|
دارایی‌و سامان
ئا/ دالیا 26-10-2010
ئه‌گه‌ر شێوازی ژیانمان ئیلهام به‌خش و دڵخۆشكه‌ره و ئه‌گه‌ر
هه‌وڵدانه‌كانمان سومبولێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به‌دوای رێنوێنین و
پاڵنه‌رین، ئه‌وه له‌رِاستیدا كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ندین.
ده‌وڵه‌مه‌ندی دۆخێكه له‌بوون، بوونی پاره‌یه‌كی زۆر ته‌نها كاتێك
ده‌بێته به‌شێك له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی، بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی زۆرجار گرێدراوی
ئه‌و به‌هایه‌یه كه‌ده‌یبه‌خشنه ژیانمان، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌بێت هه‌ر
مانگه و جارێك بۆ باجی كاره‌با و ئاو و ته‌له‌فۆن كار بكه‌ن تابتوانن
پاره‌كه‌ی ده‌ربێنن له‌هه‌مان كاتیش‌دا دڵخۆشن هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش نابێت
ببێته پێوانه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵنه‌دان مه‌به‌ستمان ئه‌وه بوو، كه‌چێژ
وه‌رگرتن و به‌خته‌وه‌ری روانینی مرۆڤه به‌ناخ و ده‌وروبه‌ری خۆی و چۆن
چاو له‌ژیان بكات.
فه‌قیری و هه‌ژاری راسته‌قینه سه‌رچاوه ده‌گرێت له(خووی خراپ،
به‌رده‌وام به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی عه‌یبی خه‌ڵكه‌وه بوون، زۆر جگه‌ره‌كێشان،
خواردنه‌وه‌ی مه‌شروباتی كهۆڵی، زۆر خواردن، ناله‌باری سێكسی، نیگه‌رانی،
خه‌مۆكی، شپ و شێواوی، نه‌بوونی راستی و راستگۆیی، ره‌شبینی، زوڵمكردن و بێ
هه‌ستی.
گرنگتر له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ماددی ته‌نانه‌ت گرنگتر له‌ته‌ندروستی جه‌سته‌یی،
وره‌یه، به‌هۆی وره‌یه كه‌هه‌موو سامانه‌كان بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت
ئه‌وه‌ش وره‌یه كه‌ته‌حه‌مول و سه‌بر ده‌خوڵقێنێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر
نه‌بوونی ته‌ندروستی و سه‌قامگیری له‌دژواریه مادیه‌كاندا، كه‌بۆ مرۆڤی
ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌یه
به‌رده‌وام به‌دوای هاورِێیه‌كدا ده‌گه‌رِێت و یارمه‌تی له‌كه‌سانی تر
وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
سه‌ركه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌خته‌وه‌ری.
له‌بیرمان بێت ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ك هه‌ر ئه‌و شتانه‌یه هه‌مانه، به‌ڵكو
ئه‌و شته‌یه كه‌هه‌ین.
ئایا ده‌وڵه‌مه‌ندبوون (مه‌به‌ست ده‌وڵه‌مه‌ندی زانایی)ه، تاوانه؟:
ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌بینه به‌ربه‌ستی تواناكانی خۆمان هۆی ئه‌وه‌یه، كه
به‌هه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ین، كه‌ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ڵه و تاوانه،
پێمانوایه فه‌قیری هێمای ره‌سه‌نایه‌تی و شه‌ره‌فه و به‌ره‌و پاكی
ده‌مانبات، ئێمه مه‌به‌ستمان له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆشنبیری و هوشیارییه
به‌رامبه‌ر به‌ژیان نه‌ك پاره، ده‌بێت هوشیار بین تا ره‌سه‌ن بین،
له‌رِاستیدا كێشه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه
له‌پاره بت دروستده‌كه‌ن، كاتێك پاره ببێته ئامانجی سه‌ره‌كیمان
قه‌یرانی ئابوری و ئه‌خلاقی سه‌رهه‌ڵده‌دات، نه‌ك هه‌ر بۆ تاك، به‌ڵكو بۆ
كۆمه‌ڵگاش.
ئایا به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامان له‌بنه‌مادا خراپه؟ ئه‌گه‌ر پاره
ده‌ره‌نجامی هه‌وڵ و تێكۆشانمان بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می دووهه‌می
كاره‌كانمان سوود به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ر سامانه‌كه‌مان بۆ ئاسایش و
ئارامی كه‌سانی خۆشه‌ویستمان سه‌رف بكرێت ئه‌وسا به‌ده‌ستهێنانی پاره
شتێكی باشه.
گوێ له‌و شته‌ی بگرین، نۆرمه‌ن وینێست پیل له‌باره‌ی سامانه‌وه ده‌یڵێت:
"ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ خۆی ده‌ژی رووبه‌رِووی شكست ده‌بێته‌وه ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند و پۆستی باشی هه‌بێت، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ خه‌ڵك
ده‌ژیت سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند،
كه‌دارایی و پۆست و سامانه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی كۆمه‌ڵگه
ته‌رخانده‌كات مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه هه‌ژاره‌ی خزمه‌تگوزاری
ده‌كا له‌كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
"ئێمه به‌هه‌مان راده مافمان نییه له‌به‌خته‌وه‌ری كه‌ڵك وه‌ربگرین
به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ریمان خوڵقاندبێت هه‌روه‌ها ناتوانین له‌سه‌روه‌ت
كه‌ڵك وه‌ربگرین به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان هێنابێته ئارا." جۆرج برنارد شا‌و
پاره خۆی له‌خۆیدا ره‌گه‌زێكی بێ كاریگه‌ره، زۆرجار نه‌بوونی هێمای
له‌عنه‌ت نییه و زۆرجاریش بوونی به‌ره‌كه‌ت نییه، به‌دڵناییه‌وه
ده‌وڵه‌مه‌ندبوون ئاسایش و ره‌حه‌تیه‌كی زیاتر دروستده‌كات، بۆ مرۆڤایه‌تی
به‌گوێره‌ی پێویست سه‌روه‌ت و سامان باشه بۆ ئاسایش و كلتور و میوانداری و
یارمه‌تیدانی خه‌ڵك.
هه‌ژاری له‌رِاده‌به‌ده‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌روه‌تی له‌رِاده‌به‌ده‌ر
كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر سروشتی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه داده‌نێت، هه‌ژاران
پاره‌یان بۆ چاره‌سه‌ری پێداویستیه‌كانیان نییه، جیا له‌وه‌ش ناتوانن شتێك
ببه‌خشنه‌وه به‌كه‌سانی تر، چونكه خۆیان پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه،
دۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن زۆرجار له‌مه به‌ده‌ر نییه،
زۆربه‌یان ئاسایشی خێزانه‌كانیان له‌به‌رچاو ده‌گرن، "هوارد هیۆز"ی
میلیارده‌ر بێنینه‌وه یاد ته‌نانه‌ت بۆ خۆراك و ده‌رمانی خۆی پاره‌ی سه‌رف
نه‌ده‌كرد، كه‌سانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن ته‌نانه‌ت یه‌ك دینار، یان دراوێك
بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی پێویستدا پێویستیان
به‌یارمه‌تی هه‌یه، یارمه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن، هه‌روه‌ها كه‌سانێكی
ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن به‌رده‌وام بۆڵه به‌سه‌ر هاورِێكانیاندا ده‌كه‌ن،
كه‌خه‌ڵكیش خۆشیانی ناوێت.
"ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌كو كشتوكالڕ وایه، كاتێك سوودی ده‌بێت كه بڵاو
بكرێته‌وه." دالی لۆی
چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه و جێبه‌جێكردن له‌باره‌ی پاره:
له‌هه‌ر سێ كه‌س، كه‌خه‌ڵكی ئه‌مریكان ته‌نها یه‌كێكیان به‌ئاسایشی ماددی
ده‌گاته ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵی، له97%یان له‌وانه‌ی، كه ته‌مه‌نیان
شه‌ست و پێنج سالڕ، یان سه‌رووتر له‌وه‌ن به‌ندن به‌چه‌كی بیمه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ده‌وڵه‌ت بۆی دابینكردون، ئه‌مانه هه‌ندێك راستی تاڵن،
كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌وه دابینكراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌مریكا
وایه وڵاتانی تر قه‌یرانه‌كه‌یان چه‌ندین قات له‌سه‌رووی ئه‌مه‌وه‌یه،
ئایا هۆی ئه‌وه‌یه خه‌ونه‌كانیان نه‌هاتووه ئارا؟ یان به‌هۆی راوه‌ستانی
بازارِه؟ به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخی ئابوری جیهان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی
ماددی ئه‌مریكییه‌كان كاریگه‌ری داده‌نێت، له‌و كاتانه‌ی كه‌دۆلار به‌رز و
نزم ده‌كات مانه‌وه‌ی شته‌كان كێشه ده‌نێته‌وه و تێبینیه
تاكه‌كه‌سیه‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی بارودۆخی شوێنه‌وار له‌و كاره‌دا
كاریگه‌ره.
به‌بێ گرنگیدان به‌ئاستی داهات ئه‌وانه به‌درێژایی به‌هادارترین ساڵانی
ته‌مه‌نیان كه‌سانێكی ده‌گمه‌ن له‌ته‌مه‌نی پیریاندا ئاسایشی ماددی
به‌ده‌ستدێنن، زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌م خه‌ونه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه‌گوایه
ته‌مه‌نێكی نه‌مریان له‌به‌رده‌مدایه، نابێت له‌ناكاو شتێك، كه‌پێویستمان
پێی نییه بیكرِین.
زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌و ئومێده ده‌ژین، كه‌رِۆژێك (با) دێت و سه‌روه‌تێكی
سه‌رسورِهێنه‌ریان بۆ دێنێت، ئه‌وانه سه‌یری داهاتوو ده‌كه‌ن و كاتێك
خانه‌نیشن ده‌بن له‌دوورگه‌ی خه‌یاڵی خۆیاندا ده‌ژین، كاتێك پرسیاریان
لێبكرێت چۆن ئه‌و كارانه ئه‌نجامده‌ده‌یت ده‌ڵێت:"به‌شێوه‌یه‌ك".
خه‌ڵك كاتێكی زۆر بۆ پشو ته‌رخانده‌كه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ داهاتوویان
كاتێكی تایبه‌ت ته‌رخانبكه‌ن، به‌نه‌بوونی به‌رنامه‌دانان له‌رِاستیدا بۆ
نه‌بوونی سه‌ركه‌وتن به‌رنامه داده‌نێن.
له‌كۆنه‌وه وتوویانه: "ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كانماندا
زاڵبین، ئازاد و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بین، ئه‌گه‌ر داراییه‌كانمان به‌سه‌رماندا
زاڵ‌بن ئه‌وسا له‌رِاستیدا به‌هه‌ژاری ده‌مێنینه‌وه."، وردبین و سه‌رنجدانی
باش بۆ سه‌ر بارودۆخی ماددی بۆ زاڵبوونه به‌سه‌ر داراییه‌كانماندا،
كه‌شتێكی پێویسته، دابنیشین و بیر بكه‌ینه‌وه و ئه‌م پرسیارانه
له‌باره‌ی خۆمان و كاره‌كانمانه‌وه بخه‌ینه‌رِوو:
1- خووی مه‌سره‌ف كردنمان چ خوویه‌كه؟ ئایا به‌ئه‌ندازه‌ی
مه‌سره‌فه‌كه‌مان داهاتمان هه‌یه؟
2- خووی پاشكه‌وتمان چ خوویه‌كه؟ ئایا له10%ی داهاته‌كانمان له‌كاتێكی
دیاریكراودا ده‌خه‌ینه سه‌ر حسابی بانكیمان؟
3- له‌ساڵی داهاتوودا ئامانجی گه‌وره‌ی مادیمان چیه؟ ئایا بۆ كرِینی
ئوتومبێلێكی نوێ، یان خوشگوزه‌رانی پشویه‌ك، یان سه‌رمایه‌دانانی بازرگانی
پاره‌كه‌مان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه؟
4- ئاستی داهاتی ساڵانه‌مان چه‌نده؟ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی دواییدا ده‌بێته
چه‌ند؟
5- داراییه‌كانمان به‌دۆلار له‌ماوه‌ی ده ساڵی تردا ده‌بێته چه‌ند؟ پاش
بیست سالڕ ده‌بێته چه‌ند؟
6- كاتێك بیر له‌به‌رنامه‌ی دارایی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ داهاتوومان ئه‌مانه
گرنگترین پرسیارن، كه‌ده‌بێت له‌به‌رچاویان بگرین؟
7- به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانرێت به‌پاره به‌خته‌وه‌ری بكرِدرێت، به‌ڵام
به‌عه‌قڵه‌وه ده‌كرێت كه‌ڵكی باش له‌پاره وه‌ربگیردرێت بۆ شادی و
ده‌وڵه‌مه‌ندبوون.
ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌جێبه‌جێكردندا:
1- هه‌وڵبده‌ین له‌خۆماندا رێزێكی ته‌ندروستانه به‌رامبه‌ر به‌مالڕ و حاڵ
و منداڵمان دابینبكه‌ین، نابێت پاره په‌ره‌ستیش بكرێت، له‌بری ئه‌وه
داراییه‌كانمان بكه‌ینه هۆیه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانمان.
2- به‌بێ پێوانه كردنی ته‌مه‌نمان درێژه به‌خوێندنه‌كانمان بده‌ین،
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌زانكۆدا له10%ی باشتر
له هاوپۆله گه‌نجه‌كانیان شت فێر ده‌بن و گرنگی به‌خوێندن ده‌ده‌ن،
پاره‌كه‌مان سه‌رفی ئه‌و شته‌ی بكه‌ین، كه‌زه‌ینمان له‌لایه‌تی و
ئاراسته‌مان بۆی هه‌یه.
3- بۆ ئاسایشی مادیمان له‌درێژخایه‌ندا پشت به‌ده‌وڵه‌ت نه‌به‌ستین، هه‌ر
مانگه و به‌پاشكه‌وتكردنی برِێك پاره بۆ سه‌ر حسابی بانكیمان چاره‌نووسی
داهاتوومان دیاری بكه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نها دابینكه‌ر و
پاشكه‌وتكه‌ری داهاتوومان هه‌ر خۆمانین.
4- پاره‌كه‌مان بۆ خانوو، ته‌ندروستی و ئه‌ندامانی ناو ماڵه‌كه‌مان ته‌رخان
بكه‌ین، زیاتر گرنگی به‌به‌های تاك بده‌ن، تاوه‌ك گرنگی به‌به‌های ماددی
بده‌ین.
5- ده‌وڵه‌مه‌ندبوون بارودۆخێكی ده‌روونیه، به‌بیركردنه‌وه‌ی بیر ورِای
ده‌وڵه‌مه‌ندانه به‌هه‌لومه‌رجی ناخی راسته‌قینه‌ی زه‌ینمان ده‌گه‌ین،
ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای دۆلار و داب و نه‌ریته، به‌ڵكو
له‌سه‌ر شایسته‌یی و هوشیاری و پێشكه‌وتنی مرۆڤانه ده‌ژمێرین، هه‌روه‌ها
چێژ وه‌رگرتنی راسته‌قینه له‌پاره به‌زانینی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
به‌ده‌ستدێت، ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وه نیه كه‌هه‌مانه، به‌ڵكو ئه‌و شته‌یه
كه‌هه‌ین.
|