|
ئه‌ته‌كیه‌تی دانیشتن
له‌سه‌ر سفره‌و مێزی نانخواردن
و/ نیگار 10-7-2010

1. پێش نانخواردن:
• پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگه‌ده‌نگ له‌سه‌ر مێزی نانخواردن دروست
نه‌بێت وه ده‌بێت له‌لای راستی كورسییه‌كه‌وه دانیشین، بۆ ئه‌وه‌ی
ئاراسته‌یه‌كی زه‌ره‌رمه‌ندت نه‌بێت، چونكه كه‌سی ته‌نیشتت له‌لای راست
داده‌نیشێت تابه‌ری نه‌كه‌ویت.
• ئه‌گه‌ر بانگهێشتكرایت بۆ ماڵی كه‌سێكی نزیكت، پێویسته رابوه‌ستیت تا
ئه‌و شوێنه‌ی كه‌پێویسته دانیشیت بۆت دیاری ده‌كرێت.
• هه‌میشه پێویست ده‌كات سه‌رۆكی خێزان له‌سه‌ر و هه‌مویانه‌وه بێت و وه
دایكیش به‌رامبه‌ری دابنیشێت له‌سه‌ر سفره، یان مێزی نانخواردن، جوانتر
وایه كچه گه‌وره، یان كوڕه گه‌وره لای راستی باوكه‌وه دابنیشێت ئینجا
دوای ئه‌و منداڵه‌كانی تر لای چه‌پی باوكه‌وه دابنیشن.
2. چۆنیه‌تی دانیشتن له‌سه‌ر مێز و سفره:
• پێویسته له‌جێی خۆت دابنیشیت بێ جوڵه.
• ده‌بێت خواردنه‌كه‌ت به‌ری بۆ ده‌مت نه‌ك ده‌مت دابنه‌وێنیت بۆ
خواردنه‌كه، چونكه جوان نییه زۆر له‌سه‌ر نانخواردن بجوڵێیت.
• جوان نییه له‌كاتی نانخواردن سه‌یری چوارده‌وورت بكه‌یت، تا كه‌سانی تر
بێزار نه‌كه‌یت.
3. چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌سڕی نانخواردن:
• دایك ده‌سڕه‌كه‌ی به‌رده‌می بكاته‌وه له‌سه‌ر كۆشی دایبنێت، پاشان
ئه‌وانه‌ی تر به‌هه‌مان شێوه ئه‌م كرداره دووباره بكه‌نه‌وه.
• پێویست ناكات ده‌سڕكه به‌مله‌وه ببه‌ستیت، یان له‌ژێر قاپه‌كه‌دا
دایبنێیت، چونكه ئه‌م كرداره ته‌نها بۆ منداڵ ده‌بێت.
• پێویسته جارجار به‌ده‌سڕكه ده‌مت بسڕیت به‌تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی كه‌ئاو
ده‌خۆیته‌وه تاشوێنه‌واری ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه‌خواردووته
به‌په‌رداخه‌كه‌وه نه‌مێنێته‌وه، دوای نانخواردن پێویسته ده‌سڕه‌كه لای
راست،یان چه‌پی قاپی خواردنه‌كه‌ت دابنێیت.
4. ده‌ست پێكردنی نانخواردن:
• پێویسته له‌سه‌رت چاوه‌رێ بكه‌یت تاسه‌رۆكی خێزان و ئه‌ندامانی خێزان
ده‌ست به‌نانخواردن ده‌كه‌ن.
• ئه‌گه‌ر ژماره‌یان زۆربوو، ترسای تا ئه‌وان ده‌ست پێده‌كه‌ن خواردنه‌كه‌ت
سارده‌بێته‌وه، ئه‌وا باشتر وایه ئاو بخۆیته‌وه تا ئه‌وان ده‌ست
پێده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی چه‌قۆ و چه‌تاڵ و كه‌وچك
1. جوان نییه له‌كاتی نانخواردندا ئیشاره‌ت به‌چه‌قۆ و چه‌تاڵ بكه‌یت.
2. پێویسته ده‌نگی چه‌قۆ و چه‌تاڵ نه‌یه‌ت له‌كاتی نانخواردندا.
3. چه‌قۆ و كه‌وچك با له‌ده‌ستی راستت بێت و چه‌تاڵ به‌ده‌ستی چه‌پ.
4. به‌هیچ جۆرێك چه‌قۆ مه‌به بۆ ده‌مت.
5. ده‌ستت به‌كارمه‌هێنه بۆ نانخواردن.
6. كه‌وچك له‌ناو كوپدا جێمه‌هێڵه، ته‌نها مه‌گه‌ر له‌كاتی شۆربا و
شله‌مه‌نیدا نه‌بێت.
7. له‌كاتی ته‌واو بوونتدا له‌نانخواردن چه‌تاڵ و چه‌قۆ و كه‌وچك لای
راسته‌وه دابێیت.
شێوازی قسه‌كردن له‌سه‌ر سفره‌و مێزی نانخواردن
1. پێویسته ئه‌و باسه‌ی له‌سه‌ر نانخواردن ده‌كرێته‌وه بابه‌تێكی گرنگ
بێت به‌لای هه‌مووانه‌وه.
2. پێویسته ئه‌وانیش به‌شداربن له‌و باسكردنه‌دا وه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
له‌باسكردنی لاوه‌كی.
3. نابێت به‌هیچ جۆرێك باسی نه‌خۆشی و روووداو بكه‌یت و بێزاریان بكه‌یت.
سه‌رچاوه/ Shabeblek.com |