|
چۆن بڕوا به‌منداڵه‌كانمان
ببه‌خشین؟
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
15-12-2010
رێزلێنان و متمانه‌كردن به‌منداڵان دوو شتن، كه‌پێكه‌وه گرێدراون، ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بین كه‌منداڵان ده‌توانن به‌باشی كاره‌كان له‌ئه‌ستۆ
بگرن و لێپرسراوێتی قبوڵ بكه‌ن متمانه‌یان پێبكه‌ین و بیسه‌لمێنین
كه‌متمانه‌مان به‌داواكارییه سروشتییه‌كانیان هه‌یه، به‌و واتایه‌یه
كه‌سه‌ربه‌خۆن و پێویستیان به‌كه‌سانیتر نییه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه مانای
ئه‌وه‌یه رێزمان لێناون و متمانه‌مان پێكردوون. متمانه‌كردن به‌منداڵان
له‌ڕاستیدا ده‌بێته هۆی زیادبوونی ره‌فتاری سه‌ربه‌خۆو لێپرسراوانه
تیایاندا، هه‌روه‌ها منداڵان حه‌ز ده‌كه‌ن داواكاری و چاوه‌ڕوانییه‌كانی
باوك و دایكیان ئه‌نجامبده‌ن، هه‌ڵبه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش
راسته. كاتێك منداڵان ره‌فتارێكی باش و لێپرسراوانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێك به‌ڕاسته‌وخۆیی نه‌ڵێین و ده‌رینه‌بڕین، له‌گه‌لڕ
ئه‌وه‌شدا هه‌ر هه‌ستی متمانه‌مان به‌رامبه‌ر به‌وان به‌گشتی ئاشكرایه،
تاڕاده‌یه‌ك له‌هه‌ندێك بواردا خۆیان له‌ڕه‌فتاری خراپی خۆیان ده‌دوێن،
جۆری چاوه‌ڕوانیمان له‌و منداڵانه‌ی نه‌یانتوانیوه هه‌ستی متمانه‌مان
بۆلای خۆیان رابكێشن، یه‌كێكه له‌ڕێگه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا
تادوایی به‌و شێوازه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ین، بجوڵێینه‌وه.
كاتێك بۆ یه‌كه‌مین جار رووبه‌ڕووی ره‌فتاری خراپی منداڵان ده‌بینه‌وه،
ده‌بێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێبده‌ین تا له‌ڕێگه‌ی سڕینه‌وه‌ی نه‌ستی
خۆمانه‌وه، باشتركردنی ره‌فتاری رۆژانه‌و به‌باشی ئه‌نجامدانی كاره‌كان،
پیشانبده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌مان توانای ئه‌نجامدانی ره‌فتاری
شایسته‌یان هه‌یه، كاتێك كه‌منداڵان كارامه‌ییه‌كی نوی فێرده‌بن، ده‌بێت
تاڕاده‌ی پێویست رێنماییان بكه‌ین و تاڕاده‌ی پێویست پاڵنه‌رێك بین، دوای
ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو كاره، ده‌بێت له‌و بوارانه‌دا كه‌توانایان هه‌یه
كاری تر ئه‌نجامبده‌ن، یارمه‌تیان بده‌ین و متمانه‌یان پێببه‌خشین.
فێركردنی پاسكیل سواری نموونه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ متمانه كردن به‌منداڵان
فێركردن له‌م زه‌مینه‌یه‌دا به‌و ئه‌نجامه ده‌گات، كه‌ده‌بێت رێگه
به‌منداڵ بده‌ین به‌ته‌نها به‌رپرسیارێتی لێخوڕینی پاسكیله‌كه له‌ئه‌ستۆ
بگرن، لێره‌دا ده‌بێت گرنگی به‌یاسای فیزیایی بده‌ین و هیواداربین، كه‌هێزی
جووڵه به‌سه‌ر هێزی راكێشاندا زاڵ بێت!
|