|
خێزانه پێشكه‌وتووخوازه‌كان
به چ ئاراسته‌یه‌ك په‌روه‌رده ده‌كه‌ن؟
و/ تینا 26-12-2010
ئه‌مڕۆ هۆكاری جۆراوجۆر له‌خێزانه‌كاندا هه‌یه، كه‌ده‌رفه‌تی متمانه
به‌خۆوون له‌منداڵاندا پێشێل ده‌كات، یه‌كه‌م: چونكه زۆربه‌ی خێزانه‌كانی
ئه‌م سه‌رده‌مه بچووك بوونه‌ته‌وه. له‌رۆژگاری دێرین و ئه‌و
سه‌رده‌مانه‌ی كه‌خێزانه‌كان گه‌وره‌تربوون ده‌بوایه منداڵه‌كان خۆیان
فێری شێوازی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان بوونایه، چونكه دایكان و باوكان
ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌تان نه‌بوو تا به‌هه‌موو منداڵه‌كانیان رابگه‌ن. منداڵان
هه‌ر له‌یه‌كه‌مین ساڵه‌كانی منداڵییاندا لێپرسراوێتی ئه‌نجامدانی
كاره‌كانی رۆژانه‌یان له‌ئه‌ستۆ بووه‌و دژوارتریش بووه، ئه‌و كارانه‌ی
په‌یوه‌ندبوون به‌ژیانی رۆژانه‌وه. دووه‌م، خێزانه‌كانی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك
له‌مه‌و پێش بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان و ئاسانكردنی ژیانی ئه‌ندامانی
خێزان پشتیان به‌خۆیان ده‌به‌ست، به‌ڵام باوكان و دایكانی ئه‌مڕۆ كه‌متر
پێویستیان به‌یارمه‌تی منداڵه‌كانیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ منداڵه‌كان
شتێكیان بوێت، زۆر به‌خێرایی له‌نزكترین فرۆشگاو سۆپه‌رماركێتدا بۆیان
دابین ده‌كرێت، بۆ نموونه باوكێك ناهێڵێ منداڵه‌كانی وه‌كو منداڵانی
له‌وه‌و پێش، به‌پارچه‌و ئامێری كۆن و زیاده‌و جۆراوجۆر له‌ماڵه‌وه وه‌كو
سنوق و شریتی فڕێدراو كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌سه‌لیقه‌ی خۆیان دروستبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ بوونی بووكه شووشه‌ی پلاستیكی كه له‌زنجیره ته‌له‌فیزیۆنییه‌كان
یان له‌فیلمه تازه به‌ناوبانگه‌كاندا ریكلامی بۆ ده‌كری، ده‌رفه‌تی
ئه‌وه به‌منداڵان نادات كه‌خۆیان به‌ده‌ست بووكه شووشه بۆ خۆیان دروست
بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه سه‌لیقه‌یان كه‌م
بێته‌وه.
كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداری تر، نیگه‌رانی باوك و دایكانه له‌ده‌ركه‌وتنی
ئه‌گه‌ری مه‌ترسی و پێكدادانه له‌شه‌قامه‌كاندا. له‌مڕوه‌وه ئه‌وانه
حه‌ز ناكه‌ن بهێڵن منداڵه‌كانیان هه‌ندێكار له‌شه‌قامه‌كاندا ئه‌نجام
بده‌ن، هه‌مان ئه‌و كارانه‌ی كه‌بیست یا سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باوك و دایكانی
خۆیان نه‌یانده‌هێشت ئه‌نجامیبده‌ن. هه‌ندی كاری سانای وه‌كو پاسكیل سواری
له‌شه‌قامه‌كاندا، پیاسه‌كردن له‌ده‌وروبه‌ری ماڵدا، به‌ته‌نها رۆیشتن بۆ
خوێندنگا‌و .....تد باوكان و دایكان هێشتا له‌وه به‌گومانن ئایا
منداڵه‌كانیان ئاسایشی پێویستیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه هه‌یه‌و ئایا
ده‌توانن به‌بیرێكی ئاسووده‌و هێوره‌وه ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن یا نا.
بائاشكرایی دیاره ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
منداڵانی ئه‌مڕۆ چانسێكی كه‌متریان به‌ركه‌وی بۆ فێربوونی ئه‌زموونه
سروشتییه‌كانیان، ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی زیادكرنی
كارامه‌ییه‌كانیان له‌بواری ئه‌نجامدانی كاره بچووكه‌كاندا، به‌ڵام
له‌هه‌مان كاتیش‌دا گرنگن، ئه‌و چالاكییانه‌ی به‌شێوازی هه‌ست پێنه‌كراو
یارمه‌تی گه‌شه‌پێدانی بڕوا به‌خۆبوونیان ده‌كات.
|