|
ته‌رخانكردنی كات بۆ منداڵان
ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
13-12-2010
ئه‌و كات و ماوه‌یه‌ی دایكان و باوكان بۆ منداڵه‌كانیانی داده‌نێن، بنه‌مای
به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانیانه، كاتێك له‌ئه‌نجامدانی كارێكدا
منداڵه‌كانمان به‌شداری پێده‌كه‌ین له‌رِاستیدا په‌یامێكی ناراسته‌وخۆیان
پێده‌ده‌ین كه: "رێزێكی تایبه‌تیمان بۆیان هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ین
كاته‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا تێپه‌رِ بكه‌ین، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ل ومه‌رجێكدا
بین، كه‌كارو سه‌رقاڵییه‌كی زۆرمان هه‌یه، كه‌هه‌ندێجار له‌وانه‌یه گرنگی
و بایه‌خێكی زۆری هه‌بێت."
ئه‌زموونه‌كان پیشانیانداوه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا
كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ باوك و دایكیاندا راده‌په‌رِێنن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان
تیایه له‌داهاتوودا هه‌ندێك كار بكه‌ن، كه‌ببێته هۆی نیگه‌رانی و
دڵه‌رِاوكێی دایك و باوكیان.
هاوكاری و په‌یوه‌ندی چرِی نێوان ئێمه‌و منداڵه‌كانمان ده‌بێته هۆی
راكێشانی زیاتری ئه‌وان بۆ لای بایه‌خه قبوڵكراوه‌كانمان، هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر منداڵان وا هه‌ست بكه‌ن باوك و دایكان گرنگییان پێده‌ده‌ن، زیاتر
به‌ره‌و لای ئه‌و شتانه‌ی گرنگی و بایه‌خی پێده‌ده‌ن راده‌كێشرێن،
هه‌روه‌ها هه‌ستكردن به‌رِێز له‌لایه‌ن باوك و دایكانه‌وه ده‌بێته هۆی
زیادبوونی برِوا به‌خۆبوون له‌منداڵانداو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر
به‌دوای هاو ته‌مه‌نه شه‌ره‌نگێزه‌كانی خۆیاندا برِۆن و كاری مه‌ترسیدارو
پرِ كێشه دروستبكه‌ن.
|