|
پێشبینییه‌كه‌ی هه‌شتپێكه
سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا ده‌تۆقێنێت
والی شێخ عه‌لی 7-7-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆتایاری قۆناغی پێش كۆتایی
ئه‌نجامده‌درێت.
له‌یارییه‌كه‌دا كه‌سه‌عات 9:30 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت،
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو ئیسپانیا روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كه‌ی هه‌شتپێی به‌ناوبانگ (پوڵ) كه‌تائێستا زۆربه‌ی
پێشبینییه‌كانی راست ده‌رچوون، له‌م یارییه‌دا ئه‌ڵمانیا توشی شكست ده‌بێت،
به‌و پێیه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌یاری كۆتایی مۆندیالدا روبه‌ڕووی
هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانی مۆندیال.
به‌هۆی پێشبینییه‌كه‌ی هه‌شتپێكه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر توشی
هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا بووه به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌وه گه‌شبینن كه
جارێكیان له‌میانه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2008 دا پێشبینییه‌كی
سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كی ئه‌ڵمانیا راست ده‌رنه‌چووه.
شه‌وی رابردووش هه‌ر له‌قۆناغی پێش كۆتاییدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی
هۆڵه‌نداو ئۆرۆگوای روبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه له‌ئه‌نجامدا به 3 گۆڵ
به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ هۆڵه‌ندییه‌كان له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایان
برده‌وه. |