|
ئه‌مشه‌و به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ
مه‌درید له‌كلاسیكۆیه‌كی ئاگریندا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
و/ والی شێخ عه‌لی 29-11-2010
له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیدا بۆ تۆپی پێ، سه‌عات 11
ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، له‌یاری كلاسیكۆدا هه‌ردوو یانه‌ی
به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یارییه‌كه كه له‌گۆڕه‌پانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا
ئه‌نجامده‌دررێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ملیۆنه‌ها كه‌س له‌هانده‌رانی ئه‌و دوو
یانه به‌هێزه ئیسپانییه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه له‌ڕێگه‌ی شاشه‌كانی
ته‌له‌فزیۆنه‌وه سه‌یری بكه‌ن و زیاتر له 20 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی
ئاسمانیش راسته‌وخۆ ده‌یگوازنه‌وه.
ناوبژیوانی به‌توانا ئیدواردۆ گۆنزالیس یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات كه
تێیدا دیارترین ئه‌ستێره‌كانی جیهانی تۆپی پێ وه‌ك لیۆنێڵ میسی، كریستیانۆ
رۆناڵد له‌و دوو یانه‌یه‌دا یاری ده‌كه‌ن، روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
|