|
ئه‌و ڤیتامینانه‌ی بۆ
گه‌شه‌ی قژ به‌سوودن
و/ دڵشاد محه‌مه‌د 18-12-2010
ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ڕێگری ده‌كه‌ن له‌قژ وه‌رین و پێستی سه‌ر و ته‌ندروستن،
بریتین له‌بایۆتین_Biotin و ڤیتامینE و ڤیتامین C و توتیا_ Zinc.
خواردنی باش گرنگه بۆ ته‌ندروستی باش و هه‌روه‌ها بۆ قژی ته‌ندروستیش، قژی
لاواز ره‌نگه به‌هۆی كه‌می خۆراكی پێویسته‌وه بێت و به‌كارهێنانی چه‌ند
ڤیتامین و كانزایه‌ك یارمه‌تی گه‌شه‌ی قژ ده‌دات، له‌وانه:
*بایۆتین بۆ گه‌شه‌ی قژ:
بایۆتین یاخود ڤیتامینی B7، به‌ناوبانگه بۆ گه‌شه‌ی قژ و ده‌توانرێت
به‌كاربهێنرێت بۆ رێگرتن له‌هه‌ڵوه‌رینی زۆری قژ و مانه‌وه‌ی زیاتری قژ،
سه‌رچاوه باشه‌كانی بایۆتین بریتین له‌باده‌م، برنجی قاوه‌یی، كه‌له‌رم،
قه‌ڕنابیت، خه‌یار، نیسك، دانه‌وێڵه‌كانی ئه‌وت- Oats، توتڕك، ناوكی
گوڵه‌به‌ڕۆژه، ته‌ماته و گوێز.
*ڤیتامین A:
بێتاكادۆتین ده‌گۆڕێت بۆ ڤیتامین A و یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئاسایی
قژ ده‌دات، ڤیتامینA گرنگه بۆ قژێكی ته‌ندروست، به‌ڵام زۆر به‌كارهێنانیشی
ده‌بێته قژ رووتانه‌وه له‌به‌ر زیادبوونی چه‌وری له‌توره‌كه‌ی مودا،
له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئاگاداری وه‌رگرتنی بڕی پێویست بین، سه‌رچاوه‌كانی
ڤیتامین A بریتییه له‌برۆكۆلی، گێزه‌ر، ته‌ماته، بیبه‌ر و كوله‌كه.
*توتیا:
توتیا و سیلینیۆم به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر یارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن،
كه‌پڕۆتینه‌كان و هۆرمۆنه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ دروستكردنی موو، ڤیتامین سی
و ئه‌ی و ئی و B6 یارمه‌تی ئه‌م كانزایانه ده‌ده‌ن له‌گه‌شه‌كردنی قژدا،
هه‌روه‌ك ڤیتامین A زۆر وه‌رگرتنی توتیاش رێگر ده‌بێت له‌مژینی كانزاكانی
تری وه‌ك ئاسن و مس و مه‌گنسیۆم، كه‌ده‌بێته هۆی قژ رووتانه‌وه،
سه‌رچاوه‌كانی توتیا بریتییه له‌نۆك، تۆوی گه‌نم، ناوكه كولوكه، جگه‌ری
گوێره‌كه.
*ترشی فۆلیك و ئاسن:
ترشی فۆلیك یارمه‌تی گه‌شه‌ی خانه و رووانه‌وه‌ی مووه‌كان ده‌دات و
خواردنی ڤیتامینه‌كانی ترشی فۆلیك رێگره له‌قژ وه‌رین، پیاو كاتێك كه‌چه‌ڵ
ده‌بێت، كه‌ترشی فۆلیك كه‌م ده‌بێت له‌له‌شیدا.
هه‌روه‌ها كه‌می ئاسنیش ده‌بێته هۆی قژ هه‌ڵوه‌رین، سه‌رچاوه‌ی ترشی فۆلیك
بریتییه له‌دانه‌وێڵه، نۆك، نیسك، ناوكه گوڵه‌به‌ڕۆژه، سپیناخ.
سه‌رچاوه:
http://www.suite101.com/content/vitamins-for-hair-growth-a242295
|