو له پیشه‌كانی تردا. له ساڵی 1930 نزیكه‌ی ڕێژه‌ی له سه‌دا دووی هه‌موو پارێزه‌ران ژنان بوون ، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 1989 بوو به له سه‌دا بیست و دوو . له ساڵی 1930 هه‌روه‌ك بڵێی ژنانی ئه‌ندازیار له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نه‌بوون . له ساڵی 1989 ڕێژه‌ی ژنانی ئه‌ندازیار ته‌نها له سه‌دا حه‌وت و نیو بوو . له لایه‌كی تره‌وه پیشه‌ی فێركردن بوارێكی فراوانی دامه‌زراندنی ژنان بوو . له كۆتای ساڵانی 1980 له خوێندنگه سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی یه‌كان دا دوو ئه‌وه‌نده زیاتری ڕێژه‌ی پیاوان ژنان وانه‌یان ده‌وته‌وه . وێڕای ئه‌وه له خوێندنی باڵا دا ژنان ته‌نها ڕێژه‌ی سی یه‌كی پله‌كانی خوێندنیان به ده‌ست هێنا بوو كه زیاتر تیشكی خستبووه سه‌ر بواره‌كانی خوێندن ، خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری ماڵ ، سسته‌ری و زانستی كتێبخانه . ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش له ژنانی كۆلێژ و مامۆستایانی زانكۆ له زانسته سروشتی یه‌كان ، ئه‌ندازیاری ، كشتوكاڵ هه‌روه‌ها یاسا به‌شداری یان هه‌بوو . به‌شی هه‌ره زۆری ژنان كه كار ده‌كه‌ن هێشتا له بواری ئه‌ركه فه‌رمانگه‌یی یه‌كان ، كاری كارگه‌كان ، فرۆشیاری تاك و كاری خزمه‌تگوزاری دان . سكرتێران ، ده‌فته‌رگران و تایپێسته‌كان زۆرینه‌ی ئه‌و كارانه بوون كه ژنان له بواری ئه‌ركه فه‌رمانگه‌یی یه‌كان به جێیان ده‌هێنا . ژنان له كارگه‌كان دا هه‌ندێ جار وه‌ك ئامێرگه‌رخه‌ر ، چاو‌دێر یان پێكه‌وه‌نه‌ر (پارچه‌كانی ئامێر) كاریان ده‌كرد . زۆرینه‌ی ژنان له ئه‌ركه خزمه‌تگوزاری یه‌كانی وه‌ك ئیشكه‌ری ڕێستورانت ، چێشت لێنه‌ر ، كارگوزاری نه‌خۆشخانه ، ژنانی خاوێن كه‌ر یان قژ بڕ كار ده‌كه‌ن . له ماوه‌ی جه‌نگیشدا ژنان له هێزی سووپادا خزمه‌تیان پێشكه‌ش كردووه . له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له واده‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا نزیكه‌ی سی سه‌د هه‌زار ژن له سووپا و هێزی ده‌ریا دا خزمه‌تیان به‌جی گه‌یاندووه و وه‌ك سكرتێر و تایپێست و سسته‌ر ڕۆڵی ناشه‌ڕكه‌ریان گێڕاوه . له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا زۆربه‌ی ژنانی ئه‌وروپی له بزووتنه‌وه‌كان دا خه‌باتی نهێنی یان ئه‌نجام داوه . له سووپای ئیسرائیل دا ژنان شان به شانی پیاوان له هێزه چه‌كداره‌كان دا داده‌مه‌زران و مه‌شقی به‌ره‌نگاری كردنیان پی ده‌درا . له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له ساڵی 1989 دا ژنان پتر له ڕێژه‌ی له سه‌دا چل و پێنجی فه‌رمانبه‌رانیان پێكهێنابوو ، به‌ڵام خاوه‌نی پشكێكی كه‌م بوون له‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به بڕیاردانه‌وه هه‌بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرس و كارگێڕ كار ده‌كه‌ن ڕووی له زیاد بوون كردووه و له ساڵی 1989 ژماره‌یان ئه‌وه‌نده و نیوی ژماره‌ی پیاوان ده‌بوو . سه‌رباری یاسای پێدانی یه‌كسان له ساڵی 1963 ، ژنان نزیكه‌ی له سه‌دا چل و پێنجی مووچه كه‌متریان پی ده‌درا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی هه‌مان كاریان ئه‌نجام ده‌دا ، له ساڵی 1970 رێژه‌كه بۆ له سه‌دا سی و دوو كه‌می كرد .ژنانی پرۆفیشناڵ ئه‌ركه گرنگه‌كان و پایه به‌رزكردنه‌وه‌یان پی نه‌ده‌درا له‌كاتێكدا به هاوپیشه نێرینه‌كانیان ده‌به‌خشرا . به‌ر له( لیژنه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردنی هه‌لی كار له ساڵی 1970) چه‌ندین حاڵه‌ت له لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه تۆمار كرابوون كه له ئیشوكاردا ڕووبه‌ڕووی جیاوازی ڕه‌گه‌زی ببونه‌وه . ژنانی ئیشكه‌ر هه‌ندێ جار ڕووبه‌ڕووی جیاوازی كردن ده‌بوونه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه‌وه چونكه ئه‌وان هاوسه‌ردارن یاخود ڕه‌نگه هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن بۆیه ئیشكه‌رێكی هه‌میشه‌یی نین . به‌ڵام ژنانی هاوسه‌ردار به شێوه‌یه‌كی گشتی درێژه‌یان به كاری خۆیان دا و ئیشكه‌ری كاتی یان هێزی كاری بی متمانه نه‌بوون . له ساڵی 1960 تاكو سه‌ره‌تای ساڵانی 1970 ژماره‌ی ژنانی هاوسه‌ردار نزیكه‌ی نیوه‌ی ژماره‌ی زیادكراوی سه‌رجه‌م هێزی كاری پێكهێنا . ژنانی ئیشكه‌ر پتر له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌مانه‌وه به‌ر له‌وه‌ی خێزان دروست بكه‌ن . ژماره‌ی ئیشكه‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ڕووی له زیادبوون كرد . له ساڵی (1960)ه‌وه ژنان و منداڵان زیاتر و زیاتر له هێزی كاردا ده‌بینران . ئه‌م گۆڕانكاریه زیاتر دراماتیكی یه سه‌باره‌ت به‌و ژنانه‌ی كه خاوه‌نی منداڵی خوار ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ بوون . له ساڵی 1950 به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوانزه و له ساڵی 1985 ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چل و پێنج و له ساڵی 1987 ڕێژه‌ی له‌سه‌دا په‌نجاو حه‌وت بوو . پتر له نیوه‌ی دایكانی خاوه‌ن منداڵی خوار ته‌مه‌ن سی ساڵ له هێزی كاردا بوون . ژنانی ڕه‌ش پێست و خاوه‌ن منداڵ زیاتر ئه‌گه‌ری كاركردنیان هه‌یه وه‌ك له ژنه سپی پێست و ئیسپانی یه‌كان كه خاوه‌ن منداڵن . پتر له نیوه‌ی خێزانه ڕه‌ش پێسته‌كان كه خاوه‌ن منداڵ بوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا هه‌ژده‌ی خێزانه سپی پێسته‌كان ته‌نها له لایه‌ن دایكیانه‌وه چاودێری ده‌كران . سه‌رباری زیادبوونی ئاماده‌یی یان له هێزی كاردا ، زۆربه‌ی ژنان خاوه‌نی لێپرسراوێتی سه‌ره‌كی بوون له كاروباری ناوماڵ و چاودێری كردنی خێزان دا . له كۆتای ساڵانی 1970 ئه‌و پیاوانه‌ی ژنه‌كانیان فه‌رمانبه‌ر بوو چواریه‌كی كاتژمێره‌كانی هه‌فته‌یان له ئیش و كاری ناوماڵ دا به‌سه‌ر ده‌برد به‌به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی خێزانه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كه‌یبانووی ماڵ بوون . دۆزی گرنگ بۆ زۆرێك له ژنان بریتی یه له مۆڵه‌تی دایكایه‌تی یان كاتی پشوو له كاره‌كانیان له‌دوای منداڵ بوون . به‌گوێره‌ی یاسای فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ئیشكه‌ری ماوه درێژ سه‌رپشك ده‌بێت له پشوو وه‌رگرتن و كاره‌كه‌ی ئه‌و كاته‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه . به‌ڵام هه‌ندێ وویلایه‌ت له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 داخوازی ئه‌وه‌یان كرد كه مۆڵه‌ت دراو پێویسته مووچه‌ی پی بدرێت . زۆربه‌ی ووڵاتانی وه‌ك مه‌كسیك ، هیندستان ، ئه‌ڵمانیا ، به‌ڕازیل و ئوسترالیا داوایان له كۆمپانیاكان كرد مۆڵه‌تی دوانزه هه‌فته‌یی دایكایه‌تی و پێدانی مووچه‌ش ببه‌خشێت . ژنان له سیاسه‌ت دا ژنانی ئه‌مریكی له ساڵی (1920)ه‌وه مافی ده‌نگدانیان به‌ده‌ست هێناوه ، به‌ڵام ڕۆڵی سیاسی ئه‌وان له كه‌مترین ئاستدا بووه . تاكو ساڵی 1984 پارتێكی سه‌ره‌كی ژنێكی وه‌ك (جیراڵدین فیرارۆ ی نیویۆرك)ی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنه‌بژارد . جیانیت ڕانكین ، له ساڵی 1917 هه‌ڵبژێردرا ، یه‌كه‌م ئه‌ندامی ژن بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان . (شیرلی كیشۆڵم) یه‌كه‌مین ژنی ڕه‌ش پێست بوو كه له ساڵی 1968 بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا . هاتی كاراوی له ساڵی 1932 یه‌كه‌م ژنی ئه‌مریكی بوو وه‌ك سیناتۆرێكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست نیشان كرا . (مارگرێت چه‌یس)ی سیناتۆریش بۆ ماوه‌ی بیست و چوار ساڵ (1949-1973) خزمه‌تی پێشكه‌ش كرد . ژنانی تریش بریتی بوون له (ماری نیوبێرگه‌ر له ئۆریگۆن) ،(نانسی لاندۆن له كه‌نساس) ، (پاولا هاوكینز له فلۆریدا) و (باربارا میكولسكی له ماری لاند) . ژنانی فه‌رمانڕه‌وایی وویلایه‌ته‌كان بوونه یه‌كه‌م ژنانی فه‌رمانڕه‌وا له‌وانه : فێرگیوسۆن له ته‌كساس و له ساڵانی (1925-1927) و (1933-1935) هه‌روه‌ها نێلی تایلۆی له ساڵانی (1925-1927) . له ساڵی 1947 (ئێلاتی گلاسۆ) له وویلایه‌تی (كۆنێكتیكه‌ت) به‌هۆی شایسته‌بوونی توانی شه‌ره‌فی فه‌رمانڕه‌وایی به‌ده‌ست بێنێت . له ساڵی 1971 سیویل لاتینگ به‌سه‌رۆكی شاری ئۆكلاهۆما هه‌ڵبژێردرا كه له‌و ساته‌دا گه‌وره‌ترین شار بوو كه سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كه‌ی ژن بێت . به گه‌یشتنی ساڵی 1979 دوو شاری گه‌وره له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران : شیكاگۆ له‌لایه‌ن جه‌ین بایرن و سانفرانسسكۆش له‌لایه‌ن دیانا فه‌نیسته‌ین . (شارۆن پرات دیكسۆن)یش له ساڵی 1990 به سه‌رۆكی شاره‌وانی واشینتۆن دی سی هه‌ڵبژێردرا . فرانسیس بێركینز یه‌كه‌مین ژن بوو كه پۆستی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وه‌ك وه‌زیری كار‌و له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی سه‌رۆك فرانكلین ڕۆزفڵت به‌ده‌ست هێنا . (ئۆڤیتا كوڵب هۆبی) وه‌زیری ته‌ندروستی ، په‌روه‌رده ، چاودێری بوو له كابینه‌ی وه‌زاری (ئایزنهاوه‌ردا) . (كارلا ئه‌ی هیلز) وه‌زیری نیشته‌جی كردن و گه‌شه‌كردنی شارستانی بوو له كابینه‌ی وه‌زاری (جیراڵد ئاڕ فۆرد) . (جیمی كارته‌ر)یش بۆ كابینه بنه‌ڕه‌تی یه‌كه‌ی دوو ژنی هه‌ڵبژارد : (خوانیتا ئێم كرێپس) به وه‌زیری بازرگانی و (پاتریسیا ڕۆبێرتز هاریس) وه‌ك وه‌زیری نیشته‌جی كردن و گه‌شه‌كردنی شارستانی . هاریس یه‌كه‌مین ژنی ئافرۆ- ئه‌مریكی بوو له كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا. كاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربه‌خۆ پێكهێنرا ، (جیمی كارته‌ر) (شێری مۆونت هومستیدله‌ر)ی ده‌ست نیشان كرد تا به‌ڕێوه‌ی به‌رێت . كابینه‌ی (ڕۆناڵد ڕیگان)یش (مارگریت هێكله‌ر)ی وه‌ك وه‌زیری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری یه مرۆیی یه‌كان هه‌روه‌ها (ئیلیزابێی دۆڵ)ی وه‌ك وه‌زیری گواستنه‌وه له خۆگرت . له سه‌رده‌می (بوش)دا (دۆڵ) بووه وه‌زیری كار كه به‌دواییدا (لین مارتن) هات . (بوش) (ئه‌نتۆنیا نۆڤیلۆ)ی وه‌ك سه‌ره‌ك پزیشكی سووپای ئه‌مریكی هه‌ڵبژارد له ساڵی 1990 . ڕیگان له كاتی ده‌ست به‌كاربوونی له ساڵی 1981 كارێكی نوی ی بۆ ئه‌وانه‌ی پاش خۆی به ئه‌نجام گه‌یاند ، ئه‌ویش دانانی (ساندرا ده‌ی) بوو وه‌ك یه‌كه‌مین ژن له دادگای باڵای وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا . ساڵی دواتریش (بێرسا ویلسۆن) له دادگای باڵای كه‌نه‌دی دامه‌زرێنرا . له بواری په‌یوه‌ندی یه نێوده‌وڵه‌تی یه‌كانیش ، (ئیلیانۆر ڕۆزفڵت) له ساڵی 1945 له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌ك لێپرسراوی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ست به‌كار بوو . (ئیوجێنی ئه‌نده‌رسۆن) له ساڵی 1945 وه‌ك یه‌كه‌م ژنی باڵیۆز له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ڕه‌وانه‌ی دانیمارك كرا . (جیانی كیرك پاتریك) له ساڵی 1981 وه‌ك بالیۆزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست نیشان كرا . له ساڵی 1970 سی ژن توانیان پۆستی باڵا و هه‌ڵبژێراوی ووڵاته‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بگرن . (سیریماڤۆ بانداراناكی) له ساڵانی (1970-1977) سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سریلانكا بوو . (ئیندیرا گاندی) له ساڵانی (1966-1977) (1980-1984) تاكو تیرۆركردنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هیندستان بوو . (گۆڵدا میێر)یش له ساڵانی (1969-1974) سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل بوو . یه‌كه‌مین ژنی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكادا (ئیزابێل)ی بێوه‌ژنی (خوان پیرۆن) بوو كه له ساڵانی (1975-1976) سه‌رۆكی ووڵاتی ئه‌رجه‌نتین بوو . (ئیلیزابێس دۆمیتێن) له ساڵانی (1975-1976) سه‌ره‌ك وه‌زیری كۆماری ئه‌فریكای ناوه‌ند بوو . (مارگریت ساتچیر) كه له سه‌ره‌تادا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیای گه‌وره بوو له ساڵی 1979 تاكه كه‌س بوو له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له خوولی سی یه‌م و بۆ هه‌مان پۆست هه‌ڵبژێردرێته‌وه . (سیمۆن وه‌یل)ی فه‌ره‌نسی بوو به یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی . له سه‌ره‌تای ساڵانی 1980 (ڤیجدس ڤینبۆگادۆتێر) به سه‌رۆكی ئایسله‌ند و (گرۆهارلێم بروندلاند) به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نه‌رویژ و (میلكا پلانینك) به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یۆگۆسلافیا هه‌ڵبژێران . له ساڵی 1986 (كۆرازۆن ئاكوینۆ) بووه سه‌رۆكی ووڵاتی فیلیپین . له ساڵانی (1988-1990) به‌نازیر بۆتۆ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پاكستان بوو وه به یه‌كه‌م ژنیش ده‌ژمێردرێت كه سه‌رۆكایه‌تی ووڵاتێكی ئیسلامی بكات . له ساڵی 1990 (ماری ڕۆبسن) به سه‌رۆكی ئێرله‌ندا و (ڤیولیتا كامۆرۆ)ش به هی نیگاراكوا ده‌ست نیشان كران . یه‌كه‌م سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ژنی ئوسترالیا (كارمین لاورینس) بوو له ساڵی 1990 له كه‌نه‌داش (ڕیتا جۆنستۆن) بوو له ساڵی 1991 . (خالیده زیا) بوو به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌نگلادیش و (ئیدریس كریسۆن)ی كۆمه‌ڵناسیش وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ره‌ك وه‌زیرانی مێینه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌ست به‌كار بوو . یه‌كه‌م ژنه وه‌زیری پۆڵندیش (هانا سوچۆكا) بوو كه له ساڵی 1992 هه‌ڵبژێردرا . فه‌لسه‌فه فێمینستییه‌كان له‌كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م ئازادی تاك به گه‌رمی مشتومڕی لێكرا . له ساڵی 1789 و له ماوه‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی دا (Olympe de Gouges) به‌یاننامه‌ی مافه‌كانی ژنانی ده‌ركرد به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی دژ به شكستی شۆڕشگێڕان له فه‌رامۆش كردنی ناوی ژنان له به‌یاننامه‌كه‌یان (به‌یاننامه‌ی مافه‌كانی پیاوان) . له (به‌ڕه‌وا بینینی مافه‌كانی ژنان) (ماری ۆڵستۆن كرافت) بانگه‌شه‌ی بۆ ڕۆشنگه‌ری فكری ژن كرد . (مارگرێت فولله‌ر) یه‌كێكه له ژنه په‌یامنێره پێشینه‌كان له ساڵی 1845 (ژنان له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م) ی نووسی . ئه‌و مشتومڕی ئه‌وه‌ی كرد كه تاكه‌كان خاوه‌ن توانستی بی ئه‌ندازه‌ن و ئه‌و كاته‌ی ڕۆڵی كه‌سه‌كان به گوێره‌ی ڕه‌گه‌زیان پێناسه بكرێت نه‌ش ونمای مرۆیی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سنووردار ده‌كرێت . (ئیلیزابێس كادی ستانتۆن) له ساڵی 1845 بیردۆزناسێكی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی مافه‌كانی ژنان بوو . (ئینجیلی ژن)ی ئه‌و له ساڵانی (1895-1898) به شێوه‌ی به‌ش به‌ش بڵاوكرایه‌وه كه هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌وه كردبوو ئه‌و به (لایه‌نگری نێرینه له ئینجیل) ناوی ده‌بات . به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی مێ یه هاودینه‌كانی ، ئه‌و زیاتر پێی وابوو ئاینی ڕێكخراو پێویسته هه‌ڵوه‌شێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی ئازادی ڕاسته‌قینه به‌ده‌ست بهێنرێت . (چارلۆت پێكنزمان) ماڵی به بی به‌رهه‌م ناوزه‌ند كرد به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌كنیكی بی شومار له به‌رهه‌م هێنان له كارگه‌ی نوی دا . ئه‌و له كتێبه‌كانی وه‌ك (ژنان و ئابووری له ساڵی 1898) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ژنان پێویسته ئه‌ركه‌كانی ماڵ دابه‌ش بكه‌ن ، له‌گه‌ڵ ژنان كه زۆر گونجاون بۆ چێشت لێنان ، پاككردنه‌وه و چاودێری منداڵه بچووكه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ركه جیاوازه‌كان ئه‌نجام بده‌ن . له ڕووی سیاسی یه‌وه ، زۆربه‌ی لایه‌نگرانی فێمینیزم باوه‌ڕیان وابوو كه كۆمه‌ڵگای هاوكاریخواز له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌كانی ئابووری ئیشتراكی ڕێز له مافه‌كانی ژنان ده‌گرێت . پارتی كرێكاری سۆشیالیستی له ساڵی 1892 یه‌كێك بوو له یه‌كه‌م پارته سیاسیه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه مافی ده‌نگدانی ژنانی وه‌ك به‌ندێك خسته په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌كانیه‌وه . له ماوه‌ی ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م زاراوه‌ی (ژنانی نوی) له ڕۆژنامه باوه‌كاندا به‌كارده‌هێنرا . ژنانی لاو له هه‌ركاتێك زیاتر به‌ره‌و خوێندنگه ده‌ڕۆیشتن و له كاری یه‌خه سپی یه‌خه شین دا به‌شدارییان ده‌كرد و له باڵه‌خانه‌كانی شاردا خۆیان به ته‌نها ده‌ژیان . هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گره كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان ترسیان لی نیشت به‌وه‌ی فێمینیزم ، به‌جۆری شرۆڤه‌یان ده‌كرد كه بریتی بێت له كۆتایی هاتنی ماڵ و خێزان ، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنی . له ڕاستیدا دابونه‌ریتی ئاسایی ژنانی ئه‌مریكا تۆزی له گۆڕانكاریدا بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سه گه‌نجه‌كان زیاتر جێژوانیان ده‌به‌ست وه‌ك له دایك و باوكیان ، ئۆتۆمبیلیان به‌كارده‌هێنا تا له چاوی دایك و باوكیان به‌دوور بن . زۆر له ژنانی لاو هاوسه‌ردار بوون و ده‌بوونه دایكان و كه‌یبانووی ئاسایی . ژنان له بزووتنه‌وه چاكسازییه‌كاندا له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ژنان خۆیان ڕێكخست و له ژماره‌یه‌كی جیاواز له بزووتنه‌وه چاكسازی یه‌كان به مه‌به‌ستی باشتركردنی خوێندن و ده‌ست پێشخه‌ری له چاكسازی گرتووخانه‌كان ، ڕێگرتن له خواردنه‌وه كحولی یه‌كان ، به‌ر له‌ماوه‌ی ناوخۆش بۆ ڕزگاركردنی كۆیله‌كان به‌شداری یان كرد . له‌وكاته‌دا جێگه‌ی ڕێز نه‌بوو بۆ ژنان كه له پێش جه‌ماوه‌رێكی تێكه‌ڵ له ژنان و پیاوان قسه بكه‌ن ، دوو خوشكی پشتیوانكردووی لابردنی یاسای به كۆیله‌كردنی ڕه‌ش پێسته‌كان (سارا و ئه‌نجلینا جێرمك) له وویلایه‌تی كارۆلینای باشوور بوێرانه له دژی كۆیلایه‌تی له كۆبوونه‌وه گشتی یه‌كان دا ووتاریان پێشكه‌ش كرد . هه‌ندێ له نێرینه‌كانیش كه دژ به یاسای به كۆیله‌كردنی ڕه‌ش پێسته‌كان بوون له نموونه‌ی (وویلیام لیۆد گاریسۆن) و (وێنیدل فلیپزَ) و هه‌روه‌ها (فرێدریك دۆوگلاس) پشتگیری مافی ژنانیان له ووتاردان و به‌شداری كردنی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان له چالاكی یه‌كانی دژ به كۆیلایه‌تی كرد . بۆ نموونه وه‌فده‌كانی ژنان له كۆنگره‌ی جیهانی دژ به كۆیلایه‌تی كه له ساڵی 1840 له له‌نده‌ن سازكرا له شوێنه‌كانیان یاساغ كران . (گاریسۆن)یش له‌وساته‌وه ده‌ست به‌رداری كورسی یه‌كه‌ی خۆی بوو وه‌ك بینه‌رێك په‌یوه‌ندی كرد به ژنانی هۆڵی سه‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه . هه‌ندێ له ژنان هێڵی ته‌ریبیان به‌دی ئه‌كرد له نێوان پێگه‌ی ژنان و كۆیله‌كان دا . له دیدی ئه‌وانه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرا هه‌ردووكیان كارتێكراو بن و هاوكار و گوێ ڕایه‌ڵی مێرده سه‌رداره‌كانیان بن . ژنانی وه‌ك (ستانتۆن) ، (لوسی ستۆن) ، (لۆكرێتیا مۆت) ، (هاریت توبمان) و (سوژونێر تروس) فێمینیست و پاڵپشتیكه‌ری لابردنی یاسای به كۆیله‌كردنی ڕه‌ش پێسته‌كان بوون له ئه‌مریكا و باوه‌ڕیان به مافه‌كانی ژنان و مافی ڕه‌ش پێسته‌كان هه‌بوو . زۆرینه‌ی ژنان پشتگیری یان له بزوتنه‌وه‌ی مام ناوه‌ند ده‌كرد به‌و پێیه‌ی مێرده مه‌ست بووه‌كان خێزانه‌كانیان به‌ره‌و هه‌ژاری په‌لكێش كردووه . پارتی ڕێگری كردن له ساڵی 1872 بووه یه‌كه‌مین پارتی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كه له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی حزبه‌كه‌دا دان به (مافی ده‌نگدان بۆ ژنان)دا بنێت . (فرانسیس ویلیارد) له بنیادنانی (سه‌ندیكای ناوه‌ندی ژنانی مه‌سیح ) یارمه‌تی ده‌ر بوو . له ماوه‌ی ساڵانی ناوه‌ڕاستی 1800 (دۆرۆسیا دیكنز) سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌كانی چاكسازی گرتووخانه و ده‌سته‌به‌ركردنی چاودێری نه‌خۆشخانه ده‌روونی یه‌كان بوو سه‌باره‌ت به خوازیاران . بزووتنه‌وه‌ی خانه‌ی نیشته‌جی بوون له‌لایه‌ن (جه‌ین ئاده‌مز)ه‌وه خرایه جۆش كه له ساڵی 1889 له شیكاگۆ (هول هاوس)ی دامه‌زراند و له‌لایه‌ن (لیلیان وایڵد) كه (خانه‌ی نیشته‌جی بوونی شه‌قامی هێنری ) له شاری نیو یۆرك و له ساڵی 1895 دامه‌زراند . هه‌ردوو ژن یارمه‌تی كۆچكردووه‌كانیان دا له‌گه‌ڵ ژیانی شار خۆیان بسازێنن . ژنان هه‌روه‌ها چالاك بوون له بزووتنه‌وه چاكسازی یه‌كانی كار و كشتوكاڵی و ڕێگری كردنی منداڵبوون دا . (ماری ئیلیزابێس له‌یس )ژنێكی ووته‌بیژ و ناوداری سه‌ره‌كی بوو له ساڵانی (1880-1890) له كه‌نساس ئه‌و بانگه‌وازه‌ی بڵاوكرده‌وه (ئه‌وه‌ی جووتیاران پێویسته بیكه‌ن ئه‌وه‌یه دانه‌وێڵه‌ی كه‌متر و دۆزه‌خێكی زیاتر به‌رهه‌م بێنن ! ) . (مارگریت ڕۆبنز) له ساڵانی 1900 (ده‌سته‌ی سه‌ندیكا بازرگانیه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی ژنان)ی به‌ڕێوه‌برد . (مارگریت سانگه‌ر) تێكۆشا له پێناو فه‌راهه‌م كردنی زانیاری بۆ ژنان سه‌باره‌ت به ڕێگری كردنی منداڵ بوون . تێكۆشان له‌پێناو مافی ده‌نگدان یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی مافه‌كانی ژنان له (سه‌نیكا فۆڵز) له نیو یۆرك و له ته‌مموزی 1848 سازكرا. ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر شێوازی گه‌شه‌ی كرد له‌دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی . به‌یاننامه‌كه كه له‌لایه‌ن (ئیلیزابێس كادی سانتۆن)ه‌وه نووسرابوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد (هه‌موو ژنان و پیاوان به یه‌كسانی دروست بوون) و هه‌روه‌ها (مێژووی مرۆڤایه‌تی بریتی یه له مێژووی دووباره‌بووه‌وه‌ی برینداری و زه‌وتكردنه‌كان له‌لایه‌ن پیاوان و رووه‌و ژنان). دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك گازنده و سكاڵا كۆمه‌ڵی چاره‌سه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاسای یه‌كسانی ، هه‌لی كار و ڕۆشنبیری یه‌كسان ، مافی ده‌نگدان هاتنه كایه‌وه . له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی سه‌ندیكا له شه‌ڕی ناوخۆدا ، ژنانی پشتگیری كردوو له لابردنی یاسای به كۆیله‌كردنی ڕه‌ش پێسته‌كان هیواخواز بوون ڕه‌نجی گرانی ئه‌وان له به‌ده‌ست هێنانی مافی ده‌نگدان بۆ ژنان و هه‌روه‌ها ڕه‌ش پێسته‌كان خۆی ببینێته‌وه . گۆڕانكاری یاسایی 14 و 15 له ده‌ستووری ئه‌مریكادا كه له ساڵانی 1868 ، 1870 یه‌ك له دوای یه‌ك ڕوویدا مافی به هاووڵاتی بوون و ده‌نگدانی به ڕه‌ش پێسته‌كان ( نه‌ك به ژنان) به‌خشی . جیاوازی بیروڕا له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی دواتره‌وه‌له ساڵی 1869 بووه هۆی شه‌ق بوونی بزووتنه‌وه‌كانی مافه‌كانی ژنان. (ئیلیزابێس كادی ستانتۆن) و (سوزان بی ئه‌نتۆنی) ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگدانی ژنان (NWSA) یان له نیو یۆرك پێكهێنا . (لوسی ستۆن) ڕێكخراوی ده‌نگدانی ژنانی ئه‌مریكی (AWSA) له بۆستن دامه‌زراند . (NWSA) مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدانی ژنانی له ده‌ستووری فیدراڵیدا خرۆشاند ، ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو (AWSA) كاری ده‌كرد له پێناو گۆڕانكاری یاسایی له ده‌ستووری هه‌ر وویلایه‌تێك دا . دواتر و له ساڵی 1890 هه‌ردوو گروپه‌كه یه‌كیان گرت له ژێر ناوی (ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگدانی ژنانی ئه‌مریكی) و (لوسی ستۆن) بووه لێپرسراوی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردن و ستانتۆنیش وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك ده‌ست به‌كار بوو . (سوزان بی ئه‌نتۆنی) ، (كاری چاپمان) و دكتۆر (ئانا هۆوارد شۆ) وه‌ك سه‌رۆكه‌كانی دواتر خزمه‌تیان پێشكه‌ش كرد . خه‌باتی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ له‌سه‌رخۆ و جاڕسكه‌ر بوو . هه‌رێمی (وایۆمینگ) له ساڵی 1869 ، (یوتا) له ساڵی 1870 و هه‌روه‌ها وویلایه‌ته‌كانی (كۆلۆرادۆ) له ساڵی 1893 و (ئیداهۆ) له ساڵی 1896 مافی ده‌نگدانیان به ژنان به‌خشی ، به‌ڵام وویلایه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ڕووبه‌ڕووی وه‌ستانه‌وه. گۆڕانكاری یاسایی له پێدانی مافی ده‌نگدان سه‌باره‌ت به ژنان و له ده‌ستووری فیدراڵیدا ، كه له ساڵی )1878(ه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م كۆنگرێس، گه‌لێك جار شكستی هێنا.
وه‌رگێڕانی : دیار ئه‌كره‌م سه‌رچاوه: Wikipedia
|