|
زه‌رده‌خه‌نه سوود
به‌ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت

و/ دیار ئه‌كرم 7-6-2010
ئایا به‌ته‌نها لاركردنه‌وه‌ی ده‌مت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نت ده‌بێت و
جیهانی ده‌وروبه‌رت ده‌گۆرِێت؟ زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و
له‌گشت كلتوره‌كاندا گوزارشتكردنه له‌خۆشی، توێژینه‌وه‌كان ده‌یسه‌لمێنن
زه‌رده‌خه‌نه به‌رِاستی له‌توانایدایه خۆشحاڵی زیاد بكات.
زه‌رده‌خه‌نه ته‌نها له‌خۆشحاڵیه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، "هه‌ندی كات
خۆشیه‌كه‌ت سه‌رچاوه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ته، به‌ڵام هه‌ندی كات زه‌رده‌خه‌نه‌ت
پێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی خۆشیت بێت."
زیت نهان هان
"ئه‌گه‌ر زه‌رده‌خه‌نه بكه‌یت ده‌توانی خۆت و كه‌سانی تر و جیهانیش
بگۆرِیت."
وته‌یه‌كی ژاپۆنی
"چی ده‌توانێت هه‌موو ژه‌هری ده‌روونمان بكاته ده‌ره‌وه؟ ته‌نها
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك."
سری چینمۆی
(رۆبێرت زاجۆنچ) یه‌كێكه له‌و ده‌روونناسانه‌ی توێژینه‌وه تایبه‌ته‌كه‌ی
راستیه‌ك روون ده‌كاته‌وه كه‌بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه زانراوه، ئه‌و
ده‌ڵێت: "زه‌رده‌خه‌نه گۆرِانكاری سایكۆلۆژی له‌مێشكدا دروستده‌كات و
ده‌بێته هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی خوێن له‌رِووخساردا و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ستی
خۆشحاڵی دروستده‌كات."
توێژینه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌ی نیشانداوه زه‌رده‌خه‌نه رێژه‌ی سیریتۆنین
له‌مێشكدا زیاد ده‌كات كه به (مادده‌ی كیمیایی خۆشحاڵی) ناوده‌برێت،
ته‌نانه‌ت زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ساخته ره‌نگه ببێته هۆی خۆشحاڵی
راسته‌قینه، پرۆفیسۆری ده‌روونناس (داینیر) له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا
له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی خود ئه‌وه‌ی به‌دیكردووه كه‌سانی خۆشحاڵ نۆ ساڵ
زیاتر له‌كه‌سانی خه‌مۆك ده‌ژین، كه‌وابوو زه‌رده‌خه‌نه گرنگه!
زه‌رده‌خه‌نه بۆ ته‌ندروستیت گرنگه و زوو ده‌گوێزرێته‌وه، زه‌رده‌خه‌نه
باشترین دیارییه بتوانیت پێشكه‌شی كه‌سێكی بكه‌یت و هیچی تێناچێت، به‌م
شێوه سانایه ده‌توانین خۆشحاڵی و ته‌بایی له‌جیهانی ده‌وروبه‌رمان
بڵاوبكه‌ینه‌وه‌و ووته كۆنه ژاپۆنیه‌كه‌ش ده‌بێته راستی!
هه‌ندی رِاستی سه‌رنجرِاكێشی تر له‌باره‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌وه:
1ـ له‌باتی رووگرژی ئاسانتره زه‌رده‌خه‌نه بكه‌یت، (43) ماسولكه
به‌شداری له‌رِووگرژبووندا ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا زه‌رده‌خه‌نه ته‌نها (17)
ماسولكه‌ی رووخساری ده‌وێت (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌توانیت تا 53 ماسولكه
به‌كاربێنی ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی ده‌مت كرده‌وه).
2ـ مرۆڤ به‌رِه‌مه‌ك (غه‌ریزه)ی زه‌رده‌خه‌نه‌وه هاتۆته ژیانه‌وه، مرۆڤ
وه‌كو ره‌فتارێك فێری نابێت، ته‌نانه‌ت منداڵانی نابیناش بزه ده‌كه‌ن.
3ـ ژنان زیاتر له‌پیاوان زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌ن، (تۆ بڵێی ئه‌مه هۆكار
نه‌بێت به‌وه‌ی زیاتر ده‌ژین؟)
4ـ توێژینه‌وه‌كان (18) جۆری تایبه‌تی زه‌رده‌خه‌نه‌یان دیاریكردووه
له‌بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌كارهێنراون.
5ـ توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ت كرد زیاتر وه‌ك كه‌سێكی
راستگۆ‌و سه‌رنجرِاكێش و كۆمه‌ڵایه‌تی و لێهاتوو دێیته به‌رچاو.
6ـ زه‌رده‌خه‌نه واده‌كات هه‌ستێكی باشترت هه‌بێت به‌هۆی ده‌ردانی
سیریتۆنین.
سه‌رچاوه: www.ezinearticles.com
|