|
خه‌یامی فه‌یله‌سوف
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جید
3-7-2010

فه‌لسه‌فه‌ی خه‌یام هیچ كات تازه‌گه‌ری خۆی له‌ده‌ست نادات، چونكه ئه‌م
هۆنراوانه به‌رِواڵه‌ت بچوكن، به‌ڵام له‌ناوه‌رِۆكدا مه‌زن و پرِ
داهێنانن، كه‌ته‌واوی مه‌سه‌له گرنگ و تاریكه فه‌لسه‌فیه‌كان
كه‌له‌ده‌وره جۆراوجۆره‌كاندا سه‌ری له‌مرۆڤ شێواندووه و ئه‌و بیر و
باوه‌رِانه‌ی به‌زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌لمێندراوه و ئه‌و نهێنیانه‌ی
كه‌به‌بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه گه‌ڵاڵه‌ی كردووه، ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌و
ئازارانه‌ش به‌ر خه‌یام كه‌وتووه و هاواره‌كانی ئه‌و په‌چه‌كرداری ئازار و
ئێش و دڵه‌رِاوكێ و ترس و ئومێد‌و نائومێدییانه‌ی ملیۆنه‌ها نه‌وه‌ی مرۆڤه
كه‌دوا به‌دوای یه‌ك فكری ئه‌وانی ئازار داوه.
خه‌یام هه‌وڵده‌دات له‌م هۆنراوانه‌دا، خۆی به‌زمان و شێوه‌یه‌كی غه‌ریب
هه‌موو ئه‌م كێشه و نهێنی و نادیارانه ئاشكرا‌و بێپه‌رده چاره‌سه‌ربكات،
خه‌یام له‌ژێر پێكه‌نینه وه‌رس و نهێنییه‌كانه‌وه، مه‌سه‌له ئاینی و
فه‌لسه‌فییه‌كان به‌یانده‌كات و پاشان رێگه‌چاره‌ی هه‌ست پێكراو و
ئاقڵانه‌ی بۆ ده‌دۆزیته‌وه!
به‌كورتی هۆنراوه‌كانی خه‌یام ئاوێنه‌یه‌كه كه‌هه‌ر كه‌س هه‌رچه‌نده وێڵ
و به‌رِه‌ڵابێت، گۆشه‌یه‌ك له‌بیر و برِواكانی و به‌شێك له‌نائومێدیه‌كانی
له‌وه‌دا ده‌بینێته وه و ده‌یجوڵێنێت! له‌م هۆنراوانه‌دا مه‌زهه‌بێكی
فه‌لسه‌فی ده‌ستده‌كه‌وێت، كه‌ئه‌مرِۆ له‌لای زانایانی سروشت زۆر گرنگه‌و
شه‌رابی تاڵ و خه‌ستی خه‌یام هه‌رچه‌ند كۆنتربێت زیاتر ده‌تگرێت! هه‌ر له‌م
رووه‌وه زیاتر ئاراسته‌ی هۆنراوه‌كانی له‌هه‌موو شوێنی دنیادا و له‌ناوچه
جۆراو جۆره‌كاندا، سه‌رنج راكێش بووه.
هه‌ریه‌ك له‌بیر و باوه‌رِه‌كانی خه‌یام، ده‌توانێت جیاجیا له‌لای شاعیر و
فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌كاندا بدۆزیته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ناتوانی هیچ
یه‌ك له‌وانه له‌گه‌ڵ خه‌یامدا هه‌ڵبسه‌نگێنیت، خه‌یام له‌سه‌بكی خۆیدا
كه‌وته پێش هه‌موویانه‌وه! باڵای رۆشنبیری خه‌یام زیاتر له‌هه‌موو شتێك
ئه‌وی به‌فه‌یله‌سوف و شاعیرێكی گه‌وره‌ی هاوسه‌نگی (لو كرێس و ئیسپیكۆر و
گۆته و شكستپیر) و شوێنه‌وار ده‌ناساند.
ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی فكری و فه‌لسه‌فه بێژی چوارینه‌كان بدۆزینه‌وه و
بناسین، ناچارین كه‌برِواو فه‌لسه‌فه‌كه‌ی هه‌روا كه‌له‌چوارینه‌كه‌یدا
ده‌رده‌كه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنینن، چونكه له‌مه زیاتر ئامرازێك
له‌به‌رده‌ستماندا نییه‌و ژیانی نا وخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌ری ویراسی
و ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه به‌دوایدا ده‌رِۆشت و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا بووه و شوێن و شێوازی ژیان و
فه‌لسه‌فه‌كه‌ی له‌لامانه‌وه نادیار و نهێنییه، هه‌رچه‌ند مشتێك له‌زانست
و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب له‌خه‌یام به‌جێماوه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌وانه
ناتوانێت ئێمه رێنموی بكات له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، چونكه ته‌نها چوارینه
بیر ورِاو نهێنیه‌كانی دڵی خه‌یام ده‌رده‌خات، له‌خاڵێكدا ئه‌و كتێبانه
كه‌له‌رِووی بار ودۆخی كات و شوێن، یان به‌ده‌ستوری كه‌سانی تر نوسراوه،
ته‌نیا بۆ زمان چه‌وركردن بۆ خه‌یام و خۆ نواندن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن لایه‌نگری
خه‌یامین، به‌ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئاشكرا ناكرێت! به‌یه‌كه‌مین بیر ورِا
كه له‌چوارینه‌كانی خه‌یام ده‌گه‌ین، ئه‌وه‌یه كه‌بێژه‌ر به‌وپه‌رِی
ئازایی و بێ ترسه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌نتیقی بێ ره‌حمی خۆیدا، هیچ شت و هیچ كام
له‌چاره ره‌شییه فكرییه‌كانی سه‌رده‌م و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌ستوری و
مه‌زهه‌بی ئه‌وانه‌ی قبوڵ نییه‌و پاشقول ده‌دات له‌ته‌واوی ئیدیعا و
وته‌كانی ئه‌وان .
له‌م نوسینه‌دا (الاخبار العلما باخبار الحكما) كه‌له‌ساڵی (646) نوسراوه،
سه‌باره‌ت به‌هۆنراوه‌كانی خه‌یام به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت: "ناخی ئه‌و
شاعیرانه‌ی بۆ شه‌ریعه‌ت ماره ژه‌هراوییه‌كان و زنجیره‌كان و له‌ناوچوون
بووه، كه‌خه‌ڵك ئه‌وه‌یان له‌ئاینی خۆیاندا ده‌دۆزییه‌وه و شێوه‌ی
ره‌وشتی ئه‌و ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌ویش له‌وه‌ی بكوژێت زمانی خۆی وه‌ستاند و
قه‌ڵمه‌كه‌ی خۆی راكێشایه‌وه و رۆیشته زیاره‌تی حه‌جه‌وه و سرِه
ناپاكه‌كانی ده‌رخست، هۆنراوه‌ی به‌ناوبانگی هه‌یه كه‌سرِ و نهێنییه‌كانی
دڵی له‌ژێر په‌رده‌كانه‌وه ده‌رده‌خات و تاریكی له‌ناخی خۆی ده‌رده‌كات."
خه‌یام ده‌بێت ئه‌ندێشه‌یه‌كی تایبه‌ت و سه‌لیقه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی تایبه‌تی
سه‌باره‌ت به‌كائینات هه‌بوبێت.
ئێستا بزانین شێوازی فكری خه‌یام به‌چ شێوه‌یه‌ك بووه، دوو دڵیه‌ك بۆ
خوێنه‌ر نامێنێته‌وه كه‌بێژه‌ری چوارینه‌كان، ته‌واوی مه‌سه‌له
ئاینییه‌كان ده‌كا و له‌رِوی به‌زه‌ییه‌وه به‌زانست و به‌گاڵته‌وه سه‌یری
زانایانی ئاینی له‌و شته كه‌خۆشیان نایزانن و ده‌می لێده‌ده‌ن، هێرش
ده‌كاته سه‌ریان، ئه‌م شۆرِشه رۆحی ئاریایی له‌به‌رامبه‌ر سامییه‌كاندا
پیشانده‌دات، یان تۆڵه‌ی خه‌یامه له‌شوێنی په‌ست و ته‌عه‌سوبی بووه
كه‌له‌فكر و باوه‌رِی خه‌ڵكه‌كه بێزاربووه، ئاشكرایه فه‌یله‌سوفێكی
وه‌كو خه‌یام كه‌بیرێكی وردبینانه‌ی هه‌بووه، نه‌یتوانیوه كوێرانه خۆی
بخاته‌ژێر برِیاری بێ مه‌نتیقی هه‌تا هه‌تایی زانایانی سه‌رده‌می خۆیه‌وه
و ئیمان بێنێت به‌ئه‌فسانه و داواكارییه‌كانی ئه‌وان، چونكه ئاین
بریتییه له‌كۆمه‌ڵێك برِیاری زۆر جه‌بری و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی
كه‌فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵه‌و بێ به‌ڵێن ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه و له‌بونی
ئه‌وه‌وه نابێت گه‌ردیله‌یه‌ك گومان و دوو دڵی بخه‌یته ناو دڵته‌وه‌و
ته‌نیا ده‌سته‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه‌كان له‌و فه‌رمانانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و
خه‌ڵكی ئاسایی ده‌كه‌نه ئامێری ده‌ستی خۆیان و ده‌یانێنه ژێر رێكفی
خۆیانه‌وه! به‌ڵام خه‌یام هه‌موو ئه‌م مه‌سه‌لانه كه(ئه‌ركی سه‌رشانه‌و
ده‌بێت بپارێزرێت) و ئاینی ته‌واوه، به‌له‌فزێكی گاڵته‌جارِیانه‌وه،
ئه‌مانه‌ی خستۆته به‌رده‌ست و ویستویه‌تی به‌ته‌نیایی له‌رِووی ئه‌كتیڤ و
هۆوه به‌ئاسانی و كاردانه‌وه‌ی ده‌ست په‌یدابكات و به‌جۆرێك مه‌سه‌له
گرنگه‌كانی مه‌رگ و ژیانیش، به‌شێوازێكی پۆزه‌تیڤ له‌رِووی مه‌نتیق و
هه‌ستپێكراوه‌كان و بینراوه‌كان و روداوه مادییه‌كانی ژیان، چاره‌سه‌ر
بكات.
خه‌یام وه‌كو زۆر له‌زانایانی ئه‌و كاته، به‌دڵ و هه‌سته‌كانی خۆی
قه‌ناعه‌تی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو وه‌كو زانایه‌ك به‌ته‌واوی واتای ئه‌و
شتانه‌ی كه‌له‌كاتی بینین و مه‌نتیقدا به‌ده‌ستیده‌هێنا، ده‌یگوت و
ده‌ینوسی، ئاشكرایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌فسانه‌كانی مه‌زهه‌بی بسه‌لمێنێت
كارێكی زۆر گرنگی نه‌كردووه، چونكه له‌رِووی زانسته‌وه خۆی له‌خۆوه
بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌مان و شوێنی پرِ له‌ته‌مه‌سوبی خه‌یام له‌به‌رچاو
بگرین كاری ئه‌و له‌رِاده به‌ده‌ر پله‌و پایه‌یی ئه‌و به‌رز نیشانده‌دات و
ده‌باته سه‌ر! ئه‌گه‌رچی خه‌یام له‌كتێبه زانست و فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆیدا
كه به‌پێی ده‌ستور و تكای گه‌وره‌كانی ئه‌و كاته‌ی خۆی نوسیویه‌تی، رۆڵی
ناشاراوه‌ی له‌ده‌ستنه‌داوه له‌رِواڵه‌تدا، ئاراسته‌یه‌كی بێ لایه‌ن
له‌خۆی ده‌گرێت، به‌ڵام له‌ناو نوسراوه‌كانیدا ده‌كرێت هه‌ندێك بابه‌تی
زانستی كه له‌ده‌ستی چووه، ببینرێت! بۆ نمونه، له(نه‌ورۆز نامه)دا
ده‌ڵێت:" به‌ده‌ستوری خوای گه‌وره، حاڵی ته‌واوی دنیا گۆراو ژێره و بان
بوو، شته نوێیه‌كان خۆی ده‌رخست، وه‌كو ئێستا له‌شیاوی دونیا وه‌گه‌رِ
نییه، ئایا له‌دواین رسته مۆڵه‌تی به‌ناوبانگی ده‌ستناكه‌وێت؟ چونكه
ئه‌و حاشا ده‌كات له‌وه‌ی كه‌خوا به‌ونه‌وه‌رانی جیاجیای خه‌ڵقاندووه و
باوه‌رِی به‌وه هه‌یه كه‌ئه‌وانه به‌شیاوی و به‌پێی گه‌رِانی دونیا
له‌گه‌ڵ ژینگه پێكه‌وه راهاتون! ئه‌م یاسا زانستییه كه‌له‌ئه‌وروپادا
قرِم و قاڵی خسته‌رِێ، ئایا خه‌یام له(800) ساڵی به‌ر له‌ئێستا
به‌زاناییه‌وه تێگه‌یشتووه و گومانی لێبووه؟ هه‌ر له‌م كتێبه‌دا
نوسراوه (خوای گه‌وره هه‌تاوی له‌تیشك(نور) خولقاندووه‌و ئاسمان و
زه‌وییه‌كانی به‌وه‌وه په‌روه‌رده كردووه)، سا ئه‌مه پیشانده‌دات جگه
له‌پیتۆڵ و شاعیرێك ، ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی زانای سروشتی سه‌رو كارمان
هه‌یه، به‌ڵام له‌هۆنراوه‌كانی خۆیدا، خه‌یام ئه‌م ناشاراوییه‌یی خستۆته
لاوه، چونكه له‌م هۆنراوانه‌دا كه‌زانستێكی رۆحی له‌ودا بووه، به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ناچێته ژێر بنه‌مای یاسای شوێنی ژیانی خۆیه‌وه، به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌رِووی مه‌نتیقیوه هه‌موو گاڵته‌كانی بیر و
باوه‌رِیانی خستۆته ده‌ره‌وه.
شه‌رِی خه‌یام له‌گه‌ڵ شته خورافات و شته نادیاره‌كانی ژینگه‌ی خۆیدا
به‌بێ هۆ نین،هه‌موو هۆنراوه‌كانی ئاشكران و ته‌واوی پێكه‌نینه
ژه‌هراوییه‌كانی، حاڵی زاهیده‌كان و فه‌قێكان و ئاینه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر و
ئه‌وه‌نده زیره‌كانه‌و كارامانه لوتیان ده‌شكێنێت، كه‌وه‌ها شتێك تائێستا
نه‌بینراوه.
خه‌یام هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی ئه‌وپه‌رِی مه‌رگی به‌ئاوازێكی
گاڵته‌چییانه‌وه گوماندار و به‌شێوه‌ی گێرِانه‌وه له‌گه‌ڵ (بێژه‌ر)دا
ده‌ستپێده‌كات:
ده‌ڵێن: به‌هه‌شت و چاوه‌كانی حۆری هه‌یه....
پێم ده‌ڵێن: به‌هه‌شت به‌حوور خۆشه.
له‌كاتێكدا وا مرۆڤیان به‌ئاوێنه‌ی جوانی خودا‌و ئامانجی خولقاندن ده‌زانی و
هه‌موو ئه‌فسانه‌كانی مرۆڤ له‌ده‌وریدا دروستبوبوو، كه‌ئه‌ستێره‌كانی
ئاسمان بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌و خوڵقێندراون و زه‌وی و زه‌مان و
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه بنیاتنراون و مرۆڤی گه‌ردون و
نمونه‌ی نوێنه‌ری جیهانی نیشتمانی بووه، وه‌ها كه(بابه ئه‌فزه‌ل)
ده‌ڵێت: "گه‌ردون و عنسور و گسا و ئاژه‌ڵ، كاردانه‌وه‌یه‌كه له‌بوونی بێ
په‌رده‌ی ته‌واوی ئێمه."
خه‌یام، به‌مه‌نتیقی ماددی و زانستی خۆی مرۆڤ به(جامی جه‌م) نازانێت،
به‌دیهاتن و مه‌رگی ئه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده بێ بایه‌خ ده‌زانێت، كه‌وه‌كو
بوون و مه‌رگی مێشێكه، كه‌ده‌ڵێت:
هۆی هاتنی تۆ بۆ ئه‌م دنیایه چییه؟
مێشێك دروستی بوو ئیتر نه‌ما!
ئێستا بابزانین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌تكردنی گاڵته‌چییانه وا له‌بیر و
باوه‌رِی فه‌قێ و زانایانی ئاینیدا هه‌یه، خۆی رێگه‌چاره‌یه‌كی بۆ ئه‌و
په‌رِی مه‌سه‌له‌كانی سروشت دۆزیوه‌ته‌وه؟
خه‌یام، له‌ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی خودیدا،
رووبه‌رِووی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته‌وه كه‌تێگه‌یشتنی مرۆڤ سنورداره،
له‌كوێوه دێن و بۆ كوێ ده‌رِۆن؟ كه‌س نازانێت، ئه‌وانه‌شی كه‌حه‌ق
به‌خۆیان ده‌ده‌ن و باس له‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه ده‌كه‌ن، بێجگه
له‌وورِینه ناتوانن كارێكی تر بكه‌ن، خۆیان و كه‌سانی تر له‌خشته
ده‌به‌ن، هیچ كه‌س له‌نهێنییه‌كانی سه‌ره‌تای (ئه‌زه‌ل) تێنه‌گه‌یشتووه و
تێناگات، له‌وانه‌شه قه‌د سرِ و نهێنییه‌ك نه‌بێت و ئه‌گه‌ریش هه‌یه،
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ئێمه نییه.
بۆ نمونه، جیهان چ تازه‌و چ كۆن بێت،چی به‌كه‌ڵكی ئێمه دێت؟ ئه‌گه‌ر من
رۆیشتم، جیهان چ تازه‌بێت، یان كۆن بێت:
تاكه‌ی باسی پێنج و چوار ئه‌ی ساقی؟
به‌ئێمه چی كه‌كاتی خۆمان به‌باسی پێنج هه‌ست و چوار عنسور تێپه‌رِ
بكه‌ین؟ سا با به‌ئومێد و ترسی نادیار‌و باسی بێ هۆ، كاتی خۆمان به‌فیرِۆ
نه‌ده‌ین، ئه‌و شته‌یان وتووه و دۆراندویانه به‌یه‌كه‌وه،
ئه‌فسانه‌یه‌كی ته‌واو مه‌ته‌ڵی كائینات نه‌به‌ده‌ستی زانست و
نه‌به‌یارمه‌تی دین، هه‌رگیز چاره‌سه‌رناكرێت و به‌هیچ راستییه‌ك ناگه‌ین،
له‌وپه‌رِی ئه‌م زه‌وییه‌وه كه‌له‌سه‌ری ده‌ژین، نه‌به‌خته‌وه‌رییه‌ك
هه‌یه نه‌ده‌رئه‌نجامێك، رابردوو داهاتویش دوو نه‌بوونه‌و ئێمه‌ش ده‌بێت
له‌نێوان ئه‌م دوو نه‌بوونه‌دا كه‌له‌م به‌ر و ئه‌و به‌ری دونیادایه،
كاتێك وازیندوین لێی تێبگه‌ین، كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرین و له‌كه‌ڵك وه‌رگرتندا
به‌په‌له بین.
به‌برِوای خه‌یام له‌لای كێڵگه سه‌زو دڵگیره‌كان و تریفه‌ی مانگه‌شه‌و،
كه‌په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌زاران سێبه‌ره له‌ناو پیاڵه‌ی شه‌رابی
ئه‌رخه‌وانیدا، مۆسیقا دڵرِفێنی چه‌نگ ساقییه مانگ روومه‌ته‌كان و گوڵه
تازه ده‌مكراوه‌كان، تاكه راستی ژیانه، كه‌وه‌كو كابوسێكی (خونێكی
ترسناك) تێپه‌رِده‌بێت.
ئه‌مرِۆمان خۆش بگوزه‌رێنین، به‌یانی كه‌كه‌سێك نه‌یبینیوه، ئه‌مه ته‌نها
ئاره‌زووی ژیانه، ده‌مێ خۆشبه، چونكه مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر
راستییه هه‌ستپێكرا و و مادییه‌كاندا، خه‌یام باوه‌رِی به‌رِاستییه‌كی
گه‌وره‌تر هه‌یه، ئه‌ویش شه‌رِ و خراپییه، كه‌له‌گه‌ڵ خێر و خۆشی‌دا
ده‌بێت، ده‌ڵێن هزر و باوه‌رِی خه‌یام، زیاتر به‌هۆی ئه‌ستێره‌ناسی و
فه‌لسه‌فه ماددیه‌كه‌یه‌وه ده‌ركه‌وتووه، به‌باوه‌رِی خه‌یام، زه‌وی
كوێرِ و كه‌رِ، سورِانه‌وه و گه‌رِانی خۆی به‌رده‌وام پێمانده‌دات، ئاسمان
چۆڵه و ناگاته هاواری كه‌سێك:
له‌گه‌ڵ گه‌ردوندا ململانێ مه‌كه، چونكه به‌پێی عه‌قڵ
گه‌ردوون هه‌زارجار له‌تۆ چاره ره‌شتره!
گه‌ردون بێ توانا و بێ ده‌سه‌ڵاته، گه‌ر هێز و توانای هه‌بوایه
خۆی له‌سورِانه‌وه راده‌گرت:
له‌سورانه‌وه‌ی خۆمدا، گه‌ر ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوایه،
خۆم رزگار ده‌كرد له‌سه‌ر گه‌ردانی.
به‌پێی بیر وباوه‌رِی ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌و زه‌مانه، خه‌یام گه‌ردوون
تاوانبار ده‌كات و بیر له هه‌ستی توندی یاسا نه‌گۆراوه‌كانی (ئه‌جرامه
فه‌له‌كییه‌كان) كه‌له‌جوڵه‌دان ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی رێك
وپێكی ئه‌ستێره و یاسا دیسپلینه‌كانێتی، كه‌ژیانی ئێمه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری
یاسا تونده‌كانی سورِانی گه‌ردوون ده‌زانی، به‌ڵام باوه‌رِی به‌قه‌زا و
قه‌ده‌ری مه‌زهه‌بی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌یه دژی چاره‌نوس شۆرِش ده‌كا و
له‌م رووه‌وه ره‌شبینی تێدا دێته ئاراوه، سكاڵا‌و زۆربه‌ی گله‌ییه‌كانی
له‌سورِانی گه‌ردون و فه‌له‌كه، نه‌وه‌ك له‌خودا.
ده‌رئه‌نجام خه‌یام باوه‌رِ ده‌كات، كه‌هه‌موو ئه‌ستێره‌كان شومن و
هه‌ساره‌كانی به‌خته‌وه‌ری بونیان نییه، گه‌ردوون بێجگه له‌خه‌م شتێكی تر
ناخولقێنێت، له(نه‌ورۆز نامه) به‌شێوه‌ی گێرِانه‌وه ده‌نوسێت: "هه‌ر
چاكه‌و خراپییه‌ك له‌كاریگه‌ری هه‌ساره‌كانه‌وه دێته‌وه سه‌ر زه‌وی ،
به‌فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی خودا بگاته كه‌سێك، چاره‌نوس و قه‌یران
تێپه‌رِده‌بێت."
(نه‌زامی) له‌كاتی گێرِانه‌وه‌ی چیرۆكێكدا ده‌ڵێت: "كاتێك (مه‌له‌ك شا)
داوا له‌خه‌یام ده‌كات،پێشبینی بكات كه‌هه‌وا بۆ راوكردن گونجاوه، یان نا؟
خه‌یامیش له‌رِووی زانستییه‌وه پێشبینییه‌كی باش ده‌كات و پاشان ده‌ڵێت:
"ئه‌گه‌رچی حوكمی (حجه الحق)ی عومه‌رم بینی، به‌ڵام هیچ جۆره باوه‌رِێكم
له‌عومه‌ره‌وه نه‌بینی سه‌باره‌ت به‌حوكمی ئه‌ستێره‌كان."
له‌چوارینه‌یه‌كی دیكه‌دا هۆی به‌دیهێنانی جیهان له‌ژێر كاریگه‌ری چوار
ره‌گه‌ز و حه‌وت هه‌ساره زانیوه:
ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی چوار و حه‌وتی،
له‌حه‌وت و چوارا به‌دایم هه‌ر له‌سه‌ر به‌ختی.
هه‌روه‌ك چۆن رابردوو تێپه‌رِبوو، ره‌شبینی خه‌یام له‌ته‌مه‌نی لاوی خۆی
به‌ده‌ركه‌وت و هیچ كات ئه‌م ره‌شبینییه‌ش ده‌ستی لێ به‌رنه‌داوه، یه‌كێك
له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خه‌یام به‌رده‌وام ئه‌وه‌یه، كه‌له‌گه‌ڵ خه‌م و
په‌ژاره‌و نه‌بوون و مردن‌دا تێكه‌ڵاوه و له‌هه‌مان كاتدا كه‌بانگه‌واز
ده‌كا به‌خۆشی و به‌شایی، ئاوازێكی خۆش له‌گه‌روودا گیرده‌كات، چونكه
له‌هه‌مان حاڵ‌دا به‌هه‌زاران خاڵ و ئاماژه، په‌یكه‌ری مه‌رگ، كفن، گۆرستان
و نه‌بوون، زیاتر له‌دانیشتنی كه‌یف و سه‌رخۆشی دێته به‌رچا وی مرۆڤ و
ئه‌و خۆشییه كاتییه له‌ناو ده‌بات،سروشت به‌توندی و بێ گوێرِایه‌ڵی كاری
خۆی ده‌كات:
خۆزگه هه‌رگیز نه‌هاتباینه دنیا،
ئێستا كه‌هاتووین، هه‌رچی زوتر برِۆین، به‌خته‌وه‌ر ده‌بین.
نه‌هاتووه‌كان گه‌ر بزانن كه‌ئێمه
له‌ده‌ستی گه‌ردوون چی ده‌كێشین، هه‌گیز نایه‌ن.
ئه‌م ئاره‌زووی نه‌بوونه وا خه‌یام له‌هۆنراوه‌كانیدا دووپاتی
ده‌كاته‌وه، ئایا هاوشێوه‌ی (نیروانای بوزا) نییه؟! له‌فه‌لسه‌فه‌ی
(بوزا)دا، دنیا بریتییه له‌كۆمه‌ڵێك كاره‌ساتی پێكه‌وه گرێ‌دراو
كه‌گۆرانكارییه رواڵه‌تییه‌كان له‌به‌رامبه‌ریدا، هه‌ورێك،
به‌رپه‌چدانه‌وه‌یه‌ك، یان خه‌وێكه پرِ له‌خه‌ونه خه‌یاڵییه‌كان:
بارودۆخی جیهان و بنه‌مای ئه‌م عومره كه‌هه‌یه
خه‌ون و خه‌و و فریوو ده‌مێكه.
زۆربه‌ی شاعیره‌كانی ئێران ره‌شبینبوون، به‌ڵام ره‌شبینیه‌كان گرێدراوی
راسته وخۆی له‌گه‌ڵ شه‌هوه‌تی توند و ناكامدا هه‌یه، له‌حاڵێكدا له‌لای
خه‌یامه‌وه ره‌شبینی لایه‌نێكی زۆرباش و فه‌لسه‌فی هه‌یه و روومه‌ت
مانگه‌كان، ته‌نیا ئامێری ته‌واوكه‌رو خۆشیی و رازاندنه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێت
و زۆركات شه‌راب كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر رووناز بوونی ژن و ساقی جۆرێك
سه‌رچاوه‌ی كه‌یف و چێژێكی تازه‌و جوانن، هیچ كامیان ناگه‌یه‌نێته ئاسمان
و پله و پایه‌یه‌كی جیاوازیان نییه، له‌هه‌موو ئه‌م شته چاك و خۆشانه،
به‌شوێن چێژێكی كاتییه‌وه بووه، له‌م رووه‌وه خه‌یام كه‌سێكی لایه‌نگری
جوانی بووه و به‌ئاره‌زووه تازه‌كانی خۆی شتی خۆش دیمه‌ن و خۆش ئاوازی
هه‌ڵده‌بژارد، به‌شێك له‌په‌رتوكی (نه‌ورۆز نامه)ی له‌باره‌ی روومه‌تی
جوانه‌وه نوسیوه‌و به‌م جۆره ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌م په‌رتوكه بۆ خاڵی باش سه‌باره به‌روومه‌تی كۆتایی پێهات ، خه‌یام
له‌رِووداوه ناله‌باره‌كانی ژیان، خۆی وه‌كو شاعیره‌كانی دیكه، بۆ
نمونه، له‌تۆرانی دڵدار و بێ پاره‌یی نا ناڵێنێت، ژانی ئه‌و ژانێكی
فه‌لسه‌فی و نه‌فرینییه، له‌رِووی بنه‌ره‌تی هه‌ستی خۆیه‌وه، سه‌یری
بنه‌مای خولقاندن ده‌كات، ئه‌م شۆرشه له‌ده‌رئه‌نجامی بینین و فه‌لسه‌فه
پرِ ده‌رده‌كانی ئه‌و په‌یابووه، ده‌ره‌ئه‌نجام ره‌شبینییه‌كه‌ی گه‌یشته
ئاستی فه‌لسه‌فه‌ی گه‌ردوون، ده‌سه‌ڵات، فكر، جوڵه و هه‌موو شتێك، بێ
ئه‌نجام هاتۆته به‌رچاوی:
ئه‌ی بێ ئاگایان، جه‌سته‌ی بیرلێكراو هیچه
ئه‌و به‌خته نا، ژماره‌كانی گه‌ردوون هیچه
وا دێته به‌رچاو (شوپن هاوه‌ر) له‌فه‌لسه‌فه‌ی ره‌شبینی خۆیه‌وه هه‌ر
ده‌گاته ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی خه‌یام (بۆ كه‌سێك بگاته ئه‌و پله و
پایه‌یه، كه‌حاشا له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات، دنیایه‌ك كه‌ئه‌وه‌نده
راسته‌قینه دێته به‌رچاو، به‌هه‌موو خۆر و كێشانه‌كانییه‌وه چییه؟
هیچ.)
خه‌یام له‌خه‌ڵكی زه‌مانه به‌ری و بێزار بووه، ره‌وشت، بیرورا‌و
نه‌ریته‌كانیان، به‌تانه‌و ته‌شه‌ری توند، مه‌حكوم ده‌كا و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك، ئاكارو بیرورای كۆمه‌ڵگه قبوڵ ناكات.
له‌هه‌ندێك كتێب و هۆنراوه عه‌ره‌بییه‌كانیدا، ئه‌م رق و كینه‌ی خه‌یام،
بۆ خه‌ڵكان و بێ باوه‌رِی به‌وان، به‌چاكی ده‌بینرێت، له‌پێشه‌كی جه‌بر و
دژایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئێمه شاهیدین كه‌زانایانی زانست له‌ناوچووه و
گرێدرا به‌گروپێكه‌وه، كه‌رِێژه‌یان كه‌م و ره‌نجیان زۆر بوو، ئه‌م
رێژه‌یه به‌په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێردرا، له‌درێژه‌ی ژیانی دژوارییاندا،
وره‌ی خۆیانیان ته‌رخانی توێژینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی زانستی كردووه، به‌ڵام
زۆربه‌ی زانایانی ئێمه، هه‌ق ده‌فرۆشنه خراپه‌و له‌ئاستی ته‌زویر و
خۆنواندن تێناپه‌رِێن، ئه‌و راده مه‌عریفه‌ته‌ی كه هه‌یانه، بۆ
به‌ده‌ستهێنانی پۆستی ماددی به‌كاریده‌هێنن و ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش خوازیاری
حه‌ق و گیان فیدا و راستی و تێكۆشه‌ری رێگه‌ی ره‌تكردنی خراپه‌و ته‌رك و
ته‌زویر ببێت، گاڵته‌و حاشای لێده‌كه‌ن."
ده‌ڵێن له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا، كه‌سانی دوورِوو گه‌نده‌ڵكار و مه‌رامیكه‌ر
كاریان له‌پێشه‌وه‌یه، (دیۆژن)ی به‌ناوبانگ، رۆژێك له‌ناو شاری (ئاتین)
به‌چرایه‌كی داگیرساوه‌وه، به‌شوێن مرۆڤێكدا ده‌گه‌رِاو ده‌رئه‌نجام
ده‌ستینه‌كه‌وت، به‌ڵام خه‌یام به‌توێژینه‌وه‌ی بێ هۆ و له‌كیس نه‌داوه‌و
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێت:
گایه‌ك له‌ئاسمان ناوی په‌روینه
گایه‌ك كۆڵه‌كه‌ی ژێری زه‌مینه
به‌چاوی ژیری سه‌رنجێ بده
له‌به‌ینی دووگا كه‌رگه‌ل ببینه.
ئاشكرایه خه‌یام له‌م رووه‌وه، ئه‌وه‌نده له‌ژێر گوشاری بیرورِای په‌ستی
خه‌ڵكیدا بووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لایه‌نگری خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و ره‌وشت
و مرۆڤایه‌تی و ته‌سه‌وف نه‌بووه، كه‌زوربه‌ی نوسه‌ران و شاعیران،
به‌ئه‌ركی سه‌رشانیان زانیوه كه‌ئه‌م بیر ورِایانه هه‌رچه‌نده خۆشیان
باوه‌رِیان پێی نه‌بووه كه‌پرِوپاگه‌نده بۆ خه‌ڵك بكه‌ن.
ئه‌و شته‌ی وا بێگانه‌یه ته‌نیای ئاره‌زوو مه‌یلێكه له‌گه‌ڵ داخی رابردوی
ئێران، كه‌له‌خه‌یامدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌گوێره‌ی زۆری جیاوازی
مێژوو ئێمه ناتوانین باوه‌رِ به‌چیرۆكی به‌ناوبانگی (سێ هاورِێی
سه‌ره‌تای) بكه‌ین، كه(نیزامولمولك) په‌یوه‌ندی به‌خه‌یام و حه‌سه‌ن
سه‌باحه‌وه هه‌بووه، چونكه منداڵی سه‌رده‌مێك بوون و هه‌ردوكیان
له‌نزیكه‌ی ساڵی (517ـ518) بوون، شۆرِشی فكری كه‌هه‌ردو وكیان له‌ناو
جه‌رگه‌ی وڵاتی ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی دابینیانكردووه، ئه‌م گومانه
به‌رِاستی ده‌زانێت، له‌وانه‌یه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه بێت ئه‌وانه
به‌هاورِێی یه‌ك ده‌زانن .
حه‌سه‌ن به‌داهێنانی مه‌زهه‌بی نوێ و به‌له‌رزاندنی بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌و زه‌مانه، شۆرشێكی نه‌ته‌وه‌ی له‌ئێراندا به‌رپاكرد، خه‌یام به‌دانانی
مه‌زهه‌بی هه‌ستی و فه‌لسه‌فی و عه‌قڵی و ماددی، هه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی ئه‌وی
له‌هۆنراوه‌كانیدا جێبه‌جێكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری حه‌سه‌ن زیاتر
له‌سه‌ر سیاسه‌ت و شمشێربوو، دوای ماوه‌یه‌ك له‌ناوچوو، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی
ماددی خه‌یام كه‌بنه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر و عه‌قڵ و راسته‌قینه‌وه
بووه،به‌نه‌مری ماوه‌ته‌وه.
له‌لای هیچ یه‌ك له‌شاعیران و نوسه‌رانی ئیسلام، ئاوازی توندی حاشا له‌خواو
ده‌ست تێوه‌ردانی بنه‌مای ئه‌فسانه‌كانی مه‌زهه‌بی سامی وه‌كو خه‌یام
نه‌بینراوه، له‌وانه‌یه بتوانین بڵێین خه‌یامیش یه‌كێك بێت له‌و
ئێرانییانه‌ی به‌دژی عه‌ره‌ب راوه‌ستاون، وه‌كو (ئیبنی موقه‌فیع، به‌ها
فه‌رید، ئه‌بو موسلیم،بابه‌ك، ....هتد).
خه‌یام به‌ئاوازێكی داخ ئامێزه‌وه ئاماژه ده‌كات به‌پاشایانی پێشوی
ئێران، له‌وانه‌یه له‌خوێندنی (شانامه‌ی فیرده‌وسی)دا ئه‌م كاریگه‌رییه
له‌وه‌دا په‌یدابوبێت، كه‌له‌هۆنراوه‌كانی خۆیدا به‌رده‌وام مه‌زنی و شكۆی
و گرانی پێشێلبووی ئه‌وانی خستووه‌ته به‌رده‌ست، كه‌له‌گه‌ڵ خاكه یه‌كسان
بوون و له‌كۆشكه وێرانبووه‌كانیاندا رێوی لانه‌ی كردووه كونه‌په‌پو
هێلانه‌ی تیاكردووه .
قاقا پێكه‌نینه هه‌راسانه‌كان، ئه‌و تانه و ته‌شه‌ر و ئاماژانه‌ی
كه‌به‌ئێرانی رابردوو دراوه ئاشكرایه كه‌له‌ناخی دڵه‌وه له‌رِێگره
عه‌ره‌به‌كان و بیر‌ورا په‌سته‌كانی ئه‌وان بێزاربووه و شێوازی كاری ئه‌و
به‌ره‌و لای ئێرانێك ده‌رِوات، كه‌له‌ناو ده‌می ئه‌م ئه‌ژدیهای حه‌فتا
سه‌ره نوقم بووه و به‌كفتبوونه‌وه ده‌ستی پێ ده‌وه‌شێنێت، نابێت خێرا
برِۆین، ئایا مه‌به‌ستی خه‌یام له‌بیرهێنانه‌وه‌ی مه‌زنی رابردووی ساسانی،
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناسه‌قامگیری و بچوكی شارستانییه‌تییه‌كانی ژیانی ئینسان
نه‌بووه، ئایا زیاتر له‌تابلۆیه‌كی مه‌جازی و تانه و ته‌شه‌ری نییه؟
به‌ڵام به‌گرِ و تینێكه‌وه كه‌رِایده‌گه‌یه‌نێت، جێگه‌ی گومان
ناهێڵێته‌وه، بۆ نمونه، ده‌نگی كونه‌په‌پو له‌مانگه شه‌ودا له‌سه‌ر
وێرانه‌ی (ته‌یسه‌فۆن)، كوو كوو ده‌ڵێت، كه‌به‌جۆرێك موو له‌جه‌سته‌ی
بێژه‌ر راستده‌كاته‌وه:
ئه‌و كۆشكه كه‌پاڵیدا به‌گه‌ردوونه‌وه
شاكان ته‌مه‌نیان جێهێشت له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ی
بینیم كه‌سه‌رقاڵییه‌كه‌و بایه‌قوشێك
دانیشتوو وتی: كو كو كو كو؟
ئه‌و كۆشكه‌ی كه‌بارام تێیدا جامی گرت
مامز تره‌كی و ئارامی گرت
بارام كه‌گۆرِی هه‌ڵئه‌كه‌ند له‌ژیانیدا
دیت چۆن گۆرێك بارامی گرت؟
هه‌روه‌ها كه‌پێشتر باسكرا، خه‌یام بێجگه له‌شێوازی گه‌ردوون، خوایه‌كی
دیكه‌ی نه‌داناسی و خوایه‌ك كه‌مه‌زهه‌به سامییه‌كان بیریان لێده‌كردوه،
حاشای لێكردووه، به‌ڵام پاشان باڵایه‌كی چه‌سپاوتر به‌خۆده‌گرێت
رێگه‌چاره‌ی زانستی و مه‌نتیقی بۆ ئه‌وپه‌رِی مه‌سه‌له‌كانی ئه‌وپه‌رِی سر
وشت ده‌دۆزییه‌وه، چۆن رێگه‌ی عه‌قڵی نادۆزێته‌وه، به‌پێناسه‌ی
شاعیرانه‌ی ئه‌م ئاوازانه برِوا ده‌كات، خولقێنه‌ر ده‌كاته هاوشێوه‌ی
گۆزه‌گه‌ر و مرۆڤیش به‌گۆزه ده‌زانێت و ده‌ڵێت:
ئه‌و گۆزه‌گه‌ره‌ی جامی جوانی دروستده‌كرد
دیسان ده‌یدایه‌وه به‌زه‌ویدا
كارمان به‌رِاستبونی بابه‌ته‌كه‌وه نییه، به‌ڵام به‌دیمه‌نێكی
خوێنخۆره‌وه هه‌موو خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ته‌رخانی دروستكردنی ئه‌م
ده‌ستكرده جوانانه ده‌كات، به‌ڵام له‌رِووی شێتییه‌وه ئه‌م گۆزانه
ده‌شكێنیت، ته‌نها قه‌ڵه‌می جوانی (ده‌روێش) توانیویه‌تی له‌سه‌ر په‌رده‌ی
خۆیه‌وه وێنه‌ی بكێشێت، به‌هه‌شت و دۆزه‌خی له‌ناخی مرۆڤدا زانیوه:
دۆزه‌خ ئاگرێكه له‌رِه‌نجی بێهوده‌ی ئێمه
به‌هه‌شت، ده‌مێكه له‌كاتی ئاسوده‌ی ئێمه
گوڵه پێكه‌نیناوییه‌كان، ئالوره پرِ ده‌رده‌كان، كێڵگه سه‌ر سه‌وزه‌كان،
سروه‌ی به‌یانی، مانگه‌شه‌و له‌دوای مانگه‌شه‌و، روومه‌ت مانگی په‌ری ئاسا
و ئاوازی جه‌نگ و شه‌رابی ئه‌رخه‌وانی، هه‌موو به‌هه‌شتی ئێمه‌یه، شتێك
له‌مانه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ستناكه‌وێت، به‌م راستییانه وا له‌م دنیایی
ناسه‌قامگیری پرِ له‌ئێش و ئازاره بۆمان ماوه‌ته‌وه، كه‌ڵك وه‌ربگرین،
ئه‌و به‌هه‌شته به‌ڵێن پێدراوه‌ی كه‌خه‌ڵكی پێ فریو ده‌ده‌ن، بۆچی
به‌ئومێدی خه‌ونێكه‌وه له‌ئاسایشی خۆمان چاو بپۆشین؟
كه‌سێك (به‌هه‌شت و دۆزه‌خی) نه‌بینیوه، ئه‌ی دڵ
ده‌ڵێی ئه‌و دنیا گه‌یشتووه‌ن، ئه‌ی دڵ
ئێمه بوكه‌ڵه‌كانین و گه‌ردوون بوكه‌ڵه‌باز
له‌رِووی راستییوه، نه‌ك له‌رِووی مه‌جاز.
خه‌یام، ویستویه‌تی ئه‌م دنیا پرِ له‌خوم و پێكه‌نینه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و
دنیایه‌كی راسته‌قینه‌تر له‌سه‌ر ئه‌و وێرانه‌یه دروستبكاته‌وه! بۆ
ئه‌وه‌ی بزانین فه‌لسه‌فه‌ی خه‌یام تاچ راده‌یه‌ك له‌لایه‌ن
لایه‌نگرانییه‌وه سه‌ره‌نجرِاكێشه‌و لایه‌نگری هه‌یه، ئه‌م خاڵه ده‌ڵێن:
وه‌ك نوسه‌ری (سه‌ره‌تای ئاینه‌كان) له‌چه‌ند شوێندا، چوارینه‌كانی خه‌یامی
هێناوه‌و له‌شوێنێكدا چوارینه‌یه‌كی غه‌ریب و نامۆ به‌خه‌یامه‌وه
گرێده‌دات، (فره‌همه‌ند) شاگردی (فه‌رئیره‌ج) وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك
بونی هه‌بێت،ده‌زانێت كه‌عونسور و ئاسمانه‌كان و ئه‌ستێره‌كان و ئه‌عڵه‌كان
و نه‌فسه‌كان هه‌قن" ئه‌ركی هه‌بوون كه‌ده‌ڵێت: "هه‌ستی قبوڵنه‌كرد و
ئێمه‌ش له‌رِووی خه‌ونه‌وه گومان ده‌كه‌ین، كه‌ئه‌و هه‌یه‌و له‌وانه‌شه
هه‌بێت!"
خوڵقێنه‌ر له‌جیهانی كۆندا، وه‌كو جامێكه
ئاوێكه و به‌واتا و به‌رِواڵه‌ت روناكییه‌كه
یاری كفر و دین به‌منداڵان بسپێره
له‌پله و پایه ده‌ربازبه، كه‌خوداش وشه‌یه‌كه!
له‌شوێنێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌بیر ورِای (چارواكه‌كان) ده‌ڵێت: ئاقڵ
ده‌بێ له‌كۆی چێژه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرێ و دووره په‌رێزی نه‌كه‌ن .
ئه‌و كه‌سه‌ی ناشتیان ئیدی ناگه‌رِێته‌وه، هاتنه‌وه‌ت نییه، كه‌رِۆشتی،
رۆشتی، رونتر بڵێین كه‌بیر ورِای (چارواك) ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و ده‌ڵێت:
"چونكه خوڵقێنه‌ر، دیاره خۆی نه‌یهێناوه نییه و تێگه‌یشتنی مرۆڤ
به‌سه‌لماندنی ئه‌و جێگه‌یه به‌دینه‌هێنا، ئێمه بۆچی ده‌بێت به‌نده‌ی
ده‌ستورێكی گومان لێكراو، خه‌ماوی و له‌ناوچوو بین؟ به‌بۆنه‌ی په‌یامی
به‌هه‌شت و ئۆقره‌ی ئه‌و له‌زیادی حه‌سودیدا به‌بێ عه‌قڵییه‌وه ده‌ست
له‌نعمه‌ت و ئاسوده‌ییه‌كانی ئه‌م دنیایه بشۆین؟ئه‌و شته‌ی نادیره،
باوه‌رِكردنی شیاوی تێكه‌ڵاوی جه‌سته‌ی له‌دایكبووی عونسوره نادیاره
چوارینه‌كانه، به‌گوێره‌ی سروشت و هه‌ندێك پێكه‌وه لكێندراوه، ئه‌گه‌ر
تێكه‌ڵاوی هه‌ڵوه‌شێته‌وه، مه‌عادی عونسور شتێكی جیاوازه له‌عونسوری
به‌دیهاتوو.
دوای روخانی كۆشكی جه‌سته، به‌رزبوونه‌وه بۆ سه‌رتاسه‌ری نیشتمانی و نازو
نیعمه‌ت و دابه‌زینی ئاگر و جه‌حیم نابێت.
ئایا به‌شیكردنه‌وه‌ی بیرورِای خه‌یام له‌م دێرِانه تێناگه‌یت؟ (هێرۆن
ئالێن) له‌زیادكردنی چوارینه‌كانی خه‌یام، له‌په‌رتوكی (به‌سه‌رهاتی
حوكومرِانی كابول) نوسینی (الفینستن) كه‌له‌ساڵی(1815)ی زاینی به‌چاپ
گه‌یشتووه و ده‌گێرِێته‌وه‌و شیده‌كاته‌وه، كه‌گروپێكی مه‌عنه‌وی و بێ
مه‌زهه‌ب به‌ناوی (مه‌لا زه‌كی) به‌ناوبانگن، وادێته به‌رچا و كه‌بیر
ورِایان زۆر كۆنه و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ خه‌یام، شاعیره دێرینه‌كه‌ی
ئێران‌دا، هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت، كه له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا ئه‌و نمونانه‌ی بێ
مه‌زهه‌بی تونده، كه‌له‌هیچ زمانێكدا پێشینه‌ی نه‌بووه. بیرورایان
كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر پیاوانی دیوه‌خانی (شا مه‌حمود).
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر كه‌له‌فه‌لسه‌فه‌ی خه‌یامدا ده‌رده‌كه‌وێت،
وردبونه‌وه‌یه له‌مه‌سه‌له‌ی مردن‌دا، كه‌له‌رِێگه‌ی حاڵه‌تی رۆحی و
فه‌لسه‌فه‌ی ئاینه‌كانه‌وه توێژینه‌وه ناكات، به‌ڵكو له‌رِووی جوڵه و
جێبه‌جێبوونی گه‌ردیله‌ی كه‌ره‌سته‌كان و شیبوونه‌وه‌ی ماده‌وه
گۆرانكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ونه شاعیرانه و خه‌مباره‌كانیدا دێنێته
به‌رچا و، ئه‌وپه‌رِی مادده بۆ خه‌یام شتێك نییه، دنیا له‌سه‌ر یه‌كگرتنی
مادده‌كان پێكهاتووه كه‌له‌خۆوه و به‌پێی پێكدادان ئیش ده‌كه‌ن. ئه‌م
جوڵه به‌رده‌وام و هه‌تاهه‌تاییه و گه‌ردیله‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا
له‌جۆره‌كان و وێنه‌كاندا تێكه‌ڵده‌بن و ده‌چنه‌ده‌ره‌وه.
له‌م رووه‌وه مرۆڤ هیچ ترس و ئومێدێكی نییه و له‌ده‌رئه‌نجامی تێكه‌ڵاوی
گه‌ردیله‌كان و چوار عونسور كاریگه‌ری حه‌وت ئه‌ستێره هاتۆته ئارا‌و رۆحی
ئه‌و وه‌كو جه‌سته مادده‌یه و دوای مردنیشی نامێنێت:
گه‌رِانه‌وه‌ت نییه، كه‌رِۆشتی رۆیشتی!
چونكه ده‌رئه‌نجامی كاری جیهان (نه‌بوونه)
هه‌ر گوڵێك ژاكا، ناپشكوێته‌وه
به‌ڵام خه‌یام به‌مه‌ش رازی نابێت و گه‌ردیله‌كانی جه‌سته‌ش تادواین قۆناغی
گرتنه‌كانی به‌دوایدا ده‌چێت گه‌رِانه‌وه‌یان شیده‌كاته‌وه، له‌باسی
مانه‌وه‌ی رۆحدا باوه‌رِ ده‌كات به‌گه‌شت و دووپاتبوونه‌وه‌ی گه‌ردیله‌كانی
جه‌سته له‌دوای مردن‌دا، چونكه ئه‌و شته‌ی هه‌ستی پێكراو جیاده‌كرێته‌وه،
ئه‌وه‌یه له‌ئامێره‌كانی دیكه‌دا، دووباره ژیان ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه
جوڵه، به‌ڵام رۆحێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌له‌دوای مردن‌دا ژیانێكی جیاواز هه‌بێت،
نییه، ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ر بین گه‌ردیله‌كانی جه‌سته‌مان تێكه‌ڵی مه‌ی
ده‌بن و به‌رده‌وام سه‌رخۆش ده‌بن و ده‌چنه‌وه ناو ژیانێكی نهێنی و نادیار
و بێ ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌ر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی گه‌ردیلانه كه‌ده‌بێته
سه‌رچاوه‌ی ئیش و بیر ورِا خه‌مهێنه‌ره‌كانی خه‌یام، له‌قورِی گۆزه‌دا،
له‌سه‌وزه‌ڵانیدا، له‌گوڵاڵه سووره‌دا، له‌دڵدارێكدا، كه‌به‌جوڵه
وه‌زنداره‌كانی به‌مۆسیقای چه‌نگه‌وه دێته هه‌ڵپه‌رِكێ، له‌مه‌جلیسی
سه‌یران و له‌هه‌موو شوێنێكدا، گه‌ردیله ناسه‌قامگیره‌كان و جوڵه‌ی توند و
بێ حسابی سروشت له‌به‌رده‌میدایه، له‌گۆزه‌ی شه‌رابدا، گه‌ردیله‌ی
جه‌سته‌ی مانگ روومه‌تان ده‌بینێت، كه‌بوونه‌ته خاك، به‌ڵام ژیانێكی
غه‌ریبیتریان هه‌یه، چونكه له‌وانه‌دا روحی ناسكی مه‌ی له‌كوڵیندایه،
لێره‌دا خه‌یام ئه‌و شه‌رابه‌ی وا له‌هه‌موو تانه‌و ته‌شه‌ر و هاوشێوه
شاعیره‌كانیدا، كه‌ده‌یهێنێته ناو هۆنراوه‌كانییه‌وه شێوازی قوڵ و نهێنی
به‌خۆوه ده‌گرێت، شه‌راب له‌كاتێكدا سه‌رخۆشی و فه‌رامۆشی دێنێت
له‌گۆزه‌دا، حوكمی رۆحی هه‌یه له‌جه‌سته‌دا، ئایا ناوی هه‌موو به‌شه‌كانی
گۆزه به‌نمونه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ نییه؟! له‌ناو گۆزه‌دا، رۆحی
پرِكه‌یف و خۆشی ئه‌و نییه؟ هه‌ر ئه‌م گۆزه كه‌پێشتر به‌سه‌ر شانی ئه‌م
كچه جوانه‌وه بووه! ئه‌م رۆحه سه‌رقاڵ و پرِ جوڵه‌یه، ژیانی ئازاراوی
رابردووی گۆزه له‌سه‌ر زه‌وی به‌بیردێنێته‌وه، له‌م رووه‌وه گۆزه‌ش
ژیانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌دۆزێته‌وه كه‌شه‌راب وه‌كو رۆحی ئه‌وه‌یه:
لیوم برده سه‌ر لێوی گۆزه به‌و په‌رِی دڵته‌نگییه‌وه
ئه‌م ده‌سته وا له‌رِووی گه‌ردنیه‌وه ده‌بینی،
ده‌ستێكه زه‌مانێك له‌ملی یارێكدابووه
ئه‌م جۆره هاوشێوه بوونانه، به‌زۆری له‌بیر ورِای خه‌یامدا ده‌بینرێت،
وه‌كو له(نه‌رۆز نامه)دا له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ڵێت: "له‌رِویه‌كه‌وه
وان له‌لای خه‌ڵكه‌وه، ره‌گ و ئێسك و چه‌وری و پێست و گۆشته و
قایشه‌كه‌شی گیانی ئه‌وه، كه‌به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه زیندون له‌گه‌ڵ گیانێكدا
و له‌هونه‌رمه‌ندایه، له‌بابه‌تی باس له‌سه‌ر كراودا ده‌ستده‌كه‌وێت،
كه‌خه‌یام سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی و بایه‌خی ژیان بیر ورِا و
فه‌لسه‌فه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه، ئایا ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو
به‌دبه‌ختی و فه‌لسه‌فه‌یه چ ئاراسته و شێوازێك ده‌گرێته به‌ر؟
له‌حاڵێكدا كه‌سێك نه‌یزانیوه‌و نازانێت له‌كوێوه دێن و بۆ كوێ ده‌چن.
سه‌رچاوه: خیام از دیدگاه (سادق هدایت).
|