|
ژنان چی ده‌خوێننه‌وه؟

محه‌مه‌د ره‌حیم
15-5-2010
خوێندنه‌وه تاكو چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر
وبۆچوون و رۆشنبیركردنی مرۆڤ دروست ده‌كات؟ ئایا تاكو چه‌ند پێویسته
ژنان بخوێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیرێكی كراوه‌و ئاستێكی به‌رزی
رۆشنبیرییه‌وه گوزه‌ربكه‌ن به‌نێو ژیاندا؟ ئایا ده‌توانین بڵێن كتێب
باشترین هاوڕێیه به‌تایبه‌تی بۆ ژنان؟ ئه‌م پرسیاره‌و چه‌ندین پرسیاری
تر ده‌خه‌ینه‌روو، با پێكه‌وه وه‌ڵامه‌كان ببینین، بزانین ژنان تاكو
چه‌ند له‌بڵاوكراوه كوردییه‌كان رازین؟
(سه‌یران عه‌لی) خوێنكاری به‌شی ژمێریاری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی
به‌م جۆره بۆچوونه‌كانی خۆی بۆ خستیینهڕوو، " بڵاوكراوه‌كان به‌گشتی
گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان به‌تایبه‌تی،ده‌ركردنیان بۆته دیارده‌یه‌كی باو،
هه‌ر كه‌سه به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵده‌ستی به‌خستنه بازاڕی گۆڤار ، یان
رۆژنامه‌یه‌ك بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ به‌رامبه‌ر یاخود به‌مانایه‌كی تر بۆ
خوێنه‌ر بكات، تابزانی چی پێخۆشه تا به‌خواست و ئاره‌زووی خوێنه‌ر
بڵاویبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه خۆیان
چی‌یان پێخۆشبێت ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌بوونی
چاودێرییه‌كی رۆشنبیری بۆئه‌وه‌ی لێیان بكۆڵێته‌وه تاكو بزانێت چی
بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م لێنهپرسینهوهیه وا ده‌كات شتی بێماناو شتێك
خزمه‌ت ناكات بڵاوبكرێته‌وه، بۆیه زۆر به‌باشی خوێنه‌ریان له‌خۆیان
تۆراندووه، به‌بڕوای من په‌یامه‌كان په‌یامێكی تایبه‌تییه من وای
ده‌بینم زووربه‌ی په‌یامه‌كان بۆ(ووروژاندن) ی گه‌نجه، له‌زۆر
گۆڤاره‌كاندا ئه‌وپه‌ڕی بێحورمهتی به‌له‌ش ولاری ژنانه‌وه ده‌كرێت،
له‌راستیدا ئه‌مه دیارده‌یه‌كی زۆر ناشارستانییه‌و دووره له ره‌وشتی
رۆژنامه‌وانی، ده‌یانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه برێك پاره به‌ده‌ستبهێنن
له‌سه‌ر حسابی كه‌سێكی تر، من وه‌كو خۆم خوێنه‌ری شتی به‌سودم
كه‌په‌یوه‌ندی به‌خۆمه‌وه هه‌یه واته هه‌ندێك بابه‌تی دیاریكراو
كه‌شتی لێوهفێرببم و دروستم بكات، ئومێده‌وارم له‌هه‌موو
بڵاوكراوه‌كان بابه‌تی سودبه‌خش بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌كاری جوان و
خزمه‌تكردن له‌كۆمه‌ڵگادا بناسرێن، تا خه‌ڵكیش چاو له‌وان بكات."
هه‌روه‌ها (بوار قادر) خوێنكاری به‌شی رۆژنامه‌نوسی په‌یامی خۆی به‌م
جۆره ئاراسته كردین،"له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه
و گۆڤاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌م بۆته‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ش
به‌بڕوای من ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا وه‌كو
ئینته‌رنێت و ته‌له‌فیزیۆن، به‌تایبه‌تی ته‌له‌فیزیۆن كاریگه‌رییه‌كی
زۆری دروستكردووه له‌سه‌ر خه‌ڵك، كهناچارت ده‌كات به‌دیارییه‌وه بۆ
ماوه‌یه‌كی ز ۆر دابنیشیت، وه زۆرترین كات بۆ ئه‌و ته‌رخان بكه‌یت،
وات لێده‌كات دووربكه‌ویته‌وه له‌خوێندنه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه
بژێوی ژیان وات لێده‌كات به‌هه‌مانشێوه توشی دابڕانێكت ده‌كات
كه‌سه‌رقاڵی بژێوی ژیانت بیت، ئه‌مانه‌و چه‌ندین هۆكاری تر هه‌ن كه‌وات
لێده‌كات بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان تۆ و خوێندنه‌وه‌دا دروست بكات،
به‌ڕاستی ده‌ه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش باس بكه‌م كه‌لای كچان خوێندنه‌وه زۆر
زۆر كه‌مه ئه‌ویش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كهرۆژنامهو
گۆڤاره‌كان جه‌نجاڵییه‌كی زۆریان دروستكردووه و (زۆر و بۆرن)، ناتوانن
په‌یامێكی خزمه‌ت بگه‌یه‌نن ته‌نها بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تی خۆیان
به‌كاریده‌هێنن، كۆمه‌ڵه كه‌سێك هه‌ڵده‌ستن به‌ده‌ركردنی
رۆژنامه‌یه‌ك، یان گۆڤارێك بێ ئه‌وه‌ی بزانی چ كاریگه‌رییه‌ك
دروستده‌كات باش، یان خراپ، كه‌ئه‌مه وا له‌خوێنه‌ر ده‌كات
دووربكه‌وێته‌وه له‌خوێندنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه خاتو(بوار) وه‌كو كچێك ده‌خوێنێته‌وه؟ وه چ
بابه‌تێك ده‌خوێنێته‌وه؟ووتی: "من وه‌كو خۆم هه‌ندێك رۆژنامه‌ی
دیاریكراو ده‌خوێنمه‌وه كهسودم پێبگه‌یه‌نێت، كه ئه‌وانیش هه‌ندێك
رۆژنامه‌ی تایبه‌تن كهخوێنهریانم، ئه‌وه گۆڤار هه‌ر ناخوێنمه‌وه
چونكه ده‌زانم سودم پێناگه‌یه‌نێت".
بۆ زیاتر زانیاری چووینه لای مامۆستا (به‌یان تاهیر) مامۆستای زمانی
ئینگلیزی به‌شی رۆژنامه‌نوسی و بۆچونه‌كانی خۆی به‌م شێوه‌یه
ده‌ربڕی،" به‌داخه‌وه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵم به خوێنكار و ئه‌ركی
ده‌وامه‌وه كاتم زۆر كه‌مه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب، ئه‌گه‌ر كتێبیش
بخوێنمه‌وه زیاتر عه‌ره‌بییه، به‌ڵام رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌زۆری
ده‌خوێنمه‌وه ئه‌گه‌ر رۆژی سێ رۆژنامه نه‌خوێنمه‌وه ناتوانم
ئیسراحه‌ت بكه‌م، وه گۆڤاریش ده‌خوێنمه‌وه ئه‌گه‌رچی مانشێتیش بێت.
په‌یمان خان لێپرسراوی كتێبخانه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی بۆ
زیاتر فراوانبوون و ده‌وڵه‌مه‌نكردنی راپۆرته‌كه‌مان، به‌مجۆره
راستییه‌كانی گه‌یاند، "ئه‌و خوێنكارانه‌ی كهروودهكهنه
كتێبخانه‌كه‌ی ئێمه و ئه‌و كتێبانه‌ی كهوهریدهگرن وه‌كو
سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام هه‌ندێكی كه‌م هه‌یه
كتێب لێره‌وه وه‌رده‌گرن و ده‌یانه‌وێت بزانن زانیاری تازه چییه و
فێربن، كه ئه‌مانه زۆر كه‌من بهچهنجهكانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن،
به‌بڕوای من زیاتر كه‌مته‌رخه‌می خوێنكاره كه‌حه‌زیان به‌خوێندنه‌وه
نییه و نایانه‌وێت زانیاری تازه وه‌ربگرن، من وه‌كو خۆم هه‌ر كتێبێك
تازه‌بێت بۆ كتێبخانه ده‌یخوێنمه‌وه به‌مه‌به‌ستی زیاتر سود و
زانیاری وه‌رگرتن، وه ئه‌و بابه‌تانه‌ی كهوهریدهگێڕن بۆ زمانی
كوردی سودێكی زۆرم پێده‌گه‌یه‌نن زۆر لێیان رازیم ، به‌ڵام له‌نوسه‌ره
كورده‌كان زۆر رازینیم ، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و ئاسۆ
ده‌خوێنمه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم كه زۆر له‌گۆڤاره‌كان وێنه‌ی وا
ئه‌خه‌نه روو كهشییاو نییه، خوێنه‌ر به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كانمان توشی
ووروژاندن ده‌كات، كه ئه‌مه كارێكی زۆر نابه‌جێیه‌و دووره
له‌ڕه‌وشتی رۆژنامه‌وانییه‌وه ، هیوادارم چاكسازییه‌ك له‌نوسین و
بڵاوكراوه‌كاندا بكرێت ، باچیتر خوێنه‌ر له‌خۆیان نه‌تۆرێنن."
|