|
رێكخستنی كاتی كۆششكردن
و/ دیار ئه‌كرم 19-10-2010
له‌ڕۆژو هه‌فته‌و مانگ و ساڵدا كاتژمێرێكی زۆر هه‌یه، تۆ نا‌توانیت ژماره‌ی
كاتژمێره‌كان بگۆڕیت، به‌ڵام ده‌توانیت بڕیار بده‌یت به‌باشترین شێوه
به‌كاریانبهێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌خوێندندا سه‌ركه‌وتوو بیت، پێویسته
به‌ووریاییه‌وه كاتی كۆششكردنت رێكبخه‌یت، ئه‌مه‌ش ستراتیژێكه بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته.
رۆژمێری وه‌رزی خوێندن ئاماده بكه:
له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی خوێندندا، رۆژمێری وه‌رزی خوێندن ئاماده بكه، به‌م
شێوه‌یه:
- ئه‌ركه‌كانی خوێندنگه‌ت ئاماده بكه له‌گه‌ڵ به‌رواری كۆتایی و ئه‌و
تاقیكردنه‌وانه‌ی نه‌خشه‌ت بۆكێشاوه.
- چالاكیه نه‌خشه‌كێشراوه‌كانی خوێندنگه‌ت تۆماربكه.
- چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه‌ت تۆماربكه.

خشته‌یه‌كی هه‌فتانه ئاماده بكه:
هه‌موو رۆژێكی هه‌ینی به‌ر له‌هه‌فته‌یه‌كی خوێندنگه خشته‌یه‌كی هه‌فتانه
ئاماده بكه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هه‌فته گۆڕانكاری تیا ئه‌نجامبده،
ئه‌نجامدانی خشته‌یه‌كی هه‌فتانه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌بێت:
- وانه‌كانی رۆژانه‌ت تۆمار بكه.
- له‌خشته‌ی وه‌رزی خوێندنه‌وه ئه‌و كارانه بنووسه، كه‌پێویسته
هه‌فته‌كانی ئاینده ئه‌نجامبدرێت.
- به‌تێبینیه‌كانی وانه‌كانی هه‌فته‌ی پێشوودا بچۆره‌وه، تابزانیت پێویستت
به‌وه‌یه چالاكی زیاتری خوێندنگه زیاد بكه‌یت.
- چالاكی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه زیاد بكه، كه‌ئه‌م هه‌فته‌یه پێوه‌ی
سه‌رقاڵیت.
- دڵنیابه له‌ته‌رخانكردنی كات بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كان و كاركردن
له‌پرۆژه‌كان و كۆششكردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان.
- ئه‌م كاتانه ره‌نگه له‌ماوه‌ی رۆژی خوێندنگه، راسته‌وخۆ دوای
خوێندنگه، ئێواران، یان له‌كۆتایی هه‌فته‌دا بن.
رێكخه‌رێكی رۆژانه ئاماده بكه:
هه‌ر ئێواره‌یه‌ك به‌ر له‌ڕۆژێكی خوێندنگه، رێكخه‌رێكی رۆژانه بۆ رۆژی
دواتر ئاماده بكه، نیشانه‌ی راست له‌ته‌نیشت ئه‌و خاڵه‌وه دابنی، كه
به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نیت، رێكخه‌ری رۆژانه به‌م جۆره ئاماده ده‌كرێت:
- ئه‌و شتانه بنووسه بۆ رۆژی ئاینده له‌خشته‌ی هه‌فتانه‌وه.
- ئه‌و شتانه بنووسه، كه‌هێشتا پێویسته ئه‌نجام بدرێت له‌ڕێكخه‌ری
رۆژانه‌ی رۆژی پێشووتره‌وه.
- هه‌ر رۆژێك ته‌واو بوو به‌تێبینی وانه‌كاندا بچۆره‌وه تاكو بزانیت هیچ
چالاكییه‌كی تری خوێندنگه پێویسته.
- هه‌ر چالاكییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه زیاد بكه، كه‌ڕۆژی دواتر پێوه‌ی
سه‌رقاڵیت.
خشته‌ی هه‌فتانه‌ت پێویسته وورده‌كاری زیاتر له‌خۆ بگرێت وه‌ك له‌ڕۆژمێری
وه‌رزی خوێندن، رێكخه‌ری رۆژانه‌ت پێویسته وورده‌كاری زیاتری تیابێت وه‌ك
له‌خشته‌ی هه‌فتانه، به‌كارهێنانی رۆژمێری وه‌رزی خوێندن، خشته‌ی
هه‌فتانه، رێكخه‌ری رۆژانه هاوكاریت ده‌كات به‌باشترین شێوه كاته‌كانت
به‌كاربهێنیت.
سه‌رچاوه: WWW.HOW.TO.STUDY.COM
|