|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
پێش تاقیكردنه‌وه‌و پاش تاقیكردنه‌وه چی بخۆین؟
زۆر خوێندكار
ده‌یانه‌وێ شه‌وی تاقیكردنه‌وه نه‌خه‌ون و به‌رده‌وام بن له سه‌ر
خوێندنه‌وه‌ی وانه‌ی مه‌به‌ست كه به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه،
ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ نه‌خه‌ون، ئه‌و خواردنانه بخۆن كه تین و كافین- ی
تێدایه، واته نسكافه، قاوه، كاپی چینۆ، به‌ڵام ئه‌و خوێندكارانه كه
ده‌یانه‌وێ نه‌خه‌ون واتای ئه‌وه‌یه تووشی دڵه‌رِاوكێ بوون كه خه‌می
به‌یانیانه، له هه‌مان كاتدا زۆر خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه باش
نیه. بۆ خه‌وێكی باش و ته‌ندروست پێش تاقیكردنه‌وه‌كان، كاهوو، سێ‌و،
پرته‌قالڕ (چونكه ڤیتامین C له جه‌سته‌دا ناوه‌ستێت و جه‌سته به‌رده‌وام
پێویستی پێیه‌تی). نانی به‌یانی به ئارامی بخۆن و كاتی خواردنی نانی
به‌یانی سه‌یری كتێبه‌كه‌تان مه‌كه‌ن، ته‌نها بیر له نان خواردنه‌وه‌كه
بكه‌ن چونكه فێرتان ده‌كات بۆ هه‌ر كارێك ته‌نها ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر
ئه‌و كاره نه‌ك بیرتان په‌رته‌وازه ببێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ریان گێژ
ئه‌بێت له كاتی دانیشتنی زۆر، چكلێتێك پێش تاقیكردنه‌وه باشه بۆ خواردن.
خوێندكار، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كار و ئیشه‌كه‌یان پێویستی به بیركردنه‌وه
هه‌یه ئه‌م خواردنانه به سووده: بادام، فستق، بندق و جۆره‌كانی میوه. |