|
داب و نه‌ریت هۆكارێكه بۆ شكستهێنانی خۆشه‌ویستی كورِان

محه‌مه‌د ره‌حیم 2-5-2010
به‌داخه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئێمه‌دا داب و نه‌ریت خۆی زاڵكردووه به‌سه‌ر
حه‌زو خۆزگه‌كانی تاكی ناو كۆمه‌ڵگادا، ئه‌مه‌ش وای كردووه خاڵێكی ره‌ش و سپی پرِ
له‌حه‌زره‌ت له‌سه‌ر دڵ و هه‌ستی تاكه‌كان به‌جێبهێڵێت به‌تایبه‌تی گه‌نج، لێره‌دا
گه‌نج ده‌كه‌ینه نمونه‌و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌مان، چونكه پشكی شێری
به‌رده‌كه‌وێت له‌هه‌رسپێهێنانی ئاواته‌كانی، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ته‌مه‌نی
هه‌رزه‌كاریدا كه‌باشترین و گونجاوترین كاته بۆ خۆدروستكردن و بنیاتنانی
كه‌سایه‌تی خۆی له‌رِووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه له‌كۆمه‌ڵگاكانی تری وڵاتانی
جیهان، به‌داخه‌وه لای ئێمه‌ی كورد هه‌رچی خه‌م و كێشه‌یه له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا
رووده‌دات له‌گه‌نجی ئه‌م میلله‌ته، به‌جۆرێك كێشه‌كان چوارده‌وری ده‌دات و
تروسكاییه‌كی بچوك ناهێڵێته‌وه تا دڵی پێخۆش بكات و هیواكانی تێدا به‌رجه‌سته
بكات.
گه‌ر بێت و له‌م وتاره‌دا ته‌نها باس له‌كێشه‌ی خۆشه‌ویستی و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
كورِان بكه‌ین، ئه‌وا چه‌ندین كێشه‌ی وای بۆ دێته پێش كه‌ناچاری ده‌كات
ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خۆشه‌ویستییه گه‌وره‌ی ناخی ببێت، هه‌ندێك جار به‌داخه‌وه
به‌ره‌و مه‌رگی ده‌بات و خۆزگه‌كانی ده‌كاته پاسپۆرتێك بۆ چوونه ناو گۆرِو
كۆمه‌ڵێك یادگاری تاڵ و شیرین له‌دوای خۆی به‌جێدێڵێت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی.
زۆر له‌كورِان خۆشه‌ویستی بووه‌ته خولیای سه‌ریان و ده‌یانه‌وێت به‌هۆی
به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی كچێكه‌وه خه‌مه‌كانی دڵیان بده‌نه ده‌م"با" ئه‌مه‌ش
هه‌ندێك جار پێچه‌وانه ده‌وه‌ستێته‌وه‌و خه‌مه‌كانی بۆ زیاتر ده‌كات، له‌وانه‌یه
بكه‌وێته ناو خۆشه‌ویستی تاكلایه‌نه‌وه كه‌به‌رامبه‌ره‌كانیان هه‌ستیان پێ
ناكه‌ن، یان هه‌ستیان پی ده‌كه‌ن و حسابیان بۆ ناكه‌ن، هۆی ئه‌مه‌ش دواكه‌وتوویی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، چونكه زۆر له‌كچان نا‌وێرن، یان به‌مانایه‌كی تر ناتوانن
ببنه برِیارده‌ری ژیانی خۆیان كه‌سێكی تر برِیاریان بۆ ده‌دات، به‌واتایه‌كی تر
بۆخۆیان ناژین بۆ خه‌ڵكی تر ده‌ژین و چاوه‌ڕێیه هاوڕێیه‌كی، یان ده‌ووروبه‌ره‌كه‌ی
برِیاری بۆ بده‌ن كه‌سایه‌تی ئه‌و كورِه‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگێنن، جا له‌وانه‌یه
ده‌ووروبه‌ره‌كه‌ی دۆستی نه‌بن و غیره‌ی لێبكه‌ن و پاشگه‌زی ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا
له‌كورِان ده‌كات زیاتر خه‌مه‌كانیان له‌سه‌ر زیاتر بێت.
كورِان كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كییان هه‌ژارییه، جارێكی تر زۆر به‌داخه‌وه لای
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كچان باشترین پێوه‌ره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كورِان به‌تایبه‌تی
لای كچانی زانكۆ‌و په‌یمانگا له‌ئێستادا، ئه‌مه‌ش وا له‌كورِانی زانكۆ‌و په‌یمانگا
ده‌كات كه‌به‌شێكی هه‌ره‌زۆری له‌م شوێنه‌دا له‌چینی هه‌ژارن و ناتوانن هه‌موو
داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه به‌ناچاری زۆربه‌ی كورِان به‌دڵێكی پرِ
له‌حه‌سره‌ت و چاوانی پرِ له‌گله‌ییه‌وه ئه‌و هه‌سته پرِ له وه‌فاو
خۆشه‌ویستییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كچێك هه‌یانه هه‌ر له‌باخی ناو په‌یمانگاو زانكۆدا
زینده‌به‌چاڵی ده‌كه‌ن و پاشه‌كشه له‌و خۆشه‌ویستییه ده‌كه‌ن.
ئێستا دیارده‌یه‌كی زۆر ناشارستانی و وته‌یه‌كی زۆر ئازاربه‌خش له‌لایه‌ن زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری كچانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌كورِان ده‌كرێت و ده‌ڵێن:"ئێمه برِوامان
به‌كورِی زانكۆ‌و په‌یمانگا نییه"، گه‌ر بێت و به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م وته ره‌ق و
پرِاوپرِ له‌بوغرایییه‌دا بگه‌رِێین ئه‌وه بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌ژاریی
كورِانه، چونكه كچان باش ده‌زانن و سه‌رنجی لایه‌نی ئابووری كورِانیان داوه
بۆیه ئه‌م برِیاره خێرایه ده‌ده‌ن و زۆربه‌یان شوو به‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ‌و
په‌یمانگاكان ده‌كه‌ن، ناشپرسن كێیه‌و كوێی ته‌واو كردووه؟ ئاستی رۆشنبیری
چه‌نده؟ ته‌نها ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ن:"با معامه‌له بكه‌ین بزانین چیمان بۆ
ده‌كه‌ی؟"، خۆ ئه‌گه‌ر كورِه‌كه له‌هه‌نده‌ران بێت ئه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كورِه‌ی
دیبێت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردبێت به‌خۆی و خاوخێزانییه‌وه ئه‌كێشن به‌پشته ملیانداو
(اشهد) ی پیائه‌كێشن كه‌زۆر گونجاوه‌و شیاوی زاوایه‌تی ئه‌م خانه‌واده به‌ڕێزه‌یه
ته‌نها یه‌ك وێنه‌ی خۆی پۆست بكات ئیتر لێره هه‌موو شتێكی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك حاڵه‌ت له‌به‌ر چاو بگیرێت ده‌توانین حه‌ق به هه‌ندێك
كچان بده‌ین كه ده‌ڵێن:"برِوامان به‌كورِی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان نییه" چونكه
هه‌ندێك له‌كورِان هه‌ن كه‌یاری به ژیانی هه‌ندێك له‌كچان ده‌كه‌ن و كورد وته‌نی"
ده‌ستیان ده‌برِن"، یان برِیویانه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌كورِانی بێهه‌ست و
بێبه‌زه‌ییه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆر كورِی پاك و بێگه‌ردو راستگۆ كه‌له‌م
شوێنانه‌دا خوێندكارن باجی ئه‌م سه‌ركه‌شییه‌و خراپییه‌ی هه‌ندێك له‌كورِان بده‌ن
كه نابێت ئه‌مان ئه‌و باجه بده‌ن و به‌بێ رێز و درۆزن و خیانه‌تكار ته‌ماشا
بكرێن.
من ناڵێم كورِان هه‌موویان فریشته‌ی خوان و هه‌ڵه ناكه‌ن له‌هه‌موو شوێن و
جێگه‌یه‌ك مرۆڤی باش و خراپ هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌موو كورِانی
زانكۆ‌و په‌یمانگا زه‌رِبی سفر بكرێن و به درۆزن و خیانه‌تكار ناو ببرێن، به‌ڵام
له‌وانه‌یه ئه‌مه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی نه‌بێت لای كچان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كورِانه
رابكه‌ن، به‌برِوای من لای زۆربه‌ی گرفته‌كه هه‌ژارییه زیاتر نه‌ك شتی تر.
له‌وانه‌یه پرسیارێك له‌لایه‌ن زووربه‌ی خه‌ڵكه‌وه بكرێت، ئایا كورِێك نه‌توانێت
و توانای نه‌بێت داواكاری ئه‌و كچه‌ی خۆشی ده‌وێت جێبه‌جێ بكات بۆ خۆشی ده‌وێت؟
منیش له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ئه‌ڵێم: ئایا ئه‌و كه‌كاتی وه زعی ئه‌م كورِه
ده‌زانێت چۆنه، بۆ ئه‌ركی ده‌خاته‌سه‌رو باری سه‌رشانی قورس ده‌كات؟ ئایا له‌مانای
خۆشه‌ویستی گه‌یشتووه؟ ئایا ئه‌م كورِه‌ی خۆش ده‌وێت؟ ئایا خۆشه‌ویستی و
هاوسه‌رگیری ته‌نها بۆ خانه‌دان و ناوداره‌كانه؟ ئایا ئه‌و كورِه‌ی هه‌ژار بوو
مافی ئه‌وه‌ی نییه هاوسه‌رگیری بكات؟ ئایا سه‌روه‌ت و ماڵ مه‌رجه بۆ سه‌ركه‌وتن و
بنیادنانی خۆشه‌ویستی له‌هاوسه‌رگیریدا؟ ئایا خۆشه‌ویستی هه‌ست و قوربانیدانه، یان
پاره‌یه؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه، با خوێنه‌ر خۆی برِیار بدات كامیان
راسته‌قینه‌یه.
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌داب و نه‌ریته باو‌و سواوه‌كان كه‌وه‌كو خۆره به‌ناو ناخی
كورِاندا ده‌چێته خواره‌وه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ده‌به‌سه چیتر داب و
نه‌ریته‌كان كه ناشه‌رعی و سواون نه‌فره‌تی لێ بكه‌ن و له‌گۆرِی بنێن
باگه‌نجه‌كانمان له‌مه زیاتر به‌دڵشكاوو چاوانی پرِ گله‌یی و هه‌نگاوی ماندووه‌وه
ملی رێنه‌گرن و نه‌ده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ری تراژیدیا‌و خۆیان له‌ئامێزی تاراوگه‌دا
حه‌شار نه‌ده‌ن كه زۆرجار له‌تاراوگه‌دا بێكه‌سوكارو بێ دڵسۆزێك گیانیان
ده‌سپارده‌ی بێ هیوای ده‌كه‌ن و خۆیان و هیواكانیان جارێكی تر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ
ئامێزی وڵاتی دایك و له‌م دایكه میهره‌بانه‌یان ده‌ڕه‌نجێنن به‌داخه‌وه، هیوادارم
ئه‌م وتاره‌م ببێته‌هۆی راچڵه‌كان و له‌خه‌وهه‌ستان و به‌هۆشداهاتنه‌وه‌ی كچان له
دژی داب و نه‌ریته باوه‌كان بوه‌ستنه‌وه كه ناشه‌رعییه‌و نایاساییه ته‌نها
كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی داب و نه‌ریتێكی دواكه‌وتووه كچان به‌كاریده‌هێنن
وه‌كو چه‌كێك بۆ كه‌له‌پچه‌كردنی هه‌ست و خۆزگه‌كانی كورِان له‌لایه‌ن كچان و
بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه، ده‌با ئیتر به‌س بێت كچان ره‌فتاره‌كانیان و پێداگریی و خۆ
به‌زلزانینتان رێژه‌ی قه‌یره‌كچی زیاتر نه‌كات له‌كۆمه‌ڵگادا كه‌دوایی هه‌ر خۆتان
باجی ره‌فتاره‌كانتان ده‌ده‌ن، كه‌مێك به خۆتاندا بچنه‌وه‌و (خۆتان مه‌كه‌نه
كاڵایه‌ك تا له‌بازارِی سه‌رمایه‌دا به‌برِی پاره ساخ بكرێنه‌وه)، باچیتر
كورِانیش هه‌ره‌س به‌خۆشه‌ویستی و خۆزگه‌كانیان نه‌هێنن و خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ست
قه‌ده‌رێكی نادیار‌و به‌ره‌و تاراوگه كۆچ نه‌كه‌ن. |