|
مه‌به‌ست له‌دیاریكردنی
ئامانج
و/ دیار ئه‌كرم جه‌زا
19-10-2010
یه‌كه‌م پرسیار له‌باره‌ی دیاریكردنی ئامانجه‌وه تۆ بیكه‌یت ره‌نگه
ئه‌وه بێت: "سوودی چیه بۆم؟"، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره،
گفتوگۆی ئامانج و دیاریكردنی ئامانج بۆچه‌ندین سه‌رباس جیاكراوه‌ته‌وه
تاكو ئاسانتر بێت بۆت و له‌وه تێبگه‌یت ئامانج چیه و چۆن ئه‌و پرۆسه‌یه
وێنا بكه‌یت، كه‌بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تی و رێكخراوه‌یی و بازرگانییه‌كان
پێویسته.
له‌ده‌ستپێكی بیركردنه‌وه‌ت له‌باره‌ی مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئامانج، بیر
له‌و پرسیارانه بكه‌ره‌وه كه‌په‌یامنێران له‌خۆیان ده‌پرسن كاتێك چیرۆكێك
ده‌نووسن:
كام؟ بۆدیاریكردنی ئامانجه‌كان.
بۆچی؟ بۆفێربوونی گرنگی دیاریكردنی ئامانجه‌كان له‌به‌ده‌ستهێنانی
سه‌ركه‌وتن.
كێ؟ بۆجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پرۆسه‌ی دیاریكردنی ئامانجدا
به‌شدارن.
له‌كوێ؟ بۆدۆزینه‌وه‌ی شوێنی بواری ئامانجه به‌سووده‌كان.
چۆن؟ بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و شته‌ی
ده‌ته‌وێت.
تاكه پرسیارێك كه‌نابینرێت بریتیه له(كه‌ی)، تۆ باشترین كه‌سیت وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره بده‌یته‌وه، له‌یادت بێت ئه‌و مه‌به‌ستانه پێكه‌وه
گرێدراون، كاتێك له‌و مه‌به‌ستانه گه‌یشتیت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت دیاریكردن
و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان له‌كار و له‌ژیاندا بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتنن.
سه‌رچاوه: كتێبی Goals and Goal Setting ی لاری
ئه‌ی رۆیلارد
|