|
كاریگه‌ری فیلم له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا

عه‌تا ئه‌حمه‌د 6-6-2010
میدیاكان له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست و
كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، ئاستی ئه‌م كاریگه‌ریه
له‌بواری فه‌رهه‌نگ، كه‌لتور، كردار و باوه‌رِی بینه‌ر، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ
هۆگرانی زۆر كه به‌تامه‌زرۆیی سه‌یری فیلمه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ڵبسه‌نگێنیت.
له‌رِاستیدا جیهانی ئه‌مرِۆی ئێمه به‌ستراوه به‌دونیای وێنه‌كان، مرۆڤی
ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ر له‌منداڵیدا له‌گه‌ڵ وێنه‌كان گه‌وره ده‌بێت،
به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، هه‌ر له‌فیلمی ریكلامی بگره تازه‌نجیره
دراماكان، كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ری، به‌واتایه‌كی تر وێنه‌كان
كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌په‌روه‌رده‌كردنی كه‌سایه‌تی منداڵان
له‌دوارۆژدا.
له‌رِاستیدا ته‌واوی میدیاكان كاریگه‌ریان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆن
كه‌یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی كه‌ساڵانێكه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا جیگای خۆی
كردۆته‌وه‌و بووه‌ته یه‌كێك له‌هاورێیه دێرینه‌كانی مرۆڤ، به‌داخه‌وه
ئێمه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین كه‌سنورێك دانه‌نراوه بۆ سه‌یركردنی
به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، كاتێك درامایه‌ك، یان به‌رنامه‌یه‌ك
بڵاوده‌كرێته‌وه ته‌واوی ئه‌ندامی خانه‌واده سه‌یری ده‌كه‌ن و ئه‌وه
له‌به‌رچاو ناگرن كه‌ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌نیا بۆ ته‌مه‌نێكی دیاریكراو
به‌رهه‌مهێنراوه، ئه‌م له‌به‌رچاونه‌گرتنه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نگه‌تیڤ
داده‌نێت له‌سه‌ر بینه‌ران، به‌داخه‌وه منداڵان زۆرتر له‌ئه‌ندامانی تری
بنه‌ماڵه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت و له‌سه‌ر رۆح و ناخیان كاریگه‌رییه‌كی
نگه‌تیڤ داده‌نێت.
چه‌ند ساڵێكه كه له‌وڵاتی ئێمه راگه‌یاندن په‌ره‌ی پێدراوه‌و به‌سه‌دان
گۆڤار و رۆژنامه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ده‌ها ته‌له‌فزیۆن
و رادیو به‌رنامه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌رِاستیدا ئه‌مه جێگای
خۆشحالییه كه‌ئێمه‌ش وه‌كو وڵاتانی تر ده‌توانین له‌ناو كۆمه‌ڵێك
به‌رنامه‌دا ئه‌و به‌رنامه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌رِمان ده‌گونجێت
هه‌ڵبژێرین و سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌كی تر به‌داخه‌وه ئێمه وه‌كو
وڵاتانی پێشكه‌وتوو، كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی به‌كارهێنانی دروستی
ته‌له‌فزیۆنمان نییه و هیچ هه‌وڵێكیش نادرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگ و
كه‌لتووره له‌ناو كۆمه‌ڵگاداپه‌ره‌ی پێبدرێت، تا ئه‌و كاریگه‌رییه
نگه‌تیڤییه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌نجان و منداڵانمان هه‌یه‌تی كه‌م بكرێته‌وه،
كاناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان ده‌بێت ئه‌م خاڵه له‌به‌رچاوبگرن، كه
له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سنورێك نییه بۆ سه‌یركردنی به‌رنامه‌كان، هه‌وڵبده‌ن
به‌دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی پسپۆر له‌م بواره‌دا، هه‌ر به‌رنامه، یان
درامایه‌ك بڵاونه‌كه‌نه‌وه كه‌له‌گه‌ڵ كه‌لتوورو ئاینی كۆمه‌ڵگای ئێمه
بێگانه‌یه، به‌داخه‌وه به‌هۆی لاوازی وڵاتی ئێمه له‌بواری
به‌رهه‌مهێنانی فیلم و دراما، كاناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كان رووده‌كه‌نه
بڵاوكردنه‌وی درامای وڵاتانی تر، كه‌كه‌لتوریان جیاوازه له‌گه‌ڵ كه‌لتووری
ئێمه‌دا، هه‌روها هیچ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م فیلمانه ناكرێت،
كه‌ئایا تا چ راده‌یه‌ك ده‌توانێت كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی هه‌بێت له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگای ئێمه؟ یان ئایا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ باوه‌رِه‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا بگۆنجێت؟ زۆر به‌خێرای ئه‌م فیلمانه دۆبلاژێكی لاوازی ده‌كه‌ن و
ده‌ینێرن بۆ په‌خش، بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌وه بێت كه‌ئه‌م فیلمه
ده‌توانێت زۆر كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌نجان و منداڵانی
كۆمه‌ڵگای ئێمه.
ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه هه‌وڵبده‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتورێك دروستبێت كه‌هه‌م كاناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان
به‌رنامه‌كانیان دیاری بكه‌ن بۆ ته‌مه‌نی گۆنجا و له‌كاتی گۆنجاویشدا ئه‌م
به‌رنامانه بڵاوبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌كانیش هه‌وڵ بده‌ن
منداڵانیان فێربكه‌ن كه‌ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌بۆ ته‌مه‌نی ئه‌وان نیه
سه‌یری نه‌كه‌ن و كاتی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت
به‌خۆیان.
|