|
یه‌كه‌مین ژنان له‌ئێران-
به‌شی دووه‌م
ئا/ لیدا 27-10-2010
*فڕۆكه‌وان:
شه‌هلا بوز ورگی، ته‌نها ژنی فڕۆكه‌وانه، كه‌بڕوانامه‌ی فڕۆكه‌وانی
بازرگانی وه‌رگرتووه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌وام و
به‌رپرسی جێبه‌جێكاری فێرگه‌ی فڕۆكه‌وانی (گلایده‌ر) بووه.
*زیندانی سیاسی:
یه‌كه‌مین ژنی زیندانی سیاسی، رازییه شه‌عبانییه.
*شێرپه‌نجه‌ناسی:
له‌ساڵی 1991ی.ز دكتۆر سه‌كینه په‌ری، له‌به‌شی شێرپه‌نجه‌ناسی و
نه‌شته‌رگه‌ری، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی وه‌رگرت.
*یاری په‌ڕه‌شووت (په‌ڕه شوته‌وان):
یه‌كه‌مین كچان له‌ساڵی 1965ی.ز، كه له‌به‌رزایی 1200 مه‌تره‌وه
به‌په‌ڕه‌شوت هاته خواره‌وه، ئه‌م چوار كه‌سه بوون (مهرئه‌نگیز زهفام،
به‌هجه‌ت عه‌لی زاده، مه‌سیح موقه‌ده‌م، فه‌ریده خه‌مسه‌یی)، ئه‌م چوار
كه‌سه یه‌كه‌مین كچانی ده‌رچووی فێرگه‌ی ناسه‌ربازی په‌ڕه‌شوتی نادی
فڕۆكه‌وانی ئێران بوون.
*چوونه په‌رله‌مان:
فه‌خری ره‌ستگار، وه‌ك یه‌كه‌م ژنی كارمه‌ند چووه‌ته په‌رله‌مانی شورای
نه‌ته‌وه‌یی و به‌پسپۆڕی ته‌كنیكی كتێبخانه‌ی په‌رله‌مان دامه‌زرا.
*داهێنان:
حومه‌یرا هۆشمه‌ند، یه‌كه‌مین كچی ئێرانی بوو، كه‌داهێنانی پزیشكی كرد و
له‌ساڵی 1989ی.ز موڵتاژی ئێسقانی دۆزییه‌وه.
*ئه‌ندازیاری:
یه‌كه‌مین كچ، كه‌دبلۆمی بیركاری وه‌رگرت و بوو به‌خوێنكاری یه‌كه‌م، وه‌ك
یه‌كه‌مین ژنی ئه‌ندازیار دامه‌زرا، نتكار پاباریان ئاندرۆف بوو.
*باڵوێز:
مهرئه‌نگیز ده‌وڵه‌ت شاهی، یه‌كه‌مین باڵوێزی ژنی ئێرانییه.
*كه‌ش و هه‌واناسی:
ژینۆس نیعمه‌ت، یه‌كه‌مین ژن بوو له‌ئێراندا، كه‌هه‌ڵبژێردرا بۆ
به‌رپرسیارێتی ئیداره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و شوێنه.
*یه‌كه‌مین خوێندنگای كچان:
یه‌كه‌مین خوێندنگای كچان له‌ساڵی 1964ی.ز به‌ناوی (دوشیزه‌كان) له‌لایه‌ن
بی بی خانم وه‌زیر ئوف، دامه‌زرا.
|