|
قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا
ئا/ هانا 12-12-2010
رێگاكانی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا، زیاتر به‌شێوازی داواكردن و
فه‌رماندان و رێنمایی و رێگه‌نیشاندان و پرسیار‌و داواكردنی راوبۆچوون
ده‌رده‌كه‌ێت. به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دات له‌چوارچێوه‌ی ده‌ربڕینی بۆچوون و
بینین و وتنی ئه‌و شتانه‌ی منداڵه‌كانمانه‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌ین، شتێكیان
پێبڵێین، زۆجار باس له‌ئازارو ده‌رده‌كانیان ده‌كه‌ین! ره‌نگه ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه كاتێك كه‌هێشتا ئه‌وان زۆر بچوكن شیاوی تێگه‌یشتن بێت، به‌ڵام
ورده ورده، كه‌گه‌وره تر ده‌بێت و ده‌گه‌نه كۆتایی ته‌مه‌نی سه‌رده‌می
سه‌ره‌تایی، هه‌ندێجار ده‌بێت له‌هه‌ست و بیروڕاكانماندا هاوبه‌شییان
بكه‌ین و هه‌سته‌كانی خۆمانیان بۆ باس بكه‌ین، ئه‌م وتووێژ و ده‌ربڕینی
هه‌ست و بیروڕایه ده‌توانێت له‌باره‌ی مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌كانی وه‌كو،
ئه‌و خواردنه‌ی حه‌زی لێده‌كه‌ن و بابه‌تی ناو رۆژنامه‌كان و به‌رنامه
ته‌له‌فیزیۆنییه‌كان، یان ئه‌زموونێك له‌قۆناغی منداڵیاندا بێت، له‌ڕاستیدا
به‌م كاره بۆ منداڵه‌كانمانی ده‌سه‌لمێنین، كه‌ئه‌وه‌نده رێزیان
لێده‌گرین، به‌شێوه‌یه‌ك، كه له‌بیروڕ و هه‌سته‌كانماندا
به‌شدارمانكردوون.
ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژانه رووده‌دات بۆ منداڵه‌كانتانی
بیگێڕنه‌وه، یان به‌شێكی خۆشی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بزانێت، ئه‌وا ده‌توانن
زیاتر له‌جاران لێیان نزیكببنه‌وه‌و بارودۆخێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی
راسته‌قینه‌ی نێوان خۆت و منداڵه‌كه‌ت دابین بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاره‌ش
هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان له‌بواری مه‌سه‌له
هاوشێوه‌كاندا، كه‌زۆریش حه‌زیان له‌وتنی نییه هاوده‌ردیتان له‌گه‌ڵدا
بكه‌ن و په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌ن، ره‌نگه به‌م كاره‌ش
متمانه‌یان پێبده‌ن و دڵنیایان بكه‌نه‌وه كه‌كاتێك رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك
بوونه‌وه، راسته‌وخۆو به‌ئاسانی له‌لاتان باسی بكه‌ن و داوای یارمه‌تیتان
لێبكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
له‌باره‌ی چۆنێتی وتووێژكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا ده‌بێت به‌باشی
بیربكه‌ینه‌وه، ده‌توانین به‌ئاسانی و هه‌ندێكجار به‌یارمه‌تی وه‌رگرتن
له‌داب ونه‌ریت و ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و په‌یامانه‌ی هه‌ڵگری چه‌مكی
رێزگرتنن بۆ منداڵه‌كانمان بگوێزینه‌وه، هه‌ندێك بوار وه‌كو چۆنی و چاكی و
هه‌واڵپرسینی هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌وشه‌ی
تكایه، سوپاس، داوای لێبوردن كردن، له‌كاتی پێویستیدا ئه‌گه‌ر كارێكی
هه‌ڵه رووی دابێت، یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌كه‌سێك، كه‌بمانه‌وێت
له‌شته‌كانیان سود وه‌ربگرین و هه‌ندێك بواری تر نموونه‌یه‌كی جۆراوجۆر
له‌داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌چه‌مكی رێزگرتنی به‌دواوه‌وه‌یه.
|