|
چۆن ئازاری سوڕی مانگانه
كه‌م بكه‌ینه‌وه؟!
ئا/ له‌یلا 5-7-2010

بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی سوڕی مانگانه ئه‌م رێگانه‌ی خواره‌وه به‌كاربهێنه:
1. به‌هێواشی دابنیشه تاكو ماسولكه‌كانت ئیسراحه‌ت بكات.
2. دوشی ئاوی گه‌رم، یان كیسه‌یه‌كی ئاوی گه‌رم بخه‌ره سه‌ر سكت، یان
كه‌مه‌رت، كه‌ده‌شتوانیت خاولییه‌كی گه‌رم به‌كاربهێنیت.
3. هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵبمژه و گوێ له‌مۆسیقایه‌كی ئارام بگره.
4. كه‌مێك وه‌رزش بكه، به‌پێ ماوه‌یه‌ك بڕۆ، چونكه وه‌رزشی ئارام
ده‌بێته هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی.
5. ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا پشتت ئێشێت، هه‌وڵبه كه‌متر به‌پێوه بوه‌ستیت.
6. كه‌مه‌رت بشێله هه‌تا گرێ و ئازاره‌كه‌ت كه‌م ببێته‌وه.
7. ئه‌و خواردنانه بخۆ كه‌كالیسیۆمی تێدایه، وه‌ك شیر و ماست و
سه‌وزه‌وات، سپێناخ، كاهوو، كه‌ره‌وز و كه‌له‌رم و....... چه‌ند خواردنێكی
تر.
8. له‌و كاته‌دا خۆت به‌دوور بگره له‌خواردنی شه‌كر و سوێری و قاوه.
9. ڤیتامینه‌كانی گروپی B وه‌كو شه‌ربه‌تی B(كمپلێكس) و ڤیتامین(B6)
به‌كاربهێنه ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئاگاداربه له‌ڕۆژێكدا له
100میللیگرام زیاتر به‌كارمه‌هێنه.
10. ده‌توانیت ده‌رمانی گیایی به‌كاربهێنیت،وه‌ك چای گیایی و گوڵی (گاوزه
بان).
سه‌رچاوه/ سایتی پزیشكی. |