|
گوێگرتن له‌منداڵ
و/ لیدا 8-12-2010
له‌قۆناغه جیا جیاكانی گه‌شه‌سه‌ندندا ده‌توانین به‌باشی گوێ گرتن و
گرنگیدان به‌قسه‌كانیان رێز له‌منداڵه‌كانمان بگرین، بۆ نمونه ده‌توانین
به‌هۆی به‌هێزكردنی كارامه‌ییه وشه‌ییه‌كانیان له‌منداڵانی گاگۆڵكیكه‌ر
یه‌كه‌مین هه‌وڵدانه‌كانیان بۆ قسه‌كردن ببیستین، ئه‌گه‌ر كاتیان بۆ
دابنێین و پاڵنه‌ریان بین قسه بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانیاندا
كاردانه‌وه پیشان بده‌ین، له‌ڕاستیدا یارمه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان ده‌ده‌ین.
له‌كاتێكدا منداڵه‌كانمان به‌سه‌ر به‌ش و پێكهاته‌ی رسته‌و بنه‌ماكانی
زمانی وتاری زاڵده‌بن، په‌یامه‌كانیان ده‌بێته پیشانده‌ری بیروڕاكانیان بۆ
دنیای ده‌وروبه‌ریان، ئه‌و كاتانه‌ی منداڵه‌كانمان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی
شوێنه‌واری ده‌وروبه‌ریاندان و له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌وه ده‌ست
به‌بیركردنه‌وه‌و ئه‌زموون ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئێمه كاردانه‌وه‌مان بۆ پرسیار
و شرۆڤه‌كانیان هه‌بێت، چونكه به‌و كاره‌مان یارمه‌تی گه‌شه‌ی زه‌ینییان
ده‌ده‌ین، له‌لایه‌كی تره‌وه، چونكه منداڵانی بچوك حه‌ز ده‌كه‌ن بیروڕاو
هه‌سته‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی به‌مێشكیاندا دێت، بیڵێن، به‌رده‌وام تووشی زۆر
بڵێیی و قسه بی سووده‌كانیان ده‌بین، له‌بارودۆخێكی وادا باشترین شێوازی
به‌رگری بۆ ئێمه وتنی چه‌ند وشه‌یه‌كه وه‌كو: "به‌راست؟" یا "جوانه"ه،
هیچ رێگایه‌ك بوونی نییه تا له‌هه‌موو كاتێكدا بمانه‌وێت سه‌رنجی منداڵه
گاگۆڵكێكه‌ر و ساواكانمان بده‌ین، به‌ڵام له‌قۆناغه جۆراوجۆره‌كاندا
ده‌بێت به‌شێوازی گونجاوو شیاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیاندا رێزیان لێبگرین و
به‌رده‌وام سه‌رنجیان بده‌ین، ده‌بێت به‌ڕاستی گوی له‌قسه‌كانیان بگرین،
تائه‌و راده‌یه‌ی بۆمان ده‌لوی به‌ووردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان
بده‌ینه‌وه، له‌ڕێگای گوێگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه ده‌توانین بایه‌خ و
بیروڕاو ئاره‌زووی منداڵه‌كانمان له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندندا
بنیات بنێینه‌وه.
پاداشتی هه‌وڵدانی ئه‌و باوك و دایكانه‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی و
گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه‌بیروڕاو بۆچوونی
منداڵه‌كانیان هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنیاندا ورده ورده باشتر‌و جوانتر
ده‌بێت، ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌ته‌ك منداڵێكی ده‌ساڵان له‌باره‌ی راست، یان
ناڕاست بوونی شتێك، هه‌م ده‌توانێت سه‌رنجڕاكێش بی و هه‌م نامۆ، به‌باشی
گوی گرتن و جوان سه‌رنجدانی روانگه و بۆچوونه‌كانی تازه پێگه‌یشتوویه‌ك،
كاریگه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیاریانه‌ی
كه‌ده‌یدات، داده‌نێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی دژی بیروڕاكانیان
بووین، ده‌بێت باش گوی گرتن له‌قسه‌كانیان و ئه‌و رێزه‌ی بۆیان داده‌نێین
به‌پراكتیك پیشانبده‌ین.
|