|
تۆپێكی زۆر بخه‌ینه تۆرِی
باسكه‌وه
و/ هانا 13-12-2010
باوه‌رِێك له‌ئارادایه، واته هه‌ندێك كه‌س هه‌ن هه‌موو كارێك به‌باشی
ئه‌نجامده‌ده‌ن و هه‌رگیز هه‌ڵه‌ناكه‌ن و به‌رنامه‌كانیان تووشی شكست
نابێت، وه‌ها بیری لێده‌كرێته‌وه، كه‌ئه‌گه‌ر ته‌نها كه‌سه‌كه كامڵ بێت
(كامڵ له‌هه‌موو كاروبارێكدا)، كلیلی سه‌ركه‌وتنی له‌ده‌ستدایه،
هه‌ڵه‌یه‌كی له‌مه گه‌وره‌تر بوونی نییه، ئه‌گه‌ر وا بیربكه‌ینه‌وه
كه‌مرۆڤ له‌هه‌موو شتێك‌دا كامڵه.
• كارامه‌ترین یاریزانی هێڵی هێرش بۆ دواوه له‌هه‌ر 10جار بۆ پێشه‌وه
چوون له6یاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
• باشترین یاریچی یاری باسكه له‌سه‌داپه‌نجای گوڵه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو
ده‌بن.
• كۆمپانیا ناوداره‌كانی نه‌وت ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ زه‌وی ناسه گه‌وره
كارامه‌كاندا، له‌هه‌ر ده چاڵی نه‌وت، كه به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌رِێن،
ته‌نها له‌یه‌ك چاڵ نه‌وت ده‌دۆزنه‌وه.
• ئه‌كته‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی ته‌له‌فزیۆن له 30 رۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا
له 29دانه‌یاندا سه‌رناكه‌ون.
• سه‌رمایه‌دارانی سه‌ركه‌وتوو له‌بازارِی بازرگانیدا له‌پێنج
سه‌رمایه‌گوزاری بۆ كاری بازرگانی له‌دوویاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنن،
هه‌ڵبه‌ت به‌رنامه‌دانان به‌ته‌نهایی به‌س نییه، به‌دواداچوون كارێكی
پێویسته، ره‌نگه یه‌كجار هه‌وڵدان مرۆڤ به‌هیچ شوێنێك نه‌گه‌یه‌نێت،
ده‌بێت دیسانه‌وه هه‌وڵی بۆ بدرێت، سه‌ركه‌وتن گرێدراوی هێزی
به‌رده‌وامبوونه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بێت چی رووده‌دات؟ دڵنیابن ئه‌گه‌ر
به‌دواداچوون نه‌بێت مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان تووشی شكست دێت،
به‌دواداچوون كانگای ئاڵتۆنی به‌خته‌وه‌رییه.
ژیان، گوڵ كردنه له‌ئاستی مامناوه‌ندا:
ژیان هه‌موو رۆژێك هاورِا نییه له‌گه‌لڕ شادومانی، یان سه‌ركه‌وتن،
هه‌ندێجار ئه‌و تۆپه‌ی ده‌یهاوێژین ده‌رِواته ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویه‌كه
(ئه‌وت)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژه به‌یاریه‌كه بده‌ین رۆژێك له‌رِۆژان
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنین و زۆرجار گوڵه‌كانمان سه‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵدایه.
ره‌نگه چه‌ند ساڵ به‌دوای یه‌كدا به‌رده‌وام شكست بێته ئارا، له‌وه‌ها
دۆخێك‌دا كاری گرنگمان ده‌بێت وابێت، كه‌ته‌نها ته‌ركیز بكه‌ینه سه‌ر
تۆپه‌كه و باشترین كار، كه‌پێوسته ئه‌نجامی بده‌ین، واته درێژه
به‌یاریه‌كه بده‌ین.
خۆرِاگری و به‌داواداچوون به‌م واتایه نییه، كه‌به‌رده‌وام به‌شتێكه‌وه
بلكین و ده‌ستی لێبه‌ر نه‌ده‌ین، به‌ڵكو واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌وڵدان و
سه‌رنجی ته‌واو پێویسته بۆ ئه‌و كارانه‌ی له‌ئێستادا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین،
واتای ئه‌وه‌یه كاره دژوار و گرنگه‌كان پێش له‌هه‌موو كارێكی تر
ئه‌نجامیان بده‌ین و وه‌رگرتنی پاداشته‌كه‌شی ره‌زامه‌ندی و
حه‌سانه‌وه‌یه، واتاشی تینوێتیه بۆ زانین و پێشكه‌وتنی زیاتر، واتاكه‌ی
ته‌له‌فۆن كردنی زیاتر، برِینی رێگای زۆر، دابینكردنی په‌یوه‌ندی نوێ، زوو
له‌خه‌و هه‌ڵسانه و گه‌رِان به‌دوای رێگایه‌كی باشتر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و
كارانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین.
به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتن بۆ لای بلیمه‌ته‌كان نارِوات، به‌خته‌وه‌ری بۆ
وریاترین كه‌سه‌كان گه‌ره‌نتی نه‌كراوه، زۆر به‌ده‌گمه‌ن سامان و سه‌روه‌ت
له‌ناكاو به‌ده‌ستدێت و با ده‌یهێنێت، كاری سه‌خت، به‌رنامه‌ی ورد و
به‌دواداچوون ئه‌مانه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن، كه‌ده‌ره‌نجام ده‌بنه هۆی
سه‌ركه‌وتن.
به‌دواداچوون و به‌رده‌وامبوون به‌واتای درێژه‌پێدانه له‌م هه‌ل
ومه‌رجانه‌دا كه‌تووشی شانسی خراپ ده‌بین، خۆرِاگری له‌م دۆخه‌دا به‌واتای
دووری كردنه له‌گله‌یی و ناڵه‌كردن و ته‌حه‌مول.
ته‌واو خوازانی شاراوه:
فایلی پزیشكانی ده‌روونی پرِه له‌رِاڤه‌ی دۆخی خه‌ڵك و ئه‌و كه‌سانه‌ی،
كه‌بۆ چركه‌یه‌ك شكست ته‌حه‌مول ناكه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌حه‌مول بكه‌ن و
هه‌وڵبده‌ن تارِه‌نگه سه‌ركه‌توو بن، یان ته‌نانه‌ت دیسانه‌وه
رووبه‌رِووی شكست ببنه‌وه، تا ده‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن، ئه‌م
كه‌سانه هه‌رگیز بۆ هیچ كارێك هه‌وڵ ناده‌ن، ترسیان له‌وه‌یه ره‌نگه
بچوكترین هه‌وڵدان ببێته هۆی تێكدانی ئێستایان.
به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌رِوان كردن، ئه‌م كه‌سانه، كه‌چاوه‌رِوانیه‌كی زۆر
ده‌كه‌ن له‌ژیاندا به‌خته‌وه‌ر نین، به‌ڵام خۆیان زۆر به‌كه‌سێكی قانع
ده‌رده‌خه‌ن، زۆرجار لێیان ده‌بیسترێت: "ناتوانم ئه‌م كاره ئه‌نجام
بده‌م"، "ناتوانم له‌ئه‌ستۆی بگرم"، "هه‌رگیز ناتوانم ببمه كه‌سێكی
ته‌واو."
ئه‌و شته‌ی له‌رِاستیدا ده‌یڵێن له‌رِاستیدا ئه‌مه‌یه: "هه‌رگیز ناتوانم
كاملڕ بم"، "ناتوانم كاملڕ بم، بۆیه هه‌وڵدان بۆ ئه‌و شته باشانه‌ی
به‌ئاسان دێنه به‌رچاو كارێكی بێهووده‌یه."
كه‌سی شادومان و ته‌ندروست و زانا و به‌توانا، كه‌رِووبه‌رِووی
راستیه‌كانه و ئاگای له‌خۆیه‌تی تێده‌گات كه‌دۆخ و هه‌لومه‌رجێكی
سه‌داسه‌د بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ری نییه، جارناجار شكست ده‌بێته به‌شێك له‌ژیان.
ئه‌گه‌ر وزه‌ی سۆزداریمان بۆ نیگه‌رانیه‌كان ته‌رخان بكه‌ین، وزه‌یه‌كی
به‌هادار له‌ده‌ستده‌ده‌ین، كه‌ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری
ته‌رخانی بكه‌ین.
ناكرێت له‌یه‌ك كاتدا بۆ دوو لا برِوانین، ئه‌گه‌ر بگه‌رِینه‌وه بۆ
هه‌ڵه‌كانی رابردوومان، ناتوانین به‌به‌رده‌وامی بۆ پێشه‌وه بۆ لای
سه‌ركه‌وتنه‌كانی داهاتوومان برِۆین، به‌دواداچوون وه‌كو ئه‌ڵماسێكه
له‌به‌رده‌ڵانێكدا.
چیرۆكێك هه‌یه له‌باره‌ی دۆزه‌ری ئه‌ڵماس له‌ووڵاتی ڤنێزۆئێلا، كه‌ده‌ڵێت:
"راسته، رافاییل سولانۆ یه‌كێك بوو له‌و فه‌قیرانه‌ی، كه‌به‌دوای سه‌روه‌ت
و سامان ده‌چووه ته‌ختایی رووباره وشكه‌كان، كه‌ده‌یانوت ئه‌ڵماسی
تیایه، به‌خت له‌و شوێنه‌دا هاورِای كه‌س نه‌بوو، رافاییل پاش هه‌وڵدان و
گه‌رِانی زۆر به‌دوای ئه‌ڵماسدا، كه‌جه‌سته‌ی زۆر هیلاك ببوو برِیاریدا
ده‌ست له‌و كاره به‌ربدات، ئه‌و 999999 ورده به‌ردی له‌ناو به‌رده ساف و
لووسه‌كانی ته‌ختایی روباره‌كه‌دا كۆ كردبووه‌وه و تاقیكردبووه‌وه،
به‌ڵام هیچ كام له‌وانه ئه‌ڵماس نه‌بوون و به‌ردی ئاسایی بوون، پاش چه‌ند
مانگ كاری دژوار هیچی به‌ده‌ست نه‌هێنابوو پیشانی خه‌ڵكی بدات، له‌و
دۆخه‌دا رافاییل برِیاریدا ته‌نها جارێكی تر هه‌وڵبدات، تابتوانێت بڵێت
به‌ته‌نها یه‌ك ملیۆن ورده به‌ردی تاقی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مجاره‌یان له‌نێوان ئه‌و ورده به‌ردانه‌ی به‌ده‌ستییه‌وه گرتی
یه‌كیانی هه‌ڵبژارد، وادیار بوو قورس‌تر و جیاوازتر له‌ورده به‌رده‌كانی
تره، ئه‌وه‌ی كێشا و پێوانه‌ی كرد، رێژه‌ی كانزاكه‌ی زۆر له‌سه‌ره‌وه
بوو، ئایا ئه‌وه ئه‌ڵماس بوو؟ به‌ڵێ، ئه‌ڵماس بوو.
هاری وینێستۆن، فرۆشیاری زه‌رِه‌نگه‌ری له‌نیۆرك به‌رافاییل سولانۆی وت،
برِی پاره‌ی 200 هه‌زار دۆلار به‌و ئه‌ڵماسه ده‌دات، كه له‌و
به‌رداڵانه‌دا دۆزیویه‌ته‌وه. پاش ساف و لووسكردنی ئه‌م ئه‌ڵماسه بووه
به‌ناوبانگترین ئه‌ڵماس له‌جیهان و ناوی لیبراتۆری له‌سه‌ر دانرا."
یه‌كێك له‌كێشه‌كانمان ئه‌وه‌یه له‌و كاتانه‌دا، كه‌ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین
ده‌ست له‌هه‌وڵدان به‌رده‌ده‌ین.
ئابراهام لینكون، نموونه‌یه‌ك له‌ته‌حه‌مول كردن:
ره‌نگه یه‌كێك له‌نموونه گه‌وره‌كان له‌ته‌حه‌مول و خۆرِاگری
له‌به‌رامبه‌ر شكستی به‌رده‌وامدا بتوانێت مێژووی كارامه‌ی ئابراهام
لینكون، سه‌رۆك كۆماری وه‌فاداری ئه‌مریكا دابنرێت:
- ئه‌و له‌ساڵی 1832ی. ز كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
- له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ساڵی 1832 تووشی شكست بوو.
- له‌ساڵی 1832 له‌كاری بازرگانیدا تووشی شكست هات.
- له‌ساڵی 1834 له‌په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرا.
- له‌ساڵی 1835دا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و خه‌م دایگرت.
- له‌ساڵی 1836 تووشی لاوازی عه‌سه‌بی بوو.
- له‌ساڵی 1838 بۆ وته‌بێژی له‌په‌رله‌مانی ویلایه‌تیدا تووشی شكست هات.
- له‌ساڵی 1843 خۆی كاندید كرد بۆ په‌رله‌مانی یاسادانانی ئه‌مریكا له‌وه‌ش
تووشی شكست هات.
- له‌ساڵی 1846 بۆ په‌رله‌مانی یاسادانان له‌ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا.
- له‌ساڵی 1848 بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هێزی زه‌مینی تووشی شكست هات.
- له‌ساڵی 1858 هه‌وڵدانی دووباره‌ی بۆ چوونه ناو په‌رله‌مانی سه‌نای
ئه‌مریكا رووبه‌رِووی شكست هاته‌وه.
- له‌ساڵی 1860 به‌سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان _ئه‌مریكا،
هه‌ڵبژێردرا.
شكست به‌رده‌وام نییه و هه‌رگیزیش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌قامگیر پێیدا
نه‌رِوانین، به‌و جۆره‌ی له‌ژیانی ئابراهام لینكوندا ده‌بیبینین ده‌ره‌نجام
سه‌ركه‌وتن بۆ لای ئه‌و كه‌سانه ده‌رِوات كه‌خووی خۆرِاگری و به‌رده‌وامی
و به‌دواداچوونیان له‌خۆیاندا دابینكردووه.
بنه‌ما ئاڵتۆنیه‌كان:
ری كراك، كه‌بنیاتنه‌ری خۆراكی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ك دۆناڵد بوو، كاتێك
ته‌مه‌نی گه‌یشته په‌نجا و دوو ساڵان، دوو دروشمی كرده پێشه‌كی بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی:
1- تا كاتێك سه‌وزین ده‌توانین بگه‌شینه‌وه و بپشكوین، به‌ڵام كاتێك
بگه‌یین وه‌ك میوه، ئه‌گه‌ر كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌گرین به‌ره‌و خراپ بوون
ده‌چین.
2- ئه‌م دروشمه‌كانی كه‌زۆر ئاره‌زووی لێ بووه ده‌ڵێت: "رێگای
به‌خته‌وه‌ری به‌هه‌وڵی زۆر به‌ده‌ستدێت."
به‌خته‌وه‌ری به‌هه‌وڵ و خۆرِاگری به‌ده‌ستدێت، هیچ شتێك ته‌نانه‌ت
تواناییه‌كان شوێنی ناگرنه‌وه، له‌م دنیایه‌دا هیچ شتێك باوتر نییه
له‌كه‌سێك كه‌توانای هه‌یه، به‌ڵام سه‌ركه‌وت و نابێت و هه‌ڵكه‌وتوویی
شوێنی ناگرێته‌وه، جیهان پرِه له‌خوێنه‌ر و ده‌رچووی زانكۆكان، كه
له‌بیر كراون و ته‌نها خۆرِاگری و شێلگێربوون، هێزی ته‌واون.
ئه‌مه به‌باشی ده‌ریده‌خات بۆچی خۆرِاگری و به‌دواداچوون كلیلێكی وه‌ها
گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، تارِاده‌یه‌ك هه‌موو خه‌ڵك
ده‌یانه‌وێت سه‌ربكه‌ون، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه‌هه‌وڵبده‌ن.
هیچ كه‌س به‌خۆنه‌ویست سه‌رناكه‌وێت، به‌ڵام ده‌رفه‌ت و هه‌لی زۆر
له‌به‌رده‌ستدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌ركه‌وتوو بێت
به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لڕ روانگه و شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یدا نییه،
به‌ڵكو به‌نده به‌كاری سه‌خت و رێزگرتن له‌ناخ و قسه‌كردنی پۆزه‌تیڤ
له‌گه‌لڕ خۆیدا، دیاریكردنی ئامانج به‌شێوازێكی عاقڵانه و زیاتر له‌هه‌موو
شتێك پێویستی به‌خۆرِاگری و به‌دواداچوون هه‌یه، ئه‌مانه بنه‌مای ئاڵتۆنی
سه‌ركه‌وتنن.
خۆرِاگری و به‌دواداچوون له‌كاردا:
1- بۆ وێناكردنی ئامانج و خه‌ونه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتن پێ‌داگر
بین. به‌خته‌وه‌ری خوێكه به‌ده‌ستدێت، بنه‌مای رێز له‌خۆگرتن، قسه‌كردن
له‌گه‌لڕ خۆماندا و روانگه‌ی پۆزه‌تیڤ له‌كاته دژواره‌كان و ئه‌و كاتانه‌ی
هه‌ستی خۆرِاگری و به‌دواداچوونمان پێویستی به‌به‌هێزكردن هه‌یه، ده‌بێت
راهێنانی له‌سه‌ر بكه‌ین.
2- ئه‌و شته‌ی ده‌ستمان پێكردووه كۆتایی پێبێنین، گرنگ نییه ئه‌و كاره
چه‌نده بچوك یان گه‌وره بێت، هه‌ر كارێك پێش ده‌سپێكردن به‌كارێكی تر
كۆتایی پێبینین، به‌م شێوه‌یه به‌هۆی ته‌واوكردنی كاره‌كان هه‌ست
به‌رِه‌زامه‌ندی ده‌كه‌ین له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ستی نیگه‌رانیمان پێ بدات،
كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی كاره‌كانمان.
3- ئه‌و كاره‌ی له‌هه‌موو كاره‌كان گرنگتره سه‌ره‌تا ئه‌نجامی بده‌ین،
ئه‌و كارانه‌ی گرنگترن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه‌بڵێین: "هه‌ر ئێستا
ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌م و ده‌بێت زوو ته‌واوی بكه‌م و ئاره‌زووم
له‌سه‌ریه‌تی"، ئه‌نجامی بده‌ین، هه‌موو رۆژێك ئه‌وانه ده‌ستنیشان بكه‌ین.
4- زیاتر له‌و شته‌ی چاوه‌رِوانیمان لێده‌كه‌ن ئه‌نجامی بده‌ین و زیاتر
له‌و شته‌ی پێویسته هه‌وڵی بۆ بده‌ین و ئاستێك له‌رِێگای دیاریكراو
له‌پێشه‌وه بین، له‌بیرمان بێت چێژی كاركردن له‌برووسكه و
په‌ڵكه‌زێرِینه‌دا ده‌بینینه‌وه. كاتێك په‌سه‌ندمان كرد و رازی بووین،
كه‌كاره‌كه‌مان باشه و له‌دروستبوونی كاره‌كانمان دڵنیا بووین، رێگاكه‌مان
بپارێزین.
خۆرِاگری و به‌دواداچوون له‌كاركردندا كاتێك به‌باشی راهێنانی له‌سه‌ر
ده‌كرێت، كاتێك كه‌سانی تر ده‌ست له‌كار به‌ر ده‌ده‌ن ئێمه هێشتا خه‌ریكی
درێژه‌پێدانی رێگاكه‌مانین.
|