|
كاریگه‌ری كۆمپیوته‌ر
له‌سه‌ر چاوی به‌كارهێنه‌ری
و/ سایه 14-7-2010

له(80%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئیش له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن چاویان سور
ده‌بێته‌وه و ده‌كزێته‌وه و توشی سه‌رئێشه ده‌بن.
كاتێك كه‌له‌دوای ئیشه‌كانم له‌پشت كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه هه‌ڵسام، تاچه‌ند
ده‌قه‌یه‌ك ده‌وور و پشتم تاریك ده‌بینی، چاوم سور بوه‌وه و وه ده‌ستم
هیلاك بوون و ناخۆشتر له‌هه‌مووی هه‌تا چه‌ند ساتێك توشی سه‌رئێشه‌یه‌كی
ناخۆش بووم و ده‌بوایه ئیسراحه‌تم بكردایه هه‌تا چاك ببمه‌وه.
سه‌یرتان لێنه‌یه‌ت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش توشی ئه‌م ناره‌حه‌تییانه بوون، چونكه
لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه‌له(80%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئیشی
كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن توشی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بن، ئه‌م نیشانانه به‌گشتی
ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و كه‌سه كێشه‌ی بینای هه‌یه، كه‌هۆكه‌ی كۆمپیوته‌ره و
پێی ده‌ڵێن (Computer vision sgndrome) ، كه‌كورتكراوه‌كه‌ی (CVS)ه.
خه‌ڵه‌ت تێمه‌گه‌ن ئه‌م كێشه‌یه هۆكاره‌كه‌ی نادروست به‌كارهێنانی
كۆمپیوته‌ر و هه‌روه‌ها نارێكی بوونی وێنه‌كانه، كه‌هیچ یه‌ك له‌ئه‌نتی
ڤایرۆسه‌كان تۆ له‌م حاڵه‌ته رزگار ناكات و وه ئه‌م نوسراوه هه‌تا كۆتای
بخوێنه‌ره‌وه، تاكو بزانیت چۆن به‌رگری ده‌كه‌یت و بۆ چاره‌سه‌ری (CVS)
ده‌بێت چی بكه‌یت؟
ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ڕوونه و به‌باشی ده‌بینرێت كێشه بۆ چاو دروستناكات،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوكته نوكته بێت و وورد و بچوكی تێدابێت ده‌بێته
ئازاردانی چاو، جا بۆ ئه‌وه‌ی چاوت كه‌متر ئازار ببینێت ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه ئه‌نجامبده:
1. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌یت به‌كاری كۆمپوته‌ری سه‌ردانێكی دكتۆری چاو
بكه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌كاری كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن، ده‌بێت ساڵی
جارێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی چاو بكه‌ن.
2. په‌رده‌ی ژوره‌كه‌ت دابده‌ره‌وه‌و ر وناكی كه‌م بكه‌ره‌وه، با روناكی
ژووره‌كه له‌سه‌رخۆبێت، چونكه هیلاكی چاو له‌ئه‌نجامی روناكی زۆر
دروستده‌بێت، هه‌وڵبده كه‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌به‌رامبه‌ر
په‌نجه‌ره‌یه‌كدا نه‌بێت كه‌زوو زوو بكرێته‌وه.
3. هه‌تا ده‌توانیت روناكی كه‌م بكه‌ره‌وه، روناكی دیوار و هه‌تا هی
سه‌فحه‌ی مۆنیته‌ره‌كه‌ت ده‌بێته هۆی هیلاكبوونی چاو، ئه‌گه‌ر ده‌توانیت
ره‌نگێكی تۆخ بۆ دیواری ژووری كاره‌كه‌ت به‌كاربهێنه.
4. سه‌فحه‌ی مۆنیته‌ره‌كه باش رێكبخه له‌ڕووناكی و ڕه‌نگ و .....
به‌دوگمه‌كانی چاكی بكه.
5. له‌ماوه‌ی (5ـ10) ده‌قه چاوت هه‌ڵگره له‌سه‌ر مۆنیوته‌ره‌كه و
ئیسراحه‌تی پێبده به‌ماوه‌ی (5 تا 10) چركه و سه‌یری نوكته‌یه‌كی
دووربكه، ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی پشوودان به‌عه‌زه‌ڵه‌ی چا و وه
هه‌روه‌ها ده‌توانی و مه‌جالت ده‌بێت كه‌زوو زوو چاو بتروكێنیت تا
چاوه‌كانت ته‌ڕبێت.
6. ماوه‌ی دووری چاو هه‌تا مۆنیته‌ری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌بێت
(50-60)سانتیمه‌تر بێت.
7. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌شت به‌كارهێنا و هه‌ر توشی (CVS) بوویت،
ده‌توانیت له و حاڵه‌ته‌یه عه‌ینه‌كی تایبه‌ت به‌كاربهێنیت.
8. كاتێك كه‌كارده‌كه‌یت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ملت راست بگره‌و شانه‌كانت
ببه‌ره دواوه وه خۆ نوشتانه‌وه زۆر خه‌ڵه‌ته و كورسییه‌كه‌ت وادابێ
كه‌به‌ته‌واوی بچه‌سپێت به‌پشته‌وه، وا به‌رزی بكه‌ره‌وه كه‌پێت بگاته
ئه‌رز و ئه‌ژنۆت (90) ده‌ره‌جه بێته‌خوار تا لای ئانیشك و ده‌ستیه‌كانت
بێت.
هیوادارم ئه‌م خاڵانه ئه‌نجامبده‌ن به‌باشی و كه‌ستان توشی (CVS) نه‌بن.
|