|
خه‌ونه‌كان
و/ شه‌هناز 8-12-2010
كاتێك ئه‌ستیۆكاتێن نۆ ساڵان بوو، له‌مه‌زرادا یارمه‌تی باوكی ده‌دا،
له‌كاری كشتوكاڵیدا حه‌زی له‌وێنجه بوو، كه به‌سه‌ر گڵۆسه وێنجه‌كاندا
باز بدات و لاسایی ئه‌سپ سواره‌كان بكاته‌وه، باوكی پێی وت: "كوڕه‌كه
ده‌ست له‌خه‌یاڵات هه‌ڵگره و گڵۆسه‌كان بخه‌ره ناو عه‌ره‌بانه‌كان"،
ئه‌ستیۆ وه‌ڵامی دایه‌وه: به‌سه‌رچاو، به‌ڵام كاتێك كه‌خه‌ڵاتی بلهۆتی
سكێت وه‌ربگرم،" ئه‌و كوڕه منداڵه، كه به‌سه‌ر گڵۆسه وێنجه‌كاندا بازی
ده‌دا له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵاندا خه‌ڵاتی "تاجی سیانه"ی برده‌وه.
له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌ستۆكاتێن یه‌كێك بوو له‌سه‌ركه‌وتوترین ئه‌سپ سواره‌كانی
جیهان، ئه‌و له‌به‌ریتانیا له‌ئه‌سپ سواریدا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و راستییه، كه‌ئه‌و له‌ته‌مه‌نی
نۆ ساڵیدا له‌خه‌یاڵی خۆیدا ئه‌سپ سواری ده‌كرد.
كاتێك پگی لی گۆرانی بێژ، ریكلامچی كارامه‌ی كارنه‌ڤالڕ بوو، هه‌موو رۆژێك
هاواری ده‌كرد "ده فڕه به‌یه‌ك دراو"، له‌ڕاستیدا له‌خه‌یاڵیدا خه‌ریكی
گۆرانی وتن بوو، راسته، كه له‌كابینی یاریدا كاری ده‌كرد، به‌ڵام
له‌هه‌مان كاتدا سه‌رقاڵی ئه‌و خه‌یاڵه بوو، كه‌ئه‌ستێره‌یه‌كی
به‌ناوبانگه.
خه‌ونه‌كان پێشه‌كی به‌خته‌وه‌ریه گرنگه‌كانن، هه‌ر كام له‌ئێمه خه‌ونێك
و ئاره‌زوویه‌كمان له‌سه‌ردایه، كه‌ووره و بیرۆكه‌یه‌ك به‌هۆی
به‌خته‌وه‌ریه‌وه هه‌مانه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م خه‌ونانه ئامانجه‌كانمان
پیشانده‌ده‌ن و پاڵنه‌رمانن، بۆیه خه‌یالڕ كردن بۆ چێژ وه‌رگرتن كارێكی
پێویسته.
چاومان به‌پیاوێك كه‌وت له‌به‌شی ده‌ركردنی پسۆڵه‌ی كۆمپانیایه‌كی بازرگانی
مه‌كینه و كه‌ره‌سه‌دا كاری ده‌كرد و به‌رده‌وام له‌باره‌ی گۆرانی بێژی
خه‌یاڵی ده‌كرده‌وه. دێنی، كاتێكی زۆری له‌ڕۆژانی كاركردنی بۆ دیمه‌نی
سه‌رقاڵی گۆرانی وتن له‌زه‌ینیدا ته‌رخان ده‌كرد، به‌ڵام ئایا تائێستا
له‌وباره‌وه به‌وه گه‌یشتبوو، هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌لڕ ئه‌و گۆرانیه‌دا،
كه له‌ڕادیۆی ئوتومبێله‌كه‌ی بڵاوده‌كرایه‌وه؟
ده‌مانویست ئه‌و پیاوه باشتر بناسین كه‌واته پرسیارم كرد:
- "كاتێك مندا‌ڵ بۆیت بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك گۆرانیت ده‌ووت؟"
- "نا".
- "له‌دواناوه‌ندیدا چی؟ ئایا له‌گه‌لڕ گروپدا گۆرانیت ده‌وت، یان له‌كۆڕه
مۆسقیه‌كاندا به‌شداریت ده‌كرد؟"
- "نا".
- "بۆیه ئێستاكه كه‌سه‌رقاڵی كارن، ره‌نگه كۆتایی هه‌فته له‌و نادییه‌ی
كه‌تیایدا گۆرانی ده‌وترێت رایبوێرین، ره‌نگه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێك بین،
كه‌بڕواته سه‌ر ته‌ختی شانۆ؟ ئایا چه‌ند گۆرانی بێژێك له‌نادی
گه‌ڕكه‌كاندا ده‌ناسن؟"
- "نا، له‌ڕاستیدا نا."
- "دێنی، هه‌ندێك خه‌ونی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی په‌روه‌رده
نه‌كرد كه‌خه‌ونه‌كانی پووچه‌ڵ بووه، كاره‌كه‌ی وه‌كو فه‌رمانبه‌رێكی
پسۆڵه‌نووس وه‌كو سومبولێك له‌دۆڕان بۆ گه‌یشتنه به‌ئامانج و به‌خته‌وه‌ری
تاكه‌كه‌سی، هیچ سه‌یر نییه ئه‌و له‌كاروباره‌كه‌ی خۆی بێزاره.
له‌به‌رئه‌وه‌ش خه‌ونێك ببێته راستی، ده‌بێت تێكه‌لڕ به‌جێبه‌جێكردن ببێت،
ده‌بێت له‌ملاو له‌ولای خه‌ونه‌كاندا سه‌رنجی خۆی راكێشێت، بۆ نمونه، دێنێ
ده‌بێت هه‌وڵ بدات له‌كۆمپانیای پڕكردنه‌وه‌ی شریت، یان تۆماركردنی مۆسیقا
كار بكات، ره‌نگه ته‌نانه‌ت بیتوانییایه یاریده‌ده‌ری به‌رنامه
مۆسیقاییه‌كان بێت، به‌ڵام چونكه دێنێ خۆی به‌كه‌سێكی دۆڕاو داده‌نا
خه‌ونه‌كانی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه ئه‌وی به‌خه‌ونه‌كانی نزیك نه‌كرده‌وه،
ته‌نها شتێك به‌ده‌ستیهێنا، بیركردنه‌وه‌ی له‌ئیداره‌ی بێ په‌نجه‌ره‌ی
نووسینی پسۆڵه‌دا بوو.
داربه‌ڕوو له‌ئینجانه‌دا:
زۆربه‌ی خه‌ڵك وه‌كو داربه‌رون له‌ئینجانه‌دا، ئه‌وان هه‌رگیز به‌ئاستی
گه‌شه‌كردنی توانا سروشتیه‌كانیان ناگه‌ن، ریشه‌ی متمانه به‌خۆبوونیان
به‌هۆی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆیاندا‌و ئه‌و سنوره‌ی كه‌هه‌یانه گوشاری
خراوه‌ته سه‌ر و ئاڵۆزكراوه. خه‌ڵك به‌دوای ئه‌و رێگایانه ناڕۆن
كه‌خه‌ونه‌كانیان بكات به‌ڕاستی، ته‌نها بیانوو بۆ خۆیان ده‌هێننه‌وه،
كه‌بۆچی له‌یه‌كه‌مین جێبه‌جێكردندا به‌و شته‌ی ده‌یانه‌ویست نه‌گه‌یشتن.
ئه‌وانه ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن و ره‌زامه‌ندی له‌كاركردن به‌ته‌واوی له‌ناو
ده‌به‌ن و له‌باتی ئه‌وه هه‌ندێك بیانوو ریز ده‌كه‌ن، كه‌بۆچی ده‌بوا به‌و
ئاسته بگه‌یشتنایه، كه‌نه‌گه‌یشتون؟
ناكۆكی خه‌ون و بیركردنه‌وه‌یه كه‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دوو جۆره‌یه، بۆیه
خه‌ڵك به‌جدی نازانن و ده‌ڵێن: "كات به‌فێڕۆدانه"، به‌ڵام خه‌ونه‌كان
بیركردنه‌وه‌ی به‌هێزن بۆ گه‌شه‌ی توانا راسته‌قینه‌كانمان، كاتێك منداڵین
هه‌موومان هه‌ندێك خه‌ون و ئامانجمان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌گه‌وره
بین ببین به‌چی و چیبكه‌ین؟
زانا، ئه‌ستێره‌ناس، مامۆستا و ... هتد، هه‌ر یه‌كه‌مان هێزێكی سروشتیمان
هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانمان بكه‌ین به‌ڕاستی، به‌ڵام زۆرجار كاتێك
گه‌وره ده‌بین هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كانمان به‌كه‌م داده‌نێین و ده‌ڵێین:
"ناتوانم ئه‌و كاره بكه‌م"، یان "ناهێڵن ئه‌و كاره بكه‌م" و یان ... ،پێش
ئه‌وه‌ی ئاگاداربم روانگه‌مان بۆ داهاتوو ئه‌وه‌نده بچوك و ته‌سك
بووه‌ته‌وه وه‌كو ئینجانه‌یه‌ك وایه كه‌گه‌شه‌كردنمان سنوردار
ده‌كاته‌وه، ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی هه‌ست به‌دۆڕان و گیرۆده‌یی و نیگه‌رانی
له‌كاركردندایه.
خه‌ونه گه‌وره‌كان:
زانایانی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی مێشك له‌زانكۆی كالیفۆرنیا
بڕوایان وایه، كه‌گونجاوبوونی خوڵقاندنی مێشكی مرۆڤ ده‌گاته ئاستی
بێكۆتایی. مێشكمان توانای هه‌یه زانیاری و وێنه‌ی زیاتر له‌هه‌زاران شریت
و ڤیدیۆ و ده‌یان هه‌زار كومپیۆته‌ر و ملیۆنان كارتریجی مایكرۆفیلم
بخوڵقێنێت و پاشكه‌وتی بكات و پێكه‌وه‌ی گرێبدات، هیچ سنورێك له‌ئارادا
نییه جیا له‌و سنورانه‌ی كه‌مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی بۆ خۆی دروستی بكات، بۆیه
نابێت خه‌ونه‌كانمان سانسۆر بكه‌ین، ده‌رفه‌تییان بۆ بكه‌ینه‌وه،
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ببین به‌به‌ڕێوه‌به‌ر له‌كۆمپانیایه‌ك، كۆمپانیایه‌كی
بازرگانیمان هه‌بێت، گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌كاركردندا، له‌و
بوارانه ده‌بێت وێنا و خه‌ونه‌كانمان بخولقێنین، ته‌نها رێگا بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ونه‌كان به‌لامانه‌وه به‌سوود بێت ئه‌وه‌یه خه‌ونی گه‌وره‌مان هه‌بوو
بێت.
پیشه‌سازێكی گه‌وره ده‌یوت:" ئه‌و كه‌سه‌ی له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه
خه‌ونێكی نییه پێشانم به‌ن تا منیش كه‌سێكتان پیشان به‌م، كه به‌هیچ كوێ
ناگات."
ده ساڵ له‌وه‌وپێش ساندراجی خه‌ونێكی هه‌بوو، ئه‌و كه له‌داكۆتای
باكووردا گه‌وره ببوو، داهاتوویه‌كی شكۆداری له‌مێشكدا بوو، كه بۆ
ده‌ووری جیهان گه‌شتێك بكات و كه‌سانێكی ناودار ببینێت، خه‌ونێكی گه‌وره و
جوان بوو، ساندرا ده‌یتوانی له‌كاتی كاركردندا ده‌رفه‌تی خۆی به‌سه‌یركردنی
كاغه‌زی ریكلامی گه‌شتیاری له‌كاتی نانی نیوه‌ڕۆدا تێپه‌ڕ بكات، به‌ڵام
له‌بری ئه‌وه‌ی بڕواته ناو سوپا، له‌وێ ده‌ستی كرد به‌فێربوونی كومپیوته‌ر
و له‌و كاره‌دا بووه پسپۆڕ و گه‌یشته پله‌ی ئه‌فسه‌ری. ئه‌مڕۆكه
له‌هایدبێرگ، كه‌یه‌كێكه له‌شاره گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت،
مۆڵه‌ته‌كانی به‌گه‌شت كردن بۆ شاری ریوایرا، پاریس، رۆما راده‌بوێرێت و
شوێنی نوێ ده‌بینێت و خه‌ڵكانێكی سه‌یر ده‌بینێت، له‌باتی ئه‌و كاره‌ش
پاره وه‌رده‌گرێت. ئه‌و ده‌ڵێت: "گوایه خه‌ونه‌كانم به‌دی هاتوون." به‌و
جۆره‌یه، خه‌ونه‌كانمان له‌سه‌ر ئامانجێك دابنێین و كاتێك
به‌ئامانجه‌كه‌مان گه‌یشتین بڵێین خه‌ونه‌كانمان هاتۆته دی.
ئێمه به‌خه‌ونه‌كانمان ده‌گه‌ینه شكۆداری، هه‌موو پیاوه گه‌وره‌كان
وێنایان ده‌كرد، ئه‌وانه له‌نادیاربوونی نه‌رمی رۆژێكی به‌هار و له‌ئاگری
سووری رۆژئاوابوونێكی زستاندا هه‌ندێك شتیان ده‌بینی، ئێمه ده‌رفه‌ت
ده‌ده‌ین ئه‌م شتانه بمرن، به‌ڵام كه‌سانی تر ئه‌وانه په‌روه‌رده
ده‌كه‌ن و له‌ڕۆژانی سه‌ختدا ده‌یپارێزن تاڕۆژێك بێت كه‌خۆر و روناكییان
به‌سه‌ردا تیشكبداته‌وه، هه‌تاو و روناكی به‌رده‌وام له‌كه‌سانێك ده‌دات،
كه له‌ناخی دڵه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش واده‌كات رۆژێك
خه‌ونه‌كانیان ببێته راست.
ڤۆدرۆ ویلسۆن، ده‌ڵێت: خه‌ونه‌كان له جێبه‌جێكردندا:
1- ئه‌و خه‌ونانه بخوڵقێنین، كه‌هه‌ستی زیندوو بوونمان پێده‌دات و
رۆژه‌كانمان تاڕاده‌یه‌ك به‌ئامانجه‌كانمان نزیك بكاته‌وه.
2- هه‌موو رۆژێك چه‌ند خوله‌كێك بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانمان
ته‌رخان بكه‌ین، خۆمان له باوه‌ڕ و وزه و هێزدا ده‌بینینه‌وه، كتێب
بخوێنینه‌وه، چونكه كتێب خوێندنه‌وه ئاسۆیه‌كی نوێمان به‌ڕوودا
ده‌كاته‌وه.
3- ژیاننامه و شرۆڤه‌ی دۆخی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌دوای خه‌ونه‌كانیاندا
رۆیشتوون و سه‌ركه‌وتوون ده‌توانێت ئاراسته‌یه‌كی نوێ به‌خه‌ونه‌كانمان
ببه‌خشێت.
4- رێز له‌خه‌ونه‌كانمان بگرین، له‌هه‌مان كاتدا جێبه‌جێیان بكه‌ین،
خه‌ونه‌كان ته‌نها به‌جێبه‌جێكردن ده‌بنه راستی، لانی كه‌م رۆژێ كارێك بۆ
گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین.
رۆژێ چه‌ند چركه‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانمان بۆ ئه‌و
ئاراسته‌یه‌به‌رین، كه‌ده‌مانه‌وێت. |