|
هاوسه‌نگی ژن و پیاو
له‌ڕاگه‌یاندندا

ن/سه‌ناریا ره‌ئوف 26-5-2010
كاتێك باس له‌ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین به‌بینراو بیستراوه‌وه، واته ئه‌و
نێره‌ره‌ی كه ده‌یه‌وێت په‌یامێك بگه‌یه‌نێته وه‌رگر، جا ئایا ئه‌و
په‌یامه كاریگه‌ری باش جێده‌هێڵێت، یان خراپ؟
ئێستا راگه‌یاندن له‌هه‌موو دنیادا رۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر
كه‌سایه‌تی و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كان، به‌مه‌ش ده‌توانین بڵێین رێگا
خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه كێشه‌كانی خۆمانی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین،
ئه‌گه‌ر تاڕاده‌یه‌كی كه‌میش بێت.
ده‌بێت راگه‌یاندنه‌كان هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتییه بكه‌ن كه له‌ئاستیدان
وه به‌رنامه‌كانیان و نوسینه‌كانیان به‌ئاڕاسته‌یه‌ك بێت كه هاوسه‌نگی
راگرێت له‌نێوان ژن و پیاودا به‌جۆرێك بێته هۆی توندوتۆڵكردنی رایه‌ڵه‌ی
نێوانیان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ماف و ئه‌ركی
یه‌كسانی.
نه‌ك به‌جۆرێكی وا كار له‌سه‌ر ئه‌م دوو ره‌گه‌زه بكرێت كه ببێته هۆی
دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كتری هه‌ریه‌ك بۆ لایه‌ك.
بۆ نمونه، باسی به‌رنامه‌یه‌كی (TV) بكه‌ین، كاتێك پێویست بكات میوانێك
بانگهێشت بكرێت و به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بێت به‌ژنان وا باشتره پیاوێك
بانگبكرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، تا نزیكتر بكرێنه‌وه له‌یه‌ك و
ژنان وا هه‌ستبكه‌ن كه پیاوان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بده‌نه‌وه.
ده‌بێت راگه‌یاندنه‌كان له‌به‌رنامه‌كانیاندا هۆشیاری زیاتر بخه‌نه‌ڕوو بۆ
ئه‌و هه‌ست و جۆره بیركردنه‌وانه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك دواكه‌وتوون و
راكانیان له‌كۆمه‌ڵگادا ره‌تده‌كرێته‌وه.
هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌ز له‌وه‌ی چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن و
ووشه‌كانیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری چۆن به‌كارده‌هێنن، چۆن كارێكی وا بكه‌ین
دووركه‌وینه‌وه له‌ده‌مارگیری و هه‌ڵچون، مشتومڕنه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ندێك
مه‌سه‌له كه‌شایه‌نی ئه‌وه‌نییه كاتی بۆ به‌فیڕۆ بده‌ین، ئه‌مانه‌و
چه‌ندین پرسی تر كه ده‌كرێت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ده‌بێت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌رك و ماف له‌به‌رامبه‌ریه‌كدا باسی
بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌موكورتییه‌كان له‌هه‌ریه‌ك له‌ڕه‌گه‌زه‌كاندا بن
باسبكرێن نه‌ك یه‌كێكیان بكرێته ماف خۆر و ئه‌وی تریان مافخوراو، ده‌بێت
زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و دیوه‌ی كێشه‌كان بكرێت كه ئاشته‌وایی زیاتر
ده‌خولقێنێت. |