|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان و سه‌رنجێك
ڤیان مه‌جید-واشنتۆن دی‌سی- 11/19/2009 پتر له‌چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كات كه‌كابینه‌ی كاك نێچیرڤان دامه‌زرا، ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان دروشمی هه‌بوونی وه‌زاره‌تێكیان به‌رزكرده‌وه كه‌جێگای جێبه‌جێكردنی مافه‌كانیان بێ. من بۆخۆم ئه‌وكات یه‌كێك بووم له‌سه‌رسه‌خته‌كانی داكۆكیكردن له‌هه‌بوونی ئاوها وه‌زاره‌تێك و ته‌نانه‌ت كه له ئیداره‌ی سلێمانی له‌ساڵی 2005 ، به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ناونانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش هه‌ر كه‌ده‌زگای كاروباری ژنان له هه‌یكه‌لی حكومه‌ته‌كه‌ی كاك عومه‌ر فه‌تاح دامه‌زراو دواتریش وه‌ك موباده‌ره‌یه‌كی یه‌كێتی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی كاك نێچیر چه‌سپا، وتارێكم له‌سه‌ر نوسی و ئیجابیاتی هه‌بوونیم خسته‌ڕوو. هه‌ڵبه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌و چوارساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك شت گۆرِاون، فكری منیش له‌گه‌ڵیانداو به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه، چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی به‌كلتورو ستراكچه‌ری هه‌ندێك له‌حكومه‌ته‌كانی دونیا ئاشنا بووم، ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش له‌به‌ر بار‌و زروفی سیاسی و ناوخۆیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌وعی ئه‌وه‌ی لا روونكردمه‌وه ناتوانێت گۆرِانكارییه‌كی به‌رچاو له‌هه‌گبه‌ی كاری ژناندا بكات كه جێگای تێڕامان بێت به‌ڵكو وه‌كو شتێكی شكڵی له چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی به‌رفراوانی 42 وه‌زاره‌تیدا ته‌نها بۆ دڵڕازیكردنی ژنانه‌و كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاتی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دواكه‌وتوو وه‌ك ده‌زگایه‌كی بێده‌سه‌ڵات مایه‌وه. له‌م وتاره‌دا تیشكێك ده‌خه‌مه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ بوونی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌ڕاستی گرنگه؟ پێم وایه‌و به‌ئه‌زمونیش سه‌لماوه بوونی وه‌زاره‌تێكی ئاوها قازانج به ژن ناگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه كه له خواره‌وه باسیان ده‌كه‌م: 1-جیاكردنه‌وه‌ی ژنان له‌تاكه وه‌زاره‌تێكدا سنووری چالاكی و تواناكانی ژنان كورتده‌كاته‌وه بۆ یه‌ك وه‌زاره‌ت و بێبه‌شی ده‌كات له‌ده‌ركه‌وتن له‌وه‌زاره‌ته‌كانی تر. ئه‌مه له دوو حاڵه‌تدا زه‌ره‌ری جه‌رگبرِ به ژنان ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر وه‌زاره‌تێك ژنێك شه‌كوای هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ناكرێته به‌رِێوه‌به‌ر یان پله‌یه‌كی ئیداری بۆ نادرێتێ، راسته‌وخۆ روبه‌ڕووی ئه‌وتانه‌یه ده‌بێته‌وه (خۆ ئێره وه‌زاره‌تی ژنان نیه‌و گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته به‌رِێوه‌به‌ر بچۆره وه‌زاره‌تی ژنان) واتا ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان برِیاری جیاكردنه‌وه‌ی ژنان ده‌ده‌ین له خزمه‌ت و كاره پسپۆرِیه‌كاندا، له‌كاتێكدا ئامانجه‌كه شتێكی تره. له‌حاڵه‌تی دووه‌میشدا، گه‌ر بوونی ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ به‌دواداچوونی ره‌وشی ژنان بێت له‌هه‌یكه‌لی ئیداری و حكومیدا ئه‌وا ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌ڕێنمایی و ئسوله یاساكانی كاركردنی خۆی و بۆ هیچ وه‌زاره‌تێك نیه كه ده‌ست وه‌ربه‌ربداته كاره‌كانییه‌وه، كاتێك وه‌زاره‌تی ژنان دوای كێشه‌یه‌كی ئیداری ژنه فه‌رمانیه‌رێك ده‌كه‌وێت، 2 ئه‌گه‌ری له‌به‌رده‌مه، یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان دادگای كارگێڕی كه بێگومان له‌حاڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به گوێره‌ی سیستمی كار، ره‌وانه‌ی دادگای كارگێڕی ده‌كرێته‌وه‌و به‌مه‌ش ئه‌م وه‌زاره‌ته جگه له‌كات كوشتن شتێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره ناكات. خۆ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ژنان مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت خۆی به‌دواداچوون له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كانی تردا بكات، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌دواداچونی كاره‌كانی مامۆستاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكات! به‌دڵنیاییه‌وه به‌م كرداره سیستمی ناوخۆیی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم عه‌یبدا ده‌بن و وه‌زاره‌تێك كاری چه‌ندین وه‌زاره‌ت ئه‌نجامده‌دات و ده‌بێته حاكم و دادگا‌و هه‌موشتێك كه‌ئه‌مه‌ش نه‌ك گه‌نده‌ڵی زیادده‌كات، به‌ڵكو ژنانیش ده‌بنه ئه‌كته‌رێكی به‌رچاوی ناو پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی. ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌حوكمی سروشتی كاره‌كه‌ی به‌شێكی زۆری پیاوان شه‌رم له‌كاركردن ده‌كه‌ن تیایدا، خۆ ناكرێت وه‌زاره‌تێكیش هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانی ژن بێت! بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته به نێگه‌تیڤ بۆ ژنان ده‌شكێته‌وه. 2-كێشه‌ی ژنان كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و دینییه كه كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر بواره سیاسی و كارگێڕی و بواره‌كانی تر دروست كردووه بۆیه ئه‌م كێشانه كێشه‌ی كاركێرِی نین و ناكرێت به‌بوونی وه‌زاره‌تێكی ژنان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و برِیارانه‌ی په‌رله‌مان كه‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مولزه‌م ده‌كات به جێبه‌جێكردنیان ئه‌ویش له‌ڕێگای هه‌ندێك وه‌زاره‌تی نه‌وعی وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، بۆ په‌ره‌پێدانی وشیاری گشتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ په‌ره‌پێدانی وشیاری ته‌ندروستی و رونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌نوكه‌یی وه‌ك خه‌ته‌نه‌و وه‌زاره‌تی داد بۆ وشیاریدانی یاسایی به‌ژنان و چه‌ندین ئه‌ركی تر ده‌كرێت به‌دواداچونیان بۆ بكرێت. 3-به‌برِوای من ژنانی ناو په‌رله‌مان حه‌قه به‌ده‌ر له‌پرسه سیاسییه‌كانیان یه‌كگرن له‌سه‌ر هه‌ندێك شتی جه‌وهه‌ری وه‌ك دابینكردنی (كۆتا) یه‌ك له‌ناو حكومه‌تیشدا وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان لێی سودمه‌ندبوون له‌په‌رله‌ماندا، تاكۆمه‌ڵه ژنێكیش بچێنن له‌هه‌یكه‌لی حكومه‌تداو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ژنانه‌وه پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ژنان مسۆگه‌ر كه‌ن چونكه بوونی ژنی نه‌وعی له هه‌ندێك وه‌زاره‌تی هه‌ستیاری وه‌ك ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و داد‌و خوێندنی باڵا به‌قازانجی خۆمان ده‌شكێته‌وه بۆ نمونه كارێكی گرنگه چه‌ند كادرێكی كامڵ له‌بواری یه‌كسانی جێنده‌ریدا پێبگه‌یه‌نرێت. 4-دیاره ئه‌م ئه‌ركه ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه ئێمه ماوه‌ی پتر له 4 ساڵه له هه‌وڵداین و هه‌تا ئێستا له‌به‌ر نه‌بوونی پشتیوانی ئه‌كادیمی ناتوانین بیگه‌یه‌نینه ئه‌نجام بۆیه ئه‌م ئه‌ركه‌و ئه‌و كارانه‌ی تریش كه له خاڵی 3 دا باسمكردوون ئامانجی دوورخایه‌نن كه‌ده‌كرێت له‌ڕێگای هه‌بوونی ژنی چالاك و ئاشنا به‌دۆزی ژنان له‌هه‌یكه‌لی حكومه‌تدا جێبه‌جێ بكرێن. 5-له‌دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له 1992 هه‌تا ئێستا‌و به‌گوێره‌ی یاسای كارگێڕی حكومه‌تی عێراقیش ئه‌وه‌نده‌ی من لێ ئاگادار بم، برِگه‌یه‌ك نیه نه‌جیاوازی جێنده‌ری له نێوان ژن‌و پیاودا بكات، نه له‌موچه‌و نه له‌مافی دامه‌زراندنیشیاندا جیاوازی بكات بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ی ژنان خۆمان هانده‌ری جیاكارییه‌كانین ئه‌وه‌نده دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت جیاكارییان نه‌كردووه كه‌واته ئه‌بێت ئێمه خۆمان ده‌ستپێشخه‌ر بین له‌باڵانسكردنی تای ته‌رازووی هێزی ژنان له‌گه‌ڵ نیوه‌كه‌ی تری كۆمه‌ڵ نه‌ك وه‌زاره‌تێك كه جگه له‌دیكۆرێكی په‌مه‌یی بۆ رازاندنه‌وه‌ی مه‌جلیسی پیاوانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بۆ خۆبادان له به‌رده‌م وه‌فده بیانییه‌كاندا كه‌بڵێن وه‌زاره‌تی ژنانمان هه‌یه هیچ توانایه‌كی كاركردنی نابێت له‌دروستكردنی جیاوازی له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مرِۆدا. له‌كۆتایشدا مایه‌ی باشكردنه كه ئه‌م وه‌زاره‌ته له هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی وه‌ك فه‌لستین و تونس و مۆریتانیاو ئه‌فگانستان و كینیادا به‌دی ده‌كرێت كه‌ئامانج له‌بوونیان روونه‌و پێویست ناكات من لێره زیاتر له‌سه‌ری بنوسم به‌ڵام ده‌بێت بوترێت باحكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه داتاشراوی سیسته‌مێكی دواكه‌وتوو نه‌بێت و كه چاولێكه‌ریش ده‌كه‌ین باسه‌یری وڵاتێك بكه‌ین كه‌چه‌ند هه‌نگاوێك له‌پێشمانه‌وه‌ن نه‌ك له‌دوامانه‌وه‌و سكه‌نده‌نافیاش نه‌كه‌ین به‌پێوه‌ر، چونكه له‌وڵاتانی سكه‌نده‌نافیا جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌ڕووی ئابورییه‌وه له‌نێوان ژن و پیاودا هه‌یه. زه‌روره‌تی بوونی وه‌زاره‌تێكی وا به‌نموونه له سوید له‌وه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتووه كه‌جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌ئیستیحقاقی فه‌رمانبه‌رێكی پیاو به‌به‌راورد به ژنه فه‌رمانبه‌رێك هه‌یه، بۆیه ئه‌م وه‌زاره‌ته كاری چاككردنی ئه‌و بارودۆخه‌یه، له كاتێكدا زیاتر 45% ی نوێنه‌رانی سوید ژنن به‌ڵام به‌بوونی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش كه ناوی (وه‌زاره‌تی یه‌كسانی جێنده‌رییه) هێشتا به‌م ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن.
|