|
تێگه‌یشتن و هه‌وڵی زۆر
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
20-4-2010
ئه‌گه‌ر زانستی فێركاری له كرده‌وه‌دا دۆخێكی به‌هادار و شایسته له
ده‌ست ده‌دات، به بێ هۆ نیه. یه‌كێك له‌و هۆكارانه بوونی خووی كۆن و
رێسای فێركاری له فێربووندایه.
چونكه له ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا خوێندنه‌وه و فێربوون، به زه‌حمه‌ت و به
بێ بیركردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درا و ئوسا ده‌ره‌نجامێك به ده‌ست نه‌ده‌هات،
ده‌ره‌نجام خوێندن به تێگه‌یشتن خرایه‌ڕوو و په‌سه‌ند كرا.
وادیاره فێرخوازه‌كان له رابردوودا، به ته‌مه‌ڵی و بێ جووڵه فێر
ده‌بوون، ئیتر ناتوانێ هه‌ستی كه‌سه‌ی پێوانه ده‌كات بۆ یارمه‌تی بانگی
بكات.
له‌مڕوه‌وه ناحه‌زییه‌كی زۆر بۆ له‌به‌ركردن و كاری زۆر و
دووپاتكردنه‌وه‌ی زۆر و به مێشك راسپاردن، نه‌ك له خوێندكاره‌كاندا
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی مامۆستاكاندا دروست بووه.
هۆكارێكی تر به‌ربڵاوی رۆژ به دوای رۆژی زانستیه. چونكه زانست
به‌شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام كه توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌گه‌ڵدایه له هه‌ر
ده‌یه‌یه‌كدا دوو قات ده‌بێته‌وه، به ده‌ستهێنانی فێركاریی گشتی و
گشتگیری خه‌یاڵی شتێكی بێ ده‌ره‌نجامه، ته‌نانه ت زیره‌كترین كه‌سه‌كان
هیوایان نیه بتوانن به درێژایی ته‌مه‌نیان فێری هه‌موو شتێك ببن.
له‌م دوو مه‌سه‌له‌یه دوو ده‌ره‌نجام به ده‌ست دێنین:
1- پێویسته منداڵه‌كان، هه‌ر ئه‌و منداڵانه كه ده‌ره‌نجام ده‌بنه
كه‌سێكی گه‌وره، زیاتر له هه‌ر شتێكی تر فێر بیركردنه‌وه ببن. واته
توانایی ئه‌وه به ده‌ست بێنن كه تێبگه‌ن تا بتوانن بابه‌تی نوێ و
نه‌ناسراوی فێركاری له مێشكیاندا پۆلێن بكه‌ن و ئه‌وانه به شێوه‌یه‌كی
رێك وپێك فێر ببن.
2- پێویست ناكات وه‌ك رابردوو هه‌وڵبده‌ین تا ئاستی پێویست بابه‌تی زۆر فێر
بین. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه حاسیبه و كۆمپیوته‌ر هه‌یه، ئیتر حسابكردن
به زه‌ین و مێشك سوودێكی نابێت. كاتێك كتێبی یاسا له به‌ر ده‌ستدایه چ
پێویست ده‌كات ماده و ته‌وه‌ره‌كانی یاسا له به‌ر بكرێت؟ كارێكی وا ئایا
پێویسته یان نا؟ له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌ندێ شێواز بناسێت كه به
یارمه‌تیان بتوانێ زانیاریی پێویست له كتێب و ئه‌رشیڤه‌كان یان كۆمپیۆته‌ر
بێنێته ده‌ره‌وه، به‌سه. ئه‌وسا نه‌ستی مرۆڤ ده‌توانێ كه‌موكۆڕی و
كه‌له‌به‌ره‌كان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و بۆشاییه‌كان پڕ بكاته‌وه.
یه‌كه‌م ده‌ره‌نجام راسته، به‌ڵام ئه‌وه دۆخێكی سروشتی نیه كه ناكرێ
له دوێنێوه ئه‌و كاره ده‌ست پێبكه‌ین. سه‌د سالڕ یان سێسه‌د سالڕ
له‌مه‌وبه‌ر كه‌سانێك هه‌بوون كه بابه‌تیان له‌به‌ر ده‌كرد، به‌ڵام
نه‌یانده‌توانی هه‌رسی بكه‌ن.
به ئاسانی ده‌توانین ده‌ره‌نجامی دووهه‌م ناڕاسته. ئه‌م ده‌ره‌نجامه له
به‌ر ئه‌وه ناڕاسته كه ده‌ڵێن: مرۆڤ ده‌توانێ ته‌نانه‌ت به بێ زانستێكی
زۆر به سه‌ركه‌وتوویی بیر بكاته‌وه و بڕیار بدات.
به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ساده ده‌توانین وه‌ك فێربوونی زمانێكی بیانی له‌وه
تێبگه‌ین كه ناڕاستی ئه‌م بابه‌ته ئاشكرایه.
ئه‌وه شتێكی سروشتیه كه بۆ فێربوونی زمان پێویسته كتێبێكی فێركاری
ته‌واو كه بریتیه له رێزمان و وشه‌كانی ئه‌و زمانه، له به‌ر
ده‌ستماندا هه‌بێت، به‌ڵام كه‌سێك كه كتێبێكی وای له به‌ر ده‌ستدا هه‌بێت
و به‌و شێوه‌یه‌ش مه‌به‌ستی كاركردنی هه‌بووبێت، دیسانه‌وه ناتوانێ به
یارمه‌تی ئه‌م كتێبه ناوه‌ڕۆكی كتێبێك یان ته‌نانه‌ت بابه‌تی ساده‌ی
زمانێكی بیانی بۆ سه‌ر زمانێكی دایكی وه‌ربگێڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ش كارێكی پراكتیكی بێت، ئه‌وه‌نده پێویستی به كات و
هه‌وڵدان هه‌یه كه تاكه‌كه بێگومان نا‌ئومێد ده‌بێت. ئه‌م شێوازه
ره‌نگه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تیا هه‌بێت، به‌ڵام شتێكی گرنگی له
خۆیدا نیه و ئه‌وه‌ش به ده‌ستهێنانێكی خێرایه.
ئه‌م شێوازه وه‌ك هه‌وڵدانی شۆفێرێكی داماوه كه ئه‌و ناوچه‌یه كاری تیا
ده‌كات به باشی شاره‌زای نیه و هه‌موو جار ده‌یه‌وێت گه‌شتیارێك
بگه‌یه‌نێته شوێنێك كه ده‌یه‌وێت، ده‌یه‌وێ له نه‌خشه و ئامێری
دۆزینه‌وه‌ی ئاراسته جوگرافیاكان كه‌ڵك وه‌ربگرێت.
له‌وڕوه‌وه ده‌توانێ بڵێت ئه‌و پزیشكه‌ی كه هێما و شێوازی چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشی به مێشكی نه‌سپاردووه، به ئاسانی ناتوانێ كاری چاره‌سه‌ركردنی
نه‌خۆشه‌كانی له ئه‌ستۆ بگرێت چونكه هه‌موو هێمای نه‌خۆشه‌كان و شێوازی
چاره‌سه‌ریان له كتێبه‌كاندا بوونیان هه‌یه و پزیشكه‌كان ده‌توانن هه‌موو
كات كه بیانه‌وێ سه‌ردانیان بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت تا بیه‌وێ چاره‌سه‌ركردنیان له توێی كتێبێك بێنێته ده‌ره‌وه،
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی تیا ده‌چن.
ئێستا چه‌ندین بابه‌ت بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به پاڵپشتی
شێوازی پیاچوونه‌وه ده‌رده‌بڕین.
راسته به تێگه‌یشتن له‌و زانیارییه ناڕاستانه كه له‌باره‌ی
بیركردنه‌وه‌كانی پێشۆمانه‌وه هه‌مانه، جیای بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م
كاره ناتوانێ به هیچ شێوازێك ببێته جێگرێك بۆ فێربوون.
له دۆخێكی وادا بۆ نموونه: بۆ بیركاریزانێك كه ده‌یه‌وێ به
بیركردنه‌وه و هوشیاری خودی كه‌سه‌كه به تێگه‌یشتنی بابه‌ته تێبگات،
هه‌رگیز پێویست ناكات كه له هه‌موو هاوكێشه‌كان كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت،
چونكه ئه‌و ده‌توانێ هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر پێویست بكات ب تێگه‌یشتنی
چالاكانه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه یان پیا بچێته‌وه.
له راستیدا ئه‌وه‌نده كه "برتراند راسیلڕ" له "بنه‌مای بیركاری"دا خۆی
ده‌ڵێت پێویسته سه‌ره‌تا: گشت بیركاریه‌كه له یاسا و لۆژیك و پاشان
هه‌موو ئه‌م یاسانه له یاسایه‌ك هه‌ڵبژێردراو جیا بكرێته‌وه، چونكه هیچ
شتێك ناتوانێ هاوكات راست و هه‌ڵه بێت، له یه‌ك كاتدا یان راسته یان
هه‌ڵه‌یه.
به‌ڵام له بری ئه‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی لۆژیك بۆ زانستی بیركاری
پێشكه‌وتوو ساڵانێكی زۆر كاتمان له به‌ر ده‌ستدا نییه.
كه‌واته سه‌ره‌تا پێویسته فێر بین و پاشان بیری لێبكه‌ینه‌وه، ئه‌گینا
ره‌نگه كه‌سه‌كه تووشی رووبه‌ڕووی ئه‌و گه‌نجه ئیتاڵیایی ببێته‌وه كه
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه له‌وه‌وپێش به ته‌نهایی و بێده‌نگیدا، دوور له
زانستی خوێندنگه، دیفرانسێلڕ- ی دۆزیه‌وه. به له خۆبایی‌بوون به‌ره‌و
شار رۆیشت تا دۆزینه‌وه‌كه‌ی به یه‌كه‌مین زانكۆ پیشان بدات و هه‌ر له‌وێش
بوو كه به نائومێدی تێگه‌یشت به داخه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه (300) سالڕ
له‌وه‌وپێش له لایه‌ن دوو كه‌س به ناوی "لایبنیتس" و "نیوتون"
دۆزراوه‌ته‌وه.
|