|
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
تایبه‌ت به كه‌سه‌كان چۆنه؟
و/ هانا 26-12-2010
ئه‌زموونی رۆژانه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن كه‌هه‌موو
منداڵان به‌گوێره‌ی جیاوازییه تاكه تایبه‌ته‌كانیان له‌دایكده‌بن.
ته‌نانه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ماڵێكدا په‌روه‌رده ده‌بن و له‌ژێر
سه‌قفێكدا ده‌ژین، سه‌رباری ئه‌و شێوازه په‌روه‌رده‌ییه‌ی كه‌پێی
په‌روه‌رده ده‌كرێن، كه‌سایه‌تی جیاوازیان هه‌یه. هه‌ندی له‌منداڵان
له‌سه‌رده‌می منداڵییه‌وه توورِه‌و ئینكارن و هه‌ندێكی تریش ئارام و هێمنن
و لێپرسراوێتی قبوڵ ده‌كه‌ن. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌ربڵاوانه‌ی له‌باره‌ی
ساوایانه‌وه ئه‌نجامدراوه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌زموونی باوكان و دایكان له‌و
زه‌مینه‌دا ده‌كه‌نه‌وه. له‌مرِوه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا له‌بواری
هه‌ندی لایه‌نی ژیانه‌وه بۆ نموونه: هه‌ڵسه‌نگاندنی كاردانه‌وه‌یان
له‌به‌رامبه‌ر رووناكی و ده‌نگ و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیستمی خه‌وو خۆراكیان و
هه‌ڵسه‌گاندنی ئاستی چالاكی و ناسینی تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌كانیان،
جیاوازی تاكێكی منداڵ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌باشی ئاشكرا ده‌بێت. ته‌نانه‌ت
پێش ئه‌وه‌ی جۆری په‌روه‌رده‌ی باوك و دایك له‌ناخی منداڵدا كاریگه‌ری
دروستبكات، كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی و زگماكی و
بناغه‌ییه.
منداڵان له‌كاتی له‌دایكبووندا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك توانا و بێتوانایی
تاكه‌كه‌سین. بۆ نموونه هه‌ندی له‌وانه هه‌ماهه‌نگییه‌كی جه‌سته‌یی زۆر
سه‌رنجراكێشیان هه‌یه، بۆ نموونه ده‌توانن به‌خێرایی و ئاسانی هه‌ندی
كاری وه‌كو راكردن و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پلیكانه و لێخورِینی پاسكیلێكی سێ
تایه ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئه‌و جۆره منداڵانه كاتێك گه‌وره‌تر ده‌بن
به‌هه‌مان شێوه كارامه‌یی خۆیان له‌بواری وه‌رزشی و كاروباری له‌و جۆره‌دا
ئه‌نجامده‌ده‌ن. هه‌ندی له‌منداڵان له‌كاتی ئه‌نجامدانی چالاكی هونه‌ریدا
وه‌كو وێنه‌و مۆسیقا‌و چالای پراكتیكی وه‌كو دروستكردنی شتێك، توانا و
ئاره‌زووی تایبه‌تیان ده‌رده‌خه‌ن. هه‌ندێكیان به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نیان
توانای قسه‌كردنی باشیان هه‌یه. ئه‌و جۆره منداڵانه كارامه‌یی پێویست
بۆخوێندن و نووسین به‌خێرایی فێرده‌بن. سه‌رباری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و
منداڵانه‌ی له‌بواری جه‌سته‌ییه‌وه ئه‌ندامێكی نه‌گونجاویان هه‌یه،
ئه‌نجامدانی كاری وه‌رزشی وه‌كو پاسكیل سواری و یاریكردن به‌تۆپ و
مه‌له‌كردن كارێكی دژواره. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندی له‌منداڵانی كارامه
له‌چالاكی جه‌سته‌ییدا توانای رێككردنی ده‌نگ یا وێنه‌كێشانی خۆیانیان
نییه‌و ئه‌و كارانه به‌دژواری و به‌سه‌ختی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كانم ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌موو منداڵه به‌تواناو
كارامه‌كاندا، تایبه‌تمه‌ندی باش و خراپ پێكه‌وه تیایاندایه‌و تایبه‌ت
به‌خۆیانه. ئه‌ركی باوكان و دایكان ئاگاداری له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه
تا له‌و رێگاوه گه‌شه به‌توانا تایبه‌تییه‌كانیان بده‌ن و قبوڵی بكه‌ن
كه‌منداڵه‌كانیان به‌دڵنیاییه‌وه زۆرجار بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ندی
له‌كارامه‌ییه‌كانیاندا رووبه‌رِووی كێشه ده‌بنه‌وه‌و ناتوانن
ئه‌نجامیبده‌ن. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی
كه‌منداڵه‌كانیان ناتوانن به‌به‌رده‌وامی له‌گشت لایه‌نه گرنگه‌كاندا
سه‌ركه‌توو بن – چ له‌لایه‌ن ئێمه‌و چ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگا – وه
سه‌ركه‌وتووبن، به‌لامانه‌وه زۆر دژواره. ئه‌ركی باوكان و دایكان
دۆزینه‌وه‌ی توانای منداڵه‌كانه، ئه‌و توانایانه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نها
پێویستی به نه‌ختی ته‌حه‌موڵ و وردبینی و ناساندن هه‌یه.
ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی و جیاوازییه تایبه‌تییه‌كانی منداڵه‌كانمان بناسین و
رێزیان لێبگرین، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ده‌ركه‌وتنی تواناكانیان پێبده‌ین و
پاڵنه‌ریان بین بۆ گه‌شه‌و په‌روه‌رده‌ی تواناكانیان، به‌دڵنیاییه‌وه
یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی برِوا به‌خۆبوونیان پێده‌ده‌ین.
|