|
بۆچی باوێشك ده‌ده‌ین؟

و/ دڵشاد محه‌مه‌د 6-6-2010
ده‌بێت له‌پێشدا ئه‌وه تێبگه‌ین كه چی رووده‌دات كاتێك هه‌ناسه
ده‌ده‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاتێك هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژیت ئه‌وا ئۆكسجین
وه‌رده‌گریت و جه‌سته‌ت به‌كاریده‌هێنێت و جه‌سته‌ش پاشماوه‌یه‌ك
به‌رهه‌مده‌هێنێت كه‌پێی ده‌وترێت دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و كاتێك
هه‌ناسه‌ده‌ده‌یته‌وه له سیه‌كانه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه.
كاتێك خه‌واڵویت یان بێتاقه‌ت و بێزاریت یان هیلاكی، ئه‌وا زۆر به‌هێواشی
هه‌ناسه ده‌ده‌یت و جه‌سته‌ش پێویستی به ئۆكسجین و ده‌ردانی
دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆنه، له‌به‌رئه‌وه مێشكت فه‌رمانده‌كات هه‌ناسه‌ی
زیاتر بده‌یت به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ و درێژ كه پێی ده‌وترێت باوێشك،
له‌وكاته‌دا ئۆكسجینی زیاتر هه‌ڵده‌مژیت و به‌ته‌واوه‌تیش دوانه‌ئۆكسیدی
كاربۆنه‌كه ده‌كه‌یته ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه:
http://www.pediatriconcall.com/kidscorner/whywhat/Why_yawn.aspx
|