|
شیكردنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی
ئه‌نیشتاین و فرۆید سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕ
ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جید 27-7-2010
*ساڵی (1920) له‌جنێڤ كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دامه‌زراوه، كه‌ته‌نها (45 )
وڵات به‌شداره بوون تیایدا، به‌ڵام ژاپۆن له‌ساڵی (1933) ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه
جێدێڵێت و پاشان ئیتاڵیا دوای دوو ساڵ كۆمه‌ڵه‌كه جێدێڵێت.
* شه‌ڕی جیهانی دووه‌م وا ده‌ستی پێكرد كه‌ئه‌ڵمانیا له(1939) هێرشی كرده
سه‌ر پۆڵه‌ندا.
* ئه‌نشتاین له‌به‌رواری (30/1/1932) له‌نامه‌یه‌كدا پرسیار له‌فرۆید
ده‌كات: "ئایا له‌به‌رامبه‌ر كاره‌ساتی شومی شه‌ڕدا رێگایه‌ك بۆ رزگاربوونی
مرۆڤایه‌تی هه‌یه؟" ئه‌نشتاین، وه‌ك ( بنجامین فرانكلین) بڕوای وایه
"هه‌رگیز شه‌ڕێكی چاك و ئاشتییه‌كی خراپ بوونی نه‌بووه"، هاوڵاتییه‌كی
جیهانی بوو، هه‌ڵچونی ناسیۆنالستی نه‌بوو.
* فرۆید، دوو بابه‌تی نوسی له‌باره‌ی بێزاری له‌شه‌ڕ و په‌یوه‌ندی ئێمه
له‌گه‌ڵ مه‌رگ، یان باسگه‌لێكی نوێ ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و مه‌رگ، له‌مارت و
ئه‌پڕێلی ساڵی (1915) واته شه‌ش مانگ پێش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی .
كتێبی (شه‌ڕ بۆچی؟) له‌ساڵی (1933) له‌لایه‌ن ئه‌نتیتۆی نێونه‌ته‌وه‌ی
هاوكارییه مه‌عنه‌وییه‌كان به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌پاریس چاپكرا، پاشان
به‌ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و هۆڵه‌ندی چاپكرا.
"شه‌ڕ ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردندا"
ئه‌نشتاین ده‌ڵێت:"هیچ شتێك ناتوانێت شه‌ڕ له‌ناوبه‌رێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
كه‌مرۆڤه‌كان خۆیان نه‌ڕۆنه به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه"،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
"شه‌ڕ ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردندا"، ئه‌مه راسته كه‌شه‌ڕ
دڵه‌ڕاوكێ و ئاواره‌یی به‌سه‌ر مرۆڤدا دێنێت، له‌هه‌مان كاتدا شه‌ڕ بۆته
هۆی هه‌ندێك پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیایی، وه‌ك(بواری پزیشكی، بواری
وه‌به‌رهێنان، بواری سه‌ربه‌خۆیی، به‌دیهاتنی ئایدۆلۆژیای نوێی ئابوری و
سیاسی، دامه‌زراندنی رێكخراوی به‌ره‌نگاربونه‌وه، ئه‌زمونی دیكتاتۆری و
ئاشتی، ئه‌زمونی ماڵ وێرانی و ئاوه‌دانی، داگیركردن و داگیربوون،
دروستبوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی، پێكهاتنی كۆمه‌ڵه جۆراوجۆره
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، دابه‌شبونی به‌ره‌ی جیهانی له‌بواری ئایدۆلۆژیایی و
به‌رژه‌وه‌ندی وه‌ك كاپیتالیزم و كۆمۆنیزم).
بۆ نمونه، هێرشكردنه سه‌ر (هیرۆشیما) و (ناكازاكی) له‌ژاپۆن، له‌لایه‌ن
ئه‌مریكا كه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ژاپۆن له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێت،
كه‌له‌و كاته‌دا خه‌ڵكی ژاپۆن زۆر به‌لایه‌نه‌وه قورسبوو كه‌ووڵاتێك
لێیانیداوه و هێرشی كردۆته سه‌ریان، واته ئه‌و هێرشه‌یان له‌بیر
نه‌كردووه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌بواری ئابوری‌دا هه‌وڵبده‌ن و ببنه
یه‌كێك له‌به‌هێزترین وڵاتانی ئابوری تا ئه‌و راده‌یه‌یی كه‌ئێستا شان
له‌شانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و روسیا ده‌ده‌ن، هه‌م له‌قاره‌ی ئاسیا و
هه‌م له‌جیهاندا زۆر پێشكه‌وتوون، یه‌ك له‌و پێشكه‌وتنانه‌یان
له‌دروستكردنی (رۆبۆت)ه، كه‌هه‌موو ساڵێك له‌و بواردا له‌جیهاندا پله‌ی
یه‌كه‌م به‌ده‌ستدێنن، هه‌روه‌ها له‌بواری پزیشكیشدا پێشكه‌وتن، چونكه
پێویستیان به‌وه بوو زیان به‌ركه‌وتووه كیمیاوییه‌كانی هێرۆشیما و
ناكازاكی چاكبكه‌نه‌وه، بۆیه رێگه‌چاره‌ی نوێی پزیشكی‌یان دۆزییه‌وه،
كه‌ره‌سه‌ی پزیشكی نوێیان دۆزییه‌وه، ئه‌مه شه‌ڕه بووه هۆی ئه‌م
كارانه.
راسته له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و شه‌ڕه یه‌ك لایه‌نه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه
روویدا، له‌لایه‌كی تره‌وه بووه هۆی به‌هێزبوونی ژاپۆن، به‌ڵام ئایا
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، یان وڵاتان وه‌ك ژاپۆن ئه‌و سوكایه‌تییه‌یان
بیرناچێته‌وه و ده‌بێته هۆی زیاتر گه‌شه‌كردنیان، یان زیاتر دوایان
ده‌خات و داماوتریان ده‌كات؟
ئه‌مریكا، بۆچی هێرشه‌كانی بۆ دوورترین قاره‌كان و
وڵاته‌كان ده‌بات؟
هێرشی ئه‌مریكا بۆ ڤێتنام، هێرشی ئه‌مریكا بۆ ژاپۆن، هێرشی ئه‌مریكا بۆ
عێراق هێرشی ئه‌مركا بۆ ئه‌فغانستان،هێرشی ئه‌مریكا بۆ...... له‌داهاتوودا،
ئه‌مانه هێرشی سه‌ربازی بوو، هێرشی شه‌ڕی سارد، یان شه‌ڕی (ده‌روونی) و
شه‌ڕی ئابووری و ململانێ بۆ خۆسه‌پاندنی تاكڕه‌وانه‌شی له‌ئارادا بووه بۆ
نمونه، وه‌رگرتنی ئاوه‌نتاژ له‌وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئابوری كه
له‌به‌رده‌م مه‌ترسی وڵاتانی شه‌ڕه‌نگێزی تردان.
بۆ نمونه، له‌شه‌ڕی ساڵی(1991)ی نێوان عێراق و كوێت، ئه‌مریكا په‌یمانی
نه‌وتی له‌گه‌ڵ كوێت واژۆكرد، كه له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنی پاڵپشتیكردنی
به‌كوێتدا، كه‌هیچ وڵاتێك هێرش نه‌كاته سه‌ری، واته ئاسایشی ئه‌و وڵاته
دابینده‌كات.
هه‌روه‌ها شه‌ڕ پردێكه، یان قۆناغێكه بۆ بیركردنه‌وه له‌دروستكردنی
كه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕی نوێ، له‌م دۆخه‌دا وڵاتانی شه‌ڕخواز و ئایدۆلۆژیخوازیش
به‌رده‌وام كه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕی نوێ دروستده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتانی
هاوتای شه‌ڕنگێزی تر دژه كه‌ره‌سه دروستده‌كات، ئه‌م ململانێیه
به‌رده‌وام له‌ئاڵوگۆڕدایه بۆ نمونه، كۆماری ئیسلامی ئێران موشه‌كی
(شه‌هاب) ساز ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئیسرائیل دژه موشه‌كی (ختس)
دروست ده‌كات.
ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی و ناوچه‌یی
خۆیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان، ئه‌وا پێویسته دوو وڵات به‌یه‌كدا
بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سه شه‌ڕییه نوێییه‌كانیانی تاقیبكه‌نه‌وه، جیا
له‌تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌ره‌سه شه‌ڕییه‌كان بازرگانیه‌كی زۆر گرنگ
ده‌كه‌ن.
ئێستا له‌جیهاندا پاش نه‌وت كه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ به‌دووه‌م بازرگانی گرنگ
له‌جیهان داده‌نرێت، له‌پاڵ ئه‌م بازرگانییه‌دا ته‌كنه‌لۆژیایی فڕۆكه‌سازی
پێشده‌خه‌ن، كه له‌ڕیزی كه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕی داده‌نرێت.
گازی ژه‌هراوی، بۆچی؟
حكومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كان، حكومه‌ته سه‌پێنراوه‌كان و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان
به‌مه‌به‌ستی ده‌مكوت و سه‌ركوتی ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان، بۆ بێده‌نگكردنی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه‌خوازیاری ده‌ربڕینی بیر وڕان و پێداگرن له‌سه‌ر دابینكردنی
ماڤی مرۆڤ، خوازیاری دیموكراسی و ئازادین له‌هه‌موو بوارێكدا؛ ئه‌وا ئه‌و
حكومه‌تانه كه‌ڵك له‌م كه‌ره‌سانه وه‌رده‌گرن بۆ نمونه، له‌كاتی
سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك كه‌ده‌یانه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن به‌رامبه‌ر
كارێكی ناڕه‌وای حكومه‌ت، ئه‌و حكومه‌ته ته‌حه‌مولی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه
ناكات و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی شه‌قام و جاده‌و كۆڵانه‌كان
ده‌كات، تا به‌ر به‌خۆپیشاندانی خه‌ڵك بگرن، دڵنیابن شتێك رویداوه ،مافێك
پێشێلكراوه سه‌روه‌ت و دارایی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خوراوه و
نادیاره، سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌تاڵان براوه، بۆیه ئه‌م خه‌ڵكه
كه‌ده‌ستیان له‌و تاڵان و ته‌خشان و په‌خشانه‌دا نه‌بووه، داوای ئه‌و
شتانه ده‌كه‌ن كه‌نه‌ماوه، یان پێشێلكراوه، بۆ سه‌ركوتكردن و خێرا
بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییه، كه‌ڵك له‌كه‌ره‌سه‌ی سوك
وه‌رده‌گرن، وه‌ك: (گازی ژه‌هراوی ، باتۆم، سه‌یاره‌ی ئاو، گازی فرمێسك
رێژ، سپرای ره‌نگ تێكه‌ڵ به‌بیبه‌ر، باتۆمی كاره‌بای) و چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ی
تر، بگره له‌چه‌قۆ و ده‌مانچه‌ش كه‌ڵك وه‌رده‌گرن ، كه دوایی زیندان و
ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دانی به‌دواوه‌یه.
ئه‌نشتاین ده‌لێت: "هیچ شتێك بۆ من له‌پرسی ئاشتی گرنگتر نییه"، هه‌روه‌ها
ده‌ڵێت: "ئایا له‌به‌رامبه‌ر كاره‌ساتی شومی شه‌ڕدا رێگایه‌كی رزگاربون
هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی؟" (من ده‌بێت وه‌ڵامی بۆ بدۆزمه‌وه).
|