|
گورچیله‌كانت بهمهعدهنوس
پاكبكه‌ره‌وه
و/ دڵشاد محه‌مه‌د 26-6-2010

كاری گورچیله پاڵاوتنی خوێنه له‌خوی و مادده‌ی ژه‌هراوی و هه‌ر
ماده‌یه‌كی نه‌ویستراوی تر كه ده‌چێته له‌شمانه‌وه، بهتێپهرِبوونی كات
خوێ له‌گورچیله‌دا كهڵهكهدهبێت و پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه
بهپاككرنهوه.
چۆن ئه‌مه بكه‌ین؟
كاره‌كه زۆر ئاسانه، یه‌كه‌مجار ده‌سكێك مه‌عده‌نوس (parsley) بهێنه و
پاك بیشۆره‌وه بیجنه و له‌مه‌نجه‌ڵێكدا له‌ئاوی پاكدا بۆماوه‌ی ده
خولهك بیكوڵێنه و وازیلێبهێنه تاسارد ده‌بێته‌وه، پاشان بیپاڵێوه و
بیكه‌ره بتڵێكی پاكهوهو له‌سه‌لاجه‌دا دایبنی، پاشان رۆژانه یه‌ك
په‌رداخی لێبخۆرهوهو دواتر تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه‌چۆن ئه‌و خوی و
مادده كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی ناو گورچیله‌ت لهرِێی میزكردنه‌وه دێنهخواری و
هه‌ست به‌جیاوازیه‌كی زۆردهكهیت وه‌ك له‌پێشتر، مه‌عده‌نوس به‌باشترین
پاككه‌ره‌وه‌ی گورچیله ناسراوه و سروشتییه و زیانی نییه.
سه‌رچاوه:
http://forum.xcitefun.net/clean-your-kidney-with-parsley-t44671.html |