|
مۆرینیۆ داوا له‌یاریزانه‌كانی ده‌كات
دۆڕاندنه‌كه قبوڵ بكه‌ن
و/ والی شێخ عه‌لی
جۆزیه مۆرینۆ راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دانی به‌وه‌دا نا كه‌دۆڕندنی
یانه‌كه‌ی به 5 گۆڵی خاوێن به‌رامبه‌ر به به‌رشه‌لۆنه له‌خولی پله‌یه‌كی
ئیسپانیدا گه‌ورترین شكستی بووه به‌درێژایی مێژووی رێڕه‌وی كاركردنی وه‌ك
راهێنه‌ر به‌ڵام ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر قبوڵكردنی ئه‌و شكسته كرده‌وه.
مۆرینیۆ دوابه‌دوای یارییه‌كه رایگه‌یاند كه تیمه‌كه‌ی شایانی ئه‌و جۆره
شكسته نه‌بوو به‌ڵام شكستیهێناو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕیاره‌كانی
ناوبژیوان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ربوون.
سوباره‌ت به 5 گۆڵه‌كه‌ش مۆرینیۆ وتی: ژماره‌ی گۆڵ هیچ ناگۆڕێت و هه‌م
بردنه‌وه‌كه‌و هه‌م شكته‌كه له‌جێی خۆیاندا بوون.
راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید داواشی له‌یاریزانه‌كانی كرد دۆڕاندنه‌كه قبوڵ
بكه‌ن. |