|
بكوژ هه‌ر بكوژه، جا كوژراو
ژن بێت یان پیاو....
ڤیان مه‌جید 30-11-2010
ره‌نگه ئه‌گه‌ر له‌گۆشه‌نیگایه‌كی ته‌واو فێمنیستییه‌وه بڕوانمه
مه‌سه‌له‌كه، ئه‌وا راسته وخۆ بلێم ئه‌وانه‌ی كه‌ژنیان كوشتووه ده‌بێت
نه‌ك زیندانی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵكو حوكمی له‌سێداره‌دانیشیان به‌سه‌ردا
بدرێ، به‌ڵام كه‌سه‌یری كلتوری لێخۆشبون و به‌خشنده‌ی و گه‌وره‌یی هه‌ندێك
ئه‌زموونی كه‌سان و گه‌لانی دونیا ده‌كه‌م په‌شیمان ده‌بمه‌وه و ده‌ڵێم
هه‌موو مرۆڤێك شایسته‌ی ژیانه.
له‌قوڵای ناخمه‌وه بڕوام وایه مرۆڤ بۆ ئه‌وه هاتۆته بوون تا له‌سه‌ر
زه‌وی بژی و حوكمدار بێ، بۆیه هیچ كه‌س ئه‌و مافه‌ی نییه مافی ژیان
له‌به‌رامبه‌ره‌كان و مرۆڤه‌كانی تر بسه‌نێته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌م
پره‌نسیپه لاده‌دات و باڵا ده‌ستی ده‌داته خۆی، به‌ڵام له‌كلتوری
حه‌قیقه‌تدا ئه‌وانه له‌مۆراڵی مرۆڤایه‌تی ده‌رچوون و ناكرێت وه‌ك مرۆڤێكی
ته‌واو سه‌یر بكرێن.
مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له‌ئه‌زموونی جینۆساید و ره‌شه‌كوژی و لافاوی
خوێن و ئه‌نفال و به‌كه‌م سه‌یركردنی ژیانی كه‌سانێك له‌لایه‌ن كه‌سانی
تره‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی به‌های مرۆڤ، یان چه‌ند
مرۆڤێك كه‌متره تا ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی، چونكه دوو ده‌وڵه‌ت
به‌ریه‌ك ناكه‌ون به‌خاتری شه‌رێكی سنوری نێوانیان، ره‌نگه
په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆز بێ، به‌ڵام له‌دوا جاردا زۆرینه‌ی كات پڕه‌نسیپ
و رایه‌ڵه‌ی دیبلۆماسی ده‌گرنه‌به‌ر نه‌ك شه‌ڕ و ئه‌مه‌ش به‌خاتری پاراستنی
ژیانی مرۆڤه‌كان و ئامانجی باڵاش سه‌روه‌ری نیشتمانییه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م
ئه‌زموونه بچوك ده‌كرێته‌وه بۆ نێوان دوو خێزان و له‌په‌یوه‌ندییه‌كی
عه‌شایه‌ری یان خێڵه‌كیدا قه‌تیس ده‌كرێت ئیدی به‌های ژیانی مرۆڤه‌كان
هێنده‌ی یه‌كی لێدێت، به‌و واتایه‌یی كوشتار كوشتاری به‌دوادا دێ و ئه‌م
دوژمنایه‌تییه پشتا و پشت ده‌ڕوات و كه‌س نازانێت له‌چ وه‌چه‌یه‌كدا
ده‌وه‌ستێت!
بۆیه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوشێوه‌دا له‌لایه‌ك نرخی مرۆڤ زۆر گه‌وره‌یه و
له‌لاكه‌ی تریشه‌وه نرخی ژیان زۆر بێ به‌ها ده‌وه‌ستێته‌وه، چونكه
بچوكترین كێشه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتن یان لادان له‌مۆڕاڵی خێزان و عه‌شیره‌ت و
كۆمه‌ڵگا ده‌بێته مایه‌ی به‌كوژدانی كه‌سێك، جا هۆكار تێكچوونی په‌یوه‌ندی
كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، یان شه‌ڕه دراوسێ، یان په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان دوو
لاو یان دوو كه‌سی كامڵ، یان شه‌ڕه ئاوی نێوان دوو جوتیار بێت، بۆیه له‌م
جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا مرۆڤه‌كان ده‌بێت زۆر به‌ووردی لێكدانه‌وه بۆ
یه‌كه به‌یه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رۆژانه‌یان بكه‌ن تا نه‌كه‌ونه
هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه‌نرخه‌كه‌ی ژیانیان بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌زموونه كه‌مه‌ی له‌ژیان له‌كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا
هه‌مه ده‌زانم له‌م جۆره ژینگانه‌دا زۆرینه‌ی كات بكوژ مافیا، یان
بازرگانه‌كان به‌چه‌ك و مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان، یان هۆكاری كوشتن
(پاره)یه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی ئێمه ناوی لێده‌نێین به‌هۆی په‌یوه‌ندی
خێزانی و لادان له‌عورفی باوی كۆمه‌ڵگا و ئایین و عه‌شایه‌ری و سێكس و
داوای جیابوونه‌وه و ره‌دوو كه‌وتن و .....، ئه‌مانه هه‌موو شتی لاوه‌كین
و به‌ڕاوێژكاری خێزانی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
په‌ناهه‌نده‌كانی لێده‌رچێت خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه بیر له‌كوشتن ناكاته‌وه،
مه‌گه‌ر كه‌سانێكی زۆر ده‌روون نه‌خۆش، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه یان
ته‌حه‌دداكانیان ببه‌نه سه‌ر. له‌به‌رامبه‌ردا لێره ژیان زۆر بێ
به‌هایه.. له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌كه په‌روه‌رده‌یه‌كی بێ به‌هاو
نرخه‌و هه‌ر له‌له‌دایك بوونه‌وه تامردن به‌هه‌ڵه گوزه‌ر ده‌كه‌ین!
راسته، مایه‌ی گومان نییه كه‌ژنان له‌م جۆره كوشتاره‌دا پشكی
سه‌ره‌كییان به‌ركه‌وتووه، چونكه پاشكۆن له‌خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا و
هه‌میشه به‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار فه‌رمان ده‌ربكا و بێ
ده‌سه‌ڵات پیاده و جێبه‌جێیان بكات. مێینه كه‌پاشكۆ و بێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
ناو كۆمه‌ڵگایه له‌بچوكترین به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیار و
فه‌رمانانه‌دا دووچاری كاردانه‌وه‌ی به‌زه‌بر و زه‌نگ ده‌بێت له‌لایه‌نی
لایه‌نی باڵاوه و له‌ئه‌نجامدا هه‌ندێكجار تیرۆری جه‌سته‌یشی لێ
ده‌كه‌وێته‌وه.
مایه‌ی خۆشحاڵییه كه‌له‌م ساڵانه‌ی دوایندا بكوژانی ژنان ده‌ستگیر ده‌كرێن
و (وه‌ك كوشتنی ته‌واوه‌تی) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانیاندا ده‌كرێ،
چونكه یاسا ئه‌مڕۆ به‌شه‌ره‌ف پارێز، لانی كه‌م له‌هه‌رێمی كوردستاندا،
سه‌یری بكوژی ژن ناكات و هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك هه‌ر بكوژێك مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵدا بكات به‌مه‌ش بوعدێكی مرۆڤانه ده‌داته ژن و مامه‌ڵه‌یه‌كی
یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه جێگه‌ی پرسیاره ئاخۆ كاتێك ئه‌م
بكوژانه وه‌ك هه‌ر بكوژێكی تر لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه، ئێمه‌ی ژنان
ده‌بێت هه‌ڵوێستمان چۆن بێ؟ به‌هه‌مان هاوتایی و یه‌كسانی له‌گه‌ڵ بكوژی
پیاوه‌كان سه‌یریان بكه‌ین؟! یاخود به‌جیاوازیه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌ی
جێنده‌رییه‌وه داوای جیاكردنه‌وه‌ی بكوژانی ژنان بكه‌ین و داوا
له‌كاربه‌ده‌ستان بكه‌ین ئه‌م لێبوردنه نه‌یانگرێته‌وه؟! یان له‌مه‌ش
زیاتر داوا بكه‌ین بۆ له‌سێداره‌دانیان؟!
كاری رادیكاڵی له‌هه‌موو دنیادا به‌گوێره‌ی ئه‌زموونه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كارێكی تاڕاده‌یه‌ك ناسه‌ركه‌وتوو بووه، چونكه
هه‌میشه شۆڕش و كوده‌تایی سیاسی، یان كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خۆشی زۆر گه‌وره‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێی و كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ
توانستی هه‌ڵگرتنی ئه‌و جۆره ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی نییه.
ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌كلتوری یه‌كسانی هه‌بێت ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ئه‌و
كلتوره به‌خاڵه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌كانیه‌وه قبوڵ بكه‌ین، چونكه
ناكرێت ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندیماندایه ده‌ستی بۆ به‌رزكه‌ینه‌وه و
ئه‌وه‌ی دژمانه هه‌ڵڵای له‌سه‌ر بنێینه‌وه، دیاره ئه‌م لێبوردنه‌ش
ده‌چێته چوارچێوه‌ی خاڵه نێگه‌تیڤه‌كانی دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان.
هه‌ڵبه‌ت من زۆر به‌ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م بكوژ ده‌بێت سزای خۆی
وه‌رگرێت، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دان نیم وه‌ك سزا، چونكه
ئێمه كێین تا بڕیار له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌ژیانی خه‌ڵكی تر بده‌ین! پێشم
وایه كه‌سه‌رۆكی كۆمار بڕیار له‌سه‌ر واژۆنه‌كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی
بكوژانی گه‌لانی عێراق ده‌رده‌كات، ئه‌وه له‌بڕوا بوونه‌وه‌یه به‌كلتوری
لێخۆشبوو‌ن و پێدانی هه‌لێكی تر له‌لایه‌ك و گه‌وره‌بوون و خۆ بچووك
نه‌كردنه‌وه بۆ ئاستی بكوژان له‌لاكه‌ی تره‌وه، بۆیه ئه‌م بڕیاره
لێره‌و له‌وێ ناكۆتا راست و دروسته له‌فكری منداو ده‌شمه‌وێ گوزارشتی
لێبكه‌م.
خاڵێكی تری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه، هه‌موو مرۆڤێك شایسته‌ی هه‌لێكی تره جا
تاوانه‌كه‌ی له‌چ ئاستێكدا بێت. به‌مه گیانی لێخۆشبوو‌ن و پێكه‌وه ژیان
دروست ده‌بێت و گه‌ر ئێمه هه‌ر بیر له‌تۆڵه بكه‌ینه‌وه ژیانمان ده‌بێته
قه‌سابخانه، چونكه بكوژانیش مرۆڤن، راسته له‌قۆناغێكی ژیانیاندا ده‌بنه
جه‌لاد و بكوژ و دڕنده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه ده‌روونییه باڵاكان
(هایپۆ سایكۆكانیان) لێده‌ر بكه‌ین، له‌قۆناغه‌كانی تردا ده‌گه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر ویژدان و پرسیار له‌خۆده‌كه‌ن بۆ وایان كرد!؟ بۆیه هه‌ر كه‌ئه‌م
پرسیاره دروست بوو په‌شیمانی دروست ده‌بێت له‌ئه‌نجامدا گه‌رانه‌وه بۆ
باوه‌شی مرۆڤایه‌تی ئه‌و مافه‌یان ده‌داتی كه‌هه‌لێكی تریان بدرێتی،
ئه‌مجاره وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی بژین.
دیاره ئه‌م قۆناغه‌ی په‌شیمانی له‌لای بكوژ به‌ئاسانی نایه‌ته به‌رهه‌م و
ستانداردی جیهانی حوكمی هه‌تاهه‌تایی له‌خۆڕا (20ساڵ)ی دانه‌ناوه بۆ
بكوژان، چونكه ئه‌م پڕۆسه ده‌روونییه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاسان نییه،
قۆناغێكی دروورو درێژی له‌ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان ده‌وێ تا بگه‌نه حه‌قیقه‌ت و
ئینجا په‌شیمانی.
من پێم وایه دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌جێی ئه‌وه‌ی لێبوردنی گشتی بۆ
بكوژان ده‌ركه‌ن ده‌بێت سوك كردنی حوكم( تخفیف الحكم) یان بۆ ده‌ركردنایه
ئه‌مه‌ش به‌كردنه‌وه‌ی زیندانێكی چاكسازی تاله‌ژێر چاودێری حكومه‌ت و
خه‌ڵكانی پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵناسی و سایكۆلۆژیدا بتوانن چاودێریان بكه‌ن و
فێری كۆنتڕۆڵكردنی حه‌زو خولیا‌و توڕه‌بوون و كه‌سێتی و هه‌ڵچوون و
داچوونه‌كانیان بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت من شاره‌زای بواره‌كه نیم، به‌ڵام پێم
وایه هه‌ر كه‌سێ 2\3 ی حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد ئه‌و هه‌له‌ی هه‌بوایه
بخرێته ئه‌م زیندانه چاكسازیه‌وه‌و گه‌ر له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا توانی (حسن
السلوك) واته ره‌فتارباشی ده‌رخست ئه‌وجا (إطلاق السراح المشروط) واته
ئازادكردنی مه‌رجداری بۆ ده‌ركرێت، كه‌ئه‌میش به‌گوێره‌ی یاسا هه‌ندێك مافی
لێ زه‌وتده‌كرێ، به‌ڵام مافی ژیانی له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو مامه‌ڵه‌كردن و
كه‌سابه‌ت و ژیانی ئاسایی ده‌بێت.
به‌ڕای من ئه‌م سێ قۆناغه ده‌بێته مایه‌ی به‌دیهێنانی خواستی مرۆڤدۆستان
له‌لایه‌ك و له‌لاكه‌ی تریشه‌وه كۆمه‌ڵگا ناخاته‌وه به‌رمه‌ترسی بكوژان و
دڵنیای ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌مانه شایسته‌ی ئه‌و هه‌له بوون بیاندرێتێ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئێمه كرا و ده‌كرێت زۆر دووره له‌پاراستنی
كۆمه‌ڵگا، چونكه بكوژه‌كان به‌رله‌وه‌ی ده‌رس له‌ئه‌زمونی یه‌كه‌میان
وه‌رگرن و فێری رێزگرتنی ژیانی خه‌ڵكانی تر بكرێن و ئه‌وگرآ ده‌رونییه‌یان
لاخاوبكرێته‌وه كه‌كردنیه بكوژ، ئازادده‌كرێنه‌وه.
بۆیه تائێستا له‌گومانی ئه‌و پرسیاره‌دام ئازادكردنی بكوژان
مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌ونده گه‌وره‌یه به‌قه‌د گه‌وره‌یی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی
بوونه بكوژ؟ ئاخۆ شایسته‌ی هه‌لێكی تر بووبن؟ زۆرینه‌ی كاته‌كان
راشكاوانه ده‌ڵێم نه‌خێر، به‌ڵام كه‌له‌قوڵای ناخ و فكرمه‌وه بیر
ده‌كه‌مه‌وه ده‌ڵێم به‌ڵێ، چونكه هه‌موو كه‌سێك شایسته‌ی هه‌لێكی تره
به‌مه‌رجآ زه‌مینه‌ی بۆ ساز بكرێت.
|