|
خه‌یام، شاعیر و فه‌یله‌سوف
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جید
28-6-2010

غیاس ئه‌لدین ئه‌بوفه‌تح عومر ناسراو به(خه‌یام نیشاپور)، یه‌كێكه
له‌زانایان و بیركاریزانان و شاعیرانی ئێران، كه‌له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی
پێنجه‌م و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی شه‌شه‌مه، ساڵی له‌دایكبوونی به‌ته‌واو
ئاشكرانییه، له‌شاری نیشاپور له‌دایكبووه، بۆیه پێیان ده‌وت (خه‌یام) ،
چونكه باوكی به‌كاری چادر دورینه‌وه خه‌ریكبوو، ئه‌و به‌گه‌وره‌ترین
زانای سه‌ده‌ی خۆی داده‌نرێت، خاوه‌ن بیر و هۆشێكی به‌رزه و
یاده‌وه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه، له‌سه‌ره‌تای گه‌نجییه‌وه ده‌ستی
به‌فێربوونی زانست و زانیاری كردووه، كه‌به‌شێوه‌یه‌ك له‌فه‌لسه‌فه‌ی
ئه‌ستێره‌ناسی و بیركاری گه‌یشتۆته ئاستی به‌رز و له‌زانستی پزیشكیدا
كارامه‌ییه‌كی ته‌واوی هه‌بووه، به‌جۆرێك كه‌وتراوه ئه‌و سوڵتان
(سنجه‌ری) ده‌رمان كردووه كاتێك له‌منداڵیدا توشی نه‌خۆشی (ئاوڵه) بووه.
خه‌یام، به‌دوو زمانی فارسی و عه‌ره‌بی شعری نوسیوه، له‌زانسته
جۆراوجۆره‌كاندا كۆمه‌ڵه كتێبێكی به‌نرخی نوسیوه، خه‌یام له‌زه‌مانی
خۆیدا پله‌و پایه و ناوبانگێكی هه‌بووه و هه‌موو هاوسه‌ده‌كانی
هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك نازناویان بۆ داناوه، وه‌كو (ئیمام فه‌یله‌سوف).
(حبق الحق) له‌زه‌مانی سه‌لجوقییه‌كاندا كه‌هه‌رێمی حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌ر
له‌خۆراسان بگره تا كرمان و ره‌ی و ئازرباینجان و وڵاتانی رۆم و عێراق و
یه‌مه‌ن و فارسی ده‌گرته‌وه، ئه‌و له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی (ئالی ئه‌رسه‌لان
و مه‌له‌ك شای سه‌لجوق)دا ده‌ژیا.
له‌كاتی ژیانی (خه‌یام)دا كاره‌ساتگه‌لێكی گرنگ روویدا، كه‌بریتی بوو
له‌شه‌رِه سلبییه‌كان و رووخانی ده‌وڵه‌تی ئالی، خه‌یام زۆربه‌ی ته‌مه‌نی
له‌شاری نیشاپوردا به‌سه‌ر برد، به‌ڵام له‌ده‌وورانی ژیانیدا دووجار
به‌مه‌به‌ستی سه‌فه‌ركردن له‌نیشاپور چۆته ده‌ره‌وه، كه‌یه‌كێك له‌م
سه‌فه‌رانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی (حه‌ج) بوو، سه‌فه‌ری دووه‌می بۆ
(مكادیره‌ی و بوخارا) بوو.
خه‌یام له‌ئه‌ستێره‌ناسیدا كارامه‌یی ته‌واوی هه‌بوو، به‌جۆرێك كه‌گروپێك
له‌ئه‌ستێره‌ناسان كه‌هاوده‌وره‌ی بوون زۆر گرنگییان به‌خه‌یام ده‌دا.
خه‌یام له‌ده‌ورانی ژیانی خۆیدا، له‌لایه‌نی زانستی و فه‌لسه‌فییه‌وه
ناوبانگی ده‌ركرد و زانایان و فه‌یله‌سوفانی سه‌رده‌می خۆی زۆر رێزیان
لێده‌گرت.
ده‌رئه‌نجام فه‌یله‌سوف و شاعیری گه‌وره بۆ دواجار له‌ساڵی (517)كۆچی
له‌شاری نیشاپور، ماڵئاوایی له‌ژیان كرد، كه‌پێش مردنی خۆی پێشبینی گۆری
خۆی كربوو، كه‌له‌چاوپێكه‌وتنی (نه‌زامی عوروزی) باسی لێوه كردبوو،
كه‌به‌م شێوه‌یه وتبوی: " گۆرِی من له‌شوێنێكدا ده‌بێت، كه‌هه‌ر وه‌رزێكی
به‌هار، شه‌ماڵ گوڵبارانم ده‌كات."
(نه‌زامی عوروزی) چوار ساڵ دوای مردنی خه‌یام ده‌چێته نیشاپور و سه‌یری
گۆره‌كه‌ی خه‌یام ده‌كات، به‌سه‌رسورِمانه‌وه ده‌بینێت، كه‌گۆره‌كه‌ی
خه‌یام رێك له‌و شوێنه‌یه كه‌خۆی وتبوی.
تایبه‌تمه‌ندی
خه‌یام، له‌بواری ئه‌ده‌بیات و شیعره‌وه زیاترین ناوبانگی له‌چواریندا
هه‌بووه، چونكه چوارینه‌كانی زۆرساده و بێ ئارایشتن و زمانێكه نێو
گفتوگۆی خه‌ڵكی تێدا به‌كارهێنراوه و دوور له‌چوارچێوه و پیشه‌ی جۆری
زمانی شعرن، له‌حاڵێكدا ئاسانی و ئاسای بوونی تێدایه،خاوه‌نی واتای به‌رز
و جێگیره.
له‌م چوارینانه‌دا خه‌یام، فكره فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی خۆی به‌جوانترین شێوه
وتووه‌و ئه‌م چوارینانه‌شی به‌گوێره‌ی بیر و بۆچونه فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی
دارِشتووه، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه خه‌یام له‌كاتی خۆیدا به‌شاعیر
نه‌ناسرابوو، به‌ڵكو زیاتر وه‌كو حه‌كیم و فه‌یله‌سوف ده‌ناسرا، به‌ڵام
دواتر كه‌چوارینه فه‌لسه‌فییه‌كانی ناوبانگی ده‌ركرد ناوی چووه ریزی
شاعیره گه‌وره‌كانی جیهانه‌وه.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تر كه‌له‌شعره‌كانی خه‌یامدا دیاره ئه‌وه‌یه،
كه‌قسه‌كانی له‌و په‌رِی زانای و قورسایدایه، كاتێك سه‌رنجی شعره‌كانی
ده‌ده‌ین ده‌زانین كه‌ناوه‌رِۆكی شعره‌كانی له‌سه‌ر دوو، یان سێ بابه‌ته،
ئه‌وانیش (به‌بیرهێنانه‌وه‌ی مه‌رگ و به‌داخه‌وه بوونی ناسه‌قامگیری ژیان
و بێ متمانه‌بوونی رۆژگار)، له‌ناو شاعیره گه‌وره‌كانی ئێران‌دا كه‌م كه‌س
هه‌یه كه‌وه‌كو خه‌یام ناوبانگی هه‌بوبێت، چونكه شعره‌كانی به‌زمانی
جۆراوجۆر وه‌رگێرِدراوه.
ئه‌و شته‌ی له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا هه‌یه، یان مێژوونوسان ناویان هێناوه،
كتێب و بابه‌ته‌كانی كه له‌زانسته جۆراوجۆره‌كاندا نوسیویه‌تی و باسی
لێكردووه ئه‌مانه‌ن:
1. كتێبێك سه‌باره‌ت به(جه‌بر و به‌ره‌نگاری).
2. كتێبێك له‌سه‌ر(شیكردنه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی [ئیقلیدوس]).
3. (رۆژ ژمێری جه‌لالی، یان مه‌له‌ك شاهی).
4. كتێبێك سه‌باره‌ت به(سروشت).
5. كتێبێك سه‌باره‌ت به(بوون).
6. كتێبێك سه‌باره‌ت به(جیاوازی وه‌رزی و هه‌رێمه‌كان).
7. كتێبێكی فه‌لسه‌فی له‌باره‌ی(لێبوردنی خوداوه‌ند له‌خوڵقاری جیهان و
ئه‌ركه‌كانی مرۆڤ و عیباده‌ت).
8. (نه‌ورۆز نامه)، كه‌سه‌باره‌ت به‌داب و نه‌ریت و جه‌ژنی
ئێرانییه‌كانه، به‌تایبه‌ت مێژوو نه‌ریتی ئێرانییه‌كان له‌رِۆژی جه‌ژنی
نه‌ورۆزدا.
خه‌یامی شاعیر
ئه‌و شته‌ی به‌ته‌واوی ئاماژه‌ی پێكرا، پیشانده‌دات كه‌كاریگه‌ری فیكری و
میلۆدی دڵرِفێن، بۆچونێكی وردبین و شیكه‌ره‌وه، به‌ربڵاوی خولقاندن، چۆن
قسه‌كردن، راستی مه‌نتیق، مه‌زنی پرِبوونی وێنه‌و شێوه ساده‌و زێده
بێگاڵته، به‌تایبه‌ت فه‌لسه‌فه‌و جۆری فكری خه‌یام، كه
به‌چوارینه‌جۆراوجۆره‌كان وتراوه و له‌گه‌ڵ ناخی هه‌ر كه‌سێكدا قسه
ده‌كات، له‌نێوان فه‌یله‌سوفان و شاعیرانی زۆر ده‌گمه‌ن، پله و پایه‌و
رێزی گه‌وره و جیاوازی بۆ داده‌نێن.
چوارینه بچوكترین كێشی شعرییه كه‌به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی فكری شاعیر
به‌واتاوه ته‌واو ده‌كات، كتێبی (كریستێنسن) سه‌باره‌ت به‌چوارینه‌كانی
خه‌یام نوسیویه‌تی، چوارینه كێشێكی شعریی ته‌واوی ئێرانییه‌و به‌باوه‌رِی
(هارتمان) چوارینه به‌گۆرانی ده‌ناسراو زۆربه‌یان به‌گۆرانییه‌وه
ده‌یانوته‌وه، پاشان عه‌ره‌به‌كان، ئه‌م كێشه‌یان له‌فارسییه‌وه
وه‌رگرتووه.
له‌وانیه (هاتمان) له‌خوێندنی وتاری (شه‌مسی قه‌یسی رازی) سه‌باره‌ت
به‌چواریینه، دۆزیبێته‌وه، كه‌هه‌ر شاعیرێك به‌ئه‌ركی خۆی زانیوه
كه‌به‌شێك له‌شعره‌كانی بداته چواریینه، به‌ڵام خه‌یام، چوارینه‌ی
گه‌یاندۆته به‌رزترین پله‌ی متمانه‌و گرنگی پێداوه و ئه‌م وه‌زنه
كورته‌ی هه‌ڵبژاردووه، له‌خاڵێكدا كه‌فكره‌كانی خۆی له‌و په‌رِی زیره‌كیدا
تێدا گونجاندووه.
چوارینه‌كانی خه‌یام، ئه‌وه‌نده به‌ساده‌ی و سروشتی و به‌زمانێكی دڵرِفێنی
ئه‌ده‌بی و ئاسایی نه‌خشاندووه، كه‌هه‌ر كه‌سێك شه‌یدای میلۆدی و وێنه
جوانه‌كان ده‌كات.
خه‌یام، هێزی وتنی بابه‌ته‌كه‌ی گه‌یاندۆته ئاستێك كه‌په‌یوه‌ستی و
كاریگه‌ری ئه‌و سه‌دا سه‌ده و مرۆڤ سه‌ری ده‌سورِمێت، كه‌باوه‌رِێكی
فه‌لسه‌فی گرنگ چۆن ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی چوارینه‌دا بگونجێت و چه‌ندین
چوارینه بڵێت، كه‌هه‌ر یه‌كێكیان هه‌ڵگری فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت و له‌هه‌مان كاتدا هاوئاهه‌نگ بن، ئه‌م راكێشان و
دڵرِفێنی فكری خه‌یامه كه‌چوارینه‌كانی له‌دنیادا ده‌نگی داوه‌ته‌وه،
وه‌زنی ئاسای و كورتی شعره‌كانی خه‌یام، خوێنه‌ر ماندو ناكات و كاتی
بیركردنه‌وه‌ی پێده‌دات.
خه‌یام له‌شعره‌كانیدا په‌یرِه‌وی رێبازی شعری هیچ كه‌س ناكات، زمانی
ساده‌ی به‌هه‌موو پیشه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی ئاگاداره‌و به‌وپه‌رِی
مه‌زنییه‌وه شیده‌كاته‌وه! له‌نێوان شاعیران و بیرمه‌ندانی ئه‌وانه‌ی
له‌دوای خه‌یامه‌وه هاتوون، هه‌ندێكیان كه‌وتونه‌ته ئه‌و خه‌یاڵه‌وه
كه‌شێوازی ئه‌و بگرنه‌به‌ر و رێبازه‌كه‌ی ئه‌و په‌یرِه‌و بكه‌ن، به‌ڵام هیچ
كام له‌وانه نه‌یانتوانیوه به‌ساده‌بون و گه‌وره‌یی فكری خه‌یام بگه‌ن،
چونكه وتاری جوان و بێ هاوتای له‌گه‌ڵ میلۆدی (سه‌لیمی مه‌جازی) تانه‌و
ته‌شه‌ردان تایبه‌تی خۆیه‌تی، خه‌یام توانیویه‌تی رسته‌و وشه‌كان به‌پێی
فكر و مه‌به‌ستی خۆی هه‌ڵبژێرت، شعره‌كانی له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی جوان و سروشتی
به‌رده‌وام بێ هه‌لومه‌رجه، وێنه‌دان و ئیستیماره‌كانی جوانییه‌كی ساده‌و
سروشتی پێداوه.
جۆری وتار، ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌یام، كاریگه‌رییه‌كی گرنگی كردۆته
سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی فارسی و گۆرانێكی به‌ربڵاوی بۆ خۆنواندنی فكری كه‌سێتی
دابینكردووه، ته‌نانه‌ت (حافز و سه‌عدی) له‌ژێر كاریگه‌ری فكری خه‌یامدا
چه‌ندین شعریان له‌م بوارانه‌دا وتووه، ناسه‌قامگیری دنیا،
هه‌لقۆستنه‌وه‌ی كاتی ئێستا، مه‌ی خواردنه‌وه، كه‌زۆر به‌ئاشكرا كاریگه‌ری
خه‌یامیان پێوه دیاره، به‌ڵام هیچ كامیان نه‌یانتوانییوه بگه‌نه ئه‌و
جێگه‌یه‌یی كه‌خه‌یام په‌ی پێبردووه، بۆ نمونه، (سه‌عدی) به‌م جۆره
هه‌ستی خۆی ده‌رده‌برِێت و ده‌ڵێت:
به‌ناز و له‌نجه‌وه مه‌رِۆ ئه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه،
كه‌له‌ژێر پێتدا وه‌كو تۆ ئاده‌میزاده.
جێی سه‌رسه‌رِمان نییه، ئه‌گه‌ر له‌خاكه‌وه گوڵ بپشكوتێت،
كه‌چه‌ند گوڵ ئه‌ندام خه‌وتووه له‌خاكدا!
سه‌با به‌فرانبار رۆیشت و وه‌ها به‌یانیش دیارنییه،
له‌نێوان ئه‌مه و ئه‌وه‌دا هه‌ل بقۆزه‌ره‌وه ئه‌مرِۆ.
هه‌وه‌ها (حافز)یش یه‌كێك بووه له‌شوێنكه‌وتووانی خه‌یام و بێ به‌ش
نه‌بووه له‌كاریگه‌ری، بۆیه ئه‌ویش ده‌ڵێت:
وه‌ها كه‌داخی زوڵفی ره‌می تۆ له‌سه‌ر دڵمه،
وه‌نه‌وشه ده‌رِوێت له‌سه‌ر گۆرِم،چونكه له‌گوزه‌ردام.
هه‌ر كاتێكی خۆش هه‌لێكه‌و بیقۆزه‌ره‌وه، كه‌سێك نازانێت ده‌رئه‌نجامی كار
چییه!
ئه‌و رۆژه كه‌گه‌ردوون، له‌قورِی ئێمه گۆزه سازده‌كات،
لێگه‌رِێ و كه‌لله‌ی سه‌ره‌كان پرِكه له‌شه‌راب.
هه‌ر پارچه خشتێك وا له‌دیمه‌نێكدایه،
سه‌ری (كه‌ی قه‌باد) و (ئه‌سكه‌نده‌ر)ێكه!
كاتێك به‌ئه‌ده‌به‌وه جام هه‌ڵگره، كه
پێكهاتبێ له‌كه‌لله‌سه‌ری (جه‌مشید) و (به‌همه‌ن) و (قوباد).
سه‌رچاوه: خیام از دیدگاه (سادق هدایت). |