|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
خواردنی رۆژانه‌ی ئه‌سپرین به‌رگری له‌ش له‌دژی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زیادده‌كات
و/ والی شێخ عه‌لی 1/25/2010 چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌زانكۆی نیوكاسڵ- ی به‌ریتانیا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی رۆژانه‌ی ده‌رمانی ئه‌سپرین تووشبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قابیلیه‌تی تووشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن هه‌یه، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا په‌نجا كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ره‌نگه یارمه‌تی داهێنانی شێوازی تازه بدات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه پاش ئه‌وه‌ی میكانیزمی به‌رگریكردنی ئه‌سپرین له‌و نه‌خۆشییه روونده‌بێته‌وه. له‌میانه‌ی ئه‌و لێۆكلًَینه‌وه‌یه‌دا كه‌چوار ساڵی خایاند، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌تی هه‌زار كه‌س كردووه له‌وانه‌ی كه‌تووشی نه‌خۆشی (لینش) بوون كه‌نه‌خۆشییه‌كه هه‌ڵگره‌كانی زیاتر قابیلیه‌تی تووشبوونیان هه‌یه به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و گه‌ده‌و جگه‌رو چه‌ند شێرپه‌نجه‌یه‌كی تر‌و رێژه‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن له‌ناو توشبوانی لینش- دا له‌سه‌دا پێنجه. له‌ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشی لینش حه‌بێكیان پێ ده‌درا كه ئه‌سپرینی تێدابوو و ئه‌وانی تریش ئه‌سپرینیان پێ نه‌ده‌درا، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م 6 حاڵه‌تی تووشبوون به‌شێرچه‌نجه هه‌بوون و له‌به‌رامبه‌ردا 16 حاڵه‌ت هه‌بوون له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م واته ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه ئه‌ندامه‌كانی ئه‌سپرینیان پێ نه‌درابوو. جۆن بیرنز سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كه زۆر گرنگه‌و ده‌ریخست كه ئه‌سپرین كاریگه‌ری هه‌یه ته‌نانه‌ت چوار ساڵ پاش وه‌ستان له‌به‌كارهێنانی. شیاوی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه لێكۆڵًینه‌وه‌كانی پێشووتر گه‌یشتبوونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌رێژه‌ی رزگاربوونی ئه‌و توشبوانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌به‌نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری كیماوی چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر كه رۆژانه ئه‌سپرین بخۆن له‌سه‌دا سی ده‌بێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستكه‌وته زانستییه‌دا پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌خواردنی ئه‌و ده‌رمانه به‌بێ راوێژی پزیشكیی و چونكه ره‌نگه كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌بێت.
سه‌رچاوه/ بی بی سی
|