|
سوده‌كانی توتیا Zinc و ئه‌و
خۆراكانه‌ی كه‌توتیایان تێدایه
و/ دڵشاد محه‌مه‌د 22-11-2010
توتیا كانزایه‌كی گرنگه، كه‌جه‌سته پێویستی پێیه‌تی بۆ پاراستنی هه‌ستی
بۆنكردن و پاراستنی ته‌ندروستی سیستمی به‌رگری له‌ش و بنیاتنانی پرۆتین و
رێكخستنی ئه‌نزیمه‌كان و دروستكردنی DNA.
هه‌روه‌ها توتیا یارمه‌تی خانه‌كانی له‌ش ده‌دات، كه‌په‌یوه‌ندی پێكه‌وه
بكه‌ن ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌وه‌ك گه‌یه‌نه‌رێكی هه‌سته ده‌مار كار ده‌كات،
كه‌می توتیا ده‌بێته هۆی وه‌ستانی گه‌شه‌ی پرِتاو، سكچون، له‌پیاوه‌تی
كه‌وتن، وه‌رینی قژ، زیان پێگه‌یشتنی پێست و چاو، له‌ده‌ستدانی حه‌زی
خواردن و تێكچونی به‌رگری له‌ش.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر وه‌رگرتنی توتیا ده‌بێته هۆی تێكچونی هه‌ڵمژینی
مس و ئاسن له‌له‌شدا و دروستبونی برِێكی زۆر ریشاڵی سه‌ربه‌ستی زه‌هراوی
كوشنده له‌له‌شدا.
ئه‌مانه 10 خۆراكن كه‌رِێژه‌یه‌كی باش توتیایان تێدایه:
• گوێچكه ماسی
• تۆوی گه‌نم
• جگه‌ری گوێره‌كه
• ئاردی كونجی
• گۆشتی گا
• ناوكه كوله‌كه‌ی برژا و
• ناوكه شوتی
• قاوه- شوكلاته
• گۆشتی به‌رخ
• عه‌لی بابا
سه‌رچاوه:http://www.healthaliciousness.com/articles/zinc.php
|