|
تێگه‌یشتن له‌منداڵ
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
12-12-2010
بۆ ئه‌وه‌ی به‌پراكتیكی پیشانیبده‌ین رێز له‌منداڵه‌كانمان ده‌گرین،
بچوكترین كارێك، كه‌ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی
بنه‌ڕه‌تیترین پێویستییه‌كانی ژیانیانه، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسی و
نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كاندا بیانپارێزین و نه‌یانخه‌ینه به‌ر مه‌ترسی
ره‌فتاری خراپی جه‌سته‌یی و فكری، ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ی خێزان و
كۆمه‌ڵگه‌كاندا ئه‌و مه‌سه‌لانه به‌فه‌رامۆشی سپێردراون، له‌بارودۆخێكدا
كه‌گرنگی به‌منداڵ نه‌درێت و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه بدرێت، یان به‌هره‌ی
لێوه‌ربگیرێت، شوێنه‌واری خێزان و كۆمه‌ڵگه تووشی تێكچوون ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له‌ناو خێزانێكدا مافی سه‌ره‌تایی منداڵان واتا خۆراك و پاراستنیان
نه‌پارێزرێت، ئه‌و كاره پیشانیده‌دات بنه‌مای ئه‌و خێزانه به‌شێوه‌یه‌كی
قه‌یراناوی له‌ناوچووه، هه‌نووكه له‌زۆرترین وڵاته رۆژئاواییه‌كاندا،
منداڵان له‌به‌رامبه‌ر مادده سڕكه‌ره‌كان و كاركردن له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا
پاڵپشتی یاساییان هه‌یه، له‌م وڵاتانه‌دا هه‌ندێك دامه‌زراوه هه‌ن
له‌هه‌ل ومه‌رجی خراپ‌دا، یارمه‌تی منداڵان ده‌ده‌ن، هه‌ڵبه‌ت هێشتاش
له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی منداڵان له‌بچوكترین
پاڵپشت و چاودێری بێبه‌رین.
رێزگرتن له‌منداڵان به‌شێوه گونجاوه‌كه‌ی به‌و واتایه‌یه پێش به‌ڕه‌سمی
ناسینی مافه‌كانیان، له‌پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان تێبگه‌ین،
به‌واتایه‌كی تر ئه‌وان وه‌كو تاكێكی گه‌نج، به‌كه‌سایه‌تی و مه‌سه‌له
له‌به‌رچاو ناگرین كه‌منداڵه‌كانمان تاكێكن له‌كاتی گه‌شه‌سه‌ندندان و
به‌رپرسیارێتییان له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه، ئێمه وه‌كو باوك و دایكی منداڵان
رۆڵ و لێپرسراوێتییه‌كی زۆرمان بۆ پشتگیری و گه‌شه‌سه‌ندنیان
له‌ئه‌ستۆدایه.
|