|
سێ ژنی بۆخۆی هێناو كچه‌كانیشی به‌قه‌یره‌یی یه‌ك له‌دوای یه‌ك
سه‌رده‌نێنه‌وه

29-5-2010
له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی خورماتوو، پیاوێك له‌ته‌مه‌نی
75 ساڵیدا ژنی سێیه‌می بۆ خۆی هێنا، له‌كاتێكدا سێ كچی به‌قه‌یره‌یی
مانه‌وه‌و یه‌ك له‌دوای یه‌ك سه‌رده‌نێنه‌وه.
توندوتیژی ناوماڵ
دوا كچی ئه‌و پیاوه كه ئێستا ته‌مه‌نی 58 ساڵانه وتی: ئێمه سێ خوشك
بووین و له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی سه‌ربه خورماتوو ده‌ژیاین، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی باوكم خوێنده‌وارییه‌كی باشی هه‌بوو زۆرجار خه‌ڵكی گونده‌كان بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگیان ده‌كرد، ئه‌و
به‌له‌سه‌رخۆیی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا ناوبانگی ده‌ركردبوو، به‌ڵام
له‌ماڵه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه بوو، زۆر توندوتیژ بوو.
ژنی سێیه‌م
ئه‌و كچه وتی: دایكم له‌داخ و خه‌م و په‌ژاره‌ی باوكم سه‌ری نایه‌وه‌و
مانه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌قه‌یره‌یی برینێكی هه‌میشه كولاوه‌ی دایكم بوو چونكه
زۆر له‌خزم و كه‌سوكارمان له‌كاتی لاوێتیماندا هاتنه داخوازیمان كه‌چی
باوكم قایل نه‌ده‌بوو به‌شوومان بدات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ژنی
سێیه‌میشی له‌ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا هێنا.
به‌وته‌ی ئه‌و كچه هه‌ریه‌ك له‌خوشكه‌كانی له‌لایه‌ن ئامۆزاكانیانه‌وه
داواكرابوون و خۆشه‌ویستیش له‌نێوانیاندا هه‌بوو به‌ڵام كاتێك باوكیان پێی
زانی سوێندو ته‌ڵاقی خوارد كه كه‌سیان به‌شوو نه‌دات، بۆیه كچه‌كه
ده‌ڵێت: خوشكی یه‌كه‌مم له‌ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و
به‌قه‌یره‌یی سه‌ری نایه‌وه‌و خوشكی دووه‌میشم له‌ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا كۆچی
دواییكرد، منیش وا چاوه‌ڕوانم كاتێك ئه‌جه‌ل بێت و پێشوازی لێبكه‌م و
به‌قه‌یره‌یی سه‌ربنێمه‌وه‌و ئۆباڵی هه‌رسێكمان ده‌گرمه ئه‌ستۆی باوكم.
رێكخراوه‌كان
خه‌ریكی چین؟
ئه‌و كچه باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ئێستا له‌و گونده‌ی كه‌ده‌ژین نۆ قه‌یره‌كچ
هه‌ن و شه‌مه‌ندۆفێری چاوه‌ڕوانییان به‌سه‌رچووه، ئه‌وان له‌وڵاتێكدا
ده‌ژین پڕه له‌ڕێكخراوی ژنان به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت و لێیان بپرسێت
له‌هۆكارو چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی ژیان له‌نێو چوار دیواری به‌ریندا.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی
كوردستانی نوێ- ژماره 5187 ی 28-5-2010
|