|
چۆن سیستمی به‌رگری له‌شت
به‌هێزده‌كه‌یت؟

و/ دڵشاد محه‌مه‌د 4-4-2010
بزانه چۆن سیستمی به‌رگری له‌شت به‌هێزده‌كه‌یت! ئایا زوو زوو نه‌خۆش
ده‌كه‌ویت؟ ئایا حه‌ساسیه‌تت هه‌یه؟سیستمی به‌رگری له‌شی هه‌ندێك خه‌ڵك
لاوازتره یان به‌هێزتره له‌هه‌ندێكی تر؟
ئایا هه‌رده‌م توشی سه‌رماو نه‌خۆشی ڤایرۆس ده‌بیت؟ ئایا زۆرجار نه‌خۆش
ده‌كه‌ویت؟ ئایا زۆبه‌ی كات له‌په‌لوپۆ كه‌وتویت و شه‌كه‌تیت؟ ئه‌گه‌ر
ئه‌وانه‌ت هه‌بوو كه‌واته پێده‌چێت سیستمی به‌رگری له‌شت لاوازبێت، ئایا
قه‌ت تێبینی ئه‌وه‌ت كردووه كه‌هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ده‌گرن و
هه‌ندێكیش هه‌رگیز نه‌خۆش ناكه‌ون و هه‌میشه چوست و چالاكن؟
خه‌ڵك سیستمی به‌رگری جیاوازیان هه‌یه، سیستمی به‌رگری له‌ش بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و به‌كتریاو شێرپه‌نجه كارده‌كات.
هه‌ندێك جار سیستمی به‌رگری به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك كارناكات، هه‌روه‌ك
نه‌خۆشی تێكچوونی به‌رگری له‌ش، ئه‌م كه‌سانه زۆر به‌رگه‌ی نه‌خۆشی و
شێرپه‌نجه ناگرن، چه‌ند رێگایه‌كی سروشتی هه‌ن بۆ به‌هێزكردنی سیستمی
به‌رگری له‌ش وه‌ك:
+ بڕێكی باش بخه‌وه‌و پشوو بده چونكه له‌ش ده‌بووژێته‌وه‌و به‌هێز ده‌بێت
كاتێك پشوو ده‌دات، هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه كه‌ڕۆژانه 5 تا 7 سه‌عات
خه‌وتن و پشوو به‌سه به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستمان به 8 تا 10
سه‌عاته بۆ هه‌رشه‌وێك.
+ خه‌م و خه‌فه‌ت كه‌مبكه‌ره‌وه، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه
كه خه‌فه‌تباریی و خه‌مۆكی كارده‌كه‌نه سه‌ر جه‌سته‌و ته‌نانه‌ت سیستمی
به‌رگری له‌شیش لاوازده‌كه‌ن.
+ ریجیمێكی رێك و پێك بكه، ژه‌مه‌خواردنه‌كان مه‌په‌ڕێنه، ژه‌مه
خواردنه‌كانیش ده‌بێت ئه‌و مادانه‌یان تێدابێت كه‌جه‌سته‌مان نه‌شونمای پێ
ده‌كه‌ن، ڤیتامینه‌كان له‌خواردندا بناسه‌و بڕێكی باش له‌هه‌ر یه‌كێكیان
بخۆ.
+ هه‌یشه فره‌ڤیتامینی بخۆ، بزانه له‌شت له‌چی كه‌مه، پرسیار
له‌پزیشكه‌كه‌ت بكه كه‌چ ڤیتامینێك و كانزایه‌ك بۆ ته‌مه‌نت باشه، بۆ
نمونه ژن پێویستی زیاتر به‌كالیسیۆمه، هه‌روه‌ها پێویستی زیاترمان به
فۆلیك ئه‌سیده.
+ به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك وه‌رلازش بكه، وه‌رزش لاشه‌مان به‌هێزده‌كات و
سوڕی خوێن و خوارده‌مه‌نی بزوێن زیادده‌كات و یارمه‌تی پاكبوونه‌وه‌ی له‌ش
ده‌ده‌ات له‌ژه‌هر.
+ بڕێكی باش ئاو بخۆره‌وه كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی پاكبوونه‌وه‌ی له‌ش
له‌ژه‌هرو راگرتنی باڵانس ئاو له‌له‌شدا.
+ ئه‌و خواردنانه بخۆ كه دژه ئۆكسێنه‌ری باشیان تێدایه،
دژه‌ئۆكسێنه‌ره‌كان ئه‌و ڤیتامینانه‌ن توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ترسی
شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی تر‌و به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگرییان، میوه‌و
سه‌وزه‌ی ته‌ڕو تازه‌ی باش بخۆ كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی دژه
ئۆكسێنه‌ره‌كانن.
+ ڤیتامینه دژه‌ئۆكسێنه‌ره‌كان بریتین له ڤیتامین A , C ، E و كارۆتینی
دووه‌م، خۆراكه‌كانیش بریتین له‌میوه‌و سه‌وزه‌و شیره‌مه‌نی و كاڵه‌ك و توو
و دانه‌وێڵه‌و گۆشت.
سه‌رچاوه:
http://www.essortment.com/all/immunesystembo_rakv.htm
|