|
چۆن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیريی
ده‌پارێزیت؟
و/ دیار ئه‌كرم 27-6-2010

كاتێك ئێوه په‌یمانتان گۆڕییه‌وه، تۆ به‌ڵێنت به‌هاوسه‌ره‌كه‌تدا
له‌گه‌ڵی بمێنیته‌وه هه‌تا ئه‌و ساته‌ی مردن له‌یه‌كتان جیاده‌كاته‌وه،
كه‌وابوو چی تۆی گه‌یانده ئه‌و خاڵه‌ی بڕیاری لێكجیابوونه‌وه بده‌یت؟
ئه‌گه‌ر له‌یادت بێت له‌سه‌ره‌تاوه چی وای لێ‌كردیت ئه‌وت خۆشبوێت، ئه‌وكات
ده‌زانیت چۆن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چه‌ند رێنماییه‌وه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت
بپارێزیت.
رێنماییه‌كان :
1- پێكه‌وه كاتێك رێكبخه‌ن، ته‌له‌فزیۆن و مۆبایله‌كانتان بكوژێننه‌وه،
ئێستا پێكه‌وه دانیشن و به‌ڕاستی گوی له‌یه‌كبگرن، هه‌ستی خۆت
به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نه و گوێیی لێبگره، تا ئه‌ویش گوزارشت له‌هه‌ستی
خۆی بكات.
2- هه‌ریه‌كه‌تان نامه‌ی خۆشه‌ویستی بۆیه‌كتر بنووسن، ته‌رخانكردنی كات بۆ
هاوسه‌ره‌كه‌ت و یادهێنانه‌وه‌یه‌كی كه‌م به‌وه‌ی تۆ خۆشتده‌وێت
له‌دووباره په‌یوه‌ستبووندا، به‌ڕاستی هاوكارت ده‌بێت، هه‌روه‌ها
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خاڵه باشه‌كانی به‌رامبه‌ر كه‌به‌لاته‌وه گرنگه
ئه‌وه‌ت بیردێنێته‌وه چی وایكرد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وت خۆشبوێت.
3- پلانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌وانه دابنی، چونكه زۆربه‌ی هاوسه‌ران پاش
چه‌ندین ساڵ له‌پێكه‌وه‌بوون هێنده له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاسووده‌ن ئیتر خۆیان
بۆیه‌كتر ناڕازێننه‌وه‌و بۆ ژووانه‌كانیان ناچنه‌ده‌ره‌وه، تۆ ده‌توانیت
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ندیت ببوژێنیته‌وه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی
پلاندانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌وانت هه‌فته‌ی جارێك، ئه‌وكات هیچت
بۆنامێنێته‌وه ته‌نها خۆ پۆشته‌كردن نه‌بێت.
4- بۆخۆت كارێك ئه‌نجامبده، ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی جه‌سته‌ت هه‌ست به‌شه‌رم
ده‌كه‌یت، ئه‌وا ره‌نگه ئه‌وه‌ش له‌هاوسه‌ره‌كه‌تدا ره‌نگ بداته‌وه،
به‌رنامه‌یه‌كی راهێنان به‌كاربێنه تا یارمه‌تیت بدات كێشت كه‌م
بكه‌یته‌وه و ژه‌مێكی هاوسه‌نگ بخۆیت، پۆشاكی نوی بۆچوونه‌ده‌ره‌وه‌ی
شه‌وانت بكڕه، كارێك بكه وات لی بكات له‌باره‌ی خۆته‌وه هه‌ستێكی باشت
لادروست بكات.
5- هاسه‌ره‌كه‌ت به‌خاڵی گرنگی ژماره یه‌ك دابنی، چونكه به‌هۆی كار‌و
سه‌رقاڵبوونت به‌منداڵه‌كانتانه‌وه، كارێكی ئاسانه هاوبه‌شه‌كه‌ت
فه‌رامۆش بكه‌یت، به‌ڵام رۆژێك دێت ته‌نها هه‌ردووكتان بن و تۆش بۆت
ده‌رده‌كه‌وێت ئیتر به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سه ناناسیت كه‌له‌ته‌نیشته‌وه
ده‌نوێت، هه‌موو رۆژێك چه‌ند ساتێك بۆهاوسه‌ره‌كه‌ت ته‌رخانبكه، با بزانێت
تۆ به‌درێژایی رۆژ بیر له‌و ده‌كه‌یته‌وه.
رێنمایی و ئاگاداری
كات ته‌رخان بكه بۆنزیك بونه‌وه له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت.
هه‌وڵبده لانی كه‌م پێكه‌وه ژه‌مێك له‌ماڵه‌وه نان بخۆن.
پلانی گه‌شتێك دابڕێژن پێكه‌وه و دوور له‌منداڵه‌كانتان.
وشه‌ی (ته‌ڵاق) به‌كارمه‌هێنه كاتێك شه‌ڕتان بوو.
مناڵه‌كان مه‌كه‌نه هۆكارێك، تا رشێگری له‌یه‌كتر بكه‌ن.
سه‌رچاوه: www.ehow.com
|