|
سودو سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین B12

و/ دڵشاد محه‌مه‌د 2-6-2010
ڤیتامین B12 به‌زۆری یارمه‌تی گه‌شه‌و به‌هێزبوون ده‌دات و یارمه‌تی
هاوسه‌نگی زینده‌كرداری له‌ش و گه‌شه‌ی خانه‌كان ده‌كات، رۆڵێكی گرنگ
ده‌بینێت له دژی كه‌مخوێنی و زۆر پێویسته بۆ چالاكی خانه‌كانی ده‌مار.
ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تی دروستبونی ماده‌ی جێنیتیكی ده‌كات كه كه‌سێك
له‌كه‌سێكی تر جیاده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی كاركردنی رێكوپێكی سیستمی ده‌مار
ده‌كات و له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ كاركردن
به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و ئاسان.
كه‌می ڤیتامین B12 ده‌بێته هۆی كه‌مخوێنی و خه‌مۆكی و له‌بیرچوونه‌وه.
نیشانه‌كانی كه‌می B12:
• هیلاكی و شه‌كه‌تی
• سه‌رگێژخواردن
• لێدانی به‌په‌له‌ی دڵ
• سكچوون
• كه‌مبوونی كێش
• سه‌رئێشه
سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین B12:
• جگه‌ر (سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده)
• هێلكه
• ماسی سه‌لمون
• قرژاڵ
• به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كان
• سوپی سۆی بینز (وه‌ك لۆبیا وایه ده‌كرێته سوپ)
سه‌رچاوه:
http://vitamins.ygoy.com/2008/07/21/vitamin-b12-very-helpful-to-our-body/ |