|
دیكارت و ژیانی پڕ
له‌هه‌ڵوه‌دایی

ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
18-5-2010
گوایه به‌درێژایی ژیانی له‌نێوان ئه‌م دوو ئاراسته‌یه‌دا هاوسه‌نگییه‌كی
دابینكرد، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا هه‌ستی به‌نزیكی نه‌ده‌كرد،پێشی
خۆشنه‌بوو له‌لایان ببێت، هه‌رگیز هه‌وڵینه‌دا خانوویه‌كی سه‌قامگیر بۆ خۆی
دابینبكات، تاكۆتایی ته‌مه‌نی ته‌نها و بێقه‌راربوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆخه‌ش، بڕیارێكی تری‌دا كه زۆر سه‌یربوو، چونكه بڕیاریدا
بڕواته ناو سوپا، له‌ساڵی (1618)دا چوو بۆ هۆڵه‌ندا، له‌وێ وه‌ك
ئه‌فسه‌رێكی به‌بێ موچه له‌سوپای شازاده (ئۆرانژ) ناوی خۆی تۆمار كرد،
سوپای پروتێستانی شازاده(ئۆرانژ) بۆ به‌رگری له‌سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێتی
هۆڵه‌ندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌سپانیای كاسولیكدا ئاماده ده‌بوو، كه‌ده‌یویست
وڵاتی هۆڵه‌ندا واته وڵاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشوی خۆی وه‌ربگرێته‌وه،
له‌ڕاستیدا ئه‌م نه‌جیبزاده له‌سه‌رخۆ كاسۆلیكییه كه‌ته‌نها تۆزێ ئه‌سپ
سواری و شمشێری ده‌زانی و هیچ ئه‌زموونێكی نه‌بوو، كه‌ی به‌كه‌ڵكی سوپا
ده‌هات؟ دادوه‌رییه‌كی زۆر دژواره، له‌و كاته‌دا دیكارت هه‌رگیز هۆڵه‌ندی
نه‌ده‌زانی، جیا له‌وه‌ش به‌خه‌وتن تا ده‌مه‌ونیوه‌ڕۆ وه‌فادار مابووه‌وه،
ره‌نگه هۆڵه‌ندییه‌كان هه‌رگیز سه‌رنجیان نه‌دابایه بۆ ئه‌و باشبوو،
چونكه به‌وپه‌ڕی ئاسووده‌ییه‌وه داده‌نیشت و ده‌ستی به‌نووسینه‌كانی
ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌مۆسیقا، یان هه‌ندێ شتی تر.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بوایه دیكارتیان به‌سیخوڕی تاوانبار ده‌كرد، به‌ڵام
وادیاره كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوپاكان هیچ تێگه‌یشتنێكی باشیان
له‌سیخوڕه‌كان نه‌بووه و ئاماده‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌موو سه‌ربازێك ده‌بوون
به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌نه‌ته‌وه بده‌ن، راده‌ی وه‌فاداری، یان ته‌نانه‌ت
ئاره‌زوویان بۆ به‌شداری له مه‌راسیمی سوپادا هه‌بووبێت.
له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا وادیاره كه له‌ژیانی سوپا بێزار بوبوو، به‌بۆچوونی
ئه‌و ژیان له‌وێدا "پڕ بوو له‌بێكاری و كات به‌فێڕۆدان"، ئایا له سوپادا
ریزێك ئه‌فسه‌ر بوون كه دره‌نگتر له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستان؟ ئه‌گه‌ر وابووایه،
سوپای ئه‌سپانیا ده‌ستی به‌هێرشێكی له‌ناكاو ده‌كرد دژی هۆڵه‌ندییه‌كان،
له‌وانه‌یه ته‌نها روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كه‌سی سه‌رخۆش ده‌بوونه‌وه كه
به‌ره‌و ناوجێیه‌كه‌ی خۆیان ده‌ڕۆیشتن و ئه‌فسه‌رێكی فه‌ره‌نسیان ده‌بینی
كه به تووڕه‌ییه‌وه داوایان لێده‌كات هێرشیان نه‌كه‌نه سه‌ریان و
خه‌وه‌كه‌یان لێ تێكنه‌ده‌ن.
دیكارت رۆژێكیان دوای نیوه‌ڕۆ، پاش خواردنی نانی به‌یانی بڕیاریدا
له‌شه‌قامه‌كانی شاری (به‌ردا) پیاسه بكات، سه‌رنجی راگه‌یه‌نراوێكی دا
كه له‌سه‌ر دیواره‌كه‌یان دابوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا وا باو بوو كه
مه‌سه‌له چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی بیركاری به‌دیواره‌كاندا هه‌ڵواسن و
خه‌ڵكی بۆ كێبڕكێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هاوكێشانه بانگێشت بكه‌ن، دیكارت
ئه‌وه‌نده له‌هاوكێشه‌كه تێنه‌گه‌یشت (چونكه به‌زمانی هۆڵه‌ندی
نووسرابوو)، له‌مڕوه‌وه له‌پیاوێكی به‌ڕێزی هۆڵه‌ندی كه له‌ته‌نیشتیه‌وه
راوه‌ستابوو پرسیاری كرد، ئه‌گه‌ر ده‌كرێ مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ وه‌ربگێڕێته‌وه
سه‌ر زمانی خۆی، پیاوه هۆڵه‌ندییه‌كه ئه‌وه‌نده گرنگی به‌م ئه‌فسه‌ره
گه‌نج و سه‌ڵته فه‌ره‌نسیه نه‌دا و وتی:" ته‌نها به‌مه‌رجێك ده‌توانم
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ت بۆ وه‌ربگێڕمه‌وه بۆ سه‌ر زمانی خۆی، كه بتوانی
هاوكێشه‌كه شیكار بكه‌یت و وه‌ڵامه‌كه‌یم بۆ بهێنیته‌وه." ئه‌فسه‌ره
گه‌نجه‌كه سبه‌ی دوای نیوه‌ڕۆكه‌ی رۆیشته ماڵی پیاوه هۆڵه‌ندییه
خانه‌خوێیه‌كه و به‌وپه‌ڕی سه‌رسوڕمانه‌وه تێگه‌یشت، كه نه‌ك هه‌ر
مه‌سه‌له‌كه‌ی شیكار كردووه، به‌ڵكو شێوازێكی زۆر داهێنه‌رانه‌ی بۆ ئه‌و
شیكاریه به‌كارهێنابوو.
(ئادرین بایه) یه‌كه‌مین ژیاننامه‌نووسی دیكارت، شێوازی چاوپێكه‌وتنی
دیكارتی له‌گه‌ڵ (ئایزاك بیكمان) فه‌یله‌سوف و بیركاریزانی به‌ناوبانگی
هۆڵه‌ندی به‌مشێوه وتوویه‌تی:" ئه‌م دوانه تا ساڵانی دوایش هاوڕێیه‌كی
زۆر نزیكبوون و بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه به‌به‌رده‌وامی پێكه‌وه نامه‌یان
ده‌گۆڕیه‌وه."
جارێكیان (دیكارت) نامه‌یه‌كی بۆ (بیكمان) نووسی: "من له خه‌ودا بووم، تۆ
هاتیت و منت خه‌به‌ر كرده‌وه." هه‌ر ئه‌و بووه هۆی ئه‌وه كه (دیكارت)
حه‌ز له‌بیركاری و فه‌لسه‌فه بكات و ببێته هانده‌ری، چونكه له‌و
كاته‌وه (لافلێش)ی به‌جێهێشت ئیتر به‌لای بیركاریدا نه‌ڕۆیشته‌وه.
دیكارت پاش تێپه‌ڕكردنی یه‌ك سالڕ و چه‌ند مانگ كه له‌سوپای هۆڵه‌ندا بوو،
به‌ره‌و گه‌شتێكی هاوینه چوو له ئه‌ڵمانیا و باڵتیك، له‌م سه‌فه‌ره‌دا
دیسانه‌وه بڕیاریدا ژیانی سه‌ربازی ئه‌زموون بكات، هه‌ر له‌مڕوه‌وه
به‌ره‌و "نوبورگ" چوو كه‌شارێكی بچوكه له‌باشووری ئه‌ڵمانیا و خۆی
په‌یوه‌ستكرد به‌سوپای (ماكسیمیلیان) و (دۆك باواریا) كه ئوردۆی زستانه
سه‌ربازییه‌كه‌یان له‌كه‌ناری لای سه‌ره‌وه‌ی رووباری (دانوب) به‌سه‌ر برد.
وادیار بوو ئه‌م قۆناغه‌ش به‌لای دیكارته‌وه قورس بوو، به‌وجۆره خۆی
نووسیویه‌تی، له‌شوێنی گه‌رم و نه‌رمدا نیشته‌جێ ده‌بوو، وه ژیانی به‌سه‌ر
ده‌برد، خووی به‌وه‌وه گرتبوو شه‌وان (10) كاتژمێر ده‌خه‌وت و
ده‌مه‌ونیوه‌ڕوان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستا، كاتێك به‌خه‌به‌ر ده‌بوو به‌ته‌نها
له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌كانیدا كاتی به‌سه‌ر ده‌برد.
بارودۆخی ئه‌وروپا ورده ورده تووشی قه‌یران ده‌بوو، هه‌رچه‌ند ناكرێ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه له‌روانگه‌ی دیكارته‌وه پێوانه بكه‌ین، خه‌ڵكی (باواریا)
دژی (فردریكی پێنجه‌م) كه قایمقامی (پالاتین) و پاشای (پروتێستان) بوو
به‌شه‌ڕ هاتن. سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا به‌ره‌و شه‌ڕێكی درێژماوه و
قه‌یراناوی ده‌چوو، كه‌پاشان به‌ناوی (شه‌ڕی سی ساڵه) ناوبانگی ده‌ركرد،
ئه‌م شه‌ڕانه كه‌ده‌ره‌نجامه ناسه‌قامگیره‌كانی هه‌موو وڵاته
ئه‌وروپیه‌كانی دوورگه‌یی ته‌نییه‌وه هه‌ر له‌سویید بگره هه‌تا ئیتاڵیا،
تا كۆتایی ژیانی دیكارت ئه‌م شه‌ڕه درێژه‌ی خایاند و ناوچه‌یه‌كی زۆر
له‌ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیای تووشی له‌ناوچوون و وێرانی كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش وادیاره كه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌ڕانه له‌سه‌ر ژیانی
دیكارت ته‌نانه‌ت كاتێك كه له‌سوپادا بوو ئه‌وه‌نده ده‌رنه‌كه‌وتووه.
هه‌رچه‌ند ئه‌م ئه‌گه‌ره له‌ئارادایه كه ناسه‌قامگیری سیاسی له‌م
سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پاڵپشتی ده‌روونی خودی دیكارت به‌شێوه‌یه‌ك
یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ پێداویستیه ده‌روونییه قووڵه‌كانی كه‌ده‌ره‌نجامی
دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی بۆ به‌دیهێناوه كه‌خاڵێكی به‌رجه‌سته‌یه
له‌فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا.
له‌م نێوانه‌دا زستانی ساردی (باواریا) به‌ڕێوه‌بوو، سه‌رانسه‌ر ئه‌و
شوێنه به‌فر دایگرتبوو، كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه به‌لای دیكارته‌وه
ئه‌وه‌نده سارد بوو كه بڕیاریدا له‌ئاگردانێكدا بژیت.
مه‌به‌ستی دیكارت له‌وشه‌ی (ئاگردان)، ژوورێكی بچوكی گه‌رم بووه كه
به‌هۆی سۆپایه‌ك له‌ناوه‌ڕاستی ژووره‌كه‌دا گه‌رم ده‌بووه‌وه، له‌ناوچه‌ی
(باواریا) زۆر كه‌س وه‌ك دیكارت به‌مشێوه ده‌ژیان، به‌ڵام دیكارت له
بیره‌وه‌رییه‌كانیدا به‌راشكاوی ده‌نووسێت كه (له‌ناو ئاگردانێك)دا
ده‌ژیا.
رۆژێكیان دیكارت له‌ئاگردانه‌كه‌ی خۆی دانیشتبوو، وێنایه‌كی به‌مێشكدا هات.
به‌رێكوپێكی روون نه‌بوو كه‌چی وێنا كردووه، به‌ڵام وادیاره كه ئه‌م
وێنایه وێنایه‌كی بیركاری ئاسایه سه‌باره‌ت به‌جیهان، له‌مڕوه‌وه دیكارت
رازی بوو كه ده‌كرێ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی جیهان به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن
له‌بیركارییه‌كی گشتگیر بدۆزرێته‌وه.
ئه‌و شه‌وه كاتێك كه دیكارت چووه ناو جێیه‌كه‌ی، سێ وێنای روون و راشكاو
به‌زه‌ینیدا هات، له‌خه‌وی یه‌كه‌مدا خۆیی بینی كه به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ
(با)یه‌كی توندا ده‌كات و هه‌وڵده‌دات به‌ره‌و خوێندنگه كۆنه‌كه‌ی خۆی
ده‌ڕوات كه له (لافلێش)دا بوو، بۆ ماوه‌ی چركه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه تا
له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا چاكی و چۆنی بكات و له‌ناكاو (با)كه ده‌یدات به‌دیواری
كڵێسایه‌كدا، ئه‌وسا له‌حه‌وشه‌ی كڵێساوه ده‌نگێك ده‌بیستێت كه‌یه‌كێك
له‌هاوڕێكانی ده‌یه‌وێت كاڵه‌كێكی پێبدات، له‌خه‌وی دووهه‌میدا ترس هه‌موو
سه‌راپای دیكارت ده‌گرێته‌وه و (ده‌نگێك وه‌ك ده‌نگی توندی زریان)
ده‌بیستێت و پاشان هه‌زاران هه‌وره تریشقه تاریكایی ژووره‌كه‌ی رووناك
ده‌كه‌نه‌وه، خه‌وی سێهه‌می دیكارت، ئه‌وه‌نده ئاشكرا نیه، فه‌رهه‌نگێك
و كتێبێكی هۆنراوه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی خۆی ده‌بینێت، به‌دوایدا چه‌ند
روداوێك ده‌بینێت كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نیه، له‌حاڵێكدا
ئه‌و رووداوانه هێمادارن كه به‌لای خۆیه‌وه زۆر دڵخۆشكه‌ره و به‌لای
بیسه‌ره‌كانی ناخۆشه، ئینجا دیكارت له‌خه‌وه‌كه‌یدا بڕیار ده‌دات هه‌موو
ئه‌م رووداوانه شیبكاته‌وه، ده‌ربڕینی ئه‌م لێكدانه‌وانه ده‌یتوانی
شێوه‌ی ناسینی دیكارت به‌رامبه‌ر به‌خۆی روون بكاته‌وه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه (ئادرین بایه) نووسه‌ری ژیاننامه‌ی دیكارت له‌م دۆخه‌دا
له‌ڕسته‌ی پڕ واتا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
رووداوه‌كانی ئه‌و رۆژه زستانیه و شه‌وی دوایی واته (11ی نۆڤه‌مبه‌ری
1619) كاریگه‌رییه‌كی زۆر قوولڕ و سه‌قامگیری له‌سه‌ر دیكارت دانا، خۆی
بڕوای وابوو كه ئه‌م وێنا و خه‌ونانه كه‌پاشان له‌زه‌ینیدا پێكهات، ئه‌و
ئه‌ركه بوو كه له‌سه‌ر شانی دانراوه و ئاشكرا بووه. له‌مڕوه‌وه
هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، متمانه‌ی دۆزیه‌وه، ئه‌و متمانه‌یه كه
زۆر پێویستی پێ‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی ئه‌و رۆژه‌ی نه‌بوایه، ئه‌م
بلیمه‌ته گه‌نجه هه‌رگیز ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانی نه‌ده‌دۆزیه‌وه
كه‌پێش ئه‌وه به‌رده‌وام له‌م بیرۆكه بۆ ئه‌و بیرۆكه و له‌م شوێن بۆ
ئه‌و شوێن ده‌ڕۆیشت، سه‌یر له‌وه‌دایه كه فه‌یله‌سوفی ژیرگه‌رایی گه‌وره
وه‌ك دیكارت ئیلهام له‌وێنایه‌كی خه‌یاڵی و چه‌ندین خه‌ونی ناژیرانه
وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌ند ئه‌م لایه‌نه له‌بیركردنه‌وه‌كانی دیكارت زۆرجار
له‌خوێندنگه‌كانی فه‌ره‌نسیدا له‌به‌رچاو نه‌ده‌گیرا، ئه‌م بلیمه‌ته
گه‌وره فه‌ره‌نسیه وه‌ك نموویه‌كی به‌رجه‌سته‌ی ژیرگه‌رایی ناوی
لێده‌برێت.
پێویست به‌وه ناكات باسی بكه‌ین كه خه‌ونه‌كانی دیكارت لێكدانه‌وه‌ی
جۆراوجۆری له‌خۆ گرتووه. به‌بڕوای فه‌یله‌سوف و ئه‌ستێره‌ناسی هۆڵه‌ندی
(هۆیگێنس)، كه‌پاشان دیكارت نامه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گۆڕیه‌وه، ئه‌م
وێناكردنانه ده‌ره‌نجامی گه‌رم وگوڕی له‌ڕاده به‌ده‌ری مێشكی دیكارت بوو
كاتێك له‌ئاگردانه‌كه‌دا ده‌ژیا.
كه‌سانی تر چه‌ندین هۆكار بۆ خه‌ونه‌كانی داده‌نێن، وه‌ك: باش هه‌رس
نه‌كردنی گه‌ده‌ی، كاری له‌ڕاده به‌ده‌ر، كه‌م خه‌وی، ئه‌زموونی عیرفانی،
یان ته‌نانه‌ت په‌یوه‌یست بوونی به(رۆزیكرۆسین)ه‌كان(Rosicrucians=
گروپێكی نێونه‌ته‌وه‌یین، كه‌ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌یان عیرفانییه).
|